Archive

Saturday, November 26, 2011

زۆر بەرێز هاوڕێی خۆشەویستم گوڵاڵە کەمانگەر!

وێنە: گوڵاڵە کەمانگەر


بە خۆشحاڵییەوە ئاگادار بووم کە ئێوە پلەی یەکەمی ئەمساڵی بەشی توێژێنەوەی فستیڤاڵی گەلاوێژتان بە دەست هێناوە.

وتاری "مێژوویەک بەستراوەیی‌و شوناسيى سەربەخۆ" کە هەڵسەنگاندن‌و تاوتوێیەکی دەروونناسانەی ئێوە لە هەمبەر چیرۆکێکی شێرزاد حەسەن لە ژێر ناوی "ژنێک بە سەر منارەوە" بوە، کارێکی گرینگ‌و پڕ بایەخە.

بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەوە بە گەرمی پیرۆزبایتان پێدەڵێم‌و لە دڵەوە هیوای گەشەو پێشکەوتنی پترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.

لە ژنێکی چالاک‌و چاوکراوەی وەکوو ئیوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی مەزنترو پێشڤەچوونی زیاتریش دەکرێت.


لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەدا

هەر بژیین

براتان

ڕەحیم ڕەشیدی

واشینگتۆن

٢٦ی نوامبری ٢٠١١


No comments: