Archive

Wednesday, January 23, 2019



ڕەحیم ڕەشیدی ڕۆژنامەنووسی چالاکی کوردستان تی ڤی و کوردستان24، وەک کەسایەتی 2018ی ئەمریکا دەستنیشان کراوە. کاک ڕەحیم چالاکانە بەشداری پرێس کۆنفڕانسەکانی کۆشکی سپی دەکات و بە دوای دپلۆمات و کاربەدەستەکاندا دەگەڕێ و باس و مناقەشەی کوردستانیان پێدەکات. پرسیارەکەی لە سەرۆک تڕامپ و وەڵامی سەرۆکی ئەمریکاش دەنگی داوەتەوە کە پێی گووت: فەرموو مستەر کورد. ئینجا ئە پەسن و هەڵگوتنەی بەو بۆنایەوە تڕامپ لەسەر کورد گوتنی. 
جیا لەوەی پیرۆزبایی گەرم لە کاک ڕەحیم ڕەشیدی دەکەم، دەشزانین کە ئەو بووە مناسەبە بۆ ئەوەی کاربەدەستانی وایت هاوس قسەی باش لەسەر داهاتووی کوردستان بکەن. ئێستا کە لە ئەمریکا وا بایەخی پێ دەدەن پێویستە لە کوردستان ڕەنگدانەوەیەکی باشتری پێ بدرێ.
سەرۆ قادەر

No comments: