هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که سه‌رقاڵی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ر کر‌دنی ئازادی‌و گه‌یشتن به مافی ڕه‌وا، له لایه‌ن نه‌یارانی خۆیه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر پرۆسه‌ی چڕوپری تواندنه‌وه‌و له نێو بردن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه زۆر به‌رچاو ڕوونانه حه‌ولی له نێو بردنی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌و گه‌له ده‌درێ‌و له دووتوێی ئه‌م ڕه‌وته‌دا، دوژمن هه‌موو توانای خۆی بۆ شێواندنی زمان‌و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست له‌کار ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بێتوو ڕه‌وتی سڕینه‌وه به هۆی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌و شێلگیر بوونی پێنووسه ده‌روه‌سته‌کان سه‌رنه‌گرێ، به‌ره‌ی دوژمن بیر له‌وه ده‌کاته‌وه له بازنه‌ی ئه‌ده‌ب‌دا، داهێنان‌و ئه‌ده‌بیاتێکی ناڕه‌سه‌ن‌و ده‌سته‌مۆ بێته کایه‌وه، به هه‌موو رێگایه‌ک، به تایبه‌ت له رێگای قه‌ڵه‌مه فرۆشراوه‌کانه‌وه بۆ به ئاکام گه‌یاندنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ک، سه‌رجه‌م وزه‌و توانای خۆی وه‌گڕ ده‌خات.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م راستی‌یه، بۆ نه‌ته‌وه‌ی خه‌باتگێڕی کورد، که به درێژایی مێژوو له لایه‌ن نه‌یاره‌کانییه‌وه حه‌ولی تێکشکان‌و چۆکدادنی دراوه، دژبه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، وه‌کوو گورگ له پێستی مه‌ڕدا، کاریان بۆ ئه‌وه کردوه له هه‌ناوی ڕووداوه‌کان‌دا، زۆرترین ده‌ستمایه بۆ له نێوبردن، یان لانی که‌م شێواندن‌و بێ بایه‌خ کر‌دنی ئه‌ده‌بیات به هه‌موو لق‌و پۆیه‌کانیه‌وه ته‌رخان بکه‌ن‌و ده‌یکه‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌دیبان‌و نووسه‌رانی ده‌روه‌ست‌و خه‌باتگێر، ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت له تاریکسانی ئه‌نگوسته چاودا، به هه‌ڵکردنی مۆمی وشه، داهێنانی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، به رێگا ئاسته‌مه‌کانی شه‌وه‌زنگ‌دا تێپه‌ڕن، له لای ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌بنه خاوه‌ن قه‌درو قیمه‌ت‌و به چاوی ڕێز‌و ئه‌مگداریه‌وه لێیان ده‌ڕواندرێ، به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌کوو سه‌رچاوه‌و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وه‌ی چاوی لێده‌کرێ‌و بایه‌خی بۆ داده‌ندرێ.
له که‌س شاراوه نیه، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م جۆره مرۆڤه خۆشه‌ویت‌و خامه ڕه‌نگینانه، له لای دوژمنانی ئازادی‌و تاریک په‌رستانی سه‌رده‌مه‌وه، که به‌رده‌وام له رووناکایی ده‌ترسن، به هه‌موو جۆرێک حه‌ول ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به تیشکی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ده‌ب، به چه‌کی کارای زانست، دڕ به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌ده‌ن، که‌سایه‌تیان خه‌وشدار بکه‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ی باندۆری خامه‌کانیان هه‌رچی زۆرتر که‌مره‌نگ بکه‌نه‌وه.
تاکوو کاتێ ئه‌و جوامێرانه زیندوون، نه‌یارانی شادی‌و پێشکه‌وتن‌و جوانی، دوژمنانی سوێندخواردوی زانست‌و پێشکه‌وتن خوازی، به‌هه‌ر شێوازێک بۆیان بلوێ؛ له ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه به به‌رهه‌مانه سووک بکه‌ن، تاکوو له‌و ریگاوه ژه‌هری تۆڵه‌ی پڕ له قینی خۆیان برێژن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ، نه‌ختاڵێک له کاریگه‌ر‌ی به‌رهه‌می ئه‌وان که وشیاری‌و چاوکراوه‌یی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست‌و شایی به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی لێده‌که‌وێته‌وه، که‌م بکه‌نه‌وه.
به خه‌یاڵی خاوی خۆیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به هه‌رێمی تاریکی‌دا هه‌نگاو بنێ‌و بیر له شکانی شولی قه‌فه‌س نه‌که‌نه‌وه.
هه‌وڵی ورد کر‌دنی که‌سایه‌تی نووسه‌ران‌و ڕۆشبیران‌و سازکردنی قاوو ده‌نگۆی نه‌شیاو له باره‌یانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی که‌سایه‌تی رووناکبیری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیان چڕژی تێکه‌وێ، باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستی‌یه.
نه‌ته‌وه‌ی ماف خوازی کورد، له ڕه‌وتی خه‌باتی ڕه‌وای خۆی‌دا، بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک، له به‌ستێنی ئه‌ده‌ب‌دا زۆر مرۆڤی ده‌گمه‌ن‌و شایانی په‌روه‌رده کردوون.
بێ گومان هه‌وڵ‌و تێکۆشانی ئه‌و جۆره که‌سانه، لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به گشتیی، رووناکبیران‌و سیاسه‌ت زانه‌کان به تایبه‌تی، قه‌ت له‌بیر ناکرێ.
یه‌کێک له‌و مرۆڤانه، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای پێ نه‌دا زۆرتر بژی، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی بره‌و پێدان به ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکا، شاعیر، وه‌رگێڕو چیرۆک نووسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مار‌ف ئاغایی بوو.
مار‌ف ئاغایی، له هه‌لومه‌رجێک‌دا پێنووسی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌پێزی، وشه‌ی پاراوو ڕه‌سه‌نی کوردی لێ ده‌باری، دوژمن حه‌ولی ده‌دا له رێگای قه‌ڵه‌مه ده‌سته‌مۆکانه‌وه ئه‌ده‌بیاتێکی سه‌قه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک‌دا بسه‌پێنێ‌و له‌م رێگایه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه گاڵته جاره بدات، زمانی کوردی زاراوه‌یه‌و لقی زمانێکی دیکه‌یه.
زمانێک، هه‌رچه‌ند زۆر به‌ر له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و وه‌ها بیرۆکه‌یه‌ک، بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌کوو هه‌ر زمانێکی ستاندارد‌و سه‌ربه‌خۆ سه‌لماندبوو، ئاشکرایه چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌م سه‌لماندنه ریشه‌که‌ی له کۆماری کورستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
به‌و حاڵه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌رکی قورس‌و پڕ بایه‌خی پاراستن‌و په‌ره پێدانی زمان‌و گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردی، تاکوو ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر شانی شۆڕشگێڕانی نیشتمانه، به‌ڵام رۆڵی مار‌ف ئاغایی‌و هاوپیشه‌کانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له به‌رانبه‌ر قه‌ڵه‌مه ناشێلگیرو به‌کرێگیراوه‌کان، له بیر ناکرێ‌و شایانی رێزه.
مار‌ف ئاغایی، رۆژی دووی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1343ی هه‌تاوی، له گوندی وه‌زنێ سه‌ربه شارستانی نه‌غه‌ده له دایک بووه. پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران به هۆی بارودۆخی ئالۆزی ئه‌و کاتی شاری نه‌غه‌ده، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌چێته شاری شنۆ.
ناوبراو، ساڵی 1364ی هه‌تاوی، پاش دامه‌زرانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی‌و وه‌شانی گۆڤاری سر‌وه، ده‌ست به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کات، دوایه له سروه‌دا ده‌ست به تێکۆشان ده‌کات‌و ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ناوبراو، له نێو ئه‌و گۆڤاره‌دا زۆر دڵسوزانه‌و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست نه‌ته‌وه‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌کان، کار ده‌کات.
به‌داخه‌وه، زستانی ساڵی 1377ی هه‌تاوی، به هۆی ڕووداوی ماشێنه‌وه، له نێوان مه‌هاباد‌و ورمێ‌دا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر قازی‌و سه‌رتیپ مه‌نسووری، له کاتی گه‌رانه‌وه له پرسه‌ی مینا خانم قازی، هاوسه‌ری پێشه‌وا قازی، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
کاک مار‌ف، به وه‌رگێرانی په‌رتووکی "هه‌ستی ناسیۆنالیستی کورد" له ئینگلیزییه‌وه بۆ کوردی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌رتووکی شێعری "زه‌وه‌ی سه‌خت‌و ئاسمان دوور"، نیشانی داوه، ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودای دابا، ده‌یتوانی ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌ره دره‌وشاوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی بێت، به تایبه‌تی ناوبراو له کاتی ماڵئاوایی له ژیان، ته‌نها 33 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو.
به‌داخه‌وه له‌م دوایانه‌دا ناحه‌زانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی گۆری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌کیان شێواند، زۆر جاران گۆڕی گه‌وره رێبه‌رانی وه‌کوو پێشه‌وا قازی سه‌رۆک کۆماری کوردستان‌و زۆر نیشتمانپه‌روه‌رو خه‌باتگێڕی دیکه‌یان تێکدا، ئه‌وجار گۆڕی شاعێر مار‌ف ئاغاییان شێواندووه.
به‌داخه‌وه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیش مێشێک میوانیان نیه‌و ئه‌م بیرۆکه تا راده‌یه‌کی زۆر، به‌رهه‌می ڕوانینی ئه‌وانه له‌هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ڕه‌وتی کۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ڕه‌ش خوازی له کۆمه‌ڵگای کوردستان، له‌م رێگایه‌وه ترسی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆی به باشی ئاشکار ده‌کات که مرۆڤه باش‌و شوێندانه‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی به کرداری چاک‌و به‌رهه‌می به پێزی نه‌ته‌وه‌یی، خزمه‌تی کۆمه‌ڵگایان کردوه، یادو ناویان لای خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان به‌رزو به‌رێزه.
ئه‌م دیارده پڕ هیوایه، له لایه‌ک نیشتمانپه‌روه‌رانی دڵخۆش، کۆنه‌په‌رستانی دڵته‌نگ‌و په‌شۆکاو کردووه.
په‌شکۆکاوی تاقمی ریش‌و ڕه‌ش، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، گۆری نیشتمانپه‌روه‌ران ساڵانه مه‌کۆی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئازادی خاک‌و وڵاته‌و په‌یامی یه‌کیه‌تیی‌و ته‌بایی‌و هاوخه‌باتی لێده‌وترێته‌وه.
په‌یامێک، دڵی دوژمنانی ئه‌م ئاو‌و خاکه وه‌له‌رزین ده‌خات، هه‌ر بۆیه به شێواندنی گۆری مارفه‌کان، قینی ڕه‌شی خۆیان ده‌رێژن.
قینێک که له په‌راوێز خرانی بیر دواکه‌وتوویی، شین‌و شه‌پۆڕ به‌رجه‌سته‌و مسۆگه‌ر ده‌کات، له هه‌مان کات‌دا، هه‌وێن‌و هانده‌ری ئێمه بۆ خزمه‌تی زیاتر به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه، ئه‌و هه‌سته خۆشه ده‌خزێته هه‌موو وجودمانه‌وه که که‌سایه‌تییه ده‌ستکرده‌کان ناتوانن‌و نه‌یان توانی‌وه جێگای خه‌باتگێرانی نیشتمانپه‌روه‌ر بگرنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئاوا ژانی ئه‌م شکه‌ست‌و لاوازییه‌ی خۆیان که خه‌ڵکی کوردستان ڕووی خۆشیان لێوه‌رگێراون، به شێواندنی گۆڕی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌رده‌بڕن.
به ئاواتی ئه‌وه‌ی نموونه‌ی وه‌کوو مار‌ف ئاغایی بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی کورد، زۆر بن
شێعری "بیر"، به‌رهه‌می مار‌ف ئاغایی.
بیر
دارتاش داری قه‌فه‌سێکی داده‌تاشی،
راوچیه‌ک داوی ده‌ته‌نی،
شاعیرێکیش
به ده‌م بیری:
شکانی شولی قه‌فه‌سێک،
پسانی رایه‌ڵی داوێک،
هه‌ڵفرینی باڵنده‌یه‌ک،
ده‌تڵایه‌وه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره بۆ یه‌که‌مین جار له ژماره 173ی هه‌فته‌نامه‌ی "چاو‌دێر"دا له سلیمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Monday, April 21, 2008
Friday, April 4, 2008
هاورێیه‌کم، گه‌یشته شاری پاریس!
کاتێ خوێنه‌ر چاو له سه‌ردێری بابه‌تی ئه‌م جاره‌ی "لاوانه" له گۆڤاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی لاوان‌دا ده‌کات‌و ده‌یخوێنێته‌وه، له خۆی پرسیار ده‌کات: "هاورێیه‌که‌م که‌نگێ‌و چۆن گه‌یشتۆته پاریس؟"؛ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ‌و بۆ ساتێکیش بێ ڕاده‌مێنێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه ناوبراو ده‌ناسن‌و شاره‌زای شوێنی ژیان‌و خه‌باته‌که‌ی هه‌ن، تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆژانه له هاتووچۆکردن‌و کاره‌کانی ئه‌م به‌رێزه ئاگادارن.
ئه‌م ڕامانه بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌وو ڕۆژ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، زۆر زیاتر هه‌وێنی پرسیار خولقاندنه. چوونکه لانی که‌م ئه‌وان که‌م‌و زۆر ئاگادارن لالۆ سه‌فه‌رێکی له‌و چه‌شنه‌ی نه‌هاتۆته رێگا. ئیدی چۆنه باسێکی له‌م چه‌شنه دێته گۆڕێ؟
به‌ڵام، سه‌ره‌ڕای پێداگری دۆستان‌و خوێنه‌رانی به‌رێزی ستوونی "لاوانه"، نووسه‌ری ئه‌م دێرانه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاورێیه‌ی گه‌یشتۆته پاریس، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری پاریس؛ ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زۆر له وڵاتانی دیکه‌شی کردووه‌و به هه‌زاران ماڵی کورد‌و کوردی خوێنی به‌سه‌ر کردۆته‌وه.
به‌ڵگه‌ی من بۆ هێنانه به‌رباسی باسێکی له‌م چه‌شنه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، زۆربه‌مان ئاگادارین، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا هاورێی به‌رێزمان ئه‌فراسیاب گه‌رامی پاش به ئاکام گه‌یاندنی کارێکی به‌پێز، واته وه‌رگێڕانی کتێبێک، جیا له وه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد، به به‌رێکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له رێگای ئی‌مه‌یله‌وه بۆ سه‌راسه‌ری دونیا، توانی له زۆر شوێن‌و مه‌ڵبه‌ندی دوور جێگا بگرێ‌و چاوی زۆر ناسیاوو خوێنه‌ری کورد زمان ڕووناک بکاته‌وه‌و ئاوی شادی له دڵیان بپڕژێنێت.
گومانی تێدا نییه، ئه‌فراسیاب به وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه له نووسه‌رو لێکۆڵه‌ری ناسراوو خامه ڕه‌نگینی کورستان، واته به‌رێز بێهزاد خۆشحاڵی، توانی هه‌نگاوێکی گه‌وره بۆ پێشه‌وه بهاوێژێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌زانیین وه‌رگێڕانی کتێبی "کوردیزم" له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا که وه‌رگێر له کۆتایی پێشه‌کیه‌که‌ی‌دا زۆر سه‌خاوه‌تمه‌ندانه باسی لێوه ده‌کا، هێنده کارێکی سانا نه‌بووه. کاتێ وه‌رگێرانی په‌ڕتووکی کوردیزم که‌وته به‌رچام‌و ناوی ئه‌فرسیاب گه‌رامیم له‌سه‌ر بینی، دوو جار خۆشحال بووم: جاری یه‌که‌م ئه‌وه‌ی هاورێیه‌کم کارێکی وه‌ها پیرۆزی گه‌یاندۆته ئاکام. هه‌ستی خۆشحاڵی دووهه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوی ده‌گرت، ئه‌فراسیاب وه‌کوو لاوێک که له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات‌دا تێکۆشانی هه‌یه‌و له رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م رێکخراوه‌دا دڵسۆزانه ئه‌رکداره، به هه‌نگاوێکی جیددی پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانی ده‌ست پێ کرد. ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌مه دوایم کاری نه‌بێ‌و له درێژه‌ی کاری له‌و چه‌شنه‌دا سه‌ربه‌رزوو سه‌رکه‌وتوو بێ‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌رده‌وام به بڕشت بێ بۆ خزمه‌تی زمان‌و وێژه‌ی کوردی.
پیویسته بڵێم، وه‌رگێڕ له پێشه‌کییه‌ک‌دا که بۆ کتێبه‌که‌ی نوسیووه، به باشی ئامانجی خۆی له وه‌رگێڕانی ئه‌و په‌رتووکه ڕوون کردۆته‌وه. ناوبراو به هێنانه‌وه‌ی دوو ووته له رێبه‌ری شه‌هیدمان که له ده‌ستپێکی پێشه‌کی وه‌رگێرانه‌که‌دا له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه جێیگرتووه، قوڵتر له مه‌به‌ستی پیرۆزی کاره‌که‌ی تێده‌گه‌ین.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: په‌رتووکی کوردیزم 164 لاپه‌ڕه له خۆ ده‌گرێ‌و بێ گومان خوێندنه‌وه‌که‌ی بۆ هه‌ر نیشتمان دۆست‌و غه‌م خۆرێکی پرسی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی ئازادی خوازی کورد، به‌که‌ڵک‌و سوودمه‌ند ده‌بێ. هه‌ر بۆیه جێگای خۆیه‌تی داوا له لاوه خۆشه‌ویسته‌کان بکرێ هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه بده‌ن که به زمانێکی ساکارو جوانی کوردی وه‌رگێڕدراوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره، تاکوو ئه‌و جێگا بۆیان ده‌کرێ له بڵاوکردنه‌وه‌و ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌م به‌که‌ڵکه‌دا تێ‌بکۆشن.
