Archive

Thursday, February 21, 2019

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به‌ڵگه‌ی بە فه‌رمیی ڕاگەیاندنی زمانی کوردی لە سەردەمی كۆماری کوردستان دا


بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی به‌ڵگه‌ی بە فه‌رمیی ڕاگەیاندنی زمانی کوردی لە سەردەمی كۆماری کوردستان دا
ئاگاداری
بە تەواوی ئەهالی خۆشەویستی (سابلاغ) ڕادەگەیندرێت - لە سەر ئەمری پێشەوای موعەزەم و قەراری (حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان) لەوەی بەولاوە پێویستە بۆ پەرەپێدان و ڕەواجی زمانی کوردی، خوێندن لە مەدرەسەکاندا بە کوردییە. لەو (تاریخەوە) تا دە ڕۆژی دیکە هەر کەسێک کوڕو کچی هەبێ کە عومری ئیقتیزای خوێندن بکا دەبێ بینێرەتە مەدرەسە. ئەڵبەتە هەر کەس لەو ئەمرە ڕوو وەرگێڕێ بە توندترین موجازات تەنبێ دەکرێ.

کۆمیتەی مەرکەزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان 
موعاونی حیزب تەها زادە 
سەرچاوە: کوردستان، بڵاو کەرەوەی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، ژمارەی ١، پێنجشەمۆ ٢٠ -١٠-١٣٢٤ (١١ی ژانوییەی ١٩٤٦)

No comments: