له راستی‌دا کاتێک قسه له مافی دیاری کردنی چاره‌نووس ده‌کرێ، باس له چه‌سپاندنی فدراڵیزم وه‌کوو شێوه‌یه‌ک له ڕیگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێنینه گۆرێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانێکی تایبه‌ت‌و راسته‌وخۆمان له ماف‌و ئازادی‌یه‌کانی ئه‌وانی دیکه کردبێت، بونی ویست‌و داخوازی کۆمه‌لێک مرۆڤی دیکه‌ش دێته گۆڕێ. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و راستی‌یه ده‌رک بکرێت، فیدرالیزم به مانای دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان دوو گه‌ل یان پتر له دوو گه‌ل که له چوارچێوه‌ی یه‌ک جوغرافیای سیاسیی هاوبه‌ش‌دا ده‌ژین.
ئێمه ده‌زانیین له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌لکی کوردد‌ا بزوتنه‌وه‌ی میللی _ دێموکڕاتیکی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروشمی فیدڕالیزمی وه‌کوو دروشمی ستراتیژی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی _ نه‌ته‌وه‌یی هێناوه‌ته گۆرێ‌و په‌سه‌ندی کرووه‌و بۆ هێنانه به‌رهه‌می ئه‌م خواسته‌ش له لایه‌ک کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان رێکده‌خات، له لایه‌کی دیکه‌وه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی چڕوپڕی سیاسیی خۆی، هاوکات به تێگه‌یشتنی واقعیی‌و راسته‌قینه له پێکهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌لگای ئێران‌و وڵام وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌وتۆ له هێزه سه‌راسه‌ری‌یه‌کان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران‌دا، به هه‌وڵی به‌رچاو بۆ پێکهاتن‌و به‌شداری چالاکانه‌ی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕال، ده‌خوازێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ل ویست‌و ئاواتی نه‌ته‌وه ژێرسته‌مه‌کانی دیکه‌ی ئێران لێکگرێ بدات. دیارده‌یه‌ک که جێگای هیواو دڵخۆشی‌یه، ده‌کرێ به هه‌وڵدانی پتر بۆ به‌هێز کردنی ئه‌م کۆنگره که هه‌ڵگری ویست‌و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه زوڵم چێشتووه‌کانی ئێرانه، هیوادار بین به وه‌دی هاتنی خواسته‌کانی خۆمان له ژێر سێبه‌ری فیدڕالیزمێک که له‌سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی _ نه‌ته‌وه‌یی بونیاد نرابێت.
ئه‌م هیواداری‌یه له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ که نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی، واته، به‌لوچ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، تورکه‌مه‌ن‌و کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه که سه‌رکوت کراون، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی رێگای پێنه‌داون گه‌شه به کولتور‌و که‌له‌پووری خۆیان بده‌ن، نرخێکی ئه‌وتۆ بۆ زمانه‌که‌یان دانه‌نراوه، وه‌کوو ئیتنیک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵات‌دا به‌شدار نیین. ئه‌م هۆیانه وێرای زۆر هۆی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ هاوپێوه‌ندی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی فیدڕاڵی له ئێرانی داهاتوودا گه‌شه پێبدات. فیدڕالێزمێ که نوێنه‌گه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له نێوان ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا بێت، چوونکا هه‌مووان له رێگای به‌شداری کردنی راسته‌وخۆوه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، ئابوری‌و کولتوری‌دا وێرای گه‌شه دان به ناسنامه‌ی خۆیان، سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان‌دا ده‌پارێزن. لایه‌نه‌کی هه‌ره باشی هه‌ڵبژاردنی فدرالیزم وه‌ک یه‌کێک له ڕێگاکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خوازیاری به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتن، یان به‌شداری کردن له ده‌سه‌ڵات‌دا، له کاتێکدا که سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی خاکی خۆیان‌دا به ده‌ست دێنن، له هه‌مان کاتدا سیسته‌می فدرالیزم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ به سه‌ربه‌ستی به سه‌ر سنووره نێوخۆییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی فیدراڵ‌و هه‌رێمه‌کانی دیکه‌دا له هاتووچۆدابن. دیارده‌یه‌ک که وێرای په‌ره پێدانی هه‌ستی هاوپێوه‌ندی، له هه‌موو روویه‌که‌وه گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد زۆر له مێژه ئه‌و راستی‌یه تێده‌گا که فیدڕالیزم باشترین سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه. ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ده‌مێکك‌دا که دروشمی ستراتیژی بزوتنه‌و‌ی کورد بریتی بوو له دێموکراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان به ته‌واوه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی ئه‌م راستی‌یه لێره‌دا ئاماژه به چوار بابه‌ت ده‌که‌م.
1. ساڵی 1358ی هه‌تاوی له نامه‌یه‌كی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا که بۆ خومه‌ینی نووسراوه، ده‌وترێ:" باشترین ڕێباز بۆ ئێرانی فره‌گه‌لی، سیستێمی فیدڕاڵیه".
2. هه‌روه‌ها به‌رێز كه‌ریم حیسامی له زنجیره كتێبه‌كانی ـ پێداچوونه‌وه ـ دا، ده‌نووسێ: " د. قاسملوو، كه به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ‌و ڕاپۆرتی بۆ كۆنگره‌ی 3، نووسی بوو، دروشمی ستراتیژیی حیزبی دێمۆکراتی به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی نیزامێكی كۆماری فیدڕاڵی‌دا، گونجاند بوو.
3. ساڵی 1365ی هه‌تاوی له ژوماره 122 رۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مه‌سه‌له‌ی فدرالیزم باسی لێکراوه‌و وه‌کوو رێگا چاره‌یه‌کی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی له ئێران‌دا ده‌ست نییشان کراوه.
4. سه‌رداری ناوداری کورد دوکتور قاسملوو له دانیشتنی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی مه‌سه‌له‌ی سیاسیی کورد له‌گه‌ڵ دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر به جیددی له‌سه‌ر سیسته‌مێکی فیدڕالی پێداگری ده‌کات. له پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا دوکتور قاسملوو له دوایین وتووێژی له‌گه‌ڵ رادیۆ بی‌بی‌سی بۆ داهاتووی ئێران کۆمارێکی فیدراتیو پێشنیار ده‌کات.
ئه‌م بابه‌تانه به ڕوونی نیشانی ده‌ده‌ن که فدڕالیزم بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد خواست‌و دروشمێکی خۆرسک نییه. به‌ڵکوو ده‌رنجامی لێکدانه‌وه‌یه‌کی قوڵی سیاسیی‌و ئه‌زموونی دوروودرێژی مه‌یدانی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌یه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره یه‌که‌م جار له ژوماره 3ی بیری خوێندکار دا بڵاووکراوه‌ته‌وه.
Monday, July 9, 2007
Thursday, July 5, 2007
وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستی ماڵپه‌ری "بۆ رۆژهه‌لات"
له‌م رۆژانه‌دا ماڵپه‌ری "بۆ رۆژهه‌ڵات" له بابه‌تێک‌دا که سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ناسراوه، دوو هه‌واڵی سه‌رتاپا ناڕاستی له باره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
به پێویستمان زانی له رێگای ئه‌م نووسراوه‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که :
1. ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست ڕانه‌گیراوه. وه‌ڤدی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی "کۆنسیه‌ی جیهانی" رێکخراوی ناوبراو که له نێوان کۆنگره‌کان‌دا بۆ رێکخراوه‌کانی ئه‌ندام پێکدێت‌و ئه‌رکی په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌و به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، له رێکه‌وتی 2،3ی فێبروه‌ری 2007 له شاری کۆرکی ولاتی ئیرله‌ند به فه‌رمیی به‌شداری کرد‌و له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووش‌دا به‌شداری ده‌کات.
2. رێکخراوه‌که‌مان وه‌کوو پێشوو له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه به فه‌رمیی ده‌ناسرێ‌و یارمه‌تی ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م یارمه‌تی کردنه پاش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ناکوردپه‌روه‌رانه‌یان بۆ چه‌واشه‌کاری لای به‌رپرسانی وڵاتی سوئێد به مه‌به‌ستی فه‌رمیه‌ت‌دان به خۆیان، به خۆشی‌یه‌وه وه‌کوو پێشوو هاوکاری‌و یارمه‌تی کراوین‌و ده‌کرێین، چوونکا هه‌موو تێکۆشانی ئێمه له چوارچێوه‌ی نوڕم‌و پێوانه دێموکراتیکه‌کانی وڵاتی سوئێد‌دا بووه‌و ده‌بێ.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات
به‌رپرسی گشتیی
ره‌حیم ره‌شیدی
05 07 2007

سووکایه‌تی به په‌یره‌وانی ئایینی یارسان سیاسه‌تی هه‌میشه‌ی کاربه‌ده‌ستان!
ده‌زانیین هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ماف زه‌وتکراوی کورد که‌وتۆته به‌ر شالاوی سه‌رکوتی کوێرکوێرانه‌و کاربه‌ده‌ستان به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرم، هه‌وڵیان داوه خواست‌و ئیدئولۆژی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی بێ به‌ش له ئازدی ئێران‌دا به گشتیی‌و گه‌لی کورد به تایبه‌تی بسه‌پێنن.
ئه‌م سیاسه‌ته هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و سوکایه‌تی کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد، کاربه‌ده‌ستان که‌وتوونه‌ته ئازاروو ئه‌زیه‌تی په‌یره‌وانی کوردپه‌روه‌ری ئایینی یارسان‌و به کرده‌وه سووکایه‌تیان پێده‌که‌ن.
ئاشکرایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یره‌وانی ئایینی یارسان له لایه‌ن کاربه‌دستانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کرماشان که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش‌و په‌لامارو ئازاروو ئه‌زیه‌ت ده‌درێن.
کاربه‌ده‌ستانی رێژیم وه‌کوو عاده‌تیانه به بێ هۆی یاسایی، له ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند که‌س له یارسانی‌یه‌کانیان گرت‌و پاشان سمێڵیان تاشین، ئه‌وه له حالێک‌دایه نه‌ریتی سمێڵ هێشتنه‌وه لای یارسانی‌یه‌کان دیارده‌یه‌کی پیرۆزه‌و ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی که‌سایه‌تی یارسانی‌یه‌کان‌و به گالته گرتنی باوه‌ڕه‌کانیان به‌رێوه‌چووه.
پاش ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی کارگێرانی رێژیم، پتر له 5 هه‌زار که‌س له په‌یره‌وانی ئایینی یارسان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به تاشینی سمێڵی 15 كه‌س له لایه‌نگرانی ئه‌م ئایینه له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌كانی رێژیمه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئوستانداریی كرماشان‌دا كۆبوونه‌وه. ناڕازییه‌كان خوازیاری ناساندن‌و سزادانی بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كرده‌وه سووكایه‌تی‌هێنه‌ره بوون. به‌ڵام تاکوو هه‌نووکه بێ وڵام ماونه‌ته‌وه.
ئاشکارایه یارسانی‌یه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ساڵانێکه مل بۆ ئیدئولۆژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وا ناده‌ن، ئاشکاراتر ده‌که‌ونه به‌ر سته‌م‌و سیاسه‌تی جیاوازی دانان‌و هه‌ڵاواردن به‌پانه‌وه له دژیان به‌رێوه ده‌چێت.
که‌واته به باشی ئه‌و راستی‌یه ده‌رده‌که‌وێت، سیاسه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی په‌یره‌وی ئائینی یارسان مێژوویه‌که‌ی به قه‌د تۆماری ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌یه.

Wednesday, June 27, 2007
کاره‌ساتی7ی پووشپه‌ڕی 66ی شاری سه‌رده‌شت، هه‌وڵێکی دیکه بۆ کوردقران.
مێژووی دوور‌و نزیکی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانی پڕ له سه‌رکه‌وتن‌و به‌ره‌وپێش چوونی تێدایه که کورد شانازیان پێوه ده‌کات‌و پێیانه‌وه سه‌ربه‌رزه، هاوکات رۆژانی ڕه‌ش‌و پڕ له کاره‌ساتی واشی تێدا به‌دی ده‌کرێ که وێرای ئه‌وه‌ی وه‌کوو تراژیدیا‌و کاره‌سات دێته ئه‌ژمارو به‌سه‌رشانی خه‌ڵکی بێ به‌ش له ئازادی‌و ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی کوردستان قورسایی ده‌کات، به‌ڵگه‌شن بۆ بوونی فره چه‌شن که له لایه‌ن داگیرکارانی کوردستانه‌وه ده‌رحه‌ق به ورد‌و درشتی وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وام به‌رێوه ده‌چێت.
چۆنێه‌تی قه‌ومانی ئه‌م رۆژه ڕه‌شانه به ئاشکرا ئه‌و راستی‌یه ده‌سه‌لمێنن داگیرکه‌رانی کوردستان بۆیان گرینگه، سیاسه‌تێک به‌رێوه‌به‌رن که خاک‌و خه‌ڵکی کوردستان زۆرترین زیان‌و زه‌ره‌ری به‌رکه‌وێت. جا که‌وایه کورد له‌مه‌به‌ر یان ئه‌وبه‌ر بێت، له گه‌رمێن بێت یان له کوێستان زۆر بایه‌خدار نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه کورد بێ‌و زیانی وێکه‌وێت. بکوژرێ، مالوێران‌و ده‌ربه‌ده‌ر، ئاواره‌و ماڵ به کۆڵ بکرێت.
ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر خاکی خۆی ته‌نیا به تاوانی ماف خوازی‌و گرتنه ده‌ستی چاره‌نووسی خۆی، په‌لامار دراوه، هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، زێد‌و نیشتمانه‌که‌ی کێوماڵ کراوه‌و، کێو، مه‌زراو ره‌زو باغه‌کانی سوتێندراو‌ن، گونده‌کانی وێران کراوه، شاره‌کانی به‌ر بۆب‌و ناپاڵم ده‌درێت تاکوو ده‌نگی ئازادی خوازی‌و هاواری په‌نگ خواردووی نه‌گاته گوێ‌و نه‌بیسترێ.
شه‌ڕی بێ ئاکام‌و زیانباری 8 ساڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆرو شه‌ڕخوازی ئێران‌و عێراق که پتر له یه‌ک میلیۆن کوشته‌و بریندار، به ملیارد دۆلار زیان‌و زه‌ره‌ری مادی‌و مه‌عنه‌وی لێکه‌وته‌وه، ده‌ره‌تانێک بوو تا دوو ده‌وڵه‌ت له به‌ستێنی ئه‌م شه‌ڕه کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا، زیان‌و زه‌ره‌رێکی زۆر به خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن. شه‌رێک له‌گه‌ڵ زه‌ره‌رمه‌ند کردنی کورد‌و باقی گه‌لانی ناوچه‌که، سێبه‌ری ڕه‌شی له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌و‌ی میللی _ دێمۆکراتیکی کوردستان داده‌نا‌و ئه‌و تێکۆشانه چڕوپره حه‌قخوازانه‌ی که ڕۆڵه‌کانی کورد بۆ به‌رگری له مان‌و ماوجودیه‌تی خۆیان به‌رێوه‌یان ده‌برد، که‌مره‌نگ ده‌کرده‌وه‌و، له چاوی راگه‌یاندن‌و ناوه‌نده جیهانی‌یه‌کانی ده‌شارده‌وه، له راستی‌دا ئه‌م دۆخه‌ش ده‌رفه‌تێکی له‌بارتری ده‌خسته به‌رده‌م شه‌رخوازان تاکوو باشتر گه‌لی ئازادی ویستی کورد قه‌ڵاچۆ بکه‌ن.
یه‌کێک له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه کاره‌ساتی شیمیایی باران کردنی شاری سه‌رده‌شته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که رێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی ژوئه‌نی 1987ی زایینی هاته ئاراوه. فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌عسی سه‌ر شێت، له کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون‌و سه‌ره‌رۆیانه‌دا، په‌لاماری شاری سه‌رده‌شتان‌داو بۆردمانی شیمیایان کرد. هه‌رچه‌نده شاره‌کانی کوردستان هه‌ر جار ناجارێک له لایه‌ن فرۆکه‌کانی هه‌ر دوو لا ده‌درانه به‌ر هێرش، به‌لام کاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ر زامێکی وه‌های خسته سه‌ر جه‌سته‌ی‌و باڵای شاری خه‌باتگێری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری که مه‌حاله له بیر بکرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی رووخاوی به‌عس به خولقاندنی ئه‌م جنایه‌ته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شیان به کارنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاوانکاری خۆیان زیاد کرد، ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به که‌مته‌رخه‌می‌و بێ ده‌روه‌ستی له ئاست بریندار‌و قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌هید‌و برینداره‌کان به‌ره‌وو ژوور هه‌ڵکشێت‌و ئاست‌و مه‌ودای تاوانه‌که به‌رفراوان‌تر بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به پێت بوونی ناوچه‌که، ئێستاش پاش ساڵانێک له هاتنه ئارای ئه‌م رووداوه کاره‌سات‌باره، بێ که‌ره‌سته‌یی، نه‌بوونی ئیمکاناتی پزیشکی‌و مادی، که‌م بوونی ده‌واو ده‌رمان، پاشکه‌وتویی نه‌خۆشخانه‌و وڵام ده‌ر نه‌بونی بۆ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به گشتیی‌و لێقه‌وماوان‌و زامهه‌ڵگرتووه‌کانی جه‌سته زامداری ئه‌م ڕووداوه،به ڕوونی پشت گوێ خستنی خه‌ڵکی کورد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه نیشان ده‌دات.
گومانی تێدا نییه به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رانی تاونباری خولقێنه‌ری تراژیدیای شیمیایی کردنی شاره‌کانی کوردستان له دادگاکانی پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حوکمی شیاوی خۆیان وه‌رگرت‌و ئه‌وانی دیکه‌ش به حوکمی به‌ره‌پێش چوونی مێژوو‌و که دابین بوونی دێموکراسی‌و مافی گه‌لانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌بێت، چاره‌نووسێکی باشتر له‌وانیان نابێت.
تیشک تی‌ڤی له بێره‌وه‌ری تاڵی ئه‌م تاوانه سامناکه‌دا، وێرای ده‌ربڕینی داخ‌و که‌سه‌ری قوڵی خۆی بۆ قوربانی‌یه‌کان، هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ تێکرای خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات‌و ئاواتی چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه له بیرنه‌کراوه به ئاوات ده‌خوازێت.

Monday, June 25, 2007
رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان‌و چه‌ند سه‌رنجێک!
رۆژی 5ی پووشپه‌ر، له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
بیرۆکه‌ی دیاری کردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێکه‌وتی 17 تا 26ی ژوئه‌نی ساڵی 1987ی زایینی، که به‌شێک له وڵاتانی جیهان له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خه‌بات دژی ئێعتیاد‌و ماده بێهۆشه‌که‌ره‌کان به‌شدار بوون.
شیاوی وتنه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له چوار فه‌سل‌دا په‌سه‌ند کرا که پتر له 35 هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ خه‌بات دژی ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره له خۆ ده‌گرت. ئه‌م به‌ڵگه‌یه رۆژی 26ی ژوئه‌ن به‌رانبه‌ر به 5ی پووشپه‌ر په‌سه‌ند کرا. له راستی‌دا ساڵرۆژی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌نامه‌یه‌ی کۆنفرانسی شاری ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، وه‌کوو رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
له که‌س شاراوه نییه ئه‌مرۆ وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه به ده‌ست گیرۆده‌بووانی ئه‌م دیارده ماڵسووتێنه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێ، زۆری‌و زه‌قی به‌کارهاتنی ئه‌م دیارده ناشیرینه به ڕاده‌یه‌که ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی نابی موحه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ شاردنه‌وه‌ی، ناچارن جاروبار له‌باره‌یه‌وه بێنه قسه‌و ئه‌گه‌ر به کاڵوکرچیش بێ شتێکی له باره‌وه ده‌ر‌بڕن.
رێکه‌وتی 1ی پووشپه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاوی رۆژنامه‌ی "سه‌رمایه" له زمان "په‌رویز مه‌له‌کی" سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ی هه‌تاو که له کۆنفراسێک‌دا له باره‌ی "مواد مخدر" له شاری تاران که له فه‌رهه‌نگسه‌رای "ابن سینا" به‌ریوه‌چوو، ڕایگه‌یاند : " هه‌ر چه‌نده ئاماری فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی باس له‌وه ده‌کات یه‌ک میلیۆن‌و دووسه‌د هه‌زار که‌س موعتاد به به‌کارهێنانی مواد موخه‌درو 800 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بۆ سه‌رگه‌رمی "مواد مخدر" به‌کار دێنن، به‌ڵام سه‌رجه‌م نزیک به 20 میلیۆن تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له ئێران‌دا هه‌یه...".
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێژیم، که زۆریش به قازانجی خۆیان دایده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری بۆ په‌ز نه‌بێ، ساڵانه نزیک به 5000 که‌س به هۆی به‌کارهێنانی ئه‌م مادانه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مه له حالێک‌دایه ئه‌م دیارده به هۆی مشورنه‌خۆری‌و بێ ده‌روه‌ستی کاربه‌ده‌ستان‌و رۆلی به‌رچاوی خۆیان له گه‌شه پێدانی‌دا، به‌داخه‌وه رۆژبه‌رۆژ له حالی په‌ره‌سه‌ندن دایه.
گومانی تێدا نییه، دیارده‌ی کڕین‌و فرۆشتن‌و به‌کارهێنانی "مواد مخدر" دیارده‌یه‌کی جیهانی‌یه‌و پێویستی به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وشیارانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. چوونکا ساڵانه باندو تاقمه مافیاکان به میلیارد دۆلار قازانج له قاچاغی ماده سڕکه‌ره‌کان به ده‌ست دێنن‌و به ئاسانی واز له‌م بازاڕه سوودهێنه‌ره ناهێنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه‌و پێویسته بیر تیژانه ئاوڕی لێبدرێته‌وه ئه‌وه‌یه، چاوه‌دێرانی کاروباری ئێران‌و رێکخراوه سیاسیی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی رێژیمی تاران، کاربه‌ده‌ستان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به به‌رنامه له نێو‌و خۆ‌و ده‌ره‌وه په‌ره به بڵاوو کردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌دات.
له ئاستی نێو‌و خۆدا بۆ گیرۆده‌کردنی لاوان‌و ئازادی خوازان‌و بوار ره‌خساندن‌و دوورخستنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت‌و سه‌رکوتی هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی ناره‌زایه‌تی دژی رێژیم، به ته‌واوه‌تی په‌ره به به‌کارهێنانی ئه‌م دیارده ناحه‌زه خۆشی رفێنه ده‌درێت. ساڵانێکه رێژیم بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی گه‌لانی ئێران به گشتیی‌و گه‌لی به‌لوچ به تایبه‌تی به قاچاخچیانی "مواد مخدر" ده‌ناسێنی. سیاسه‌تێکی چه‌واشه‌کارانه که به خۆشی‌یه‌وه قه‌ت کاریگه‌ری نه‌بووه‌و نابێ.
ئاشکرایه له‌م ساڵانه‌ی دوای‌دا زۆر که‌س هه‌بوون ته‌نانه‌ت جه‌گره‌کێش نه‌بوون، قه‌ت ره‌نگ‌و ڕووی موادی سڕکه‌ریان نه‌دیووه، به‌لام به هۆی ئه‌وه ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی‌دا بوون، پاش ئازدبوونیان به موعتادی‌و داماوی هاتوونه‌ته ده‌روو زۆربه‌یان به ئاشکرا کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیان به هۆکاری موعتادی‌و گیرۆده بوونی خۆیان به ماده سڕکه‌ره‌کان تاوانبار کردووه.
باس له‌وه ده‌کرێ موحه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی پارێزگاری پێشووتری پارێزگای کوردستان ڕاشکاوانه وتوویه‌تی"... شانازی من ئه‌وه‌یه له ده‌ورانی به‌رپرسایه‌تیم‌دا له کوردستان، چه‌که‌م له لاوانی کوردستان وه‌رگرتۆته‌وه‌و وافورم له خزمه‌ت داناوون...". زۆر رێگای تێده‌چیت ئه‌م قسه‌ی ناوبراو راست بێت، چوونکا تاکوو چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا رێژه‌ی موعتادان‌و کرین‌و فرۆشتنی "مواد مخدر" له کوردستان، له چاو باقی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له پله‌ی هه‌ره نزمی خۆیدا بوو.
به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای حه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای به‌ربلاوی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆ ده‌سته‌مۆ کردن‌و ده‌سته‌وه‌ستان کردنی خه‌ڵکی کوردستان، خه‌بات‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ڕوو له گه‌شه‌یه‌و لاوانی کورد سه‌رو دڵخۆش‌و هیوادار به دوارۆژێکی ڕوون له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی میللی _ دێموکراتی گه‌له‌که‌مان‌دا ڕۆڵی شایان ده‌له‌یزن.
ئێستا خه‌ڵک باس له‌وه ده‌که‌ن له شاره‌کانی کوردستان مۆره‌و بانده‌کانی سه‌ر به رێژیم به ئاشکراو به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، په‌ره به‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره ده‌ده‌ن‌و ته‌نانه‌ت له زۆر جێگا "مواد مخدر" زۆر هه‌رزانترو ئاسانتر له سیگار ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش بێ گرێ‌و گۆڵ ڕۆڵی نزۆکی رێژیم بۆ له داوخستن‌و داماو کردنی خه‌ڵکی ماف ویستی کوردستان به ڕوونی نیشدان ده‌دات. هه‌وڵێک که وه‌کوو باقی سیاسه‌ته‌کانی کاربه‌ده‌ستان له دژی خه‌لکی بێ مافی کوردستان به وشیاری‌یه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت‌و به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه کاربه‌ده‌ستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان وابووه بۆ له نێوبردنی به‌ره‌ی کافر‌و مورته‌دو شه‌یتانی گه‌وره، واته وڵاتانی ئازاد‌و دێموکرات، وه‌کوو ئه‌رکێکی دینی پێویسته ئه‌م دیارده دژی ئینسانی‌یه به‌رێوه‌بچێ. له‌م باره‌وه "ئه‌کبه‌ر گه‌نجی" یه‌کێک له مۆره‌کانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای ئیتلاعات که به‌م دوایانه ڕووی له ده‌سه‌ڵات وه‌رگێراوه‌ته‌وه، به به‌ڵگه‌وه باس له رۆڵی دام‌و ده‌زگای رێژیم به گشتیی‌و سه‌عید ئیمامی یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ژیان تێکده‌ری ئیتلاعات، فه‌رمانده‌ی تیرۆری نه‌یارانی رێژیم‌و قه‌تڵه زنجیره‌یه‌کان به تایبه‌تی ده‌کات، ناوبراو له ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماری چاکسازی‌خوازدا، گۆیا له زیندان به هۆی خواردنی واجبی خۆی کوشتووه. ئه‌مه له حالێدایه ده‌وترێت کاربه‌ده‌ستان له‌وه ترساون سه‌عید ئیمامی له به‌ندینخانه ئازاد بێت‌و نهێنی‌یه‌کان ئاشکرا بکات، وه‌کوو ده‌یان مۆره‌ری تری خۆیان پاش بێ که‌ڵک بوونیان، له ناویان بردووه.
قسه‌ی تێدا نییه کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی به سازکردنی پارک‌و سه‌یرانگا، شوێنی وه‌رزشی‌و ڕاهێنان‌و قوتابخانه، پێکهێنانی بازاری کار‌و کاسبی بۆ خه‌ڵکی ئێران به گشتیی‌و توێژی لاوان به تایبه‌تی، ببنه هۆ‌و هۆکاری په‌ره‌پێدانی خۆشگوزه‌رانی‌و سه‌رو دڵگه‌رمی خه‌ڵک به ژیان، سه‌رمایه‌ی وڵات بۆ خۆ پڕچه‌ک کردن‌و سه‌رکوتی جودابیران‌و ئازادی‌خوازان‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیدئولۆژی ناسه‌رده‌میانه‌ی کێشه خولقێنی خۆیان، له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واکه‌یان‌دا، به ناڕه‌وا به‌کار دێنن.
ئه‌گه‌ر بێ لێاقه‌تی‌و کار لێنه‌هاتوویی کاربه‌ده‌ستان نه‌بێت ئه‌م هه‌موو به‌ڵاو نه‌هامه‌تی‌یه بۆ ئاوا به‌رۆکی خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیتووی ولاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کوو ئێرانی گرتووه.؟!
به‌و هیوایه هه‌موو مروڤه به‌رپرسه‌کان، وێرای ناوه‌ندو ده‌وڵه‌تانی دێموکرات، به ئیراده‌یه‌کی پته‌وتره‌وه ڕووبه‌رووی ده‌وڵه‌تان‌و تاقمه‌کانی په‌رپێده‌ری "مواد مخدر" ببنه‌وه تا ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره چیدی ژیان‌و سلامه‌تی کۆمه‌ڵگا‌و ئینسانه‌کان به خۆرایی له ناونه‌بات‌و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی داهاتوو له مه‌ترسی نه‌که‌وێت.

