ئه‌مریكا سووریا‌و ئه‌فغانستان چۆڵ ناكات
رۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی ٣١ی ژانویه‌ی ٢٠١٩، ئه‌نجوومەنی پیرانی ئەمریکا كه له ١٠٠ نوێنه‌ر پێكدێت، ئه‌و پرۆژه‌ی كه سيناتۆر ميچ ماكونێل، سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا‌و ئه‌فغانستان گه‌ڵاڵه‌ی كردبوو، به زۆرینه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ئەنجوومەنی پیران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه هێشتا رێخراوه‌كانی داعش و ئەلقاعیدە هەڕەشەن لەسەر ئەمریکا، کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا لەم دوو وڵاتە؛ رێگا خۆش ده‌كات كه ئه‌و دوو گرووپە سه‌ر له نوێ خۆیان رێکبخەنەوەو ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری پتر به دوای خۆی دا دێنێ، له ئاكام دا ئەو بۆشاییەش کە لە نه‌بوونی هێزەکانی ئەمریکا دا دروست دەبێت، دواتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه لە لایەن وڵاتانی رووسیا و ئێرانەوە بۆشایه‌كه پڕ بکرێتەوە.
پەسند کردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە کاتێکدایە کە رێكه‌وتی ١٩ی دێسامبه‌ری ٢٠١٨، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێك دا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له سوریا ده‌كشێنه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه له ئاستی نێوخۆیی، نێوچه‌یی و جیهانی دا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و له پاش ته‌قینه‌وكه‌ی شاری منبێج له ١٦ی مانگی یه‌كی ٢٠١٩دا، كه چوار ئه‌مریكایی تێیدا بوونه قوربانی، بریاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا به بیانووی نه‌مانی داعش، له‌گه‌ڵ رخنه‌ی فره لایه‌نه له نێو خۆی ئه‌مریكا روو به روو بوویه‌وه. پێشتریش سه‌رۆك ته‌ره‌مپ رایگه‌یاندبوو ژمارەی سەربازەکانی ئه‌مریكا لە ئەفغانستان كه ١٤ هه‌زار كه‌سن، بۆ ٧ هه‌زار كه‌س كه‌م ده‌كاته‌وه.
شیاوی باسه كه كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران زۆرینه‌ن.
No comments:
Post a Comment