(Free Beacon)ى ئه‌مه‌ريكى، بڵاوکراوەیەکی ناسراوى واشنتنە، ڕۆژنامەوان ره‌حيم ره‌شيدى وه‌ك كه‌سايه‌تى ساڵى ٢٠١٨ ده‌ستنيشان كرد.
له پرێس كۆنفرانسێكدا، ڕەشیدی له لایەن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، به "مسته‌ر كورد" ناوبراو ئه‌و نازناوه نوێيه‌ش بۆ ره‌حيم ره‌شيدى له ئاستى ميدياى ئه‌مه‌ريكى و نێوده‌وڵه‌تييدا كاردانه‌وه‌يه‌كى زۆرى به دواى خۆي‌دا هێنا.
له‌و باره‌يه‌وه، ماڵپەڕەکە نووسيويه‌تى: سەرۆک ترەمپ لەوە تێدەگات کە نکوڵی کردن لە مافی کوردەکان لە مێژوودا یەکێکە لە تاوانەکانی سەدەی نوێ، بۆیەش بە مەبەست باسی لە ئازایەتی کوردەکان کرد‌و وتی من ئەوانم خۆشدەوێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بە هۆی بە شانازییەوە پیشاندانی مێژووی خەڵکە دێرینەکەی بۆ کەسانی ناشارەزای مێژوو و جوگرافیا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی، رەشیدی وەک یەکێک لە کەسایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨ی بڵاوکراوەی (Washington Free Beacon) هەڵبژێردرا.
No comments:
Post a Comment