Wednesday, June 20, 2007
پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فیدرالیزە کردنی ئێران لە " همایش همبستگی ایران"
ڕاپۆرت : ره‌حیم ره‌شیدی
رۆژی هه‌ینی 15ی ژوئه‌نی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 25ی جۆزه‌ردانی 1386ی هه‌تاوی کاتژمێر 9:45 سه‌ر له به‌یانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه له ژێر ناوی " همایش همبستگی ایران" به‌رێوه‌چوو، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه تاکوو رۆژی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 15:30 سه‌رله ئێوارێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژه‌ی کێشا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پتر له 80 که‌س به‌شدار بوون. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال، حدکا، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی ئێران‌و زۆر که‌سایه‌تی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که وه‌کوو خۆیان نه‌ک نوێنه‌ری رێکخراوو یان ڕه‌وتێکی سیاسیی، به‌شداری ئه‌م دانیشتنه بوون‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
پێکهێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌یان پێشتر سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌ڵته‌نه‌تخوازی له ئێران بوون که ئێستا له بیر‌و بۆچوونیان‌دا ئاڵوگۆر پێکهاتووه‌و باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێ شێوه‌ی سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک دیاری بکرێت.
ئامانجی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه بوو که به به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه به تایبه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌و هێزه کوردی‌یه‌کان، پلاتفۆرمێکی جێگای متمانه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن‌و له‌م رێگایه‌وه شه‌رعیه‌تێک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی گه‌لاڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکیان ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد.
شیاوی وتنه نوێنه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌که‌م وتاری ئه‌م دانیشتنه‌ی پێشکه‌ش کرد، ناوبراو خۆشحالی خۆی له بانگهێشت کردنی فه‌رمیی نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ده‌ربڕی‌و له‌سه‌ر دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به جیددی پێداگری کرد، پاشان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد، ئه‌وجار وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ که تێیدا له‌سه‌ر فیدڕاڵیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری کرابوو پێشکه‌ش کرا. وتاری کۆنگره هه‌موو باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی خسته ژێر شوێنه‌واری خۆی‌و، زۆربه‌ی به‌شداران به ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی بیروڕایان له‌باره‌وه ده‌گۆریه‌وه.
کاریگه‌ری وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌راده‌یه‌ک بوو، پێکهێنه‌ران‌و به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که به فه‌رمیی داوایان له به‌رێز شاهۆ حوسه‌ینی نوێنه‌ری حدکا کرد که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رن. نوێنه‌ری حدکا وێرای پێشوازی له‌م داوایه، ڕایگه‌یاند که به بێ به‌شداری نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی‌و داخراو ناکات. له ئاکام‌دا به‌رێزان: هه‌مزه بایه‌زیدی به نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیی فیدرال، شاهۆ حوسه‌ینی، دوکتور مێرو عه‌لیار، ئه‌بوو که‌ریمی به نوێنه‌رایه‌تی حدکا، ناهید به‌همه‌نی‌و زاگروس خوسره‌وی به نوێنه‌ری کۆمه‌له، کامبیز روستا‌و شهریار ئاهی‌و ماشه‌ڵلا سه‌لیمی له لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌شداری کۆبوونه‌وه بوون.
له‌م کۆبوونه‌وه تایبه‌تی‌یه‌دا وێرای ئاراسته کردنی ره‌خنه له روانگه‌ی مه‌زنی خوازانه‌ی هێزه سه‌راسه‌ری‌یه‌کان‌و کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ڵوێستی روون‌و شیاو له ئاست چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتووێژ‌و دانوستاندن پێداگری کرا.
پێویسته بگوترێ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ که جێگای په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، بڕیار درا کۆمیسیۆنێک پێک بێت که تا سێ مانگی داهاتوو گه‌لاڵه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بکات، دوایه ئه‌م گه‌لاڵه‌یه له لایه‌ن شۆرای رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس که 15 که‌سن په‌سه‌ند بکرێ. پێویسته بگوترێ زییا سه‌درولئه‌شرافی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌بوو که‌ریمی له حدکا، ناهید به‌همه‌نی له کۆمه‌له، کامبیز روستا‌و شه‌هریار ئاهی به نوێنه‌رایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس، ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ناوبراو پێک دێنن.
شیاوی وتنه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، وێرای حدکا‌و کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاند تاکوو ساخبوونه‌وه‌ی ڕوون‌و بێ گرێ‌و گۆڵی شۆرای رێبه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له باره‌ی چۆنیه‌تی رێگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، ناچنه هیچ هاوپه‌یمانه‌تیک، هه‌ر بۆیه له خۆ پاڵاوتن بۆ به‌شداری کردن له شۆرای رێبه‌رایه‌تی‌دا خۆیان پاراست.
پێویسته بگوترێ خاڵی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م دانیشتنه له‌وه دابوو که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال لێبڕاوانه له‌سه‌ر فیدرالیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری ده‌کرد‌و هه‌لوێست‌و ڕوانگه‌کانی به گرینگ‌و جێگای سه‌رنج وه‌رده‌گیرا.
خاڵی لاواز‌ی ئه‌م دانیشتنه ئه‌وه بوو که هه‌وڵ ده‌درا که‌سایه‌تی‌یه‌کان‌و رێکخراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شۆرای رێبه‌ری‌دا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ بن، ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره، دێموکرات‌و کۆمه‌له‌وه ده‌نگی نه‌رێنی پێدرا. به‌لام هێندێک تاقم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناویان له نێو ناوان‌دا بێت، بێ گوێ دانه زیانه‌کانی ئه‌م بابه‌تانه، هاوکات به بێ هه‌بوونی هه‌ڵوێست‌و به‌رنامه‌ی شیاو له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی، له جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبرین، سیاسه‌تی هه‌ماهه‌نگی‌و خۆ رێخستنیان له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ڕچاو کرد به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن فه‌رمییه‌تێک بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بێنن، ئه‌م بابه‌ته‌ش نیشانده‌ری ئه‌و راستی‌یه ئه‌و تاقمانه له هه‌موو لاێکه‌وه ته‌ریک که‌وتوونه‌ته‌وه.

Tuesday, June 19, 2007
له یادی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی 29ی جۆزه‌ردانی 1947ی زایینی‌دا
وه‌کوو ده‌زانیین 29ی جۆزه‌ردان، به‌رانبه‌ر به 19ی ژوئه‌ن، ساڵرۆژی له‌سێداره‌درانی چوار ئه‌فسه‌ری کورد‌په‌روه‌رو نیشتمان ویستی كورد، له ساڵی 1947ی زایینی، به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی دژه کوردی رێژیمی پاشایه‌تیی عێراقه.
سه‌رهه‌نگ مسته‌فا خۆشناو، سه‌رهه‌نگ عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، سه‌روان موحه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی‌و سه‌رگورد خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شۆرشگێره‌ی ئه‌رته‌شی عێراق بوون كه له جووڵانه‌وه‌ی کوردی باشوردا به رێبه‌ری به‌رێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سوپای عێراقیان به‌جێهێشت‌و چالاکانه له شۆرشی کوردایه‌تی‌دا به‌شداریان کرد.
ڕوون‌و به‌رچاوه پاش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جمهوریی كوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له سالی 1946ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1324ی هه‌تاوی، خه‌باتگێرانی کوردی گه‌رمێن به تێکڕا له خزمه‌ت کردن به‌م کۆماره ساوایه‌دا رۆلی مه‌زن‌و له‌بیر نه‌کراویان گێرا، خزمه‌ته‌کانیان بۆ هه‌میشه وه‌کوو لاپه‌ره‌یه‌کی زێرینیی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه‌و ڕۆله ئازدی خوازه‌کانی کورد‌و کوردستان به‌رده‌وام له تێکۆشانی خۆیان‌دا به بایه‌خه‌وه ئاوڕی لێده‌ده‌نه‌وه‌و به مه‌به‌ستی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوچا‌ره‌نووسی گه‌له ماف ویسته‌که‌یان لێی فێر ده‌بن‌و وانه‌کانی ده‌که‌نه چرای رێگای تێکۆشان، بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی.
ئاشکارایه له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکات‌دا زانیاری‌و زاناییی، پسپۆری‌و ئه‌زموونی ئه‌م ئه‌فسه‌ره نیشتمانپه‌روه‌رانه بۆ رێکخستن‌و سازماندانی سوپاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که ئه‌رکی پارێزگاری له کۆماری کوردستان له ئه‌ستۆ بوو زۆر گرینگ‌و به‌رچاو بوو.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره خه‌باتگێرانه له‌گه‌ڵ پۆلێک ئه‌فسه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری دیكه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ رێکخستن‌و مۆدێرنیزه کردنی هه‌رچی پتری سوپای میللی کۆماری کوردستان ته‌رخان كرد. خه‌باتگێران مسته‌فا خۆشناو‌و محه‌ممه‌د مه‌حموود وه‌ك راوێژكاری چه‌کداری ئه‌رکیان وه‌ئه‌ستۆ گرت، ئه‌فسه‌ره‌کانی دیکه‌ش هه‌ركام به نۆره‌ی خۆیان فه‌رمانده‌یی به‌شێك له هێزه‌كانی کۆماریان بۆ پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌کان گرته ئه‌ستۆ، به‌م جۆره خزمه‌تی شایان‌و له بیرنه‌کراویان به کۆماری کوردستان‌و ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کانی کرد. به به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش یاد‌و ناوی پیرۆزیان له مێژوودا بۆ هه‌میشه وه‌کوو ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی ئاسمانی جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد‌و کوردستان به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
له دوای رووخانی کۆماری كوردستان، ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێره له‌گه‌ڵ زۆریه‌ک له کورده‌کانی دیکه‌ی باشوور له‌سه‌ر به‌لێنی درۆزنانه‌ی به‌ناو لێخۆشبوونی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی به‌غداد له‌م تێکۆشه‌رانه، گه‌رانه‌وه وڵاتی عێراق. به‌ڵام به‌داخێکی گرانه‌وه ده‌وڵه‌تی دژ به کوردی عێراق، به پشت کردن له سۆز‌و به‌لێنه‌کانی خۆی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لێبوردنی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌دا، هه‌ر چواریانی له رێکه‌وتی19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947دا، به تۆله‌ی خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد له سێداره دا.
گومانی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێرانه له پێناوی خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان‌دا، ئازایانه وازیان له پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تی هێنا‌و به هه‌موو تواناوه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێش چوونی هه‌رچی پتری دۆخی ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌که ته‌رخان کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ ڕۆله‌کانی کورد وێرای ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی‌و رچه‌شکێنانه‌ی ئه‌و سه‌روه‌رانه بۆ واز هێنان له پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی تایبه‌تی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن، به شانازی‌یه‌وه ئاوڕ له ڕۆلی داهێنه‌رانه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌کوو سومبول‌و رێ‌نوێن چاویان لێده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر رژیمی پاشایه‌تی عێراق ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ی وێرای زۆری دیکه، کوشت‌و بڕ کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ یاد‌و ئاواتی به‌رزی ئه‌وان زیندووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێک له خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان به هۆی فیداکاری ئه‌وانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری شوێندانه‌رانه‌ی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌و باقی تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌دا ئه‌م رێبازه‌یان گه‌رته به‌ر ئازاد‌و خۆبه‌رێوه به‌ره، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بکوژانی ئه‌وان‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان چوونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌و هاوچه‌شنه‌کانیشیان به حوکمی مێژوو چاره‌نووسێکی له‌مه باشتریان نابێت.
یاد‌و ناوی ئه‌م سه‌روه‌رانه بۆ هه‌میشه به‌رزو به‌رێز بێت.

Saturday, June 16, 2007
پیرۆز بێت ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ست به‌کار بوونی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران!
rahim.rashidi@gmail.com
2٧ی جۆزه‌ردانی هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ماف ویستی کوردستان به گشتیی، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی یادی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی ده‌نگی کوردستانی ئێران، به‌رێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه.
رۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی کاتێک رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران به په‌یامی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی کورد دوکتۆر قاسملوو ده‌ستی به کار کرد، که تێکۆشانی سه‌رجه‌م حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسی‌یه دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی کار به ده‌ستانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌گه‌ڵ شکست ڕووبه‌ڕوو ببوو.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕاشکاوانه له دژی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کورد فه‌رمانی جیهادی دابوو، فه‌رمانێک که بواری کوشتاری به‌ربڵاوی خه‌لکی بێ ده‌ره‌تانی کوردستانی بۆ سپایانی ئازدی کوژ به ته‌واوه‌تی ره‌خساندبوو. له راستی‌دا سه‌ربازانی به‌ره‌ی نه‌زانه‌ی‌و کۆنه‌په‌ره‌ستی به گرتنه‌به‌ری سیاسیه‌تی کوشتاری خه‌لکی مه‌ده‌نی، وێران کردنی گونده‌کان‌و بۆردومان کردنی چڕوپری شاره‌کانی کوردستان، هه‌ر زوو سه‌لماندیان که بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێرانی بێ به‌ش له ئازادی‌و مافی ڕه‌وا، هیچ موژده‌یه‌کی خۆشیان پێ نییه. سیاسه‌تێک که سه‌ره‌رای بێ ئاکامی، به‌داخه‌وه تاکوو هه‌نووکه درێژه‌ی هه‌یه.
له بارودۆخیکی وه‌هادا، ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران وه‌ک پێویستێکی مێژوویی بۆ ئاشکرا کردنی قه‌لافه‌تی خوێناوی‌و زامداری کوردستان‌و به‌ربه‌ره‌کانی ڕه‌وای رۆله‌کانی کورد له مان‌و مه‌وجودیه‌تی خۆیان‌و خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ له‌قاودانی ناوه‌رۆکی شه‌رانگێزانه‌و تا سه‌ر ئێسقان دوژمن سفه‌تانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دژ به جه‌ماوه‌ری کوردستان، به ئیمکاناتێکی زۆر که‌م، به‌ڵام به وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ڕه‌ساله‌تێکی پیرۆز‌و مێژوویی پێینایه مه‌یدانی تێکۆشانی راگه‌یاندنی شۆرشگێرانه‌ی کوردستانه‌وه.
رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له‌و هه‌ل ومه‌رجه ئاسته‌مه‌دا به هه‌ڵدانی سه‌ڵاو بانگی ئازادی خوازی‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و باسی کورد‌و کوردستان، ده‌لاقه‌یه‌کی زێرینی به‌رووی ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌مان‌دا کردوه‌وه.
له راستی‌دا رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران، هه‌رچه‌نده له باری پرسونێل، ئیمکاناتی ماڵی‌و فه‌نی به هه‌ژاری‌و ده‌ست کورتی ده‌ستی به تێکۆشانی سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆی کرد، به‌ڵام چوونکا هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی خوازی به‌رپرسی له پشت راوه‌ستا بوو، که سیاسه‌ت‌و دروشمه‌کانی ره‌نگدانه‌وه‌ی بێ ئه‌م لاولای ویستی ماف ویستانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی وڵات بوو، هه‌ر زوو سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌لکی کوردستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا‌و به هۆی راست‌بێژی‌و تێکۆشانی ئازادی خوازانه‌ی، هاوکات به هۆی مودیریه‌ت‌و مشور خۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی که بۆ ساڵانێکی زۆر به‌رپرسی رادیۆ بووه، به قوڵی بووه جێگای باوه‌ڕو متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵی وڵاته‌که‌مان.
ده‌نگی دلێری کوردستانی ئێران، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی سارێژ له سه‌ربه‌رزی تێکۆشانی‌دا، زۆر هه‌ورازو نشێوی بڕیوه، دژواری‌و کۆسپ‌و که‌ندی هاتوونه سه‌ر رێ، به‌لام هه‌میشه به هۆی وشیاری سیاسه‌ت دارێژه‌رانی‌و فیداکاری‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنی کارگێره‌کانی، له ئاسته‌م ترین دۆخه‌کان‌دا، ته‌نانه‌ت له ژێر رهێله‌ی بۆمب‌و کاتوێشا‌دا بۆ ساتێک له تێکۆشان نه‌وه‌ستاووه.
ئاشکرایه له سه‌ره‌تاوه تاکوو هه‌نووکه، کار به‌ده‌ستانی رێژیمی ئێران بۆ کپ کردن‌و بێده‌نگ کردنی ده‌نگی راست بێژ‌و جێ متمانه‌ی خه‌لکی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی کپ کردنیان داوه‌و ده‌یده‌ن. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه که بزانیین ده‌نگی کوردستان له ماوه‌ی تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی خۆیدا، پتر له ٢٠ جار جێ گۆرکێی پێکراوه. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانیین ته‌نیا دوو جار که ئه‌ویش هۆی ده‌ره‌کی هه‌بوو، که لێره‌دا جێگای نیه ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه، ده‌نگی کپ کراوه.
له که‌س شاراوه نییه که ده‌نگی کوردستانی ئێران له ماوه‌ی تێکۆشانی خۆیدا، به هۆی راست‌بێژی‌و ڕچاوکردنی ویست‌و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، بۆته هاورێ‌و هاوده‌می هه‌میشه‌یی خه‌لکی کوردستان‌و رۆژانه، له ماڵ، کێڵگه، ره‌زو باغه‌کان، دوکان‌و بازار، له یه‌ک قسه‌دا له شوێنی کار‌و ژیان هاورێ‌و هاوده‌می زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.
تیشک تی‌ڤی به‌رێزه‌وه ئاوڕ له خه‌بات‌و ماندوو بوونی رچه‌شکێنانه‌ی ده‌نگی کوردستانی ئێران ده‌داته‌وه‌و وێرای به‌رز نرخاندنی تێکۆشانی سه‌ر بڵیندانه‌ی ئه‌م ده‌نگه نه‌ته‌وه‌یه، پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی له هه‌موو ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌مان به گشتیی‌و کارگێران‌و به‌رێوه‌به‌رانی به تایبه‌تی ده‌کات‌و چه‌پکه گوڵی وه‌فا‌و ئه‌مه‌گداری‌و ماندوویی نه‌ناسی به حورمه‌ته‌وه له به‌رۆکیان ده‌دات.

Thursday, March 8, 2007
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان‌و سه‌رنجێک!
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگا‌دا، بۆ دابین کردنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه، که وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان نێوی لێدبرێت رێز ده‌گرن.
رۆژی 8ی مارس له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی ژنان‌دا جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ر وه‌ک ده‌زانیین رۆژی 8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی، ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی شاری نیویۆرک به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتر کردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌رێخست.
ئه‌م رێپێوانه له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیویۆرکه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌رکوت کرا. به چه‌شنێک که چه‌ند کوشته‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی "کلارا زتکین" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست که له شاری کۆپێنهاک پێته‌ختی وڵاتی دانمارک پێکهاتبوو، پێشنیاری کرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتیی، خۆنیشانده‌رانی رۆژی 8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێکی وڵاتانی جیهان ، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو یادی ئه‌م رۆژه کرایه‌وه.
جێگای خۆیه‌تی باس له‌و راستی‌یه بکرێت که ساڵی 1917 له ڕووسیه، ئه‌م یاده به رێپێوانێکی مه‌زن که نزیک به 100 هه‌زار کرێکاری ژن‌و پیاوی له خۆ ده‌گرت، به‌رز ڕاگیرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس وه‌کوو رۆژی هاوپێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی یه‌کسانی خواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتی دونیا یاد ده‌کرێته‌وه‌و به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتی ئاخوند لێدراوی ئێڕان‌دا، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لا‌ت، جێگیر کردنی یاسا‌و نوڕمی دواکه‌وتوانه‌و نابه‌رانبه‌ری خواز ژنان‌و پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێکی ئینسانی‌تر له ژێر سێبه‌ری ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه یاد ده‌که‌نه‌وه.
له ئێران‌و وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا سیسته‌مێکی نادێمکراتیک زاڵه که رێز بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دانانێت. بۆ وێنه له وڵاتی ئێران هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا، به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسان‌و نێرسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت.
له کتێبه‌کانی قۆناخی سه‌ره‌تایی‌دا هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی که له دووتوێی کتێبه‌کان‌دا هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هژمونی پیاوه. "ته‌سمیم کوبرا" یه‌کێک له‌و وانانه‌یه که به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م نێر ساڵارییه له ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆکی‌دا ره‌نگی ده‌دایه‌وه. کوبرا کتێبه‌که‌ی له بن داری حه‌سار له بیر ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان کتێبه‌که ته‌ڕ ده‌بێت...هتد.
ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵکه‌وت نیه. چوونکا ده‌زانیین له هه‌ر وڵاتێک‌دا پسپۆرانی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و فێرکاریه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی ئامانج‌دار داده‌رێژرێن...
له وێنه‌کانی ئه‌م کتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریکی شیردان، منداڵ به‌خێو کردن، جل‌و به‌رگ شؤردن، ماڵ خاوێن کردنه‌وه‌و چێشت لێنانن. ئه‌وه له حالێک‌دایه که منداڵانی کوڕ یان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن ، یان خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌و ڕاو کردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای کۆمه‌ڵێک دوروشمی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه که بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هژمونی توێژی نێرینه زاڵ بکات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی‌و کاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه کۆنه‌په‌ره‌سته، تێکۆشاون ژنان‌و پیاوان به یه‌ک بێگانه بکه‌ن، به‌م شێوه هه‌م سیاسه‌تی هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێکی نه‌بوو نادیاریان بده‌نێ.
به خۆشیه‌وه ده‌بینین که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی کاربه‌ده‌ستان، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به‌شێکی به‌رچاوی ژنانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی ویست پێکی دێنن ته‌نگی به رژیم هه‌ڵچنیوه‌و رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست ئه‌و راستی‌یه به باشی تێده‌گه‌ن که پیاوان دوژمنی ئه‌وان نیین، به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌لێک یاسا‌و نۆرمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادی خواز‌و دێمۆکرات به قوڵی له‌م راستی‌یه تێده‌گه‌ن که به بێ ڕچاوکردنی بێ ئه‌ملاولای هه‌موو مافی سیاسیی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ژنان‌و حزوری چآلاکانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان رووی کراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه ناگرێت، پێشکه‌وتن‌و ئارامی پێویست مسۆگه‌ر نابێت‌و نایه‌ته دی.
به ئاواتی ژیانێکی ئاسووده‌و به‌رانبه‌ر، به کردوه؛ له ده‌ره‌وه‌ی دروشم‌و تیئۆری.

Saturday, February 24, 2007
یادێک له مامۆستا هه‌ژار!
یادێک له مامۆستا هه‌ژار!
هه‌موو ساڵێك، رێکه‌وتی 21ی مانگی فورییه به‌رانبه‌ر به 2ی ڕه‌شمه، یادی كۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار ئه‌دیب‌و زمانه‌ڤانی به‌توانا‌و لێهاتووی کورد كه له ساڵی 1991 زایینی، به‌رانبه‌ر به 1370ی هه‌تاوی، له ته‌مه‌نی هه‌فتاد ساڵی‌دا كۆچی دوایی کرد، یادی به‌رز ڕاده‌گیرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان شه‌رفكه‌ندی که به مامۆستا هه‌ژار ناسراوه ، ساڵی 1921 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. شایانی باسه هه‌ژار برا گه‌وره‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی پێشووی حدکا بووه.
مامۆستا هه‌ژار که خوێندنی ئایینی خوێند بوو، شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له زمان‌و وێژه‌ی کوردی هه‌بوو. ناوباراو یه‌کێک له به‌شدارانی پێکهاتنی کۆماری کوردستان‌و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد (ژێ کاف) بووه.
پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور‌و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه.
به دوای ڕێككه‌وتتنامه‌ی 11ی ئازاری 1970ی زایینی، چووه شاری به‌غداد بۆ سازدان‌و ڕێکخستنی كارووباری یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد که رێکه‌وتی 10 02 1970 دامه‌زرا بوو، هه‌ژار بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی نووسه‌رانی کورد بووه. ناوابراو پاش شۆرشی گه‌ڵانی ئێران گۆڤاری ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی له ئێران بڵاو ده‌کردوه‌وه. مامۆستا هه‌ژار ساڵی 1370ی هه‌تاوی له شاری که‌ره‌ج کۆچی دوایی کرد‌و پاشان ته‌رمه‌که‌ی به‌رێزه‌وه له گۆرشتانی بوداغسوڵتانی شاری مه‌هاباد له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردا له ته‌نیشت کۆنه یاری خۆی واته مامۆستا هێمن به خاک سپێردرا.
هه‌ژار له ژیانی‌دا کوێره‌وه‌ری‌و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری دیتووه، رۆحی شاد بێت‌و نموونه‌ی وه‌کوو هه‌ژار بۆ خزمه‌تی زمان‌و وێژه‌ی کورد زۆر بن.
هه‌ژار وێرای وه‌رگێرانی شه‌رفنامه‌و چوارینه‌کانی خه‌یام‌و " قانون در طب" ئه‌بو عه‌لی سینا، زۆر بابه‌تی دیکه‌ی به‌پێزو سوودمه‌ند، ئه‌م بڵاوو کراوانه‌شیی هه‌ن.
1. دیوانه شێعری بۆ كوردستان
2. به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ.
3. هۆزی له بیركراوی گاوان، له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی، له نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واد.
4. دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق‌و مانا لێكدانه‌وه.
5. فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (كوردی، كوردی، فارسی) .
6. په‌رتووكی چێشتی مجێوه‌ر، ژیان‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ژار له خۆ ده‌گرێت.
7. وه‌رگێڕانی قورئان بۆ سه‌ر زمانی كوردی...هتد.

Tuesday, February 6, 2007
ئێران به‌ره‌و کوێ؟
22ی ڕیبه‌ندانی ئه‌سال 27 ساڵی ره‌به‌ق به‌سه‌ر شۆڕشی مه‌زن‌و پیرۆزی گه‌لانی ئێران، که تێکشکاندنی رژیمی شاهه‌نشاهی لێکه‌وته‌وه، تێپه‌ڕ ده‌بێت. خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی ئێران له کاتێک دا یادی شۆرشه مه‌زنه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه، کۆمه‌ڵگای ئێران به هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه سه‌رۆککۆماری ده‌ستنیشان کراو، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد، له‌به‌رده‌م قه‌رانێکی قوڵ‌و پڕمه‌ترسی‌دا ڕاوه‌ستاوه. قه‌رانێک که ئاکامه زیانباره‌کانی له ئه‌ستۆی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئاشکرایه، موحه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆککۆماری پێشووی ئێران، هه‌وڵی ده‌دا به دروشمی جیهان په‌سه‌ند، به تاکتیکی دیپلۆماتیک ئێران له قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری قوتار بکات، به‌ڵام له ده‌ورانی دورشمه بریقه‌داره‌کانی خاته‌می‌دا، قه‌تڵه زنجیره‌یه‌کان گه‌یشتنه لوتکه، روناکبیران‌و رۆژنامه‌ڤانان، ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئاغای خاته‌می کوژران، بێ سه‌روشوێن کران‌و ته‌نگیان پێهه‌ڵچێنرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌ئاست ئه‌م جنایه‌ت‌و پێشێلکاریانه‌دا مه‌ته‌قی لێبێت. ئه‌مه خۆی باشترین به‌ڵگه‌یه که کۆماری ئیسلامی‌و سیسته‌می ولایه‌ت فه‌قیه، ئالوگۆر هه‌ڵنه‌گره.
له که‌س شاراوه نیه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد، به پشتیوانی راسته‌وخۆی نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی، ئاغای خامنه‌ی، به سه‌رۆککۆمار دیاری کرا. ڕوداوێک که ئاوی ساردی کرد به‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وا دلیان به‌وه خۆش بوو؛ ره‌فسه‌نجانی له هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا سه‌رده‌که‌وێت‌و ئه‌وان ئیدی ده‌توانن باشتر درێژه به هاکاری‌و هاوپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئێران بده‌ن، چوونکا به قه‌ولی ئه‌وان ناوبراو ئه‌هلی سیاسه‌ت‌و رێکه‌وتنه، که‌سێک که به پێی به‌لگه‌کانی دادگای میکونوس له تیرۆری رێبه‌رانی کوردد‌ا ده‌ستی هه‌بووه، له‌م دوایانه‌ش‌دا دادگایه‌کی ئارژانتینی حوکمی گرتنی نیونه‌ته‌وه‌یی له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جوله‌که‌کان له ئارژانتین بۆ ده‌ر کرد؛ به‌م ڕووداوه ئیدی دواین بزماره‌کان له تابوتی ره‌وتی چاکسازی، وتووێژی شارستانیه‌ته‌کان درا، ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه یه‌ک ده‌ست کرایه‌وه، ئه‌حمه‌دی نیژاد به گرتنه‌به‌ری رێبازی راسته‌قینه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی، به هێنانه گۆڕی دروشمه‌کانی ناوبراو، سڕێنه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، پشتیوانی ئاشکراتر له تاقمه ترۆریستیه‌کان، ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دراوسێ، دژایه‌تی له‌گه‌ل نوڕم‌و پێوانه په‌سه‌ند کراوه جیهانی‌یه‌کان، ئاشکراتر له هه‌میشه خۆی ده‌رخستووه. به‌حه‌ق کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه که ئه‌حمه‌دی نیژاد نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات.
شیاوی باسه، له نێوخۆدا سه‌رکوتی نارازی‌یه‌کان، چه‌وسانه‌وه، بێ‌کاری، سه‌رکوتی گه‌لانی ئێران، ئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام به لێشاو له گۆرێدایه. ئاغای ئه‌حمه‌دی نژاد به حاشاکردن له جنایه‌تی قیزه‌ونی هۆلۆکاست وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرای نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵدان بۆ ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناوه‌کی، به‌م کارنامه ڕه‌شه‌وه که له باری مافی مرۆڤ، سه‌رکوتی ئازدی‌یه سیاسیی، کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، دژایه‌تی له‌گه‌ل ڕه‌وتی ئاشتی‌و هێمنی له جیهان‌دا هه‌یه‌تی، پێی وابوو به‌ره‌ی دێموکرات‌و پێشکه‌وتن خواز له ئاست لوتبه‌رزی‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی پاشه‌کشه ده‌کات، به‌ڵام کۆی ئه‌م به‌رزه فڕیانه‌ی ئاغای ئه‌حمه‌دینیژاد، له نێوخۆ، په‌ره‌گرتنی زیاتری ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، له ناوچه‌که‌دا ناره‌زایه‌تی ئاشکراو به‌ربڵاوی دراوسێکانی ئێران، له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی‌دا بڕیاری 1737ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه، بڕیاریک که به هۆی سه‌ره‌رۆیه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و باقی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه هاتۆته ئاراوه. حیزبی دێمۆکرات وێڕای پێشوازی کردن له هاوپه‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵگای جیهانی به گشتیی، یه‌کیه‌تیی ئوروپا، ئه‌مریکا، له چوارچێوه‌ی پێوانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان‌دا، بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر زێده‌خوازی‌یه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ ده‌ست وێراگه‌یشتنی ناڕه‌وا به چه‌کی ناوه‌کی، پشتیوانی ده‌کات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وه‌کوو یه‌کێک له کاراتریین هێزه‌کانی گۆره‌پانی خه‌باتی مللی_دێمۆکراتیکی، ئێران‌و کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌یه که سیسته‌مێکی فیدڕڵی له‌سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی_نه‌ته‌وه‌یی، باشترین رێگا چاره‌ی کۆتایی هێنان به سه‌ره‌رۆیی‌و دیکتاتۆری له ئێران دایه. حیزبی دێموکرات به تێگه‌یشتن له‌و راستی‌یه، یه‌کێک له‌و هێزه سه‌ره‌کیانه بووه که به شێوه‌یه‌کی جیددی هه‌وڵی پێکهاتن‌و دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵی داوه.
له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ته‌نیا ڕێگای کۆتایی هێنان به دیکتاتۆری، جێگرکردنی سیسته‌مێکی کراوه‌و دادپه‌روه‌رانه له ئێران‌دا، دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گه‌ڵانی ئێران دایه که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێران پێک دێنن.
وێڕای ئه‌وه که ئاره‌زوو ناکرێت سناریۆی روخانی ده‌وڵه‌ته‌کانی عێراق‌و ئه‌فغانستان له ئێران پاته ببێته‌وه، هاوکات ئه‌و راستی‌یه له که‌س شاراوه نییه، پشتیوانی سیاسیی‌و مه‌عنه‌وی له هێزه دێمۆکرات، ئازادیخوازه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران، له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌وه، بۆ وێنه‌پچرانی په‌یوه‌ندی ئابوری، سیاسیی وڵاتانی دێموکرات‌و کراوه له‌گه‌ل ئێران، ده‌توانێ چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای ئێران به زیانێکی زۆر که‌متره‌وه به قازانجی ئازادی‌و دێموکراسی بگۆڕێت. چونکا بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ئه‌ونده بوار‌و زه‌رفیه‌ت‌و پشتیوانی خه‌ڵکی نێوخۆی له‌پشته که بتوانێت هیوادار به پێکهێنانی ئه‌م گۆڕانه بێت.

Sunday, February 4, 2007
2ی رێبه‌ندان ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه!
2ی رێبه‌ندان ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه!
ئاشکرایه،2ی رێبه‌ندان له مێژووی دوور‌و نزیکی خه‌ڵکی کوردستان‌دا، جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. کۆماری کوردستان له هه‌لومه‌رجێک‌دا پێک هات، فاشیزم له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا تێکشکێندرا بوو، هێزی هاوپه‌یمانان‌و له‌شکری سوور له باکور، باشوره‌وه به بێ هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ره‌کانه‌یه‌ک به‌شێکی به‌رچاو له خاکی ئێرانیان داگیر کرد بوو، ئه‌وه له حاڵێک‌دا بوو که رژیمی پاشایه‌تی ئه‌وکات، به هه‌موو تواناوه هه‌ر ده‌نگێکی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی ئێرانی به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرد.
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، به پێشه‌وایه‌تی قازی موحه‌ممه‌د‌و پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی گه‌لی کورد، له حاڵێک‌دا بوو بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له بێ ئاسۆی‌دا بوو، ده‌وڵه‌تی تورکیه به‌رێبه‌رایه‌تی "ئه‌تا تورک" بزوتنه‌وه‌ی کوردی له تورکیه سه‌رکوت کردبوو، دۆخی تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد به چڕی له ئارادا بوو. ته‌نانه‌ت له‌م به‌شه گرینگه‌ی کوردستان‌دا، حاشای له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان ده‌کرا.
ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆی په‌هله‌وه‌ی، به لاسایی کردنه‌وه‌ی کوێرکوێرانه له ده‌وڵه‌تی تورکیه، هه‌وڵی خۆ پر چه‌ک کردنی ده‌دا، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک زمان، کو‌لتوور، که‌له‌پووری کوردیان دایه به‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه. له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکات‌دا وه‌زعی کورده‌کان له سوریه،عێراق له بارودۆخی ناله‌باری ژیانی کورده‌کان له ئێران‌و تورکیه باشتر نه‌بوو.
به‌دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مهاباد، له سالی 1324ی هه‌تاوی‌دا، ئه‌م به‌سته‌ڵه‌کانه شکێندرا، بزوتنه‌وه‌ی کورد گیانی به‌به‌ردا کرایه‌وه، کورد له‌باری ده‌رونی‌و ڕه‌وانی‌یه‌وه وره‌ی وه‌به‌رهاته‌وه، زمان، شانۆ، خوێندن، گۆڤار‌و رۆژنامه، بنکه‌و بونیاده پیشه‌یی‌و دێموکراتیکه‌کان، گه‌شه‌یان سه‌ندو دامه‌زران. به‌شێکی زۆر له گه‌وره ئه‌دیب، نووسه‌ر، زمانه‌وان، سه‌رکرده ناوداره‌کانی کوردستان، ئه‌وانه بوون له کۆمار‌دا به‌شدار بوون، بیری نه‌ته‌وه‌خوازی خۆیان له کۆماری کوردستان؛ وه‌رگرت. دوایه‌ش به تێکۆشانی به‌رچاویان بۆ خزمه‌ت به کورد‌و کوردستان بوونه جێگای شانازی نیشتمان په‌روه‌ران.
بۆ یه‌که‌م جار رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به لاوان، ژنان دامه‌زران‌و زمانی کوردی بوو به زمانی فه‌رمی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه کورد ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ت‌داری نه‌بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی 11 مانگ ده‌سه‌ڵاتی‌داریه‌تی کۆمار‌دا، زۆر پێشکه‌وتنی دێموکراتیک‌و نه‌ته‌وه‌یی وه‌دی هاتن. دابین کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورده‌کان له ژێر سێبه‌ری کۆماری کوردستان‌دا، قه‌ت نه‌بووه هۆکاری به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌و پێشێل کردنی مافی خه‌ڵکانی غه‌یره کوردی نێشته‌جێی کوردستان، ئه‌مه‌ش ئاکامی سیاسه‌ت‌و ڕوانگه‌ی دوروستی ڕێبه‌رایه‌تی کۆماری کوردستان بوو، یه‌کێک له‌و خاڵانه‌یه کورده‌کان زۆری پێوه سه‌ربه‌رزن. په‌یوه‌ندی کورده‌کان له‌گه‌ل دراوسێکان بۆ وێنه ئازه‌رییه‌کان که به‌رێبه‌ری پێشه‌وه‌ری فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانیان پێکهێنا بوو، له ژێر رێبه‌ری پێشه‌وای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وه‌ڵین ده‌وڵه‌تی مودێرنی کورد، هاوپه‌وندیه‌کی دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی دوولاینه هاته ئاراوه، که بۆ پێکه‌وه ژیانی ئه‌م دوو گه‌له هاوچاره‌نووسه، ده‌کرێت هه‌میشه پڕ بایه‌خ بێت.
ناکرێت باسی کۆماری کوردستان بکه‌ین، به‌ڵام ئاوڕێک له ڕۆلی دلێرانه‌و ئازایانه‌ی بارزانی‌یه‌کان به رێبه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌ده‌ینه‌وه. رۆڵێک که وه‌کوو هاوپه‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، جێگای شانازی کوردانی نیشتمانپه‌روه‌ره. بارزانی‌یه‌کان بۆ پاراستنی کۆمار‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی له هیچ چه‌شنه فیداکاری‌یه‌ک خۆیان نه‌پاراست. به‌حه‌ق رێبه‌رایه‌تی کۆماریش حیسابی خانه‌خوێی بۆ کردن‌و له به‌رێوه‌به‌ری کۆمار‌دا به گوێره‌ی لێوه‌شاوه‌یی به‌شدار بوون. حوزوری ئه‌فسه‌ره نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی ئه‌وکاتی سوپای عێراق، نوێنه‌رایه‌تی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له کاتی ڕاگه‌یاندنی کۆمار له مه‌هاباد، مانای یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لماند، نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌شه، کۆماری کوردستان نوێنه‌گه‌ی ئاوات‌و خواسته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد‌و خه‌ڵکی ئازدیخوازی کورد بووه.
ئێمه له حالێک‌دا یادی تێپه‌ڕبوونی 61 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی مێژوویی 2ی رێبه‌ندان‌دا ده‌گرین، که ڕۆله وڵاتپارێزه‌کانی کورد له هه‌موو جێگایه‌ک، بۆ وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئاوات‌و ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان تێده‌کۆشن.
له ده‌ره‌وه به گشتیی، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی سه‌دان که‌س له هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان، خه‌ڵکی کورد له ئیلام‌و کرماشانه‌وه بگره، تاکوو سه‌ڵماس‌و ورمێ، له‌ژێر سێبه‌ری سه‌ره‌نێزه‌و تفه‌نگدا یادی دووی رێبه‌ندان‌و پێشه‌واو کۆماریان به‌رز ڕاگرت. ده‌یان که‌س له ئه‌ویندارانی رێگای پێشه‌واو کۆمار رۆژی 2ی ڕێبه‌ندان له شاری مه‌هابادی خۆشه‌ویست، پێته‌ختی مێژوویی کۆماری کوردستان، چوونه سه‌ر گڵگۆی پێشه‌وای نه‌مرو شه‌هیدانی کۆمار‌و په‌یمانی وه‌فاداریان له‌گه‌ل رێبازه‌که‌یان نوێ کرده‌وه، ئه‌مه له حاڵێدا بوو که کاربه‌ده‌ستانی رێژیم پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که که‌س نابێ ئه‌و کاره بکات. ئه‌م هه‌سته پیرۆزه‌ییه که سه‌رتاپای ئێران به گشتیی، کوردستانی ئێرانی به تایبه‌تی کردۆته مه‌یدانێکی پان‌و به‌رینی تێکۆشانی شۆرشگێرانه، دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێگای سه‌ر‌نجه زۆربه‌ی لاوان له چالاکی دژی رێژیم‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارن، ئه‌و لاوانه‌ی که پاش هاتنه سه‌رکاری رژیمی ئایه‌تولاکان له ئێران‌دا، له دایک بوون؛ ئه‌وانه‌ی که رژیمی ئیسلامی له ماوه‌ی 27 سالی ڕابردوودا له ژێر بۆمبارانی فیکری‌و ئیسلامی خۆیدا په‌روه‌رده‌ی کردوون، ئه‌مرۆ له‌گه‌ل پێوانه‌و باوه‌ڕه‌کانی ئه‌م سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ته‌واوه‌تی ناته‌بان، لاوانێک که له حه‌شیمه‌تی 70 میلیۆنی ئێران 70%ته‌مه‌نیان ژێر 30 ساڵه، ژنان 51% ئه‌م حه‌شیمه‌ته پێک دێنن که له هه‌موو ئازادییه‌ک بێبه‌شن. که‌واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌مباره‌شه‌وه ره‌نج به‌خه‌ساره

Monday, January 15, 2007
کاک ساقی هێژا!
سڵاو‌و رێز!
به بۆنه‌ی یادی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندن‌و به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی "کڵاورۆژنه" پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاڕاسته ده‌که‌م.
ئاواته خوازم، ئێوه سڵامه‌ت‌و" كڵاوورۆژنه"ش وه‌کوو درگایه‌کی کراوه بۆ خزمه‌تی زمان، رۆشبیری، گه‌شه‌پێدانی ئازادی بیروڕای کورد، وه‌کوو هه‌میشه کراوه‌و چالاک بێت.
له‌گه‌ل جوانترین ئاواته‌کانم بۆ ئێوه
ره‌حیم ره‌شیدی
پاریس
15 01 2007
www.klawrojna.com

Friday, January 12, 2007
موحه‌ممه‌د داینی
ئه‌ندامی په‌ڕلمانی عێراق له سه‌ر لیستی سونه:
ناوبراو فه‌یله‌قی سه‌ربازی "مه‌که" له باشوری عێراق به‌وه تاوانبار کرد که ئاڵۆزی بۆ وڵاتی عێراق دروست ده‌کات.
ئه‌م قسانه‌ی موحه‌ممه‌د داینی رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی 08 01 2007 له رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌تن"ی سعودی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا موحه‌ممه‌د داینی ده‌ڵێت: " ئه‌و هێزه که له 8هه‌زار سه‌رباز پێک هاتووه، سه‌ربازگه‌یه‌کیان له شاری سه‌ماوه له باشوری عێراق له "سه‌حرای نه‌خیب" له نزیک سنووری سعودیه بۆ ساز کراوه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: " ده‌زگا سیخوری‌یه‌کانی ئێران، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوو ده‌ستیان به‌سه‌ر دام‌و ده‌زگا گرینگه‌کانی عێراق‌دا ، بۆ وێنه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری، گواستنه‌وه، نه‌وت‌و ته‌ندروستی گرتووه.
ئه‌و په‌رلمانتاره عێراقی‌یه له درێژه‌دا ده‌ڵێت: " داگیر کردنی عێراق له لایه‌ن ئێرانی‌یه‌کانه‌وه، زۆر له داگیر کاری ئه‌مریکایه‌کان مه‌رترسی‌دارتره، چوونکا ئێران گه‌ره‌کیه‌تی له رێگای خه‌لیجه‌وه ، ئیمپراتوریه‌تی فارس دامه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئێرانی به‌وه‌ش تاوانبار کرد ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتی‌یه‌کانی "مه‌جنون"دا گرتووه که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین چاڵاوه نه‌وتی‌یه‌کانی عێراقه.

Friday, January 5, 2007
دیارت نیه ئازیز
که به دیار تۆوه داده‌نیشم، که چاو له چاوه ڕه‌شه‌کانت هه‌ڵده‌پێکم، به خۆم نیه ده‌رۆم، به‌ره‌و زه‌ریای بێ پایانی خه‌یال.
زۆر جاران زیز ئه‌بیت‌و به‌قه‌ڵسی لێم ده‌پرسی، ماوم؟ من بیر له نیگاکانی تۆ ئه‌که‌مه‌وه، بیر له سوبه‌ینه‌یه‌کی پڕ له مێهره‌بانی‌و ئاسووده‌یی، که‌واته ماوم، ماوم بۆ تۆ، به‌ڵام تۆش بێ‌ئاگا له خه‌یاڵی من...
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ده‌سته بچووکه‌کانت، به‌ڵام گه‌رم‌و گوڕ، له نێو ده‌سته ته‌زیوه‌کانم‌دا بشارمه‌وه‌و سه‌رمه‌ست‌و پڕ له هیوا شان به شانی یه‌کتر بۆ پێشه‌وه بۆ مه‌کانێکی سارێژ له بێ ده‌نگی هه‌نگاو هه‌لگرین. چی ئه‌بێت ده‌نگی ماچی ئێمه بێده‌نگی مه‌کانێک بشکێنێت؟ چی ئه‌بێت که من له ئامێزت گرم‌و ئێمه گه‌رمی گه‌رم بین، هێنده گه‌رم که بتوێینه‌وه...
ته‌نها ئه‌ونده ده‌زانم، تۆ هه‌موو رۆژێک چاو له ڕووپه‌ڕی کتێبه‌کانت ده‌خشێنیت، په‌نجه شووشه‌یکانت له لێوارو سینگی تێنوس‌و په‌رتووکه‌کانت ده‌خزێنیت، هه‌موو هه‌وڵت، هه‌موو خه‌ون‌و خه‌مت ئه‌وه‌یه که له تاقیکاریه‌کانت ده‌رچیت.
له شارێکی قه‌ره‌بالغ، چاوه‌کانت وێلن، وێڵی دۆزینه‌وه‌ی ونبوویه‌ک. ونبوویه‌ک که له میژه خه‌ونه په‌مه‌یکانی له ئێواره‌یه‌کی سووتاودا له ژیر دیواره روخاوه‌کان‌دا لێ به‌جی ماوه.
نازانم، که چۆن ئه‌رۆیت بۆ زانستگا، به کام شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌کام ئوتوبوس، یان ره‌نگه به پیاسه کردن، به گوێ دانه جریوه جریوی بالنده‌کان‌و گوێ هه‌ڵخستن بۆ ده‌نگی ڕوباره‌کان، یان خۆ تێرامان‌و گوێ دانه ناله‌ی ئه‌وانه‌ی که شه‌وی ڕابردوو درۆزنانه ماچیان لێدزراوه، به‌ره‌و زانستگا هه‌نگاو ده‌نێیت؟
نازانم به کام فرۆکه بۆ شاره‌که‌ی خۆتان ده‌گه‌ریته‌وه؟
باوه‌ر بکه نازانم، ده‌نا دونیایه‌ک گولی سوورم بۆ ده‌ناردیت، گولی سوور
ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ نه‌بێت، چی ئه‌توانێ ئه‌م مه‌ودایانه کورت کاته‌وه؟
ئازیزم، دیارت نیه‌و من له هه‌میشه ته‌نیاترم...

Subscribe to:
Posts (Atom)