Archive

Saturday, September 20, 2014

بژی جەنابی کۆنگرێسمەن

وێنە: ئالیۆت ئەنگەل و رەحیم رەشیدی
رەحیم رەشیدی
ئالیۆت ئەنگەل، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەسەر لیستی دێموکڕاتەکان، لە وڵامی وتووێژی حەسەن رۆحانی لەگەڵ "ئەن بی سی" دەڵێ کە ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم لە جیهاندایە و بۆی نیە لەو بارەوە ئامۆژگاری ئێمە بکات. ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەی دا بۆ ماڵپەری ئەو تەلەویزیۆنە ئاشکرای کردوە کە مالکی بەکرێگیراوی ئێران بوە و زۆرداری ئەو بۆتە هۆکاری گەشە و سەرهەڵدانی داعش...
ماوەیەک بەر لە ئێستا، ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە وتووێژ لەگەڵ من دا، بە ڕاشکاوی پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو بەشەکانی دەربڕی...
ئەنگەل دژی هەر چەشنە هاوکارییەکی ئێران و ئەمریکایە و لە نێو کۆنگرەش دا کەسایەتییەکی بەرز و شوێندانەرە و شێلگیرانە پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلەکەمان دەکات..

No comments: