Archive

Monday, August 18, 2014

لە ئەمریکا کۆری پرسە و سەرخۆشی مستەفا شاریکەندی بەرێوەچوو







رەحیم رەشیدی

لە رێورەسمێکی شایستەدا، تەرمی هاوار شاریکەندی ئەندامی حیزب بە بەشداری نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسیی و جەماوەری و پیشەیی و دێموکراتییەکان، لە شاری لوس ئانجلێس بە خاک سپێردرا.
لە کاتی بە خاک سپاردنی کاک مستەفا دا ژیاننامەی ناوبراو و چۆنیەتی خەباتی سیاسیی بنەماڵەکەی و پیوەست بوونی کاک مستەفا بە ریزەکانی حیزبەوە، خوێندرایەوە.
ئەو جار نوێنەری حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە کەسایەتی کاک مستەفا و رۆلی و روانگەی نەتەوەیی و یەکیەتیی خوازانەی ناوبراو لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات دا قسەی کرد.
دواتر ئامادەبووان بەرەو شوێنی بەرێوەچوونی کۆڕی پرسە و ماتەمین بەرێکەوتن. کۆرەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی ئەم حیزب و لایەن و کەسایەتیانە پێشکەش کرا.
١. وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢. پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٣. پەیامی ئەنجوومەنی کوردەکانی ولایەتی کالیفۆرنیا
٤. پەیامی کۆمەڵەی زانیاری کورد و ئەمریکا
٥. پەیامی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا
٥. وتاری ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کالیفۆرنیا
هەروەها چەند کەس لە دۆست و هاورێیانی کاک مستەفا شاریکەندی سەبارەت بە روانگە و کەسایەتی بەرزی ئەو نەمرە بیرەوەریان گێرایەوە و رۆلی ئەو نەمرەیان بۆ جۆشدان بە خەباتی کوردایەتی بەرز نرخاند.
دواین بەشی بەرنامەکە سوپاسگوزاری حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی کاک هاوار شاریکەندی لە هەموو ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتییانە بوو کە بە هەر شێوەیەکی مومکین بەشداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییان لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەدا کردبوو.
رێورەسمەکە پاش ٦ کاتژمێر لە نێو خەم و پەژارەی بەشدران دا کۆتایی پێهات.

No comments: