Archive

Monday, April 23, 2012

بۆکان: دایە مەگری بۆ ڕۆڵە شەرتە دەستێنین تۆڵە....

بۆکان: دایە مەگری بۆ ڕۆڵە شەرتە دەستێنین تۆڵە....

تظاهرات اعتراضی مردم مدنی بوکان به دلیل کودک ربایی های اخیر در این شهر و همچنین به قتل رساندن یک دختر 17 ساله


لە کاتێک دا چەند کەس بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر چەندین منداڵی قوتابخانە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون، نارەزایەتیەکانی خەڵکی ئەو شارە سەبارەت بەو جینایەتە هەر وا درێژەی هەیە و ئەگەری ئەوەش لە ئارا دایە کە لە ماوەی رۆژانی داهاتوو دا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی لەم کردەوەیە مانگرتنی گشتی وەڕی بخرێ.
هەر یەک لە رەسوڵ کیشوەری، عەبدوڵڵا دادوەند، جەلیل ئاشنا و چەند کەسی تر لە پێوەندی کردەوەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵانی قوتابخانە دا دەستبەسەر کراون. پێشتریش ناوی هەر یەک لە رەسوڵ کشوەری، حەسەن بانەیی و عەبدوڵڵا دادوند ناسراو بە عەبە زەمزەم وەک کەسانێک کە گومانی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیان لە سەرە، لە سەر زاران بوو. دەگوترێ هەر سێ کەس کارمەندی شارەداریی بۆکانن و لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە پشتیوانی دەکرێن.
بە پێی زانیاریەکان ئەگەری ئەوە هەیە مانگرتنێکی گشتی سەبارەت بەو کردەوە دزێوە لە لایەن خەڵکی بۆکان و شارەکانی دیکەوە بەڕێوە بچێ. ئەم هەواڵە لە لایەن شۆفیر تاکسیەکانەوە بە ناو شار دا بڵاو کراوەتەوە. هاوکات پایەگای بەسیجی جێگیر لە مەکتەبی قورئان دژایەتیی خۆی لە گەڵ هەر جۆرە مانگرتنێک راگەیاندووە. شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە رۆژی دووشەممەی رابردوو قوتابخانەکانی ئەو شارە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی لە هەمبەر بێ هەڵوێستیی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی داخرابوون.
بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24ی خاكه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی له‌ پاركی ساحلی شاری بۆكان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17_18 ساله‌ به‌ نێوی شه‌هێن فه‌یزوللاهی (وێنە) کچی ره‌سول دۆزرایەوە‌. شەهێن ماوه‌ی حه‌وتویه‌ك بوو دیار نەبوو و بنەماڵەکەی بە دوایدا دەگەڕان کە سەرەنجام رۆژی 5شه‌ممه‌ له‌ پاركی ساحلی بۆكان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایەوە. بە سەر ته‌رمی شەهێنەوە ئاسه‌واری خنكاندن بە ئامانجی كوشتن ده‌ركه‌وتووه‌ به‌لام تا ئێستا راپۆرتی پزشكی قانونی له‌ چۆنییه‌تی كوژرانی شه‌هێن رانه‌گه‌یاندراوه‌.

No comments: