Archive

Friday, February 22, 2019

ترەمپ: ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمریکی لە سووریا دەمێنەوە.



ترەمپ: ژمارەیەکی کەم سەربازی ئەمریکی لە سووریا دەمێنەوە.
#دۆناڵد_ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، سەرکەوتنی گەورە لە شەڕی دژی داعش دا بە دەست هاتووە، بەڵام ژمارەیەکی کەم سەرباز لە سووریا دەهێڵینەوەو خەڵکێکی زۆریش ئەمەیان پێ کارێکی باش و گونجاوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان واشنگتن ٤٠٠ سەرباز بۆ کاتێکی نادیار لە سووریا دەهێڵێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا داوە کە نزیک بە ٢٠٠٠ کەسن. نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لە رۆژئاوای کوردستان، هەروها باکوورو رۆژهەڵاتی سووریا دەمێنەوە.
کۆشکی سپی ئەو هێزە ٤٠٠ کەسییە وەک "هێزی ئاشتیپارێز" ناو دەبات کە ٢٠٠ کەسیان لە باشووری سووریاو لە نزیک سنووری ئوردن دەمێننەوە.
ئەم پلانە نوێیەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ دەیەوێت وڵاتانی ئەوروپا لە سووریا پابەندی بەڵێن و ئەرکەکانیان بن..
لە ريکەوتی ١٩ی سيپتەمبەری ٢٠١٨دا، سەرۆک رایگەیاند کە هێزەکانیان لە سووریا دەکشێنەوەو ئەمەش نارەزایاتی زۆری نێوخۆیی و نێوچەیی لێکەوتەوە کە لە ئاکام دا وەزیری بەرگری جەیمز ماتیس و برێگ مەککگۆرک نوينەری تیابەتی سەرۆک بۆ هاوپەیمانی جیهانی دژی دا‌عش دەستیان لە کار کێشایەوە. هەنووکە ئانکاراو واشنگتن بە پێکەوە کار بۆ راگەیاندنی نێوچەیەکی ئارام لە سووریا دەکەن و بەم هەنگاوەش مەترسییەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان کەمتر دەبێتەوە.

#مستەر_کورد

No comments: