حیزبی دێموكڕات له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لا نادات!
ـ ولامێك بۆ ئه‌وانه‌ی تیر به تاریكی‌یه‌وه ده‌نێن ـ
ره‌حیم ره‌شیدی ـ سوئێد
بلاو بونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموكرات و حیزبی پانئێرانیست، ناره‌زاییه‌تی هێندێك كه‌سایه‌تی ولایه‌نی دژ به حیزبی ئێمه پێك هێناوه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌یهه‌وێت له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی خۆێ‌یه‌وه ته‌فسیری بكات و لێكی بداته‌وه. به‌داخه‌وه هێندێك توشی ناواقع بینی و برێكیش له روی دلسۆزی‌یه‌وه له لێكدانه‌وه‌یان‌دا په‌له ده‌كه‌ن.به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سورمانه ئه‌وه‌ییه كه خه‌لكانێك ده‌یان هه‌وێت نه‌سیحه‌تی ئێمه بكه‌ن و رێگامان نیشان بده‌ن ئه‌وه له حالێك داییه كه بۆ خۆیان تا هه‌نوكه‌ش له ژێر شوێنه‌واری كومونیزمی ڕوسی و رێبازی پۆلپۆتی‌یانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌و له قه‌یرانی قوڵی سیاسی و ئیدیولۆژی‌دا به سه‌ر ده‌به‌ن، هێندێك رێكخراوی نیوه كوردی كه به هۆی وابه‌سته بونیان بۆ سالانێكی دوور و درێژ به هێزه سه‌راسه‌ری‌یه‌كانه‌وه زیان و زه‌ره‌رێكی زۆریان به كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌یاندوه و ئێستا ده‌یان هه‌وێت رابردوی خۆیان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م جۆره هه‌لوێستانه‌دا بشارنه‌وه و بیر و ڕای گشتی چه‌واشه بكه‌ن و به خه‌یاڵی خۆیان هه‌ل ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمتیازی سیاسی له حیزب وه‌رگرن . به‌شێكیان فێله‌زانانه و ساخته چیانه ده‌هۆلی كوردایه‌تی ده‌كوتن،ئه‌مانه كه رۆژگارێك كوردایه‌تیان به دیارده‌ێكی دواكه‌وتوانه ده‌زانی و له ژێر ناوی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكاری سه‌راسه‌ری‌دا هه‌موو گالته‌ێكیان به ره‌وتی كوردایه‌تی كرد،هه‌ر له دڵی ئه‌مانه‌وه ئێستا توندره‌وترین هێزی ئێرانی دژ به وه‌دیهاتنی ماڤه‌كانی كورد له دایك بوه كه ئاشكرا گالته به كورد‌و،گه‌وره‌كانی كورد‌و،كولتوری كوردستانیه‌كان ده‌كات، یه‌ك شه‌وه به بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوی پڕ له هه‌له‌یان خۆیان به دایه‌ی دلسۆزتر له دایك نیشان ده‌ده‌ن.ئه‌مانه درۆزنانه له بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه كه حیزبی دێموكڕات نوێنه‌ری ئاوات و ئامانجه‌كانی كۆمه‌لانی زۆر لێكراوی خه‌لكی كوردستانه و هیچ هه‌نگاوێكی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی گه‌لی كورد‌دا نیه و نابێت.