رۆژنامه‌ی تایمز له راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لدا، هه‌واڵی رۆڵی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانی له قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، پاوان کردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران و
هاریکاریی گرووپه گه‌وره و مافیاییه‌کانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان، بڵاو کردۆته‌وه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته که له هه‌واڵده‌رییه فارس زمانه‌کانیشدا بڵاو بۆته‌وه، سپای پاسداران له ئاکامی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان ساڵانه به میلیاردها دولار قازانج ده‌کات. بڵاڤۆکی ئینگلیزی زمانی تایمز له زاری به‌رپرسانی پێشووی سپای پاسدارانه‌وه، نووسیویه‌تی: یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سپای پاسداران له ئه‌نجام دانی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان، زه‌ربه لێدانی وڵاتانی رۆژئاواییه. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، زانیارییه‌کان له‌گه‌ڵ قسه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا که یه‌که‌کانی قودسی سپای پاسدارانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان له وڵاتی مکزیک و پیلانی تیرۆری باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا، تۆمه‌تبار کردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته و له زاری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌وه، رێکخراوی ئیتلاعاتی ئه‌مریکا دوو فرمانده‌ی پایه به‌رزی سپای پاسداران که راسته‌وخۆ له قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستیان بووه، ئاشکرا بکات. یه‌کێک له‌و فرماندانه سه‌ردار عه‌بدوڵـڵا عێراقی، فرمانده‌ی سپای پاسدارانی تارانه که له‌گه‌ڵ گرووپه جه‌نایه‌تکاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا پێوه‌ندیی هه‌یه و موحسین ره‌فیق‌دووست یه‌کێکی دیکه‌ی فرماندانه‌ی سپای پاسدارانه که له ساڵه‌کانی 1360 هه‌تا ئێستا پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ رێکخراوه جه‌نایه‌تکاره‌کاندا پاراستووه. "سه‌جاد حه‌ق‌په‌نا" یه‌کێک له رایه‌دارانی پێشووی حه‌فازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، به "تایمز"ی گوتووه: قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان لای فرمانده‌رانی ئه‌م هێزه نیزامییه بووه‌ته کارێکی گشتگیر و ژماره‌یه‌کیان راسته‌وخۆ له‌م کرده‌وه‌یه‌دا ده‌ستیان هه‌یه. به وته‌ی سه‌جاد، تریاکی ئه‌فغانستان له ناوخۆی ئێران ده‌که‌ن به هێرۆئین و مۆرفین و به هاوکاریی گرووپه تاوانباره‌کان، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو‌ی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشووی سپا، ده‌ڵێت: سپای پاسداران له قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کاندا له لوجستیکی تایبه‌تیی خۆی که بریتییه له شیرکه‌ته‌کانی پاپۆڕوانی و فڕۆکه‌وانیی، که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و له کرده‌وه‌دا هێزێکی به‌ره‌ڵا و بێ چوارچێوه‌ی هه‌یه. ناوبراو له چالاکیی 10 ساڵه‌ی خۆی له حه‌فازه‌تیی ئیتلاعاتی سپادا له پێوه‌ندیی ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ تۆڕه‌کانی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئیران، تێگه‌یشتووه. به وته‌ی ناوبراو، نێوی یه‌کێک له به‌رپرسانی ئه‌و تۆڕانه "ره‌زا یووسف‌نژاده"ه که خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگا ئوتووبووس و کامیۆنه و له ناردنی زیاره‌که‌ران بۆ شوێنه پیرۆزه‌کان له وڵاتانی سووریه و تورکیه، کاری قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان، حه‌شار ده‌دات. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوی سپای پاسداران به تایمزی گوتووه: زۆربه‌ی کاته‌کان بڕێکی زۆر له ماده هۆشبه‌ره‌کانی ده‌سبه‌سه‌ردا گیراو، ون ده‌بوو. "ئه‌بولفه‌زل ئیسلامی"، دیپلۆماتکاری پێشووی رێژیمی ئێران، به بڵاڤۆکی "تایمز"ی گوتووه: تێکه‌ڵیی سپای پاسداران له کاروباری ماده هۆشبه‌ره‌کاندا بۆ ساڵه‌کانی 1360 و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌و کاته‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
No comments:
Post a Comment