وەرزی خەزان
مستەر کورد
جاران ئەتۆ تیرێژی هەتاوێکی بە تینوتاوو بووی، لە وەرزی سەرماو سۆڵ دا، مانایەکی دیکەت بە ژیان دەبەخشی. پاییز وەرزی هەنارو پیاسەی ئێوارانی نێو گەڵاو قەراغی رووبارەکان بوو. چا خواردنەوەیەک بوو لە بناری ئەو کێوە سەرکەشانەی کە رووپۆشی هەوریان بە شان و پیلیان دا دابوو.
هەنووکە ژیان گۆراوە، دیمەنە دڵرفێنەکانی پاییز وەکوو جاران تەزووم بە لەش دا ناهێنن، هەر زوو دڵم پڕ له خوێن و خه‌م ده‌بێ، هه‌موو كات، به‌شێك له مێشكم، یان شوێنێكی جەستەم بۆ وێنه چاوم کە شتێکی دەبینێ، دیمه‌نێكی جوان، جاده‌یه‌ك، كۆڵان، رێگایه‌ك، ره‌نگێك كه له ئی تۆ بچێت، رابردووم تێدا دەژینێتەوەو من هەوڵ دەدەم بەم جۆرە ئازاری دووری و دابرانی تۆ كه‌متر کەمەوە...
باوه‌ڕ بكه شه‌وه‌كانی بێ تۆیی درێژترین شه‌وه‌كانی ساڵن، كه نیت، رۆژه‌كان ناخۆش و تاقه‌ت پروكێنن، بۆیه به پشت قایمی ده‌بێژم كه ژیانی من ته‌نیا ئه‌و سات و ده‌مانه بوو كه پێكه‌وه، پیاسه‌یه‌كمان ده‌كرد، یان گوێمان ده‌دایه گۆرانیه‌كی سالح دیلان. كه‌سم، هه‌موو ساتێك بیر له هاتنه‌وه‌ت ده‌كه‌مه‌وه، له هه‌موو وه‌رزوو ته‌مه‌نێك دا، نازانم كه‌ی و چۆن، به‌ڵام ده‌روونم پێم ده‌ڵێ هه‌ر روو ده‌دات و ئێمە دیسانەوە لە پاییزێکی ساڵ دا پێکەوە هەنار دان دەکەین و پێدەکەینین. ته‌نیا هیوا ده‌خوازم كه ئه‌م چركه‌ساته زۆر دره‌نگ نه‌بێ، ناخوازم ئەوندە درەنگ بێ کە دەستەکانم بلەرزن و تۆش پرچە رەشە قەترانیەکانت سپی بن. دەمهەوێ گوڕ‌و تەکانێکمان تێدا مابێ تاکوو پڕ جووڵە بین، سارێژ لە وزەو هیوا، قەرەبووی هەموو دووری و دابرانەکان بە شادی و خۆشی بکەینەوە. نامهەوێ تەنیا دەست بە گوریسی رابردوەوە بگرین...
تاقانه‌كه‌ی رۆحی من، ئێستا پتر هه‌ست به نزیكت ده‌كه‌م، له ئاسۆیه‌كی دووره ده‌ست ده‌روانم، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیوه، هه‌موو چڕكه‌و ساتێك به قوڵی و بێ برانه‌وه خۆشم ویستوی و خۆشم ده‌وێیی. هەرچەندە ناچار بووم و هەم کە ئەڤینت لە هەناوم دا بشارمەوەو لای کەس ناوی تۆ نەبم و تەنانەت زۆر جاران بێژم کە ناتناسم و نازانم چی دەکەی و لە کوێی...
هه‌موو وه‌رزه‌كان، گشت سات و ده‌مێك، به هیوای دیداری چاوه‌كانتم. ئه‌ڤینی تۆ له ناخم دا ره‌گاژۆ بوه‌و هیچ نیگا‌و خه‌نده‌یه‌كی جیا له نه‌رمی و مێهره‌بانی رووخساری تۆ نایبزوێنێت.
پاییز بێ بوونی چاوەکانت، بێ گەرمایی دەستەکانی تۆ، بۆ من وەرزێکی بێ رۆ‌حە. تەنیا هیوای دیتنەوەتە، وای کردوە کە کاتژمێری کامەرانی لە وەستان نەکەوێ و بەرگەی هەموو دژوارییەکان ژیان و گشت نەهامەتییەکان بگرم!
بە هیوای دیداری چاوەکانت.
No comments:
Post a Comment