وه‌ڕێ خستنی جه‌وی ناره‌زاییه‌تی له دژی ئه‌م كردوه‌ی رێبه‌ری حیزب له لاێك نیشانه‌ی جێگه و پێگه‌ی حیزبی دێموكرات له مه‌یدانی خه‌باتی كوردایه‌تی داییه و هاوكات نیشان ده‌ری ئه‌و راستی‌یه كه هه‌ر گۆرانكاریكی جدی له رۆژهه‌لاتی كوردستان‌دا له ده‌روازه‌ی حیزبی دێموكڕاته‌وه تێپه‌ر ده‌بێت و كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و توێژی روناكبیری كۆمه‌لگای كوردستان به تایبه‌تی به هیواوه له هه‌لوێست و روانگه‌كانی حیزب ده‌ڕوانن و ئه‌مه‌ش له ته‌واویه‌تی خۆی‌دا رێبه‌ری حیزب هه‌ستیار و هۆشیارتر ده‌كات و یارمه‌تی ده‌كات به به‌هێز بوونی پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ر و حیزب،ئه‌مه خالێكی گرینگه كه ده‌بێت رێبه‌ری حیزب به‌ر له هه‌ر شت بۆ كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی هه‌نگاوی به كرده‌وه بهاوێژێت و پێشوازی لێبكات و به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌شه پێدانی ناسیۆنالیزمی پێشكه‌توو خوازانه بیقۆزێته‌وه.نابێت هه‌لپه‌رستی و قازانج ویستی و كورت بینی هێندێك لایه‌ن توشی ناواقع بینی كورت خایه‌نمان بكات. رابردوی پڕ له شانازیمان و ئه‌و هه‌لوێستانه‌ی كه له رۆژگاره سه‌خت و دژواره‌كان‌دا ئاڕاسته‌مان كردوون ئێستا خالی پرشنگداری مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كوردن.له‌م باره‌وه مه‌حكووم كردنی داگیركرانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له لاییه‌ن خوێندكارانی رێبازی خومه‌ینی و به‌شداری نه‌كردن له رێفراندۆمی 12ی خاكه‌لێوه‌ی سالی 1358ی هه‌تاوی‌دا بۆ هه‌لبژاردنی كۆماری دژی گه‌لی ئاخوندی و زۆر روداوی له‌م چه‌شنه، له‌و خاله پرشنگ دارانه‌ن.ئاشكارایه كه ئه‌وكاتیش ئه‌م قسه و قسه لۆكانه دژ به ئێمه هه‌ر له ئارادا بوون.به‌لام رێبازی ئێمه رێبازی كوردایه‌تی و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌ل بوون و ئێستاش هه‌ر واییه. نه‌مان شاردۆته‌وه كه كوردین و بۆ كوردایه‌تی پتر له شه‌ش هه‌زار شه‌هیدمان داوه.كۆنگره‌ی 13ی حیزب كه له هاوینی سالی رابردوودا له كوردستان سه‌ركه‌وتوانه پێك هات هه‌ر له‌و چوار چێوه‌دا و بۆ گه‌شه‌دان به ناسیۆنالیزمی دێموكراتیك و ولام دانه‌وه به نیازه‌كانی سه‌رده‌می ئێستای بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی فدرالیزمی په‌سه‌ند كرد و وه‌دیهاتن و چه‌سپانی ماڤه‌كانی خه‌لكی كوردستانی كرده سه‌ر له‌وحه‌ی تێكۆشانی خۆی له سه‌رده‌می دابه‌ش بوونی ده‌سه‌لاتیش‌دا له ئێرانی پاش نه‌مانی كۆماری ئیسلامی‌دا،ئه‌مه نیشان ده‌دات كه خالی هه‌ره سه‌ره‌كی خه‌باتی ئێمه چه‌سپاندنی ماڤه‌كانی كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستانه و مه‌حاله ئێمه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له پاشه‌كشه بكه‌یین.ئێمه هێزێكی كوردستانین و ئه‌مه شتێكی تازه نیه تاكوو نیازی به شیكردنه‌وه هه‌بێت.كوردایه‌تی بۆ ئێمه پێناسه‌یه.
حیزبێكی جه‌ماوه‌ری كه كۆمه‌لانی خه‌ڵك پشتیوانی راسته‌قینه‌ی بن سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست‌كانی خۆی راده‌گه‌ێنێت و ئه‌گه‌ر هه‌له‌ی كرد پاشه‌كشه ده‌کات.حیزب ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێدا به‌هێزه و دڵنیا بن كه وه‌ها ئاكار گه‌لێك جێگه‌و پێگه‌ی قایم و قۆڵتر كردوه‌و و ئاستی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له به‌رانبه‌ر حیزب‌دا گه‌شه پێدا‌وه.نابێت له بیرمان بچێت كه حیزب له ده‌ییه‌ی 30ی هه‌تاوی‌دا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له رێبازی راسته‌قینه و شۆڕشگێرانه‌ی خۆی لای دابوو و...1، له راستی‌دا ببوو به كلكی حیزبی توده. كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه كه دوكتور قاسملو ئازایانه حیزبی بۆ سه‌ر رێبازی راسته‌قینه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه،خالێكی زێرین كه له مێژووی حیزب‌دا هه‌میشه بۆ شانازی پێوه‌كردن ده‌شێت.چوون و هاتنه ده‌رمان له شۆرای نیشتمانی به‌رگری ئه‌كرێت وه‌كوو وه‌ها دیارده‌ێك چاو لێبكرێت له و پێوه‌ندی‌دا.كه‌واته حیزب هه‌لوێسته‌كانی ئاشكران و واقع بینانه بۆ دیارده‌كان ده‌چێت و ئێمزا كردنی به‌یاننامه له گه‌ل هێزێك ئه‌م را‌بردوه پڕ شانازییه ناشواته‌وه و دلنیاین ئه‌م بابه‌ته بێ تێ‌بی‌نی نه‌كراوه و ئاوردانه‌وه له سیاسه‌ت و بۆچونه‌كانی حیزب كه شه‌هیدانی هه‌میشه زیندوو قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی بناخه دارێژه‌ری بوون و پێناسه‌ی وان بۆ قه‌وم و میلله‌ت و زۆر چه‌مك و پرسی دیكه‌ی سیاسی و زانستی و كۆمه‌لایه‌تی سه‌لمێنه‌ری راستیه‌كانن كه ئێمه هێزێكی واقع بینی كوردستانین و ئه‌مه جێگای مونا‌قشه نیه.ئه‌گه‌ر خه‌لكانێك ده‌یان هه‌وێت یاری به وه‌شه بكه‌ن كه‌یفی خۆیانه.سیاسه‌ت له سه‌ر ئه‌مری واقیع ده‌كرێت.
دیاره حیزب ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی ئاڵوگۆری خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌كراو له قه‌وار‌ه‌و پێوه‌ندیه‌كانی خۆی‌دا پێك بێنێت پێویسته كه بیروڕای گشتی بۆ ئاماده كات و له مه‌ڕ هه‌ر گۆڕانێك شیكردنه‌وه‌ی پێویست بدات و خاله لاواز و به هێزه‌كانی ده‌ست نیشان بكات.ئه‌مه یارمه‌تی ده‌كات به‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ری خه‌لك به گشتی و ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب به تایبه‌تی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه رێبه‌ری حیزب ڕاو بۆچونه‌كانیان به هێند وه‌ر ده‌گرێت.كه واته چاره‌نووسی حیزب و گه‌ل له‌م خاله‌دا لێك گرێ ده‌درێت و به هێز ده‌بێت،ته‌نها له خولقانی وه‌ها دۆخێك داییه كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ئاوات و حه‌زه‌كای خۆیان له بڕیار و راسپارده‌كانی حیزب‌دا ده‌بینه‌وه و له ئاكام‌دا حیزب ته‌نها حیزبی ئه‌ندامان نیه،به‌لكوو حیزبی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه روانگه‌كانی خۆیان له ئاكار و كردار و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب‌دا ببینه‌وه.به هێند وه‌رگرتنی رای گشتی له مێژووی حیزب‌دا زۆر و زه‌وه‌نده،پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران و ئێراق، زه‌خت و زۆری ده‌وله‌تی به‌عسی عێراق بۆ راگواستنی بنكه و باره‌گاكانی حیزب له بناری قه‌ندیل وه بۆ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان، دوكتور قاسملو سه‌رجه‌م كادر و پێشمه‌رگه‌كان كۆده‌كاته‌وه و راوێژیان له گه‌ل ده‌كات.ته‌نانه‌ت ده‌گیڕنه‌وه كه ئاشپه‌زه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نه‌هاتبوون،به‌لام دوكتور له دویان ده‌نێرێت و پرسیان پێده‌كات.له كۆبوونه‌وه‌دا كاك دوكتور راده‌گه‌ێنێت كه" بۆییه كۆبووینه‌ته‌وه تاكوو مێژووی تاڵی هه‌ره‌س له كورستانی ئێران پاته نه‌بێته‌وه...."2.خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م دیالۆگه‌ی كاك دوكتور سازدانی بیرورای گشتی بۆ پراكتیزه كردنی بڕیار گه‌لێكی گرینگه.كاك دوكتور سه‌عید بۆ راگرتنی شه‌ر له گه‌ل كۆمه‌له و پارتی و زۆر پرس و بابه‌تی دیكه له هه‌مان مێتودی دوكتور قاسملو كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت.كه‌واته ئه‌م میتۆدانه له ژیانی سیاسی و حیزبی ئێمه‌دا نوێ نین و بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی چاره‌نووس ساز ئه‌بێت ئاوڕیان لێبدرێته‌وه. دوكتور قاسملو 15 سال به‌ر له ئێستا و رێك له ژوری به ناو دیالۆگ د‌ا له گه‌ل دیپلۆمات ترۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا به جیدی له سه‌ر دابین بوونی ماڤ و ئازادیه‌كانی گه‌لانی ئێران پێ داده‌گرێت و ڕاشكاوانه ده‌ڵێت: "ده‌بێ ئه‌و ئازایه‌تییه هه‌بێ كه ماڤی گه‌لانی ئێران،ئازه‌ری،بلوچ،عه‌ر‌ب،توركه‌مه‌ن و كورده‌كان دابین كه‌ن و ده‌نا ئاوڕ نه‌دانه‌وه له‌م بابه‌تانه له داهاتوودا كێشه خولقێن ده‌بێت...3
دۆكتور قاسملو نزیك به 40 سال به‌ر له ئێستا له وتارێك‌دا له ژێر ناوی" واقعیه‌تی گه‌لانی ئێران" وڵامی وتاری "ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی ئێران" ده‌داته‌وه‌و به روونی دیفاع له ماڤ و ئازادی گه‌لانی ئێران ده‌كات و دژی هه‌ر چه‌شنه ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و مه‌زن خوازێك ده‌وستێته‌وه و راده‌گه‌ێنێت كه به هه‌موو توانا‌وه ئه‌م دیارده به‌رپه‌رچ ده‌ده‌یینه‌وه و له دژی راده‌وه‌ستین...4.مامۆستای هه‌میشه زیندوو له وڵامی "م.ماكان"د‌ا كه یه‌كێك له سه‌رانی " به‌ره‌ی میللی ئێرانه" راشكاوانه و بێ ترس و دوو دڵی راده‌گه‌ێنێت كه ئێمه كوردین و هیچ چشنه قسه و باسێك و درۆ‌و فڕو فیشالێك له‌و باره‌وه ناتوانێ له سه‌ر مه شوێن دانه‌ر بێت. دوكتور قاسملو له سه‌رده‌مێك د‌ا كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بزوتنه‌وه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له ژێر كاریگه‌ری بیری كومۆنیستی روسی‌دا بوون راشكاوانه و بێ په‌رده رایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له نێوان دۆستایه‌تی وڵاتانی سۆسیالیستی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد د‌ا یه‌كیان هه‌ڵبژێرین ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد هه‌ل ده‌بژێرین..."5
ئه‌و سه‌رده‌میش هێرش و په‌لامار و قسه و قسه‌ڵوكی له‌م چشنه به لافاو هاتنه ئاراوه‌و درۆ و بوختانی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ حیزب و رێبه‌ری‌یه هۆشیاره‌كه‌ی هه‌لبه‌سترا.به‌لام ره‌وتی زه‌مان ده‌ری خست كه حیزبی دێموكرات و كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملو چه‌ند وه‌ستایانه و شاره‌زایانه و قوڵ بۆ باسه‌كان چوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان ژیرانه و زانستی‌یانه بوه.زستان رۆیی و روره‌شی هه‌ر بۆ خه‌لوز مایه‌وه.
دوكتور سه‌عید له خه‌رمانانی سالی 1367 ی هه‌تاوی له ژماره 141 ی رۆژنامه‌ی كوردستان ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌دا له وتارێك‌دا له ژێر ناوی" موژده‌ی سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كان به گه‌لانی ئێران" ئاوا ده‌ڵێت:"... هه‌ر له‌م دوایی‌یانه‌دا "فه‌ره‌ح خانم" یانی "شا بانووی" زۆر موحته‌ره‌می پێشوومان شه‌كری شكاندوه كه: "ریژێمێكی سه‌ڵته‌نه‌تی قانوونی رێگا چاره‌ی گیر‌و گرفتی ئێرانه و شا هه‌میشه وه‌ك شتێك واببوه كه كه‌مایه‌تی مه‌زهه‌بی و تاییفه‌یی له ئێران‌دا پێكه‌وه نوساندوه.هه‌روه‌ك ده‌بینیین "كۆنه شا بانوو" هه‌ر له ئه‌ساس‌دا ئه‌وه كه گه‌لانی وه‌ك كورد و به‌لووچ و تورك و توركه‌مه‌ن عه‌ره‌ب هه‌ن،قبوول ناكا و به تاییفه ناویان ده‌با! له بانووش خۆ دیاره غه‌یری ئه‌وه چاوه‌ڕوان ناكرێ؛به‌ڵام بێجگه له مه كێ هه‌ییه كه له مانای ئه‌م" سمیته"نه‌گا؟ ئه‌م وه‌سیله‌ییه بۆ به‌ناو ڕاگرتنی یه‌كیه‌تی ئێران كه "كۆنه شا بانوو" به سمیت ناوی ده‌با،به‌راستی غیری زه‌برو زه‌نگ و سه‌ركوت و كوشتار چ شتێكی دیكه‌یه...؟"6 كاك دوكتور سه‌عید درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌نووسێت:" به‌لێ شا به كوشتاری بێ ره‌حمانه و به له ژێر پێ نانی هه‌ر چه‌شنه مافێكی دێموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی غیره فارس له ئێران‌دا ئه‌و یه‌كپارچه‌ی و یه‌كگرتووی‌یه رواله‌تی‌یه‌ی راگرتبوو! به‌لام ئێستا سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كان پێویست ناكا موژده‌مان بده‌نێ كه ئه‌گه‌ر شایه‌تی دامه‌زرێته‌وه،دیسان ئه‌و به‌زمه زیندوو ده‌بێته‌وه.ئه‌و به‌زمه نه‌مردوه‌و ئێستاش هه‌ر له گۆرێ دایه. رێژیمی ئاخوندی هه‌ر ئێستا ئه‌م كاره ده‌توانین بڵێین به شێوه‌یه‌كی دڕ‌ندانه‌تریش ده‌كا.كه‌واببوو بۆ ئه‌م خزنه‌ته به گه‌لانی ئێران،زه‌حمه‌تكێشانی شا‌و شاپه‌ره‌سته‌كان لازم نییه."7
با ڕۆله‌كانی گه‌لی كورد دڵنیا بن كه حیزب هه‌رگیز له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی لانادات.حیزبی ئێمه له سیاسه‌ت‌دا نه ره‌ش بینه نه گه‌ش بین،به‌لكوو واقع بینه.رۆژگارێك كه حیزبی ئێمه له به‌هێزترین ده‌ورانی ژیانی چه‌كداری خۆی‌دا بوو كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یان وت كه" ئازادی له لووله‌ی چه‌كه‌وه دێته ده‌رێ" به‌لام حیزب ڕاشكاوانه بانگه‌وازی ده‌كرد كه چاره‌سه‌ر كردنی كێـشه‌ی كورد رێگا چاره‌ی نیزامی نیه و ڕه‌و‌تی زه‌مانیش ده‌ری خست كه لێكدانه‌وه‌ی حیزب راست و دروست بووه. حیزبێكی سیاسی خاوه‌ن ئه‌زموون و موته‌عه‌هدی وه‌ك دێموكڕات به دلۆپێك ئاو مه‌حاله بكه‌وێته مه‌له.
ده‌كرێت گرینگ‌ترین لاییه‌نی به‌یاننامه‌كه له‌وه‌دا بێت كه ده‌لێت:"... دانپێدانانه به دابینكردنی مافه‌كان‌و ئه‌و ئازادییانه‌ی كه له راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤـدا راشكاوانه ده‌ربڕاوه‌و هه‌وڵدانه بۆ گواستنه‌وه‌و گۆڕانی حاكمییه‌ت له كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بۆ حاكمییه‌تێكی میللی ـ دێموكراتیك كه له رێگای گشتپرسی‌یه‌كی ئازاد‌و چاوه‌دێریكراو له لایه‌ن رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه‌وه به‌ڕێوه بچێ."8
دیاره خۆ جاڕنامه‌ی جیهانی ماڤه‌كانی مرۆڤ ددان به جیابوونه‌وه‌ی گه‌لان‌دا دێنێت و دیفاعی لێده‌كات.پاشان چاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خالێكه ته‌نها كۆماری ئیسلامی ره‌تی ده‌كاته‌وه؛هاوكات رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ر‌وه‌ری سیاسی وڵاتانی دراوسێی ئێران به ڕه‌سمی ده‌ناسێت و بایه‌خی بۆ داده‌نێت.له لاێكی دیكه‌وه كاتێك به‌یاننامه یان بابه‌تێكی سیاسی لێك ده‌درێته،ئه‌گه‌ر نیاز پاكی تێدا مسۆگه‌ر بێت هه‌رگیز سوچێكی نوسراوه‌كه نادرێته به‌ر تیشكی لێكدانه‌وه و روبه‌روی ره‌خنه ناكرێته‌وه.به‌ڵكوو هه‌موو بابه‌ته‌كه هه‌ده‌سه‌نگێندرێت و شرۆڤه ده‌كرێت.
روداوه‌كانی عێراق و دژبه‌ری له گه‌ل وه‌دیهاتنی ماڤه‌كانی گه‌لی كورد د‌ا له لاییه‌ن هێزی چه‌پ و ڕاسته‌وه نیشان ده‌دات كه ئێمه چه‌نده پرۆسه‌ێكی ئاڵۆز و پر گرێ و گۆڵمان له پێشه و له‌م باره‌وه تاقه یه‌ك ده‌نگی موافق له ئاستی سه‌راسه‌ری‌دا بۆ ئێمه حه‌یاتی‌یه. مادام نیازمان واییه كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا چاره‌سه‌ر كه‌یین ده‌نگی پانئێرانیسته‌كانیش بۆ ئێمه له پاش روخانی كۆماری ئیسلامی د‌ا گرینگه و ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه حیزب به نیاز نیه له تاران ده‌سه‌لات به ده‌سته‌وه بگرێت.مه‌یدانی خه‌باتی ئێمه كوردستانی ئێرانه به‌لام چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد ـ لانی كه‌م له‌م قۆناخه‌داـ سه‌راسه‌ری‌یه. دیاره كار كردن بۆ پێك هێنانی ئالوو گۆر له بیر و بۆچونی هه‌ر رێكخراوێك‌دا به قازانجی وه‌دیهاتنی ماڤه‌كانی خه‌لكی كوردستان كارێكی پیرۆز و شۆڕشگێرانه‌یه و رێگاێكی دورو درێژه و یه‌ك شه‌وه نایه‌ته دی.
له نێوان ئاره‌زوی سیاسی و واقعیه‌تی سیاسی موجود‌دا مه‌وداێكی فه‌راوان هه‌ییه.
rahimrashidi@hotmail.com
rahimrashidi@yahoo.com
ژێده‌ر:
1: 40 سال خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا.كورته‌ێك له مێژووی حدكا.چاپی سێهه‌م ده‌زگای چاپه‌مه‌نی حیزب 2000 .نوسینی دوكتور قاسملو
2: نیو سه‌ده تێكۆشان ،ئاورێك له خه‌بات وتێكۆشانی حدكا. چاپه‌مه‌نی حیزب نووسینی عه‌بدولا حسه‌ن زاده
3: نه‌واری دانیشتنی دوكتور قاسملو له‌گه‌ل ترۆریسته‌كان كه پاش 10 سال پۆلیسی ئوتریش دایه‌وه به حیزب
4: قاسملوو، ع. ڕ. â€واقعییه‌تی گه‌لانی ئێران و ئه‌فسانه‌ی م – ماکانâ€، له‌نیو تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت: به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور قاسملوو، به‌رگی یه‌که‌م
20004 كوردستان
5:كورته باس.شیكردنه‌وه ئامانجی دوارۆژی حیزبی دێموكرات.نووسینی دوكتور قاسملو
6: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له وتاره‌كانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی. حدكا كومیته‌ی سوئێد 2004
7: هه‌مان سه‌رچاوه.
8:به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموكرات و پانئێرانیسته‌كان
Archive
-
▼
2006
(66)
-
▼
March
(39)
- ڕوونکردنهوهڕهحیم ڕه‌شیدی 2005.12.08ڕێکه‌وتی 27ی ...
- ساڵێک چ زوو تێپه‌ری! ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زرا...
- نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من د‌ا کزۆل و...
- هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی ها...
- دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم د‌ا ته‌له‌فونم بۆ ک...
- ئازیزم!نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه...
- تێ‌بی‌نی: ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولا...
- دیارت نیه ئازیز! نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. ن...
- خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خ...
- جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا دهتوێیتهو...
- مه‌زنترین تابلۆ! ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه...
- له راستی‌دا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێرهدا ...
- زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆ...
- "له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ د...
- هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م! هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م...
- بۆنی هاتنت ده‌كه‌م نازانم تاكوو كه‌نگێ له به‌رده‌م...
- كه زستان تێپه‌ڕده‌بێت! خۆره كه‌وتۆته گیانم و خه‌وم...
- [به‌شی ده‌یه‌م و كۆتایی]ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌م...
- [به‌شی نۆیه‌م]چه‌سپانی دوو ده‌وره سكرتێری له دوو ك...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان[به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- [به‌شی شه‌شه‌م] ئێستا كه بڕیاری بوون به سكرتێر له ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- مرۆڤ جاری واییه دێت كارێك باشتر بكات، خراپتر و ئاڵ...
- شه‌پۆله‌کانی نیگای ئارمایان لێبڕا بوو زه‌ریایی هه...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان [به...
- ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2004.12.23كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییهكانكۆنگ...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان كۆن...
- به‌یانی ده‌چم بۆ شایی ره‌حیم ره‌شیدی _ سوئێدههورێ...
- حیزبی دێموكڕات له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لا نادات!...
- ماچێک وه‌ک ره‌نگی بهفرزهوی کراسی سپی له به‌ر کرد...
- درگاکه‌ی کرده‌وه و به ئارامی چوه ژورێ و له ئامێزی ...
- لادانله كونجی دڵمداجێگام بۆ راخستویههموو شه‌وێك...
- تهلهفوونی کرد‌و وتی:ها خاسی خۆشیت؟ شتێکی سه‌یر ئ...
- پاییزێکی سه‌یره ئه‌ڵێیت هه‌موی ده‌ڕژێته ڕۆحی منه...
- بۆ نیگا كۆچ كردوهكانئێوارێ، شار سه‌ری له به‌ر كۆ...
-
▼
March
(39)
Saturday, March 18, 2006
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment