Archive

Tuesday, September 30, 2014

سەرسوڕهێنەرترین شت لە مرۆڤەکاندا








کەسێك ئەڵێت: چوومە لای پیاوێکی دانا بۆ ئەوەی پرسیاری شتێکی لێبکەم کە تووشی سەرسوڕمانیم بکات، گوێم لێگرت و پێیگووتم: ئەتەوێ لەبارەی چییەوە پرسیار بکەی؟!.
منیش گوتم: ئایا سەیرترین و سەرسوڕهێنەرترین شت لە مرۆڤەکاندا چییە؟!.
پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گووتی: مرۆڤەکان لە منداڵیتان بێزار ئەبن!، پەلە ئەکەن بۆ ئەوەی گەورە ببن!، ئینجا ئارەزوو ئەکەن دووبارە ببنەوە منداڵ!.
مرۆڤەکان تەندروستی خۆیان لەسەر کۆکردنەوەی سەروەت و سامان ئەفەوتێنن!، ئینجا سەروەت و سامانەکەیان خەرج ئەکەن بۆ بەدەستهێنانەوەی تەندروستی!. مرۆڤەکان بە نائارامی بیر لە داهاتوو ئەکەنەوە و ئێستایان لە بیر ئەکەن!، ئەوان نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا ئەژین!.
مرۆڤەکان ئەژین وەکو ئەوەی قەت نامرن!، دەشمرن وەکو ئەوەی قەت نەژیابن!.
کەسەکە دەڵێت: چەند ساتێك بە بێدەنگی تێپەڕین.
ئەو ئەڵێت: ئەو جارە پرسیارم لە پیاوە داناکە کرد و پێمگووت: ئەو وانانەی ژیان کامانەن، کە پێویستە مرۆڤەکان فێری ببن؟!.
پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گوتی:
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە ناتوانن هیچ کەسێك وا لێبکەن خۆشیانی بوێت، ئەوەی ئەتوانن بیکەن ئەوەیە، کە خۆیان وا لێبکەن خۆشەویست بن...
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە خۆیان لەگەڵ ئەوانی تر بەراورد نەکەن.
با مرۆڤەکان فێری لێبووردەیی ببن و لێخۆشبوون تاقیبکەنەوە.
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی برینی قووڵ لە ناخی خۆشەویستانیان لە ماوەی چەند خولەکێکدا، کە بۆ چارەسەرکردنیان، پێویستییان بە چەندین ساڵی دوورو درێژ هەیە.
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەوڵەمەندترین کەس ئەوە نییە کە خاوەنی زۆرترینە، بەڵکو دەوڵەمەندترین کەس ئەوەیە کە کەمترین جار موحتاج ئەبێت.
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە کەسانێك هەن زۆریان خۆشدەوێن، بەڵام فێر نەبوون چۆن گوزارشتی لێبکەن و دەریبخەن.
با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دوو کەس ئەتوانن تەماشای یەك شت بکەن و هەر دووکیان شتەکە بە شێوەیەکی جیاواز ببینن.
با مرۆڤەکان فێر ببن، ئەوە بەس نییە یەکێك لەوەکەی تر ببورێت، بەڵکو پێویستە لەسەریان لە خودی خۆشیان ببورن...


بەداخەوە سەرچاوەکەی دیار نیە.

No comments: