Archive

Sunday, August 31, 2014

لە سكوتلەند بۆ پشتیوانی لە کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە خۆنیشاندانێک ساز کرا






رەحیم رەشیدی
خۆنیشاندانە لە گەلاسکۆ مەزنترین شاری سکوتڵەند بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەست پپێکرد، کە کۆمەڵیک لە بەرپرسانی حکوومەتی و حیزبی سکوتڵەند و کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، تێیدا بەشدار بوون و تێکرا پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان دەربڕی و هێرش و پەلامارەکانی داعشیان مەحکووم کرد.
شیاوی باسە کە شارەوانی شارەکە کە دۆستێکی نزیکی کوردە و ساڵی ١٩٩٢ لە گەورەرتین پارکی گلاسکۆ بە ناوی پارکی “مەلەکە"، نمامێکی بۆ کوردستان ناشتوە، کە پاش ئەم رووداوە ئەو پارەکە بە ناوی هەڵەبجە ناوبانگی دەرکردوە. ئەو بەرپرسە ئیدارییە وێرای کچەکەی کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئاڵای کوردستان لە مەزنترین مەیدانی شاردا، وەکوو ئاماژەی پشتیوانی نەتەوەی سکوتڵەند لە کورد هەڵبدرێ.
پێویستە بگوترێ شانۆیەک سەبارەت بە رفاندنی کچانی ئێزیدی لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە نمایش کرا و هەروەها هونەرمەندێکی کورد چەند تابلۆیەکی پێشکەش بە خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزیدی کرد.
سەرجەم خۆنیشاندەران لەگەڵ پشتیوانی مادی و مەعنەوی بۆ کوردستان و پێشمەرگە، خوازیاری پتەوتربوونی ریزەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەکان بوون.

No comments: