Archive

Wednesday, August 13, 2014

گەنجێکی ئەفگانستانی دەیەوێت بە فریای خەڵکی کوردستانەوە بێت


وێنە: بەکر شوانی

ئەفگانستان تەنیا وڵاتی شەڕ و تیرۆر و کوشتن و بڕێن نییە وەك ئەوەی کە ئیسلامی سیاسی وێنای دەکات. سەرباری شەڕ و ماڵوێرانی و بڵاوبوونەوەی هزری کۆنەپەرستی تیایدا، ئەو وڵاتە لە جوانی و کەسانی خاوەن هەستی مرۆدۆستی بێبەش نییە. شبیر کوهستانی نموونەیەکی جوانی ڕەهەندی مرۆدۆستانەی گەلی ئەفگانستانە. شبیر کە پار لە کابول هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان ڕەحیم ڕەشیدی ناسیوە، لە پەیامێکی فەیسبووکیدا بۆ ڕەشیدی، خۆشەویستی و پشتیوانیی خۆی بۆ کوردستان و گەلەکەی دەربڕیوە و داوای لێ کردووە ڕێنمایی بکات چۆن بتوانێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی هۆڤدا هاوکاریی کوردستان بکات؟
ئەم هەڵویستەی شبیر شایەنی ئەوپەڕی ڕێزە و بەشێکی گرنگە لەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەی کە ئەمڕۆ بۆ کوردستان لە ئارادایە. 
تکام وایە هاوڕێیانی ڕۆژهەڵاتی بە حوکمی ئەوەی فارسی دەزانن، ئەم وشانە و پەیامە کوردییەکانی تر بۆ شبیر بکەن بە فارسی.
دەستخۆشی لە تۆیش دەکەم هاوڕێ ڕەحیم، چونکە لە هەرکوێ بیت، دۆست و پشتیوان بۆ کوردستان پەیدا دەکەیت.

No comments: