رەحیم رەشیدی
ماوەی چەند رۆژە بە مەبەستی ڕووماڵ کردنی کێبەڕکێی شاجوانی جیهان، لە وڵاتی ئێکوادۆرم. دالیا باپیر نوێنەری وڵاتی کوردستانە لەم کێبەرکێ نێونەتەوەییەدا و بە خوخدەی بەرزی خۆی هەموو بەشدارانی سەبارەت بە کلتوور و کەلەپووری کورد و کوردستان سەرسام کردوە و سەرنجی مێدیاکانی بەشداری ئەم کێبەڕکێییەی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە...
ئەوەی مەبەستمە لەم کورتە نوسراوەدا ئاماژەی پێبدەم، ئەوەیە کە بە داخەوە ناتوانم بەشداری رێورەسمی یاد و بیرەوەری شەهیدانی میکۆنۆس بم لە دەڤەری واشنگتن، کە ئەمرۆ کاتژمێر ٥ی پاشنیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
هەر بۆیە بەم بۆنەوە و بە شەکانەوەی ئاڵای کوردستان یاد و بیرەوەری شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بە گشتیی و دوکتۆر شەرەفکەندی نەمر و هاورێکانی بە تایبەتی رێز لێدەگرم و لە ئاست گلکۆکەیان دا سەری رێز دادەنەوێنم.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان
No comments:
Post a Comment