Archive

Thursday, April 26, 2012

دیداری رێبه‌رانی پارتی ئاشتی‌و دێموکراسی تورکیە لە واشینگتۆن

وێنە: دیمەنێک لە بەشداران

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێکەوتی ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٢ی زایینی، ئەنستیتۆی "براکینگ" بۆ سیاسەت‌و بەرنامەی درێژخایەن، کۆرێکی گرینگی بۆ بەشێک لە رێبەرانی کورد لە تورکیە ساز کردبو کە لەودا سه‌لاحدین دیمیرتاش، گوڵته‌ن که‌شه‌ناک‌و ئه‌حمه‌د تورک‌و نازم گورپەک قسەیان بۆ بەشدارانی ئەو سمینارە کردو بارودۆخی کوردستانیان شی کردەوەو وڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیان سەبارەت بە خەباتی کوردەکان دایەوە.
وێنە: رەحیم رەشیدی‌و گوڵته‌ن که‌شه‌ناک‌
پ
ێویستە بگوترێ کە ئیوارەی هەمان رۆژ، بە بەشداری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و ئامادە بوونی کۆمەڵێک رۆژنامەوانی کوردو بیانی، کۆبوونەوەیەک بۆ وەڤدێکی رێبه‌رانی پارتی ئاشتی‌و دێموکراسی تورکیە پێکهات.
لەو کۆبوونەوەدا رێزدار ئەحمەد تورک لە بارەی سەفەرەکەیان بۆ ئامریکا قسەی کردو لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەی‌دا، خۆشحاڵی خۆی لە پەرە سەندنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو رۆڵەکانی کوردا دەربڕی‌و هیوای خواست کە گیرانی کۆنگرەی نەتەوەیی لە داهاتودا لە یەکخستنی گوتاری هاوبەشی کورددا کاریگەر بێ.
وێنە: رەحیم‌ رەشیدی‌و ئەحمەد تورک

No comments: