Archive

Thursday, January 24, 2019

هەر ئێوارەیەک لەگەڵ قارەمانێک

سلویمان قه‌له‌نده‌ری

مرۆڤی زیرەک و چاونەترس بە هەر هۆکارێک بێت لە لوتکەی هەرە بەرز بێتە خوارێ هەرگیز کۆڵنادات و پلانێکی تۆکمەتر دادەرێژێت بۆ وەیی زۆر زیرەکانەتر ، بە هێزتر و توانایەکی پرۆفشناڵانە خۆی بگەیەنێتەوە لوتکەی هەرە بەرزتر لە هەر شوێنێک بێت.✌️👍💪
بەداخەوە مرۆڤە زیرەکەکان لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا لە هەموو لایەکەوە زیاتر هێرشی دەروونیان دەکرێتە سەر و هیچ لایەنێک لێیان وەجواب نییەو کوتکی قازی و دەسەڵاتدارانیش لەسەر سەرییان حازرە بۆ بێدەنگ کردنییان.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە پیرۆزباییەکی گەرم لە کاک رەحیمی رەشیدی بکەم کە زۆر بوێرانەو کۆڵنەدەرانە قارەمانییەتی شاخی گواستۆتەوە ناو جەرگەی ووڵاتێکی زل هێزی وەک ئەمریکا .
کورد لەگەڵ ئەوەی زۆر بەتوانایەو مستەرەکانیش زۆرن بەڵام لەناو خۆدا دیار نین و مەجبوور دەکرێن پەنا بۆ هەندەران بەرن بۆ وەیی وەک ئەوەی کە هەن خۆیان بە دونیای دەرەوە بناسێنن.
هیچ شتێک لە خۆرا بەدەست نایەت ئەگەر خۆی بۆ ماندوو نەکەیت . خۆشترین شتیش ئەوەیە کە بەرەنجی شان و ئارەقەی نێو چاوانی خۆت بگەی بە ئامانج و سەرکەوتنە بەنرخەکان لە ژیاندا.
مستەر کوردیش بە رێگای زۆر سەختدا تێپەریوە و زۆر بوێرانە هەر وەکو جاران چۆن لە رۆژە مێژووییەکان بە دەنگێکی پڕ لە حەماسەتەوە هاواری دەکرد و ئەوەی لە ناخی دابوو دەیکوت . ئێستاش لەو رێگایە بەردەوامەو ئەو دنگە پڕ لە حەماسەتەی لە ناو رۆژنامەوانە ئەمریکییەکان و کوردییەکان دەنگ دەداتەوە.
دووبارە پیرۆزە مستەر کورد✌️💪🎉👍🌹
هەر بژی مستەر کورد کاک رەحیمی رەشیدی کە خۆشەویستی هەموومانە

No comments: