Archive

Tuesday, January 29, 2019

مستر کورد


خالید زوورمەند
رەحیم رەشیدی تەنیا خەبەرنگاری کوردی وڵاتەیەکگرتۆکانی ئەمریکا نێ،بەڵکو دەگەڵ ئەو یا زۆر پێشتر لە #مستر کورد،زوڕبەی تلویزیونەکانی باشووری کوردستان،هەواڵنێری تایبەت بە خۆیان لە ئەمەریکا هەبووە و ئێستاش هەیانە؛کە هەموویان ئەگەر لە کاک رەحیم خوێندەواریان و زمانی ئینگلیسیان باشتر نەبێت لانیکەم لە کاک رەحیم خراپتر نین.بەڵام چ هۆکارێک بوو بە سەبەب کە کاک رەحیم لە نێو ئەم هەمۆ رەقیبانە و لە ئەم وڵاتە زەبەلاحە سەر هەڵدا و نەتەنیا ببێت بە سۆمبولی کوردایەتی،بەڵکوو وەک نەفەری یەکەم لە پێشەی خۆی خەڵات بکرێ؟؟
ناوبراو هەڵقووڵاوی ڕەسەن ترین و چەوساوەترین چینی کوردستان یەعنی لادێی کوردستانە.ئێمەی لادێی دەگەڵ ئەوەی کە مێشک و مەچەکمان بە ئاوی پاڕاوی کانیاوی کوردستان فرچگی گرتۆ،هەناو و هەستیشمان بە کەڵتووری بێ فڕ و فێڵ و ساویڵکەی گووندی کوردستان ڕەپستەی هێناوە و هەڵیداوە.هەر بۆیە رەحیم بە ئەو پەری صەداقەت و دڵ خاوێنی ئەرکی خۆی بە ڕێوە دەبا.
پێشمەرگایەتیش وای لێکردۆ کە تا ئەوپەری لەخۆبردووی لە سەر ویستی خۆی پێداگری بکات و تا گەئیشتن بە مەبەستی دابینکراوی بیری خۆی،دەست لە هەوڵدانی هەڵنرگرێت.
لەسەرووی هەمووی ئەوانەشدا ئەوەیە کە مستر کورد قووتابی مەدرەسەی دێموکراتە و ئەلف و بێی وانەی خەبات و راست گۆیی لە رادیۆ دەنگی کوردستان فێر بۆ.
بە هیوای پایداری و سەرکەوتن زیاتر بۆ مستر کورد و هەمووی خەباتگێرانی کوردستان.

No comments: