Archive

Sunday, August 3, 2014

کورد پێویستی بە یەکیەتیی نەتەوەییە

رەحیم رەشیدی



ئەمرۆ بەشێک لە مێدیای کوردی، وێنەی مانگێک لەوەپێشی شاری مووسڵ، بڵاو دەکەنەوە کە گۆیا ئی ئەمرۆیە و لە شەنگاڵ رووی داوە. کارەساتێکی گەورەیە کە ئەوانە هەوڵ دەدەن بۆ رووخاندنی ورەی جەماوەر؛ بەم چەشنە چەواشەکاری بکەن.
پێشمەرگە چەک و چۆلی قورس و پێشکەوتووی بە دەست گەیشتوە. هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گوێرەی یاسا بە پێی فەرمانی سەرۆک بارزانی لە رێگای وەزیری پێشمەرگەوە جووڵەی پێدەکرێ و پێم وایە لە ماوەیەکی کورت دا لە حالەتی بەرگرییەوە دەچنە قوناخی هێرش کردنەوە. 
جێگای خۆشیەتی ئەوەش بێژین کە خوێنی شەهیدانی شەنگاڵ لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە ئەم شەرەیان هێنایە نێو ماڵی کوردەوە!

بۆ وێنە تالۆکەی ئەم وێنە کە ئی مانگێک لەوە پێشە، لێ ئەمرۆ ماڵپەری خەندان بڵاوی کردۆتەوە کە گۆیا نوێیە و ئی شەنگالە!

No comments: