Archive

Tuesday, April 3, 2012

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە دیاربەکر بەرز ڕاگیرا.


وێنە: دیمەنێک لە بەشداربوانی یادەوەری ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە دیاربەکر


رەحیم رەشیدی
به‌ بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شەهیدانی کوردستان مه‌راسیمێکی بەشکۆ له‌ شاری دیاربه‌کر لە باکوری کوردستان به‌ڕێوه‌چو.
ئەو رێورەسمە بە به‌شداری حیزب‌و لایه‌نه‌ جیاجیاکانی ئەو بەشەی کوردستان‌و به‌ سروودی نەتەوەیی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێکرد. پاشان "ره‌مه‌زان بولوت" له‌ گرووپی "شۆڕشگێڕه‌ دێمۆکراته‌کانی کوردستان" قسەی کرد.
لە به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌...دا، سیاسه‌تمه‌داری کوردستان "ئیبراهیم گوچلوش" وتارێکی له‌ سه‌ر رۆڵ‌و گرینگی کۆماری کوردستان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسە کە هۆڵی بەرێوەچونی ئەو یادوەرییە، بە وێنه‌ی رێبه‌رانی کورد، پێشەوا قازی، شێخ سه‌عید، سه‌ید ره‌زا، به‌دیعولزه‌مان سه‌عیدی نوورسی‌‌و مه‌لا مسته‌فا بارزانی، هه‌روه‌ها ئاڵای کوردستان نەخشێندرابو.
جێگای بە بیرهێنانەوەیە کە لە بیرەوەری ٦٥ ساڵەی لەداردانی پێشەوا قازی‌و هەڤاڵانی‌دا، کەمپینێکی بەرین لە لایەن چەند رۆژنامەوانێکی کورد بە مەبەستی دیاری کردنی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە وەکوو رۆژی شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان دیاری بکرێت‌، وەڕێخراوەو تاکوو ئیستا بە هەزاران کەس پشتیوانیان لەو کەمپینە کردوە، هاوکات ئەمە یەکەمجارە کە بەم شێوەیەش یادی ١٠ی خاکەلێوە لە دیاربەکری کوردستانی تورکیەدا دەکرێتەوە.

No comments: