Archive

Thursday, December 17, 2020

پیرۆزه‌ رۆژی ئاڵای كوردستان



له‌ هه‌موو جێگایه‌ك و به‌ شانازییه‌وه‌ بۆ شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵا بێ وڵاته‌كه‌مان تێده‌كۆشین. به‌ خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ له‌ تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بین تاكوو ئه‌و رۆژه‌ی شكۆو سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
له‌م وێنانه‌دا، له‌ وڵاتانی جۆربه‌رجۆری دونیادا به گشتیی و له‌ ئه‌مریكا به‌ تایبه‌تی، هه‌وڵمداوه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیارو كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكاو جیهان شكۆو رێزی ئاڵاكه‌مان بپارێزم و به‌رده‌وام و به‌ شانازیه‌وه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سینگم ده‌دره‌وشێته‌وه‌...
له‌م وێنانه‌دا، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاو ئه‌نجوومه‌نی پیران و به‌رپرسانی پله‌به‌رزی وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌مریكا و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ن:
ئه‌ندامانی كۆنگرێس: پیتەر ڕۆسکام، جۆن کارته‌ر، جێری کانۆلی، لی زیلدەن، سه‌ناتۆر کریس ڤان هۆڵن، سەناتۆر باب کۆرکەر سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران و گرێتا ڤان سستێرن بێژەرو رۆژنامه‌وانی دیاری ئه‌مریكایی، ویلیام كارته‌ر وێنه‌گری به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی، تۆماس كانتریمه‌ن و جاشوا به‌كه‌ر وته‌بژێرو یارده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، به‌تس باشه‌رت شاره‌داری شاری یه‌پسه‌لانتی له‌ ولایه‌تی میشیگان...
شه‌كاوه‌ بێ ئاڵای شه‌ره‌ف و شانازی
ئاوه‌دان بێ كوردستان و ڕاوه‌ستاو خۆڕاگرتر بێ پێشمه‌رگه‌ باسكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان

No comments: