Archive

Friday, August 22, 2014

دیارییەکانی رێزدار بارزانی



رەحیم رەشیدی



برای بەرێز و هاوپیشەی خۆشەویستم کاک ئەحمەد بارزانی، رۆژنامەوانی پێشووی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، کە بە خۆشییەوە ئێستا بۆ خزمەتی پتر بە کورد و کوردستان گەراوەتە پیرە هەولێرێ، لە دواین سەفەری دا بۆ واشنگتن؛ سێ بەرهەمی نووسەری هێژا "بەختیار عەلی" بۆ بە دیاری هێناوم.
لێرەوە زۆر سوپاسی برای بەرێزم کاک ئەحمەد بارزانی دەکەم و هیوام وایە کە هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بێ. ئەوە منیش بە خۆشحاڵییەوە ئەو پەڕتووکانە لە کتێوخانەکەم دا دادەنێم.
بەڵێن بێ، بە زوویی، بە یادی هەموو باشی و مهێرەبانییەکانی کاک ئەحمەد، سەر لە نوێ ئەو کتێبانە دەخوێنمەوە...
لە بیرم دێت، ساڵی ٢٠٠٨، ئەو کات لە پاریس دەژیام، لەگەڵ ڕووناکبیر و هونەرمەندی گەورەی کورد کاک قادر ئەلیاسی شانازی کار کردنم لە تیشک تی ڤی هەبوو، لەسەر پێشنیاری بەرێزیان کتێبی "دواهەمین هەناری دونیا"م خوێندەوە. تاکوو ئێستاش بەسەرهاتە تاڵەکانی شەری نێوخۆ کە زۆر بە ڕوونی لەو بەرهەمەدا وێنا کرابوو لە یادوەریم دا نەسراوەتەوە!.
ئێستا کە ئەم دێرانە دەنووسم، بیر لە "سەریاس"و ژیانە تاڵ و تفتەکەی دەکەمەوە. هەڵبەت ئەگەر باشم لە یاد مابێ، بەرگی کتێبەکەی کاک Qadir Elyasi خۆشەویست سەوزێکی کاڵ بوو، لەگەڵ بەرگی ئەم چاپە نوێییە جیاوازی هەبوو. ئەو کات ویستم بە فێڵێک ئەو کتێبە لە دەست کاک قادر دەربێنم، بەڵام نەکراو لەگەڵ خۆی بردیەوە بۆ نوروێژ. دوایە زانیم ئەو خورما کە ئێمە دەیخۆین، ئەو لە مێژە بوو کە بە نێوکەکەی تەسبێحی ساز کردبوو.!
نزیک بە ١٥ ساڵ بەر لە ئێستا، لە باشوری وڵات، رۆمانی "ئێوارەی پەروانە"م خوێندۆتەوە. جا کەوایە دەبێ لە "غەزەڵنوس و باغەکانی خەیاڵ"وە دەست بە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بە پێز و دیارییە جوان و بایەخدارانە بکەم.
بە هەر حاڵ، من لە کتێبخانەکەم دا، هیچ یەک لەم کتێوانەم نەبو. بێ گومان کاک ئەحمەد بەم دیارییە بە نرخانە زۆر خۆشحاڵی کردم. جارێکی دیکە سوپاسی دەکەم و هیوام وایە کە هەر دەم لە خۆشی و شادی دا بژی و نموونەی مرۆڤی لە چەشنی کاک ئەحمەد مان هەر زۆر بن...
کاک ئەحمەد گیان بە هیوای دیدار

دیسان دەست خۆش بەرێز، Ahmed Brz

No comments: