ئه‌مرۆ هاورێ و دۆستی به‌رێزم د. كه‌نێس پۆلاك شرۆڤه‌كاری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری سی ئای ئه‌ی، پسۆر له كاروباری وڵاتانی كه‌نداوو ئێران، دواین به‌رهه‌می خۆی له ژێر ناوی سپاكانی خاك، دوێنێ، ئه‌مرۆو داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی سپاكانی عه‌رب، پێشكه‌ش كردم.
كتێبه‌كه به وردی په‌رژاوه‌ته سه‌ر بارودۆخی له‌شكری وڵاتانی عه‌ره‌ب و كاریگه‌رییه‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر سپای وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی پاش شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی؛ له‌م به‌سێنه‌دا نووسه‌ر هه‌لومه‌رجی كولتووری وڵاتانی نێوچه‌كه‌ی داوه‌ته به‌ر تیشكی لێكدانه‌وه‌و به وردی باسی له هۆكاره‌كانی گه‌شه نه‌كردنی چه‌كداری وڵاتانی عه‌ره‌بی كردوه.
نووسه‌ر له به‌شێكی په‌رتووكه‌ی دا باس له‌وه ده‌كات كه سپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌ب له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی دابونه‌ریتی وڵاته‌كه‌یان دا ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له كارگه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵی عه‌ره‌ب و داهاتووی سپای وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و به سه‌رنج و زانیاری ورد شوێنه‌راری شه‌رو تێكهه‌لچوونه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سپاكانیان شه‌نوكه‌و كردوه.
د. پۆلاك خاوه‌نی نزیك به ١٠ په‌ڕتووكه‌و له ده‌ورانی سه‌رۆك كلینتۆن دا له ئه‌نجوومه‌نی شۆرانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاری كرده‌وه. ناوبراو ساڵی ٢٠٠٢ له كتێبێك دا له ژێر ناوی تۆفانی هه‌رێشه‌ئامێز داوای هێرشی ئه‌مریكای بۆسه‌ر عێراق كرد. پۆلاك ساڵانێكی زۆر وه‌كوو پسپۆر‌و شرۆڤه‌كاری كاروباری ئێران و عێراق كاری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئه‌مریكا واته (CIA) كردوه. هه‌نووكه د. پۆلاك وه‌كوو نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری پله‌به‌رزی ئێنترپرایز ئه‌نستیتووت كار ده‌كات و لایه‌نگرێكی دیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوه‌و هه‌یه...
No comments:
Post a Comment