ره‌حیم ره‌شیدی/ واشنگتن
رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌رۆك تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند به پشتیوانی ئه‌مریكا پێوه‌ندییه‌كانی مه‌راكش و ئیسرائیل ئاسایی بۆته‌وه، سه‌رۆك ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی ناوبرد.
تره‌مپ له‌م بازنه‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌مرۆ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی دیرۆكی به‌رهه‌م هات. ئیسرائیل و شانشینی مه‌غریب، دوو دۆستی هه‌ره باشی ئێمه، ڕێكه‌وتوون به ته‌واوه‌تی پێوه‌ندی دیپلۆماتیك بێنه ئاراوه. ئه‌مه پێشكه‌وتنێكی مه‌زنه بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست. ئه‌مرۆ من به‌یاننامه‌یه‌كه‌م واژۆ كردوه كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌غریب به‌سه‌ر سه‌حرای رۆژئاوادا به فه‌رمیی ده‌ناسێ، پێشنیاری خودموختار‌یه‌كی شێلگیر، شیاو‌و راسته‌قینه‌ی مه‌راكه‌ش، ته‌نیا بنه‌مای رێگا چاره‌سه‌ریه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و به‌رده‌وام بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیه."
سه‌رۆك تره‌مپ له درێژه‌دا ده‌ڵێ: "مه‌راكه‌ش له ساڵی 1777دا، ئه‌مریكای به فه‌رمیی ناسیوه، هه‌ر بۆیه شیاوه ئێمه ده‌سه‌ڵاتی مه‌غریب به‌سه‌ر سه‌حرای رۆژئاوادا به فه‌رمیی بناسین."
گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه، وڵاتانی ئیمارات و به‌حره‌ین پێشوازیان له‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل و مه‌غریب كرد. بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوه كردوه پاشا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ ئیسڕائیل ده‌كات.
هاوكات شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌یان لە تویتێكدا نووسیویه: "پێشوازی لە بڕیارەکەی مەغریب، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل ده‌كه‌ین، ئەمە هەنگاوێکی بایه‌خداره لە هەوڵە هاوبەشەکانمان دا بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاشتی به‌رده‌وام لە ناوچەکەدا."
له ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا، به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا، له چوارچێوه‌ی ره‌وتی ناسراو به "رێكه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم دا"، بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌ره‌تا ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، پاشان به‌حره‌ین و دواتر سودان په‌یوه‌ست به‌م په‌یماننامه‌یه‌وه بوون. هه‌نووكه‌ش مه‌غریب چواره‌مین وڵاتی عه‌ره‌بیه كه له دووتووێی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
#مستەر_كورد
No comments:
Post a Comment