مایک پێنس جێگری سەرۆکی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسی #وارشۆ به روونی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و راستییه‌ی كه به‌شدارانی كۆنفرانسی وه‌رشۆ شەڕ دەبەنە نێو خاکی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن و بوونه‌ته ماكه‌ی فیتنه‌و ئاژاوه له نێوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا، به‌شداربووانی كۆنفرانسی وه‌رشۆ پێداگریان كرده‌وه كه ئێران گەورەترین هەڕەشەیه بۆسه‌ر ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەراست و مه‌زنترین پشتیوانی تیرۆره له گشت جیهان دا.
پێنس له درێژه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه كرد كۆماری ئیسلامی ئێران وێرای چه‌وسانه‌وه‌ی كهمایهتییهكان، به كوشتاری خه‌ڵكی وڵاته‌كه كۆشكی بونیاد ناوه.
شیاوی باسه رۆژانی ١٣ و ١٤ی فێبرواری ٢٠١٩، له وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، كۆنفرانسی "پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست"، به ئامادەبوونی كاربەدەستانی پله‌به‌رزی زیاتر لە ٧٠ وڵاتی جیهان، دەستی بە كارەكانی كرد، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه پاش ئه‌م كۆنفرانسه هاوبهندیهكی نێوچه‌یی به پشتیوانی ئه‌مریكا دژ به ئێران بێته ئاراوه.
No comments:
Post a Comment