رحیم رشیدی
قەیرانی سوریە:
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی ئاپریلی ٢٠١٢ی زایینی، کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارێ، بەرێز سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشینگتۆن، سەرپەرستی ڕاگەیاندنی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان – ئه‌مریکای کرد.
وێنە: شوێنی مانەوەی سەرۆک بارزانی لە واشینگتۆن
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دێوید تیفووری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئەو ئه‌نجوومه‌نه‌دا، لە پێوەندی لەگەڵ گرینگی‌و بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکا دواو بوژانەوەو گەشەی ئابووری‌و بارزگانی هه‌رێمی کوردستانی، وه‌ک فاکته‌رو هاندەرێکی سه‌ره‌کی بۆ دروست کردنی ئەو ئەنجومەنە لێکدایەوە.
پاشان، جەین جەیمس، ژه‌نراڵی خانه‌نشین کراو ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکا، وێرای بەخێرهاتن کردنی سەرۆک بارزانی‌و میوانانی ئەو کۆبوونەوە، به بایه‌خه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که دواو ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداری کردنی چالاکانه له پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌دا دەربڕی
وێنە: رەحیم رەشیدی‌و زەڵمای خەلیلزاد باڵوێزی پێشووی ئامریکا لە عێراق
دواتر، سه‌رۆک مەسعود بارزانی، لە بارەی سه‌قامگیری بارودۆخی سیاسیی، ئابوری‌و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، لێدوانێکی پێشکەش کرد، هاوکات ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرجەم ده‌رگاکانی هه‌رێمی کوردستان به ڕووی کۆمپانیا ئابووری‌و بازرگانییه‌کانی ئه‌مریکادا کراوەیەو دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکای وه‌ک که‌ناڵێکی نوێ بۆ پته‌وتر کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێرو واشینگتۆن دەستنیشان کرد.
وێنە: سەرۆک بارزانی، رەحیم رەشیدی‌و فەلاع موستەفا
ئەوجار، گفتوگۆیه‌کی کراوه له نیوان سه‌رۆک بارزانی و ئاماده بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو که تیاییدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی سیاسیی، ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسیان لێ‌کرا.
پێویستە بگوترێ کە پاش کۆبوونەوەکە، لە لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکا، ئێواره خوانێکی ڕێزلێنان بۆ سه‌رۆک بارزانی ڕێکخرا کە تیایدا ده‌یان که‌سایه‌تی دیپلۆمات، سیاسیی، ئه‌کادیمی، بازرگانی‌و خاوه‌ن کۆمپانیای ئامریکایی‌و کوردستانی به‌شداریان تێدا کرد‌و لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم‌و وڤدە هاورێکەی بیروڕایان گۆڕیەوە.
وێنە: رەحیم رەشیدی‌و ریچارد پێرلی جێگری پێشووی وەزیری بەرگری ئامریکا
بەشداری کردن لە کۆڕی "ناوەندی کوردی" لە کۆنگرەی ئامریکادا
رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٥ی ئاپریلی ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی، بەڕێز مەسعود بارزانی وێرای وەڤدێکی هاورێی کە پێکهاتبوو لە بەرێزان، دوکتۆر فوئاد حوسێن وتەبێژی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فەلاح موستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان‌و مەسرور بارزانی بەرپرسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان‌و قوباد تاڵەبانی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە واشینگتۆن، بەشداری یەکەمین کۆبوونەوەی "ناوەندی کوردی" بون کە لە یەکێک لە سالۆنەکانی کۆنگرەی ئامریکادا بەرێوە چو.
رێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ‌کرد. ئەوجار دوکتۆر فەرج ئەردەڵان‌و عەلی جەوانمەردی لە بەرێوەبەرانی "ناوەندی کوردی"، بە هەر دو زمانی ئینگلیزی‌و کوردی، وێرای بەخێرهاتن کردنی گەرمی سەرۆک بارزانی، ئامانج لە دامەزراندنی ئەو ناوەندەیان شی کردەوە.
پاشان داوایان لە سەرۆکی هەرێم کرد کە وتەیەک پێشکەش بکات. بەرێز بارزانی لە قسەو باسێک‌دا پشتیوانی هەمە لایەنەی خۆی بۆ "ناوەندی کوردی" ڕاگەیاندو وێڕای دەربرینی سپاس‌و پێزانینی بۆ گرتنی وەها کۆرێک لە کۆنگرەی ئامریکادا، سەبارەت بە بارۆدۆخی کوردستان‌و عێراق قسەی کرد‌و هەروەها وڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
پێویستە بگوترێ کە لەو کۆڕەدا، نوێنەرانی حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، نوێنەری رێکخراوە مەدەنی‌و کەسایەتی سەربەخۆکانی کوردستانی، ئامریکایی‌و ئێرانی بەشدار بون‌و بۆ یەکەمین جار فیلمێک لەسەر کارەساتی ئەنفال بە ناوی "هەموو دایکەکانی من" پیشان درا.
سه‌رۆک بارزانی، له ئەنستیتۆی واشینگتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیک، وتارێکی پێشکەش کرد.
رۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر ١:٠٠ پاشنیوەڕۆ، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له ئەنستیتۆی واشینگتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیک، وتارێکی گرینگی سەبارەت بە ره‌وشی سیاسیی عێراق، هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌که پێشکەش کرد‌و لە چوارچێوەی ئەو لێدوانەدا، ئامانجی سەرەکی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئامریکا روون کردەوە.
ئەوجار بەرێز بارزانی وڵامی پرسیاری بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیەی دایەوە. ناوبراو سەبارەت به پشتیوانی ئامریکا لە عێراق‌و هه‌رێمی کوردستان، وتی: "...لە دیدارم‌دا لەگەڵ سه‌رۆک کۆماری ئامریکا‌و جێگره‌که‌ی ته‌ئکیدیان کرده‌وه که پشتیوانی لە عێراقێکی دێموکراتیکی فیدراڵ دەکەن‌و درێژە بە سیاسەتی پشگیری‌و داکۆکی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دەدەن. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی‌دا وتی، ئێمه هیچ کاتێک به دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وە نەبوین‌و ده‌مانه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان هەڵدەینەوە‌و هەوڵمان ئەوە بوە کە ئاسایش‌و ئارامی پەر ەپێبدەین‌و ئەمەش هۆارێکی گرینگ بوە بۆ ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی بیانی به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن کە په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان پەرە پێبدەن...".
سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانی‌دا ڕایگەیاند کە له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا ئاستی نه‌خوێنده‌واری به رێژه‌ی په‌نجاو شه‌ش له سه‌دا بۆ شازده له‌سه‌دا گۆڕانی بەسەردا هاتوە.
بارزانی لە وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا له‌باره‌ی ده‌ستووری بنەڕەتی عێراق وتی، ده‌ستووری عێراق ده‌ستوورێکی باشه، به‌ڵام رێژه‌ی پابه‌ندبوون به‌و ده‌ستووره زۆر لاوازه، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موومان ده‌نگی خۆمان بۆ پەسەند کردنی ئه‌و ده‌ستووره داوه‌و من داوام له لایه‌نه سیاسیه‌کان کردووه به یه‌که‌وه دابنیشن‌و رێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیکتاتۆری له‌و وڵاته‌دا بگرین‌و رێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ بکەین، خۆ ئەگەر بێتە ئەمەش سەر نەگرێ ئەو هەموو لایەک ناچار دەبین کە بگەڕێنەوە بۆ ویست‌و بڕیاری میللەتی خۆمان.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی 140ی یاسای بنەڕەتی عێراق، سه‌رۆک بارزانی روونیکرده‌وه که جێبه‌جێکردنی ئه‌و مادده‌یه چاره‌سه‌ری کێشه‌کە دەکات، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه حکومه‌تی عێراق به به‌رده‌وامی له جێبه‌جێکردنی ئەو مادەیە راده‌که‌ن، ئێمه به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین ناوچه دابڕاوه‌کان نه‌ک ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، چونکه گومانی تێدا نییه که ئه‌و ناوچانه کوردستانیین و رۆژی چاره‌سه‌رکردنیشیان هه‌ر دێت.
بارزانی، له وه‌ڵامی پرسیارێک‌دا لە بارەی کێشەی نەوتەوە ئاماژەی کرد"...ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌ڵێنه‌کان به‌جێ ناگه‌یه‌نرێن‌و ئێمه‌ش له‌م بارودۆخه بێزار بووین، چونکه هه‌ر به‌ڵێنی بێ کردار ده‌درێن، نموونه‌ش بۆ ئه‌م راستیه، خه‌رج نه‌کردنی پاره‌ی کۆمپانیا بیانیه‌کان‌و یاسای نه‌وت‌و گازە، هه‌ر بۆیه ناردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاگیراوە.
قەیرانی سوریە:
سەبارەت بە قه‌یرانی سووریە بە گشتیی‌و پرسی کورد له‌و وڵاته‌دا بە تایبەتی، سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی کرده‌وه که، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له کورده‌کانی سووریە ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد کە ئەوان چەک‌و تەقەمەنی بە کوردەکان نادەن، به‌ڵکو هه‌وڵ دەدەن کە لە رێگای دیپلۆماسی‌و بە شێوەی ئاشتیخوازانە مافی کوردەکانی سوریە بێتە دی.
کێشه‌ی نێوان تورکیەو پارتی کرێکارانی کوردستان:
سه‌رۆک بارزانی لەم بەستێنەدا رایگه‌یاند"... ئێمه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین کێشه‌کانی نێوانیان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێن نه‌ک به شه‌ڕ، هه‌ر کاتێکیش زانیمان له شه‌ڕ نزیک ده‌بنه‌وه، ئێمه نابین به ته‌ڕه‌ف، به‌ڵکو ته‌نها هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌ده‌ین...".
قەیرانی ناو‌کی ئێران‌و گەمارۆکان:
بەرێز بارزانی لە پێوەندی لەگەڵ، کاریگه‌ری گەمارۆی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە دژی کۆماری ئیسلامی‌و گوشاری ئەم بابەتە بەسەر هه‌رێمی کوردستانه‌وه، رایگه‌یاند که: "...ئێمه پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران خۆش بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که له هه‌موو خاڵه‌کاندا ئێمه رێکبکه‌وین، چونکه خاڵی جیاوازیشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا خاڵی هاوبه‌شیشمان هه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه پابه‌ندین به بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە...".
کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی ئاپریلی ٢٠١٢ی زایینی، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەویەکی جەماوەی لە دەڤەری واشینگتۆن، بۆ سەرۆکی هەرێم پێکهێنا. لە سەرەتای ئەو کۆڕەدا هێژا قوباد تاڵەبانی وێرای بەخێرهاتن کردنی سەرۆکی هەرێم‌و وەڤدە هاورێکەی، ئامانجی ئەو کۆبونەوەیەی دەست نیشان کرد.
وێنە: فەلاح موستەفا، فواد حوسێن، سەرۆک بارزانی، مەسرو بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی
دواتر بەرێز بارزانی سەبارە بە دیدار‌و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئامریکایی‌و هەروەها بارودۆخی هەرێمی کوردستان‌و عێراق، قسەی بۆ بەشدارانی ئەو کۆبونەوەیە کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا بە دەیان کەس لە هاووڵاتیانی کوردی نێشتەجێی ئامریکا، سەرنج‌و پرسیارەکانی خۆیان بە شێوەیەکی کراوە هێنایە گۆرێ‌و سەرۆکی هەرێم بەوپەری لەسەرەخۆیەوە وڵامی گشت تێبینی‌و پرسیارەکانی دایەوە.
پێویستە ئەوەش باس بکرێ کە لە میانەی ئەو کۆبونەوەیەدا بە سەدان کەس لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، پشتیوانی خۆیان لە داخوازی کەمپینی ١٠ی خاکەلێوە دەربڕی کە لە بیرەوەری ٦٥ ساڵەی لە داردانی پێشوا قازی‌دا دەستی بە چالاکی واژۆ کۆکردنەوە کردوە بۆ ئەوەی ئەم رۆژە لە هەموو بەشەکانی کوردستان‌دا وەکوو رۆژی رێزگرتن کە شەهیدانی کوردستان دیاری بکرێت.
وێنە: پشتیوانی کردن لە کەمپینی ١٠ی خاکەلێوە
تێبینی:
لەم نوسراوەدا، تەنیا ئاماژە بە ڕاپۆرتی ئەو دیدار‌و کۆبوونەونە کراوە، کە نووسەر بۆ خۆی راستەوخۆدا تێیان‌دا بەشدار بوە.
No comments:
Post a Comment