وەکوو هەتاو رژاویتە دەروونمەوە/ گەرماییم لێ دەچۆڕێ/ بە هەر جێگایەکدا گوزەر دەکەم/ تین دەبەخشمەوە/ دەستەکانت شنەن/ باوەشێنی سکڵی هەناوم دەکەن/ یادت گڕکانێکە مەوداکان ناناسێ/ لەو پەڕی ئاوە دوورەکانەوە/ سەرتاپای وجوودم بوژاوەتەوە/ هەر ئێستا دەبارێی بەسەر جەستەمدا/ تێمئاڵاویو باڵام هەڵمی گرتوە/ بم جوڵێنە بەدەم هەناسە بڕکێوە/ با بخوسێین لە پێناوی مانەوەدا...
٣٠ی خەزەڵوەری ٩٠
٢١ی نوامبری ٢٠١١
No comments:
Post a Comment