مسته‌ر كورد (ره‌حیم ره‌شیدی)ده‌مویست له ساڵیادی له دایك بوونت دا كارێكم كردبێ. دیاریه‌كم ناردبێ، سڵاوێكم كردبێ. ده‌مویست ده‌عوه‌تت بكه‌م پێكه‌وه گوێ بۆ گۆرانیه‌كی قه‌دیمی هه‌ڵخه‌ین و ده‌رده دڵێك بكه‌ین. ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا دڵ خۆشی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی من بێ.
من كه ئاگاداری دۆخت نه‌بم، نه‌زانم چی ده‌كه‌ی و چۆنی، ئیدی دونیا لێم ده‌بێته دۆزه‌خێكی بێ كۆتایی، ئه‌تۆ ئه‌مه له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانی.
هه‌موو كات بێ هیچ چاوه‌روانیه‌ك تۆم خۆش ویستوه، گشت وه‌رزه‌كانی ساڵ به یادی تۆ‌و ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ هه‌م بوه كه مانا‌و بۆنه‌كی جیام پێده‌به‌خشن، تێده‌په‌رێ.
تاكوو ئه‌م چركه‌ساته كه‌سم نه‌دیوه وه‌كوو تۆ بێ، كه‌س له چاوی من دا له تۆ نه‌چوه، ره‌نگه به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێرانه‌وه‌و به سرته به خۆت بێژی كه ژیان كچ و ژنی جوانتر‌و گونجاوتری له خۆت تێدایە، ره‌نگه ئه‌مه راست بێ، لێ هه‌تاكوو ئه‌م چركه‌ساته هه‌ر تۆ، له هه‌ناوم دا باشترین و گونجاوترین ژنی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ی. ئه‌مه باوه‌رێكی قوڵ و نه‌گۆره وه‌كوو باوه‌ری ئیماندارێك به ده‌قێكی ئاسمانی!.بێ ئه‌وه‌ی بخوازم كه نیگه‌رانت بكه‌م، ده‌مهه‌ێ بێژم كه نەبوونی تۆ، له هه‌موو ده‌ردو ئازارێك به‌ژانتره...ئێستا وه‌كوو سه‌ربازێكی بریندار وام كه له شه‌رێكی دژوار‌دا نه‌جاتی بوه، كه‌چی كه له مه‌ته‌رێزه‌كه‌ی دا به هۆش خۆی دێته‌وه، گەلە گورگێكی برسی ده‌وریان داوه. ئه‌وه‌ی هێز به‌و سه‌ربازه ده‌به‌خشێ و وزه‌ی هه‌نگاونان ده‌خاته نێو ده‌ماره‌كانی، ئه‌و نامه‌یه كه له سووچێكی گریفانه تۆزاوی و خوێناویه‌كه‌ی دا، به‌ر له ده‌سپێكی شه‌ره دژواره‌كه بۆ ئازیزێكی نووسیوه‌و كۆڵێك ئاوات و هیوای تێیدا به‌یان كردوه.كه‌سم، ته‌نیا، بێ كه‌س و ماندووم، به‌ڵام هه‌رده‌م هیوای ئه‌وه‌م له ناخدایه كه رۆژێك ده‌گه‌مه‌وه ئاستانه‌ی دیدارت و پێكه‌وه یادوه‌ریه‌كی كۆن و دوور ده‌گێرینه‌وه‌و ره‌نگه به بێ هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك وه‌رزێكی نوێ له ئه‌وڤینداری ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌رمایی په‌نجه‌كانت له چاكوچۆنیه‌كی سه‌رپێی دا، ده‌توانێ گشت سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناوم بتوێنێته‌وه. قه‌ت دوو دڵ نیم له‌وه‌ی بۆ گه‌یشتن به تۆ، هه‌موو سنووره‌كان تێپه‌ڕ بكه‌م، به ئاوی ده‌ریاو ئاسمانه‌وه دووره‌كان دا گوزه‌ر بكه‌م. دوو دڵ نیم چاوم له‌سه‌ر هه‌رچی یاسا‌و رێسای ژیانه دابخه‌م بۆ گه‌شتن به تۆ...
Archive
-
▼
2018
(268)
-
▼
October
(27)
- خەڵاتی "دامەزراوەی جیهانیی ئاشتیی ژنان"
- وەرزی خەزان
- #FDD experts talking about future of #Kirkuk
- سوودی كوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی بۆ تاران و ئانكارا
- وه‌رزی بێ تۆیی!
- كه‌ركوك و١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له دیدی لێكۆڵه‌رانی ئه‌مری...
- ئه‌مریكاییه‌كان له‌سه‌ر ١٦ی ئۆكتۆبه‌رو كه‌ركووك چی...
- How Americans explain the U.S policy on Kirkuk?
- Secretary of State Mike Pompeo: U.S. will continue...
- كوردستان له نێوان ململانێی واشنگتن و مسكۆ
- Mr. Kurd to State departement: The Iran try to div...
- نادیه موراد: پێوسیته دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه
- Nadia Murad talk to the Rahim Rashidi (Mr. Kurd)
- A short address by Thoreau Redcrow
- واشنگتن: له‌گه‌ڵ ئاخونده‌كان كێشه‌مانه نه‌ك خه‌ڵك...
- په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له پێته‌ختی ئابووری جیهان
- آقای کُرد خطاب دونالد ترامپ رئیس جمهور امریكا به ...
- پیرۆزبایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ره‌حیم ره‌شیدی (...
- Senator Tim Kaine for Mr. Kurd
- Senator Mark Warner to Mr. Kurd
- U.S. Department of State congratulate #MrKurd
- U.S. Department of State congratulate #MrKurd
- روانینی ئەمریکا لەسەر هەولێرو بەغداو پیرۆزبایی وەز...
- سەرۆکی ئەمریکا: خەڵکی کوردستان لەبیرناکەین
- U.S. Department of State congratulate Mr. Kurd
- President Donald Trump Calls Rahim Rashidi "Mr. Ku...
- ماهی علاقة ترامب بالكرد؟ هل يعرفهم؟ ماذا قال فی مؤ...
-
▼
October
(27)
Wednesday, October 24, 2018
وه‌رزی بێ تۆیی!
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment