Archive

Monday, October 29, 2018

خەڵاتی "دامەزراوەی جیهانیی ئاشتیی ژنان"


بە کوردێک بەخشرا
"کامیل ئەحمەدی" لێکۆلەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی "دامەزراوەی جیهانیی ئاشتیی ژنان" لە بەشی ئەدەبیاتی زانستگای جۆرج واشنگتۆنی ئەمریکای پێ بەخشرا.
کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستنەو لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی، کۆمەڵایەتی، بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەکان و پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی زۆری هەیە و یەکەم پەرتووکی خۆی لە ژێر ناوی (ڕێنوێنیی سەفەر لە کوردستان)ی بە تیڕوانینێکیکی ئێتنێکی بۆ ١٥ پارێزگای کوردستانی باکوور لە ساڵی ٢٠٠٩ بە ناوی (ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە) لە ئیستەنبۆڵ چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەو توێژەرە کوردە، ساڵی ٢٠١٧ـەش خەڵاتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی ژنانی ئێران و کوردی (IKWRO) وەرگەرتبوو.

No comments: