ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2004.12.23
كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان
[به‌شی دووه‌م]
مادام مه‌سه‌له‌ی كورد له جه‌وهه‌ری خۆیدا یه‌ك كێشه‌یه و هه‌ر چه‌شنه بڕیار و كردارێكی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه جیددییه‌كان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی جیاوازی خه‌بات و تێكۆشانیان، به ئاشکرا كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه و ئه‌م كاردانه‌وانه‌ش جۆری پێوه‌ندی وان له‌گه‌ل یه‌كتردا دێنێته ئاراوه و ته‌نزیمی ده‌كات، ئاوڕدانه‌وه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌سه‌ڵات له ده‌روونی حیزبه‌كاندا بابه‌تێكی گرینگ و جێگای تێڕامانه. به‌هێزبوونی لایه‌نی دیمۆكراتیكی به‌كرده‌وه له‌نێو ڕێكخراوه‌كانماندا به قازانجی مه‌سه‌له‌ی سیاسی گه‌لی كورده.
چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌نی دیمۆكراتیك به‌هێز بێت ڕێكخراوی سیاسی كوردی به تێبینییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشكاته‌كان ده‌كات و پتر بۆ وه‌دیهێنان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌وڵ ده‌دات. ئه‌م خاڵه‌ش وای لێده‌كات كه له ئاست هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌و‌تێكیدا خۆی به وه‌ڵامده‌ر بزانێت و پتر گوێڕایه‌ڵی بیر و ڕای گشتی بێت و ڕا و سه‌رنجه‌كانیان به هێند وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه پێوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ری كورد و ڕێكخراوی سیاسی كوردی له‌سه‌ر مه‌بنای ڕۆشن و شه‌فاف بچێته پێش و له ئاكامدا متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی خه‌ڵك له ئاست حیزبی كوردیدا ده‌چێته سه‌ر و ئه‌مه‌ش به قازانجی كێشه‌ی سیاسی خه‌ڵكی كورده.
كه‌واته كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو حیزبی دێمۆكرات‌دا و چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی ته‌نها پێوه‌ندی به‌و حیزبه‌وه نییه و ئه‌م بابه‌ته ناتوانێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی حیزب جێگای سه‌رنج نه‌بێت. كه‌وایه پێویست ده‌كات ئاوا له سه‌ری بڕۆین و گرینگی بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌ندی حیزب شی بكه‌ینه‌وه. به سه‌رنجدان به‌و ڕاستییه كه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆكیكن كه چاره‌نووسی حیزب به له‌به‌رچاوگرتنی جێگه و پێگه‌یه‌ك كه حیزب له مه‌یدانی تێكۆشانی سیاسی كوردستاندا به‌هۆی خه‌باتی دوور و درێژییه‌وه بۆ وه‌دیهێنای ئازادی و ڕزگاری گه‌لی كورد كردوویه‌تی، چاره‌نووسی حیزب به‌ستراوه‌ته‌وه به كێشه‌ی سیاسی گه‌لی كورده‌وه و ئه‌مه شتێك نییه كه كه‌س بكارێت حاشای لێبكات. كه‌وایه باس و لێدوان له‌مه‌ڕ ئه‌م جۆره بڕیارنه پێوه‌ندییان به سبه‌ینێی دوورتره‌وه هه‌ییه و له‌گه‌ڵ ژیانی دواڕۆژی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له پێوه‌ندی بێ ئه‌ملاولادان.
گرینگی باسه‌كه و په‌لكێشكردنی بۆ باس و لێدوان له ده‌ره‌وه‌ی قسه و پرسه نێوخۆیی‌یه‌كانی تێكۆشانی حیزب مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ و چاره‌نووس سازه و ده‌بێت به وردی و سه‌رنجه‌وه بۆی بڕوانین و له‌مه‌ڕ هه‌ر گۆڕانێك و هه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیارێكدا كه پێوه‌ندی به چونیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بێت له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا هه‌سیار و هۆشیار بین و به چڕی شرۆڤه‌ی بكه‌ین و به قازانجی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی دیمۆكراتیك و دیمۆكراسیانه‌ی گوێڕایه‌ڵی سیاسی، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بیقۆزینه‌وه.
گرینگی وه‌ها باسێك كاتێك به زه‌قی خۆ ده‌رده‌خات كه ئاوڕ له بارودۆخی ئێستای كورد له ناوچه‌كه‌دا بده‌ینه‌وه و له‌و میكانیزمانه بڕوانین كه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری كوردی كه پتر له 13 ساڵه له باشووری كوردستاندا ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و كه‌لتوری گه‌لی كوردی پێ ڕێكده‌خات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات. لێره‌دا ده‌توانین به‌و ده‌رئه‌نجامه ڕوونه بگه‌ین كه ئاڵوگۆڕ له چوارچێوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا و چونیه‌تی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و چه‌سپاندنی له پێڕو و پرۆگرامی نێوخۆدا تا كوێ گرینگ و ناسكه و هه‌رچی پتر دیمۆكراتیك بوونی چه‌نده به قازانجی به‌ره‌ی دیمۆكراسیخوازی ئێستای ناو حیزب و دواڕۆژی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه.
ئه‌و ڕاستییه له كه‌س شاراوه نییه كه هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێكی سیاسی له‌پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا خه‌بات ده‌كات و گه‌ره‌كیه به ئاشکار به‌شداری هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت و بۆی گرینگه كه له‌م ڕووه‌وه حیسابی بۆ بكرێت. ڕاسته كه ئێمه بۆ سڕینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی تێده‌كۆشین و بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كورستان به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشكارمان بۆ ئه‌م قۆناخه هه‌یه و له‌م ڕووه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ڕێكده‌خه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت كه لایه‌نی به‌شداریكردنی ئێمه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا و زاڵبوونی خه‌ڵكی كورستان به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا ڕێك له چۆنیه‌تی و ڕاده‌ی به‌شداری ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا خۆ ده‌رده‌خات. مسۆگه‌ربوونی ئه‌م به‌شدارییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت و ده‌چه‌سپێت و وه‌دیدێت و ده‌پارێزرێت.
كه‌واته هه‌رچی لایه‌نی دیمۆكراتیك له باری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه‌كان له ناخی ڕێكخراوه‌كانماندا به‌هێز بێت و به كرده‌وه كاری پێ بكرێت به هه‌مان ڕاده ده‌توانین دڵخۆش بین به‌وه كه پێوه‌ندی نێوان ڕێكخراوه‌كان و جه‌ماوه‌ر به‌هێز ده‌بێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یارمه‌تی به‌رچاو ده‌كات به 'پاسخ گو' بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان كه بێگومان هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبه‌كان ده‌چێته پیش. با له بیرمان نه‌چێت كه حیزبه‌كان هه‌ر ئاوا له ده‌ره‌وه‌ی میدانی سه‌ره‌كی تێكۆشانی خۆیان، واته ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و خاكی خۆیان به شێوه‌ی ئاشكار نامێنه‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه...
Archive
-
▼
2006
(66)
-
▼
March
(39)
- ڕوونکردنهوهڕهحیم ڕه‌شیدی 2005.12.08ڕێکه‌وتی 27ی ...
- ساڵێک چ زوو تێپه‌ری! ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زرا...
- نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و...
- هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی ها...
- دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ ک...
- ئازیزم!نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه...
- تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولا...
- دیارت نیه ئازیز! نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. ن...
- خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خ...
- جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا دهتوێیتهو...
- مه‌زنترین تابلۆ! ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه...
- له راستیدا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێرهدا ...
- زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆ...
- "له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ د...
- هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م! هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م...
- بۆنی هاتنت ده‌كه‌م نازانم تاكوو كه‌نگێ له به‌رده‌م...
- كه زستان تێپه‌ڕده‌بێت! خۆره كه‌وتۆته گیانم و خه‌وم...
- [به‌شی ده‌یه‌م و كۆتایی]ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌م...
- [به‌شی نۆیه‌م]چه‌سپانی دوو ده‌وره سكرتێری له دوو ك...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان[به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- [به‌شی شه‌شه‌م] ئێستا كه بڕیاری بوون به سكرتێر له ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- مرۆڤ جاری واییه دێت كارێك باشتر بكات، خراپتر و ئاڵ...
- شه‌پۆله‌کانی نیگای ئارمایان لێبڕا بوو زه‌ریایی هه...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2004.12.23كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان كۆن...
- به‌یانی ده‌چم بۆ شایی ره‌حیم ره‌شیدی _ سوئێدههورێ...
- حیزبی دێموكڕات له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لا نادات!...
- ماچێک وه‌ک ره‌نگی بهفرزهوی کراسی سپی له به‌ر کرد...
- درگاکه‌ی کرده‌وه و به ئارامی چوه ژورێ و له ئامێزی ...
- لادانله كونجی دڵمداجێگام بۆ راخستویههموو شه‌وێك...
- تهلهفوونی کرد‌و وتی:ها خاسی خۆشیت؟ شتێکی سه‌یر ئ...
- پاییزێکی سه‌یره ئه‌ڵێیت هه‌موی ده‌ڕژێته ڕۆحی منه...
- بۆ نیگا كۆچ كردوهكانئێوارێ، شار سه‌ری له به‌ر كۆ...
-
▼
March
(39)
Saturday, March 18, 2006
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment