Archive

Monday, February 18, 2019

وتمان دێتەوە!




وتمان دێتەوە!
کاتی خۆی و لە سەرەتای مانگی ٦ی ٢٠١٨دا، بە گوێرەی زانیاری پوخت باسم لەوە کردبوو کە "تیشک تی ڤی" دەست بە کار دەبێتەوەو ئەمەش زۆر مشتومڕی لێکەوتەوەو شەپۆلێکی بەرین لە خۆشحاڵی خەڵکی بە دواوە بوو..
هەنووکە هەوڵەکان سەریان گرت و هیوام وایە کە "تیشک' پڕ نێوەرۆک بێ و هیچ رەشەبایەک نەتوانێ تیشکی دڕدەری تاریکی لە دیدەی میلیۆنان ئۆگری ئازادی ون بکاتەوە...
ئەوانەشی بوونە هۆکاری لاوازی و لە ئاکام دا داخستنی چەند ساڵەی ئەم دەنگ و رەنگە دەروەستە کە جێی متمانەی میلیۆنان مرۆڤی سەوداسەری زانیاری راست و خەباتکاری خۆنەویستی ئازادی کوردستان بوون، لێبوردنێک بە بینەرانی ئەم تەلەویزیۆنە بە گستیی و خەڵکی رۆژهەڵاتی ولات بە تایبەتی قەرزارن!






No comments: