ئـەمڕۆ دۆستی خۆشەویستم د. دەیڤید نوێترین بەرھەمی خۆی پێشکەش کردم.
په‌رتووكی "خیانه‌ته مه‌زنه‌كه" باس له پشتكردنی ئه‌مه‌ریكا له كورد ده‌كات
دەیڤید فیلیپس لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ نوێترین پەرتووکی بە ناوی "خەیانەتە مەزنەکە، پشت کردنی ئەمر‌یکا لە کورد‌و لە دەستدانی رۆژهەڵاتی ناڤین" بڵاوو کردەوە.
پەرتووکەکە باس لە سیاسەتەکانی ئەمر‌یکا به‌رامبه‌ر به كورد‌و كوردستان دەکات. نووسەر بە تایبەتی باس لە رووداوەکانی پاش رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا دەکات و پێی وایە، کە لە ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧ دا، ئەمر‌یکا سەبارەت بە رووداوەکانی داگیرکاری کەرکووک و نێوچەکانی دیکە، بێدەنگی نواندوەو بەمەش خیانەتی لە کوردستان کردوە.
وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه له كتێبه‌كه‌یدا باس ده‌كات، هەر ئه‌م هۆكاره‌شه وایکردوە، بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچه‌كه‌دا زیانێکی زۆری بەرکەوێ.
نووسەر له‌و باوه‌ڕه‌دایه، کە دەبێت واشنتن بە پشتیوانی کردنی ئاشکراتر لە کوردستان و داکۆکی لە کورد ئەو کەموکوڕیانە چارەسەر بکات.
دەیڤید فلیپس بەرپرسی بەرنامەی ئاشتی_سازی و مافەکانی مرۆف لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئامریکایه‌و هەروەها ناوبراو راوێژکاری باڵای سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوە.
No comments:
Post a Comment