ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی سێشه‌ممه، مچ مککانەڵ كه‌سایه‌تی دیار‌و ناسراوی كۆمارییه‌كان و سەرۆکی زۆرینەی ئه‌وان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، كه تێیدا جۆو بایده‌ن له به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دا سه‌ركه‌وت، قسه‌ی كرد‌و له‌م باره‌وه وتی: "دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی هەڵبژاردن كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر 50 ولایه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، کۆبوونەتەوهو بڕیاری خۆیان داوه، هه‌ر بۆیه لە ئەمڕۆ به‌دواوه، وڵاتەکەمان بە فەرمیی سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەیە. زۆربەمان هیوامان به ئاكامێكی دیكه هه‌بوو، بەڵام سیستەمی ده‌وڵه‌تی ئێمە پرۆسەیەکی هەیە دیاری ده‌كات کێ لە 20ی مانگی یەکدا وەک سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات."
سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له سینات له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی: ئەمڕۆ ده‌خوازم پیرۆزبایی لە جۆو بایدن وەکوو سەرۆک کۆمار بكه‌م، ناوبراو به كاروباری ئه‌نجوومه‌نی پیران ئاشنایه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ڕابردووی خزمه‌ت كردنی هەیە. هەروەها پیرۆزبایی لە هاوکارمان کامڵا هێرسی نوێنەری کالیفۆرنیا دەکەم کە جیا لە جیاوازییەکانی ئێمە، گشت ئه‌مریكاییه‌كان دەتوانن شانازی بەوەوە بکەن کە وڵاتەکەمان بۆ یەکەمجار، ژنێك جێگری سەرۆک کۆمارەكهیهتی."
ئه‌نجوومه‌نی ده‌نگدان، ڕۆژی دووشەممە، 14 ی مانگ، کۆبوونەوەیەکی فەرمییان بۆ ڕاگەیاندنی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا پێكهێناو دواتر له كۆی 538 ئه‌ندام، جۆو بایدن بە بردنەوەی 302 دەنگ وه‌كوو 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
پاش ده‌نگدانه‌كه، بایده‌ن دره‌نگانی شه‌و له ده‌ڤه‌ری ویڵمینگتۆن لە ولایه‌تی دێلاوێر، له وتارێكدا رایگه‌یاند: "دیموکراسی سەرکەوت. ژێربه‌نای فەرمانڕەوایەتی وڵات، پاڵیان پێوە نرا، تاقیکرانەوەو هەڕەشەشیان لێدەکرا، بەڵام نەڕوخان. ئەگەر کەسێک پێشتر نەیزانیبێت، ئەوا ئێستا دەیزانیین. ئەوەی لەناو دڵی ئەمریکاییەکاندا لێدەدات، دیموکراسییە. مافی گوێ لێگرتن، مافی ئەژ مارکردنی دەنگەکەت، مافی هەڵبژاردنی ڕێبەرانی ئەم وڵاتە. لە ئەمریکا سیاسەتمەداران نابنە خاوەن دەسەڵات، خەڵک ئەو دەسەڵاتەیان دەداتێ. مەشخەڵی دیموکراسی زۆر لە مێژە لەم وڵاتە دایە، دەشزانیین هیچ شتێک، تەنانەت پەتا، یان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات؛ ناتوانن ئەم مەشخەڵە دابمرکێننەوە. بێ ماندوو بوون كار ده‌كه‌م بۆ ئەوانەی دەنگیان پێنەداوم، بە هەمان ڕاده‌ی ئەوانەی دەنگیان پێداوم."
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی هەڵمەتی ترەمپ دەیان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هه‌بوه، چەند جار گوێیان بۆ گیرا، هەرجارێکیش سکاڵاکان لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرا، دەردەکەوت بێ بنەمان، دووبارە پارێزەرانی ترەمپ لۆمەی بەرپرسانی ویلایەتەکانیان دەکرد، لە فەرمانڕەواکانی ویلایەتەکان و دادوەران، لە کۆتاییشدا دوو جار له دادگای باڵا، لە لایەن زیاتر لە 80 دادوەرەوە له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كانیان گوێیان درایه، به‌ڵام هیچ پێشێلكاری و ساخته‌كاریه‌كی ئه‌وتۆ رووی نه‌دابوو.
به‌ڵام تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی تاكوو ئێستاش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ناكه‌ن و پێیان وایه ساخته‌كاری و فڕتوفهڵ كراوه.
وه‌كوو باوه، بڕیاره بایده‌ن لە 20ی مانگی 1ی 2020دا، بەفەرمیی دوای سوێند خواردنی یاسایی، له كۆشكی سپی، وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست به كاره‌كانی بكات.
No comments:
Post a Comment