جارێکی دیکه له ناخی دڵه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی ئاواته خوازم ئه‌م وه‌رگێڕانه بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی کورد به گشتیی، توێژی لاوان به تایبه‌تی سوودمه‌ند بێ، له کانگای دڵمه‌وه پیرۆزبایی له هاورێم ده‌که‌م‌و له هه‌وڵه هاوچه‌شنه‌کانی داهاتووی‌دا هیوای سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنی زۆرتری بۆ ده‌خوازم.
به‌و ئاواته.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته، یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له ژماره 29ی گۆڤاری "لاوان"، ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه.

Tuesday, April 1, 2008
ئاوا ئه‌ژین.
نامه‌ی سێهه‌م!
سه‌ره‌تای به‌هاره، ئه‌مڕۆ 13به‌ده‌ره، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به لاساری حه‌ول ده‌ده‌ی هه‌سته سه‌رکه‌شه‌کان له‌غاوو به‌که‌ی، که‌چی هه‌ستی سه‌یر سه‌یر ڕووت تێده‌که‌ن‌و به بێ ئه‌وی بزانیت‌و بخوازیت داگیرت ده‌که‌ن، ته‌نگت پێهه‌ڵده‌چنن، هه‌ستی سره‌وتنت لێ زه‌وت ده‌که‌ن.
دژوارترین شت ئه‌وه‌ییه، له پڕ دڵداره‌که‌ت، ئه‌و که‌سه‌ی بۆی ده‌ژیت، بۆی ده‌مریت، ئه‌وه‌ی ساڵانێکه له کونجی دڵت‌دا جێگات بۆ کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌میشه دڵت وه‌کوو دڵی کۆتر بۆی له ترپه ترپ دایه، به "کاکه" ناوت ده‌بات.
چارت نیه جیا له دڵگیران‌و پیش خواردنه‌وه ناکرێ کارێکی تایبه‌تی بکه‌یت. هه‌ست کردن به جۆرێک له دووری، هه‌وڵ بۆ خۆ دوور خستنه‌وه به‌رۆکت ده‌گرن، پێش ده‌ست پێکردنی ئه‌م کایه به خۆت ده‌لێت: ده‌بێ ئه‌م شته بده‌مه ده‌ست زه‌مان. له ڕاستی‌دا باشترین رێگا چاره‌ت هه‌ڵبژاردووه. زه‌مان ده‌رمانی زۆر ده‌ردی بێ ده‌رمانه.
ئه‌کرێ زه‌مان هێندێک شت له مرۆڤ‌دا بکوژێت، ئه‌کرێ تۆوی زۆر شتی تێدا بچێنێ، ده‌کرێ هێندک شتی تێدا مه‌زن بکات، ده‌کرێ کارسازی زۆر ناسازی بێت...
ئه‌م ده‌مانه، مه‌ی خواردنه‌وه ئه‌توانێ گه‌وجیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ، له‌وانه‌یه تاقه‌ت نه‌گری‌و دره‌نگانی شه‌و ته‌له‌فوونه‌که‌ت ده‌ست ده‌یتێ‌و خه‌وی شیرینی لێ بزڕێنییت، له‌وه ناترسی له خه‌و وه‌خه‌به‌ری بێنیت به وه‌خت‌و ناوه‌خت، چوونکه ئه‌مه‌ت کردووه، ترسی ئه‌وه که‌سێک له جێگای خه‌وه‌که‌ی ڕابێ‌و بپرسێ: ((ئه‌وه کێ بوو، کێیه به‌م نیوه شه‌وه ته‌له‌فوون ده‌کات؟)). هه‌رچه‌نده له لێهاتوویی ئه‌و بۆ وڵام دانه‌وه دڵنیایت، به‌ڵام دیسان نابێ له بیر بکه‌یت هیچ دڵدارێکی ڕاسته‌قینه به ده‌ستی خۆی کارێک ناکات ئه‌وینداره‌که‌ی تووشی سه‌رشۆری بکات‌و پێگه‌ی ئه‌و به هه‌ر بیانوویه‌ک لاواز بکات!.
له ناکاو بیرت ده‌ێته‌وه، دواین رۆژه‌کانی وه‌رزی پاییز دره‌نگانی شه‌وێکی سارد، ئه‌و کاته‌ی له سه‌فه‌رێکی ئه‌فسووناوی گه‌راویته‌وه، هه‌موو وجوودت ببووه دڵه خۆرپه‌و نیگه‌رانی، ده‌تهه‌وێت حه‌تمه‌ن گوێت له ئاهه‌نگی ده‌نگی ژنێک بێت تاکوو له سلامه‌تی‌و به سڵامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیا بیت، چه‌ند جارێک حه‌ول ده‌ده‌یت؛ به‌ڵام ده‌نگێکی دیکه وڵام ده‌داته‌وه، ناچاریت خۆت‌و ناسنامه‌و زمانه‌که‌ت بگۆڕیت‌و ماقوڵانه بێژیت ببووره: (پێم وایه هێڵه‌کانی ته‌له‌فوون تێکه‌ڵ بوون). له‌به‌ر خۆته‌وه بزه‌یه‌که‌ت دێتێ، دوایه حه‌سره‌تێکی گه‌وره گه‌مارۆت ده‌دات.
ئا، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌زانی ئه‌و له حه‌مام بووه، داوای کردووه ره‌زاسووکێک وڵامی ته‌له‌فوونه‌که بداته‌وه. له خۆت پرسیار ده‌که‌یت، جاخۆ بوونی من‌و ره‌نگی په‌نجه‌م له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به هیچ ئاوێکی دونیا خاوێن ده‌بێته‌وه؟. به‌ڵام لانی که‌م حه‌مام ئه‌توانێت پیاوه‌کان به‌فریوو به‌رێت. ئه‌توانێت به‌لارێیان‌دا به‌رێت‌و هه‌ستی گومانیان تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر لا که‌م بکاته‌وه. که‌م نین ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی پاش سه‌فه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچنه پێستی یه‌کتره‌وه حه‌مام ده‌که‌ن‌و ته‌نانه‌ت له بێ ده‌نگی حه‌مام‌دا شین ده‌گێڕن...
ده‌زانی، نابێ قه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێکی نزیکی ئه‌وینداره‌که‌ت ژیان پێکه‌وه بنێیت. چوونکه ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا خۆت وا ڕاهێناووه دڵداره‌که‌ت هینی خۆته، تێده‌گه‌یت له هه‌ڵه‌دایت‌و هه‌ر جۆرێک بێ ده‌بێ رێگا چاره‌یه‌ک ببینیته‌وه که ئه‌و ته‌نیا هینی تۆ نیه. به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ی زۆر شت هیچ چارێکی نیه، ده‌بێ بیده‌یته ده‌ست زه‌مان، زه‌مان خۆی زۆر جار چار بۆ ناچاریه‌کانی ئه‌م دونیا ده‌بینێته.
ئه‌و هه‌ست‌و باوه‌ڕانه‌ی ساڵانێکه له باڵای هزرو بیره‌کانت ئاڵاوه، له بازنه‌ی ته‌نگ‌و نه‌پساوه‌ی خۆیان‌دا به ڕه‌زامه‌ندی خۆت قه‌تیس هێشتۆیانیه‌ته‌وه. هێزی ڕۆیشتنت ده‌ده‌نێ، ئازایه‌تی بڕینی رێگا دوره‌کانت پێ ده‌به‌خشن. فێری نا کوتنیان کردووی. بناغه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونیان تاکوو سنوورێکی بێ کۆتایی به قایمی تێدا داڕشتووی.
ئه‌و هه‌ست‌و بیرانه‌ی "ره‌ها" زۆری کوێره‌وه‌ری دیت، گه‌لێک دژواری تووش هات، زۆری پرته‌و بۆڵه له‌سه‌ر کرا، وتیان وانابێ، واناکرێ، تۆ بۆ ئه‌وه نابی، نه‌شیاوه، جوان نیه، تۆ‌و ئه‌م کاره‌یان نه‌وتووه، به‌ڵام دوو پێی له تای پێلاوێک کرد‌و وتی: ((هه‌رچی به دڵی خۆم بێت، هه‌ر جۆرێک پێم وابێت به‌خته‌وه‌رم وا ده‌که‌م، ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌به‌م ئاوپڕژێنی دڵه سافه ئۆقره نه‌گرتووه‌که‌ی من ده‌که‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی مافی که‌سێکی دیکه پێشێل بکه‌م.))
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی خۆم بپارێزم، قه‌ت سنووری ئازادی‌و ویستی که‌س نابه‌زێنم، که‌س له که‌س ناسێنمه‌وه، ڕۆحی مرۆڤه‌کان ناشکێنم، به مێهره‌بانی وڵامی نامێره‌بانی‌یه‌کانیان ده‌ده‌مه‌وه تاکوو ئه‌و جێگای هه‌وڵی ڕووخانم نه‌ده‌ن، تاکوو ئه‌و جێگای سه‌ربه‌ستی بڕیاردانم لێ زه‌وت نه‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی وا بم، هه‌زاران جار خۆمم خواردۆته‌وه، پیشم بردۆته‌وه، هه‌زاران ته‌ماحم له ڕۆحم‌دا کووشتووه‌و ده‌یکوژم.
دیواره پیره‌کانم رووخاند، دژوارییه‌کانم تێپه‌ڕاند، زۆر رێگام پێواوو له‌م ڕیگادا هه‌بوون‌و هه‌ن که‌سانێک به بێ ئه‌وه‌ی به ناخم‌دا شۆر ببنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌ستم تێبگه‌ن، ئه‌یان هه‌وێت قه‌ڵای دڵم داگیر بکه‌ن. به‌ڵام کلیلی قه‌ڵای ئه‌م دڵه، له "کوێستانه"، لای کوێستانێکی باراناوی دوور به‌جێ ماووه، ئه‌م ڕۆژانه هه‌ست ده‌که‌م ئیدی ئه‌و کوێستانه ناتوانێ، بۆی ناکرێ ئیدی ئه‌م کلیله لای خۆی ڕاگرێ. هه‌ر بۆیه ده‌یهه‌وێت من له په‌ری دڵی بتۆرێنی، بۆیه ده‌خوازێ ئه‌م کلیله به فریشته‌یه‌ک بسپێرێ. بیر له چاره‌نووس ده‌که‌مه‌وه، هه‌نگاونان له تاریکی‌دا...
به‌ده‌م پیاسه کر‌دنی ئێوارانی شاره‌وه، خۆره تاوێکی نیوه گیان پرچه‌کانم شانه ده‌کات‌و کزه‌ی سه‌رمایه‌کی ئاسایی سیمای ماندووم ده‌ڵێسێته‌وه، وه‌ڕزوو داهێزراوو، په‌شۆکاوو بێ هێز به ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم‌و بیر له چه‌ند مرۆڤی شاره دووره‌کان ده‌که‌مه‌وه.
له هه‌موو ژیانت‌دا، به ڕاده‌ی ئه‌م ڕۆژانه گومان، ترس، دوو دڵی، ئاڵۆزی‌و شڵه‌ژان داگیری نه‌کردووی. هه‌زاران پرسیاری جۆراوجۆر زه‌ینی ماندووت به خۆیانه‌وه سه‌رقال دکه‌ن، بۆ به‌شی زۆری ئه‌م پرسیارانه وڵامێکی ئه‌وتۆ سۆراغ ناکه‌ی.
ئه‌م ڕۆژانه ئاخێکی قووڵ، هه‌موو چرکه‌ساته‌کانی تۆی داگیر کردووه. ئیدی پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه په‌ری به‌ختت هه‌لنافڕێ، خۆ به زۆریش هه‌ڵیفڕێنی ده‌زانی له جێگایه‌ک، دوور یان نزیک ده‌نیشێته‌وه. سێ ڕۆژی وه‌رزی هاوین، حه‌وت ڕۆژی وه‌رزی پاییز، هه‌موو حه‌سره‌تێکیان کوشتووه، هه‌موو شتێکیان تۆراندووه. وه‌کوو گریانی دره‌نگانی شه‌وکێکی پر له به‌فر، پر له شه‌راب پڕ له ته‌نیایی، یان هه‌وای ژووانێکی دیکه‌یان له کویستان‌دا پێک هیناووه؟!
ڕازه‌کانم نادرکێنم، بۆ که‌سیان باس ناکه‌م، قسه‌ی ئه‌م دڵه زامداره خۆشی له خۆ نه‌دیتووه نابێ بۆ که‌س باس بکرێت، ئاخر ڕه‌نگی ئه‌م عه‌شقه ئه‌فلاتونی‌یه نابێ کاڵ بێته‌وه، من سفره‌ی دڵم بۆ که‌س ناکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ "فریشته"کانی شاره سارده دووره‌کان. بۆ "ئازاده" شه‌رمنه‌کانی شاره پڕ له به‌فره‌کان.
"فریشته‌یه‌ک" نازانێ چه‌نده به‌خته‌وه‌ره، عه‌شقێکی ئه‌فسووناوی سالانێکی دوور ئیهێنێته نێو ژیانی ئه‌م بازنه‌یه‌وه. بیر ده‌که‌یته‌وه، خۆت ئاماده ده‌که‌ی له قه‌راغ ده‌ریا, چوار که‌سی برۆنه نێو ئاوه‌که، به‌ڵام ئیدی ده‌بێ بزانی‌و تاقه‌ت بێنی عیشقه‌که‌ت له باوشی یه‌کێکی دیکه دایه. ئه‌کرێ؟!
خۆمم پێ فریوو نادرێ، من بۆ سه‌ر گرتنی ئه‌م کاره شێلگر نه‌بووم، شێلگیر نابم، ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێکی لاواز بۆ من ئه‌سته‌مه. ببووره من ته‌نیا بیر له دیدارێک ده‌که‌مه‌وه‌و هیچی دیکه. بیر له بیانوویه‌ک که له هه‌ر کوێ بێ دیدارت که‌م.
عه‌زیزی، عه‌زیزم، کوێستانه‌که‌م که له‌م وه‌رزی سه‌ری ساڵی نوێیه‌دا سه‌وز نانوێنی، گوڵم، نیشتمانی موژده به‌خشی به‌یانێکی پڕ له بۆنی هه‌نجیروو هه‌تاو، ببووره، وه‌کوو هه‌میشه خۆشم ده‌وێیت. لیلاکه‌م، من به که‌س مه‌سپێره، به خۆت‌و ده‌سته‌کانت نه‌بێت.
ئه‌مشه‌و دڵنیاتر له ئێوارانی دیکه خۆم په‌نجه‌ره‌کان ده‌به‌ستم‌و سپێده‌ش بۆنی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژه‌کانم‌دا ده‌پرژێنم، تاکوو هه‌موو ساته‌کان ئێره گه‌رمێن بێت، با هه‌واری ساردوو سڕی ئه‌م دڵه گه‌رمیان بێت، گه‌رمیان.
ئاره‌زووه‌که‌م، سوپاس بۆ هه‌میشه‌ی چاوه‌کانت.

Saturday, March 29, 2008
10ی خاکه‌لێوه هێمای خه‌باتێکی ڕه‌وا، له‌به‌رانبه‌ر بێ دادیدا
هه‌ر وه‌کوو هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین، له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 30ی مار‌سی 1947ی زایینی، پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان، حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی ئامۆزای پێشه‌وا، ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای پێشه‌وا، پاش ئه‌وه‌ی له دوو به ڕواله‌ت دادگا‌دا، زاڵمانه بڕیاری له سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له مه‌یدانی چوار چرای شاری مه‌هاباد، به ده‌ستی دوژمنانی سه‌ره‌رۆی کورد‌و کوردستان، واته رژیمی ڕووخاوو دیکتاتۆری پاشایه‌تی، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی رۆژی 2ی رێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی مانگی یه‌کی 1946ی زایینی، كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له ژێر ئاسمانی غه‌مداگرتووی شاری مه‌هابادا، له سێداره دران‌و چوونه ریزی کاروانی شه‌هیدانی له خوێندا شه‌ڵاڵی کوردستان.
ئه‌و راستی‌یه له که‌س شاراوه نیه، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی رژیمی پاشایه‌تی بۆ له سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌ویش ڕاست له‌و جێگای ساڵێ پێش ئه‌و کات، کۆماری کوردستانی لێ ڕاگه‌یه‌ندرا بوو، کۆمارێک که هێماو حه‌قیقه‌تی خواستی کورد بوو، به‌چاودادانه‌وه‌یه‌ک بوو که هه‌ر که‌س رێگای خه‌بات‌و ماف خوازی بگرێته به‌ر ئاکامه‌که‌ی جیا له مه‌رگ‌و کوشتن شتێکی دیکه نابێ.
ئه‌وه له حالێک‌دا بوو، پێشه‌وا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ڕاوه‌ستان هه‌موو ئه‌و قسه‌و باس‌و لێدوانانه‌ی خسته خانه‌ی کرده‌وه‌وه که له هه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات‌دا فه‌رمووبووی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به ته‌نیا ناهێڵێته‌وه. هه‌ر بۆیه به هه‌وڵدان بۆ خۆ قوتار نه‌کردن، نه‌بووه بیانوویه‌ک بۆ سه‌رکوت‌و له خوێندا شه‌ڵاڵ کر‌دنی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بۆ هه‌میشه یادو ناوی پێشه‌واو شه‌هیدانی دیکه‌ی ڕێگای ئازادی به‌رز ڕاده‌گرن‌و به تێکۆشانی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیان ناهێڵێن رێگا پڕ له شانازی‌یه‌که‌یان کوێر بێته‌وه‌و بێ گومان تاکوو سه‌رکه‌وتن‌و ده‌سته‌به‌ر کر‌دنی مافه‌کانی خۆیان له خه‌بات هه‌دا ناده‌ن.
هه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێبه‌رانی کۆماری کوردستانیش جیا له‌وه‌ی راستی نێوان قسه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌وانی بۆ هه‌میشه کرده به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گری شانازی خوڵقێنی مێژوویی بۆ کورده‌کان، هاوکات له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا مانایه‌کی قووڵ‌و هه‌مه لایه‌نی مه‌عنه‌وه‌ی به گیانبازی ئه‌و مرۆڤانه به‌خشی؛ له پێناوی گه‌ل‌و نیشتمان‌دا سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان ده‌چێته سه‌ر دار.
پاش ئه‌م ڕووداووه تاڵه که هه‌رگیز له بیر نه‌کراووه‌و ناکرێ، رێبه‌رو رێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کوردستان، واته حیزبی پێسه‌وا قازی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران؛ به ئامانجی رێز گرتن له تێکۆشانی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی وا له پێناوی سه‌ربه‌رزی‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ئازار دیتووی کورددا، گیانی پاکیان پێشکه‌ش به بارگای به‌رزی ئازادی ده‌که‌ن، له ساڵی 1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1979 زایینی، به‌م لاوه، رۆژه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان ناودێر کرد.
هه‌رچه‌نده هه‌موو رۆژێک، هه‌موو چرکه، سات‌و ده‌مێک، هه‌موو رۆژو حه‌وتوو، مانگ‌و وه‌رزو ساڵێک، خه‌ڵکی کوردستان رێز له‌و مرۆڤانه ده‌گرن که له پێناوی ئازادی‌و به‌ختیاری ئه‌واندا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان، واته گیانیان پیشکه‌ش به وه‌دی هاتنی ئاوات‌و ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه. به‌ڵام ئه‌و راستیه له که‌س شاراوه نییه دیاریکردنی 10ی خاکه‌لێوه وه‌کوو رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌کرێ له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه جێگه‌ی ڕامان‌و لێوردبوونه‌وه بێت، بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی دوور‌و نزیکی کوردا سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌ویش سه‌رۆک کۆماری یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی مودێڕن‌و پێشکه‌وتنخوازی کورد، له لایه‌ن دوژمنانه‌وه له دار درابێ.
ئه‌گینا هه‌مووان ده‌زانین، هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له پێناوی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌دا گیانیان فیدا کردووه‌و فیدا ده‌که‌ن. که‌وایه هه‌موو کاتێک، کاتی رێز گرتن له شه‌هیدانی کوردستانه. ئه‌وان له بیر‌و کردار‌و ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا له‌بیر ناکرێن؛ بیری به‌رزو هزری رزگاریخوازانه‌یان هانده‌رو چرای رێگه‌ی تیکۆشانمانه.
ئاشکرایه له رێکه‌وتی 10ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 30 مار‌سی 1979ی زایینی به‌ملاوه، کۆمه‌ڵانی ماف خوازی کوردستان، ئه‌ویندارانی رێگای سووری شه‌هیدان، هه‌موو ساڵیک له‌م رۆژه‌دا یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی کوردستان رێز لێ ده‌گرن‌و له ئاست فیداکاری‌و گیانبازیان‌دا به رێزه‌وه کڕنۆش ده‌به‌ن‌و گیانه به‌رزوو پیرۆزه‌که‌یان‌و بنه‌ماڵه داخداره‌کانیان دڵنیا ده‌کرێنه‌وه ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه له بیر ناکرێ‌و رێگا پڕ له شانازیه‌که‌یان قه‌ت هه‌تڵه نابێ.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌یان، هیچ کاتێ خوازیاری شه‌ڕو شه‌ڕخوازی نه‌بوون‌و نیین، هیچ کاتێ له هێرش‌و په‌لامار بۆ سه‌ر هیچ که‌س‌و لایه‌نێک ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوون‌و نابن، به‌و حاڵه‌ش له به‌رابنه‌ر ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌ی ویستویانه‌و ده‌یان هه‌وێ، له رێگای زه‌خت‌و زۆر‌و کوشت‌و بڕه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد ناچار بکه‌ن ده‌ست له ویست‌و داخوازی‌یه ڕه‌واکانی هه‌ڵگرێ، ئاماده‌ن فیداکاری بکه‌ن‌و بۆ به‌روپێش بردنی ویست‌و داواکانی کورد له خۆبردوویی نیشان بده‌ن.
له‌م ڕۆژه‌دا، خه‌ڵکی کوردستان به سه‌ردان له بنه‌ماڵه‌و که‌س‌وکاری شه‌هیدان، به چوونه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان، یان مرۆڤه باش‌و خه‌ڵکیه‌کان، ئه‌وانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کان سوودمه‌ند بوون‌و به کرداری چاک خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان کردووه، رێز له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نێن‌و یادو ناویان به‌رز ڕاده‌گرن‌و رێگا ڕاست‌و ڕه‌واکه‌یان به‌رناده‌ن. کۆمه‌ڵانی نیشتمان په‌روه‌ری کورد له‌م بازنه‌یه‌دا به یه‌کیه‌تیی‌و هاوخه‌باتی نیازاپاکانه رێگای ئه‌م سه‌روه‌رانه درێژه ئه‌ده‌ن‌و به‌م کرداره دوژمنانی کورد له گه‌یشتن به ئامانجیان ناکه‌م دێڵنه‌وه.
تیشک تی‌ڤی، وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی دێموکراتیکی ڕۆڵه خه‌باتگێڕه‌کانی کوردستان، وه‌کوو ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، خۆی به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانی کوردستان ده‌زانێ. هه‌ر بۆیه به چاوی رێز‌و ئه‌مه‌گناسی‌یه‌وه له فیداکاری‌و گیانبازی ئه‌و خه‌باتگێڕانه ده‌ڕوانێ‌و به شانازی‌و سه‌ربه‌رزی‌یه‌وه ڕێگا پڕ له سه‌روه‌ری‌یه‌که‌یان، رێگای ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی‌و وه‌دی هاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان، به پاڵپشتی خه‌ڵکی کوردستان‌و دۆستانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان، تاکوو سه‌ر درێژه ده‌دات.
سڵاو‌و له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان.
ناو‌و یادی شه‌هیدانی کوردستان، هه‌میشه هانده‌ری خه‌باتمانه.

شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له کوردستانی ئێران، تاوانێکی له بیر نه‌کراوی داگیرکه‌رانه
ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی حکومه‌تی ڕووخاوی به‌عسی عێراق، له کرده‌وه‌یه‌کی کوێرانه‌دا، به شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان، وێرای هێنانه ئارای کاره‌ساتێکی گه‌وره که دڵی هه‌ر ئازادیخواز‌و مرۆڤ دۆستێک وه‌ژان ده‌خات، تاوانێکی له بیر نه‌کراوی دیکه‌یان دژی خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان به‌رێوه برد، تاوانێک، هیچ کاتێک له بیر گه‌لی ماف ویستی کورد ناچێته‌وه.ئاشکرایه، رێکه‌وتی25ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی عێراق، به بۆردومان کر‌دنی شیمیایی شاری هه‌ڵبجه له باشوری کوردستان، بووه هۆی شه‌هید کر‌دنی پتر له 5هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی بێ دیفاعی ئه‌و شاره. زامی قوڵی شیمیایی باران کر‌دنی هه‌ڵبجه له بیر ناکرێ، له راستی‌دا به سه‌زا گه‌یشتنی به‌شێک له به‌ڕیوه‌به‌ران‌و بڕیارده‌رانی ئه‌م کاره‌ساته له وڵاتی عێراق، ده‌کرێ بۆ ویژدانه زیندوه‌کان‌و بنه‌ماڵه داخداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساتانه دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی بێت. ئه‌م ئه‌رێنیه له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ به سه‌زا گه‌یاندنی به‌شێک له خولقێنه‌رانی کاره‌ساته‌که نه‌ک له رێگای ڕه‌شه کوژی‌و تۆڵه کردنه‌وه، به‌ڵکوو به هۆی دادگا ئازاد‌و کراوه‌کان‌و به ئاماده بوونی پارێزه‌رانی تاوانباران، ده‌سته‌به‌ر بووه.هه‌رچه‌ند، به‌ربڵاوی کاره‌ساتی هه‌ڵبجه‌و ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی له ئاستی دونیادا، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر زۆر تاوانی دیکه‌ی رێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. له‌م به‌ستێنه‌دا شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و شه‌هیدو بریندار کر‌دنی ده‌یان‌و سه‌دان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و ئاگادار نه‌بوونی به‌شێکی زۆر له رۆله‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌م کاره‌ساته، ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ناوه‌ندو کۆروکۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له‌م تاوانه‌ی داگیرکه‌ران ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان، به‌شێک له‌و به‌سته‌ڵه‌که‌یه، ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ‌و ئاوڕی لێ بدرێته‌وه‌و دژی داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌ر جێگایه‌ک بێ که‌ڵکی لێ وه‌رگیردرێت.شاری نۆدشه، له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. نۆدشه، وه‌کوو باقی شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌ورامانی سه‌رسه‌وزو دڵرفێن، خاوه‌نی سروشتێكی دڵگرو خاکێکی به پیت‌و به‌ره‌که‌ته. سروشتی جوان‌و دارستانی چڕ، ڕووبار‌و باغه‌کانی میوه، ڕه‌زه‌کانی ترێ‌و زۆری نێعمه‌تی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سروشتی شاره‌که‌ن.كۆی دانیشتووانی شاری نۆدشه 6000 هه‌زار كه‌سه. پشت گوێ خستنی شاری نۆدشه وه‌کوو هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه، وای کردووه خه‌ڵکی ئه‌م شاره به زۆری‌و به نابه‌دڵی بۆ په‌یدا کر‌دنی پاروه نانێک روو له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌ن. ئه‌وه له کاتێک دایه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره ئاوڕێکی کورتی لێ بدرێته‌وه‌و ده‌ست مایه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ ته‌رخان بکرێ، ده‌کرێ نۆدشه یه‌کێک له‌و شارانه بێ، ساڵانه ده‌یان‌و سه‌دان، گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوو ڕووی تێبکه‌ن‌و به‌پیت‌وبه‌ره‌که‌ت بوونه‌که‌ی مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌که‌ت‌و حه‌واوه‌و حه‌سانه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س بێت.هه‌رچه‌ند شاری نۆدشه، به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رسنووری ده‌ستکردی نێوان عێراق‌و ئێران، هه‌ڵکه‌وتووه، له ماوه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی 8 ساڵه‌ی رژیمی به‌عس‌و کۆماری ئیسلامی‌دا، له لایه‌ن هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاته دژ به کورده‌که‌وه که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لامارو زیان‌و زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه. له که‌س شاراوه نیه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی شۆڕشی گه‌لانی مافخوازی ئێران، بۆ دابین بوونی ویست‌و داخوازه ڕه‌واکانی خۆیان له مه‌یدان‌دا بوون‌و به تێکۆشانی به‌ربڵاوی خۆیان له نێو حیزب رێکخراوه شۆڕشگێره‌کان‌دا وه‌فاداری تاسه‌ری خۆیان به ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سه‌لماندووه. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه ئاماژه به‌که‌ین پتر له 500 که‌س له خه‌ڵکی شاری نۆدشه ئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون، کۆی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ئه‌م حیزبه له شاری ناوبراو له سه‌دان که‌س تێپه‌ڕ ده‌بێ.ئه‌گه‌رچی له ڕۆژی 26ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 66دا، به بۆردمانی شیمیایی پتر له 15 که‌س شه‌هیدو به سه‌دان که‌س بریندار بوون، به‌ڵام به هۆی ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونیان له ئاست چاره‌نووسی خه‌ڵکی کورد، تاکوو ئێستاش ئازاره‌کانی ئه‌م تاوانه نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێک له برینداره‌کانی ئه‌م ڕووداوه به ده‌ست ئازار‌و ئه‌زیه‌تی زۆر‌و بێ که‌ره‌ستی‌و نه‌بوونی ده‌واو ده‌رمانی پێویست ده‌ناڵین. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات کار به‌ده‌ستانی ئێرانی له‌گه‌ڵ خولقێنه‌رانی تاوانه‌که‌ی 26ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 66ی هه‌تاوی بران‌و ڕه‌نگه هاو چاره‌نووسیش بن؟!تیشک تی‌ڤی، له بیره‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌دا، وێرای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نۆدشه به گشتیی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان به تایبه‌تی، هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه ناخۆش‌و دڵته‌زێنه ده‌خوازێ.
Saturday, March 8, 2008
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان پیرۆز بێ!
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگا‌دا، وێرای هه‌موو ژنان بۆ دابین کر‌دنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه‌و ئینسانی، رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان رێز لێده‌گرن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م
خه‌باته ڕه‌واییه بۆ دابین بوونی ژیانێکی باشتر هه‌رچی زۆرتر به‌ربڵاوتروو چڕوپڕتر بکه‌نه‌وه.
رۆژی 8ی مارس به هۆی به‌ستێنه مێژوویه‌که‌ی له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی یه‌کسانی خوازان‌دا جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. ده‌زانیین رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی، ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی شاری نیویۆرک به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتر کر‌دنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌رێخست تاکوو له‌و ڕێگاوه سه‌رنجی خاوه‌ن کار‌و ده‌ستمایه داره‌کان بۆ لای ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی خۆیان ڕاکێشن. به‌داخه‌وه ئه‌م رێپێوانه هێمنانه‌ی ژنان له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیویۆرکه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌رکوت کرا. به چه‌شنێک چه‌ند کوشته‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی "کلارا زتکین" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست که له شاری کۆپێنهاک پێته‌ختی وڵاتی دانمارک پێکهاتبوو، پێشنیاری کرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتیی، خۆنیشانده‌رانی رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێکی وڵاتانی جیهان، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوو یادی ئه‌م رۆژه کرایه‌وه‌و له ئاستێکی به‌رین‌دا رێز له تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی رێگای یه‌کسانی نرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس وه‌کوو رۆژی هاوپێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی یه‌کسانی خواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دونیا یاد ده‌کرێته‌وه‌و به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتانی دواکه‌توو به‌ڵالێدراودا، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدئولۆژیکی دواکه‌وتوانه‌و جیاوازی دانه‌رانه‌دا گیریان خواردووه، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لا‌ت، جێگیر کر‌دنی یاسا‌و نوڕمی دواکه‌وتوانه‌و نابه‌رانبه‌ری خواز، ژنان‌و پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێکی ئینسانی‌تر، له ژێر سێبه‌ری ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه یاد ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان په‌ره پێده‌ده‌ن.
له وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا، سیسته‌مێکی نادێموکراتیک حاکمه که رێز بۆ مافی مرۆڤ دانانێن، له‌م سۆنگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه که له‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵگایانه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه داڕێژراو‌و به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی هێژموونی پیاو سالاری‌و ده‌سته‌مۆ کردن‌و جێگیر کر‌دنی نابه‌رانبه‌ری له هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌لگا‌دا به شێوه‌ی سیسته‌ماتیک کار ده‌کرێت.
ئاشکرایه وڵاتی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که بۆ هه‌موو ئازادی خوازان کراوه‌ته دۆزه‌خێکی پان‌و به‌رین، له‌م دۆزه‌خه‌دا ژنان سته‌می فره‌تریان پێ ڕه‌وا ده‌بیندرێ، له‌وه کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، بۆ سه‌رکوت‌و داپلۆسین‌و کوشتاری ژنان پشت به یاسا‌و نوڕم‌و کولتوورێک ده‌به‌سترێ که ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له دارێژه‌را‌ن‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانیه‌تی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێر کردن له ئێران‌دا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، ژنان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا چ ئازار‌و مه‌ینه‌تێکیان کێشاوه‌و ده‌یکێشن. هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا، به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسان‌و نێرسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت‌و ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تیانه به‌رێوه ده‌چێت.
کاتێک سه‌رنج ده‌ده‌ینه کتێبه‌کانی قۆناخی سه‌ره‌تایی، هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی که له دووتوێی کتێبه‌کان‌دا هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هژمونی پیاوه. "ته‌سمیم کوبرا" یه‌کێک له وانه‌کانی پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تایی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م نێر ساڵارییه له ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆکی‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، کوبرا کتێبه‌که‌ی له بن داری حه‌سار له بیر ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان کتێبه‌که ته‌ڕ ده‌بێت...هتد.
ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵکه‌وت نیه. چوونکا ده‌زانیین له هه‌ر وڵاتێک‌دا پسپۆرانی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و فێرکاریه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی ئامانج‌دار کار ده‌که‌ن‌و ئه‌م بابه‌تانه به چه‌شنێک داده‌رێژرێن هه‌ڵگری مانا‌و په‌یامی تایبه‌تیین که ڕوانگه‌و باوه‌ڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه‌کان ڕه‌نگ رێژ ده‌که‌ن.
له وێنه‌کانی ئه‌م کتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریکی شیردان، منداڵ به‌خێو کردن، جل‌و به‌رگ شۆردن، ماڵ خاوێن کردنه‌وه‌و چێشت لێنانن، به بێ ئه‌وه‌ی بمان هه‌وێ له نرخ‌و بایه‌خی ئه‌م جۆره کارانه که‌م که‌ینه‌وه، ده‌زانین که ئه‌م مێتۆدانه به ئامانجی ده‌رخستنی پیرۆزی ئه‌و کارانه نییه، به‌ڵکوو پتر بۆ ئه‌وه‌یه مه‌ودای نێوان توێژی نێڕو مێ به‌ربڵاوترو فراوانتر بکه‌نه‌وه. ئه‌وه نیه منداڵانی کوڕ یان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن، یان خه‌ریکی ماشێن لێخورین‌و خوێندنه‌وه‌و ڕاو کردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای کۆمه‌ڵێک دوروشمی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هژمونی توێژی نێرینه زاڵ بکات‌و هاوکات ژێر ده‌سته بوونی توێژی ژن بکاته بابه‌تێکی نه‌گۆرو وا پیشان بدرێت که له ئه‌زه‌له‌وه وه‌ها بووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه کۆنه‌په‌ره‌ستانه، تێکۆشاون ژنان‌و پیاوان له یه‌ک بێگانه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سیاسه‌تی هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێکی نه‌بوو نادیاریان بده‌نێ‌و باڵاده‌ستی نێرینه جێگیر بکه‌ن، به خۆشیه‌وه ده‌بینین که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی کاربه‌ده‌ستان بۆ دوورخسنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان له یه‌کتر، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به‌شێکی به‌رچاوی ژنانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی ویست پێکی دێنن ته‌نگی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵچنیوه‌و ئه‌م بزاوته رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست ئه‌و راستی‌یه به باشی تێده‌گه‌ن‌و تێگه‌یشتوون پیاوان دوژمنی ئه‌وان نیین، به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌لێک یاسا‌و نۆرمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادی خواز‌و دێمۆکرات به قوڵی له‌م راستی‌یه تێده‌گه‌ن به بێ ڕچاوکردنی بێ ئه‌ملاولای هه‌موو مافی سیاسیی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ژنان‌و حزوری چالاکانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان رووی کراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه نابینێ، پێشکه‌وتن‌و ئارامی پێویست مسۆگه‌ر نابێت‌و نایه‌ته به‌رهه‌م.
له‌م ڕۆژه‌دا وێڕای ئاواتی سه‌رکه‌وتن‌و به ماف گه‌یشتن خواستن بۆ هه‌موو ژنانی جیهان به گشتیی، ژنانی ئێران‌و کوردستان به تایبه‌تی، پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و خه‌باته‌یان لێ ده‌که‌ین که له پێناو یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌دا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.

Saturday, March 1, 2008
به‌خته‌وه‌ری؟
نامه‌ی دووهه‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو که‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌ت‌و پاره‌ی له‌به‌ر ده‌ست دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمێدی جله‌کان چه‌ند ده‌ست جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدایه، جانتا بچووکه‌کان پڕه له کل‌و مێخه‌ک‌و سووراوو سپیاوو، حه‌ساوه بانکییه‌کان لانی که‌م سه‌ری مانگ پاره‌یان تێدێت، ته‌له‌فوونه‌کان قه‌ت له زڕه زڕ ناکه‌ون، ماشێنه جوانه‌کان به‌رده‌وام ده‌بیندرێن بێره‌وبه‌وێ‌دا فڕکوهۆڕیانه، گه‌شت‌وگوزاره‌کان به‌رده‌وامن، ماڵه‌کان تژییه له پێداویستییه هه‌مه چه‌شنه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ، بۆ خۆ ژیان‌و بۆ دڵ ژیان، وون‌و نادیار‌و ده‌گمه‌نه.
ئاسووده‌یی، ئه‌وینداری، هێمنایه‌تی رۆح‌و جه‌سته له ته‌م‌و مژی گومانی باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون، له چرچ‌و لۆچی خۆ نه‌ناسین‌و خۆشنه‌ویستن‌دا بۆته مۆته‌که‌ی چێژ وه‌رنه‌گرتن له ژین‌و ژیان.
له دۆخێکی ئاوادا، له‌وپه‌ڕی ئازادی‌دا، له‌غاوی ئه‌سپی تێر کر‌دنی حه‌زه‌کان شل‌و شلتر ده‌کرێن. پێم وایه له‌م دۆخانه‌دا، پێویستی به یه‌ک شت له هه‌موو ئه‌م شتانه گرینگتر، پڕ ماناترو پێویست‌تره، ته‌نانه‌ت ئه‌بێ بزانرێ به بێ ئه‌م شته هیچکات ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌ت‌و که‌ره‌سته‌و مه‌ودا فه‌راوانانه بۆ پێشکه‌وتن‌و گه‌شه کردن، نابنه هۆی ئۆقره گرتوویی، نابنه ده‌رفه‌تێک بۆ ئارامی، هێمانیه‌تیی، ئاسووده‌یی‌و به‌ختیاری جێگیر له قوڵایی جه‌سته‌دا...
ئه‌بێ بزانین ده‌ربڕینه‌کان کاریگه‌رن، چه‌نده ئه‌توانن شادی خولقێن بن، به‌و ڕاده‌یه‌ش ئه‌توانن برووخێنن، هه‌ست بریندار بکه‌ن، له ناخه‌وه بمانتاسێنن‌و ده‌روونی مرۆڤ هه‌ڵته‌کێنن.
مرۆڤه به‌ختیاره‌کان به‌ر له ده‌ربڕیین بیر ده‌که‌نه‌وه، پاشان هه‌نگاو ده‌نێن. ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی له دڵ دایه خۆی به‌خته‌وه‌ریه‌کی پڕ مانایه.
چ تاوانێکه یاری کردن به هه‌ست‌و که‌سایه‌تیی مرۆڤه‌کان، مرۆڤ ئه‌بێ له ناخی خۆی‌دا چه‌نده داڕزاوو بچووک بێ، هه‌ست، بیر‌و تێگه‌یشتنی به‌رانبه‌ره‌که‌ی به هیچ بگرێ، له‌وه کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، هه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره کردارانه به زیره‌کی‌و لێهاتوویی لێک ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مانه‌شن له کاتی گیروگرفت‌دا زوو ده‌ست‌و پێی خۆیان وون ده‌که‌ن، سه‌ریان لێ ده‌شێوێت‌و ئارام‌و قه‌راریان لێ ده‌بڕێ‌و له چاوو تروکانێک‌دا دونیایان لێ ده‌بێته دۆزه‌خ...
قه‌ت ناتوانن به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان ناژیین، له‌به‌ر زۆر شت که باوه‌ڕیان پێی نیه، رێگاکانی ژیانی خۆیان ده‌گرنه به‌ر.
نا، ناتوانن به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌وانه‌ی له جه‌وهه‌ری خۆیان‌دا خاوه‌نی دڵ‌و بڕیاری خۆیان نین. ناتوانن قایم‌و ڕاوه‌ستاوو بن ئه‌وانه‌ی پێش هه‌موو که‌س له‌به‌ر خۆیان‌و بۆ خۆیان بڕیار ناده‌ن. ئه‌وان ڕۆژێک ئه‌بن به ژێر وێرانه‌کانی بێ باوڕی خۆیانه‌وه. ئه‌گریش نه‌بن، ترسی رووخان به‌رده‌وام ناهێڵێ ئاسووده بن...
مرۆڤ ئه‌بێ بۆ خۆی‌و له‌به‌ر دڵی خۆی بژی، ئه‌بێ بیر له‌و شتانه به‌کاته‌وه به تێگه‌یشتنی خۆی بڕوای پێیانه، ئه‌بێ پتر له هه‌ر که‌س‌و هه‌ر شت باوه‌ڕی به ده‌سته‌کانی خۆی هه‌بێ، ئه‌بێ به‌ر له کرده‌یی کر‌دنی کارێک، پێش هه‌ر دووان‌و ده‌ربڕینێک ته‌نیاو ته‌نیا پشت به خۆی ببه‌ستێت، ئه‌وانه‌ی دیکه هه‌رچی‌و هه‌ر که‌س بن ڕۆڵی دووهه‌م ده‌بینن، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ دره‌نگ یان زوو هه‌موو شت ئه‌روخێ، وێران ئه‌بێ، یان لانی که‌م سێبه‌ری ترس‌و دڵه‌راوکه‌ی رووخان‌و وێران بوون، ئاسمانی بیره‌کانمان جێ ناهێڵێت.
به‌خته‌وه‌ری واته باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، واته بۆ خۆ ژیان‌و بۆ دڵ ژیان. ته‌نیام، به‌ڵام له ته‌نیا مانه‌وه ناترسم! ته‌نیام، به‌ڵام بۆ خۆم‌و بۆ دڵم ده‌ژیم، قه‌ت ئه‌و ڕه‌سته‌و وشانه به زاردا ناهێنم باوه‌ڕم پێیان نییه، ئه‌مانه لای من نیشانه‌ی خۆ ویستی‌و خه‌ڵک نه‌ویستیی نییه، ئه‌مانه لانی که‌م بۆ من، یانی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ خۆی هه‌ست به ئاسووده‌یی، شادی، سه‌رکه‌وتن‌و به‌ختیاری نه‌کات، پێم وا نیه حه‌وله‌کانی بۆ به‌ختیاری که‌س یان که‌سانی دیکه بگاته ئاکام.
ده‌ست بۆ هه‌رچی به‌رم، دۆستایه‌تیی هه‌ر که‌س به‌که‌م، بۆ به‌ختیاری‌و ئاسووده‌یی رۆحم ده‌یکه‌م. بۆ هیچ کارێک قه‌ت چاوه‌ڕوانی هیچ خه‌ڵات‌و به‌راتێک له که‌س نابم.
کارێک ناکه‌م پاش ئه‌نجامه‌کانی په‌ژیوان ببمه‌وه‌و خه‌فه‌ت دامگرێ. ئه‌گه‌ر له شتێک یان کارێک په‌شیمان بم بۆ ئه‌و کارانه‌یه نه‌مکردوون، له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی کردوومن په‌شیمان نیم!
بزانم شتێک، که‌سێک یارمه‌تیی به به‌خته‌وه‌ری من ناکات، رێگای خۆمی لێ جیا ده‌که‌مه‌وه، نه‌ک له‌به‌ر که‌س، له‌به‌ر خۆم، بۆ خۆم، چوونکه ئاوا ده‌کرێ بێ به‌ختیه‌کیش له‌کۆڵ ئه‌وی دیکه بێته‌وه.
عاشق بی بۆ ئه‌وه‌یه خۆتت خۆش ئه‌وێ‌و عاشقی خۆتی، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ به‌رگه ناگریت. بۆ خۆشویستن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵ بۆ که‌سێک به خێڕایی بکه‌وێته ترپه ترپ، قه‌ت نابێ زۆر له خۆت بکه‌یت!، بۆ ئاشق بوون، بۆ خۆشویستن مه‌وداکان زۆر ده‌ور نابینن. چوونکه هه‌ستی خۆشویستن هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ مرۆڤه، له خوێنی‌دا دێت‌و ده‌چێت، بۆ ساتێکیش به‌رۆکی جه‌سته‌و بیره‌کانی به‌رنادات...
هیچ کاتێ بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری دره‌نگ نیه، به‌ڵام ئه‌بێ بزانیت کێیت، چیت ده‌وێ، بۆ گه‌یشتن به‌م که‌س‌و شتانه چیت له‌به‌ر ده‌ست دایه، لێره‌دا ئه‌بێ خۆت بیت، به‌و جۆره‌ی هه‌یت، قه‌ت نابێ بۆ ئه‌وه‌ی شتێک به‌ده‌ست بێنیت، خۆت نه‌بیت، بۆ به‌خته‌وه‌ر بوون خۆ چووک کردنه‌وه، ڕۆل گێڕان پێویست نیه، ئه‌بێ به‌و جۆره قبوڵ بکرێیت هه‌یت، نه زۆرتر نه که‌متر، ده‌کرێ دوایه پرۆسه‌ی گۆڕانی هێندێک شت بێته کایه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره، مسۆگه‌ر نییه...
ئاوا سه‌وز، زیندوو‌و به‌خته‌وه‌رم، به‌خته‌وه‌ر.

Thursday, February 28, 2008
ڕوونکردنه‌وه
ئاگادار کرام له ماڵپه‌ڕی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات" بانگه‌وازێک سه‌باره‌ت به 10ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، بڵاوو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م بانگه‌وازه داخوازیه‌کی تایبه‌تی هێناوه‌ته گۆڕێ، بۆ به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌و داخوازیه‌ش داوا له خه‌ڵک کراووه به واژووی خۆیان پشتیوانی له بانگه‌وازه‌که بکه‌ن.
له رێگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه؛ ڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌من ئه‌و داخوازیه‌م واژوو نه‌کردووه.
هیوام وایه ئه‌م ڕووداووه ته‌نیا هاونای له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه بێ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه دیارده‌یه‌کی ناحه‌زه‌و شیاوی له‌قاودانه.
به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
پاریس
28 02 2008
9/12/86

Saturday, February 23, 2008
ژنێک ئه‌ناسم (پێکه‌وه4)
ژنێک ئه‌ناسه‌م دوو جار گوێچکه‌کانی کوون کردوون. نازانم یه‌که‌مین جار که‌نگێ کوونی کردوون، به‌ڵام ئه‌زانم دووهه‌مین جار وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵ له شارێک کوونی کردوون، ئه‌مڕۆ له‌وێ کۆچ ده‌کات بۆ شارێکی گه‌وره، ئه‌ڵێن حه‌شیمه‌ته‌که‌ی نزیک به 12 میلیۆن که‌سه، شارێک پڕه له بورج‌و بینای گه‌وره، شه‌قامه قه‌ره‌بالغه‌کان، میترۆ، ئاسمانێکی پڕ له دووکه‌ڵ، که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ناخاوێن، هه‌زاران بێ کار، ژنانی له‌ش فرۆش، خه‌ڵکی گیرۆده بوو به ماده سڕکه‌ره‌کان‌و زۆر دیارده‌ی ناحه‌زی دیکه، گه‌لێک گرفتی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و شاره‌ن.
قه‌ت ڕێگام نه‌که‌وتۆته ئه‌وێ. به‌ڵام ئه‌زانم ئه‌و ژنه ئه‌ورۆ شه‌ممه چواری ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی، بۆ ئه‌وێ ده‌ڕوات‌و ئه‌یه‌وێت له نێو قه‌ره‌باڵغییه‌کانی ئه‌و شاره‌دا وون بێت!
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له‌وه شاره ده‌ژیا که خه‌ڵکه‌ی به "ئه‌یچه‌و بووچه" ده‌په‌یڤن، که‌چی ئه‌و ژنه قه‌ت وه‌کوو وان نادوێ‌و به زمانی خه‌ڵکی ئه‌وی ڕانه‌هات. له‌وێ زۆر شه‌وان نووست، خوێندی، نووسی، دڵته‌نگ‌و شاد ده‌بوو. شایی کرد، ئازیزی له ده‌ست‌دا، شه‌ڕی کرد، زۆر جار به ڕووی ئه‌و پیاوانه‌دا ته‌قیه‌وه که حیزه‌ڵه‌و ناوگه‌ڵ برسی بوون. له‌و شاره‌وه سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کان فێر بوو. ئاشق بوو، ئازا بوو، پڕ بوو له جه‌سووری‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون...
ئه‌م ژنه ئه‌چێ له شارێک‌دا وون بێ هیچی له‌و شاره ناچێ ئه‌و ماڵی له‌وێ بوو، ئه‌و ماڵه‌ی تابلۆیه‌کی مونالیازا، زۆر شتی کۆن‌و ده‌گمه‌ن دیواره‌کانیان داپۆشی بوو. ئه‌و ماله‌ی ئوقره‌ی پیاوی ئاوه دووره‌کانی ده‌کوشت. ئه‌م دوو شاره به دوو زمانی جیاواز قسه ده‌که‌ن، کو‌لتوور، داب‌ونه‌ریتیان لێک جیاییه، ڕۆژه مێژوویی‌و نیشتمانی‌یه‌کانیان یه‌ک نیین، چه‌ن زاڵمانیه بوترێ خه‌ڵکی هه‌ر دوو شاره‌که به‌م هه‌موو جیاوازی‌و لێکنه‌چوونه‌وه، به‌م هه‌موو دژبه‌ری‌و یه‌کتر نه‌ویستنه‌وه شاری یه‌ک وڵاتن؟
ژنێکی سه‌یره، دوو ناوی هه‌یه، گوێچکه‌کانی دوو جار کوون کراوون، ئه‌وساڵ دوو جار سه‌فه‌ری کردوون، سه‌فه‌رێکی سێ ڕۆژه له نێوه‌ڕاست مانگی هاوین‌دا، له‌و سه‌فه‌ردا به شاره‌که‌ی خۆی‌دا تێپه‌ڕی، شارێک ئه‌و قه‌ت به شاری خۆی نه‌زانییووه، شارێک که منداڵی ئه‌و له ژێر ده‌نگی بۆمب‌و فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان‌دا پڕ کرا له ترس‌و دڵه‌راوکێی...
ئه‌و شاره گۆرێکی پیرۆزی لێییه ئه‌و ژنه هه‌میشه خه‌ونی پێوه ده‌بینی‌و قه‌تیش نه‌چۆته سه‌ردانی، به‌ڵام له ده‌روونیا ئه‌ژی، سات به سات له‌گه‌ڵیه‌تی وه‌کوو سێبه‌ره‌که‌ی خۆی. له‌و گۆڕه‌دا که‌سێکی ئاشق نووستووه، که‌سێک که کارنامه‌ی پڕ له بیستی ئه‌م ژنه‌ی له دیواری دوکانه‌که‌ی خۆی‌دا هه‌ڵده‌واسی، کۆشکی بۆ ساز کردبوو، هه‌موو شتێکی بۆ دابین ده‌کرد، به‌لام نه‌یده‌هێشت له‌گه‌ڵ که‌س پێوه‌ندی بگرێ، حه‌زی له چاره‌ی ئه‌وانه نه‌ده‌کرد ده‌هاتنه خوازبێنی ئه‌م ژنه، ئه‌م ژنه زۆر جار له‌سه‌ر باسکه سپی‌و خڕوخۆڵه‌کانی پیاوی نێو ئه‌و گۆڕه خه‌و ده‌یبرده‌وه.
کوڕێک ئه‌ناسه‌م جارێکیان له وه‌رزی پاییزدا، هێشتی ئه‌و ژنه گاز له باسکه سپیه‌که‌ی بگرێ، به‌ده‌م هه‌ناسه بڕکێوه ئه‌یوت زۆرتر زۆرتر، ئه‌و ژنه دڵی نه‌ده‌هات به توندی گازی لیبگرێ، به‌ڵام ئه‌و کوڕه ئه‌فسووناوییه ئه‌یویست ببێت به‌و پیاوه ئاشقه‌ی که له نێو گۆڕه‌که‌دا نووستووه. ئه‌و پیاوه‌ی پاش مه‌رگی له هاوینی ساڵێکی دووردا، ژنی کابرایه‌ک خۆی بۆ ڕنیبوو، له خۆی کوتابوو، که‌س نازانێ ئه‌و ژنه پیاوی هه‌یه، مندالی هه‌یه به‌ڵام به مه‌رگی ئه‌و پیاوه بووه بێکه‌س‌تریین ژنی دونیا، ئاخر ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌و ره‌مزووڕازی نهێنییه‌کی سه‌یر بوو. ئه‌و بڕیار بوو دوایین ڕۆژی دونیا بیخوازێته‌وه، ئه‌و ژنه چاوه‌ڕوانی دواین ڕۆژی دونیایه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قه‌ت ناگاتێ، قه‌ت...
شاری ئه‌و ژنه سه‌یره که لێی له دایک بووه، له سه‌ر سنووردا هه‌ڵکه‌وتووه، ئه‌وێ له نێو لێڕه‌واردا گه‌مارۆ دراووه. ڕه‌زی ترێی ئه‌و شاره زۆر به ناوبانگه. ڕه‌نگه رۆژێ عه‌شقی ئه‌و ژنه وه‌کوو ترێی شاره‌که‌ی ناوبانگ ده‌رکات، ڕه‌نگه نا، کێ چووزانێ...
له بیرم دێت کاتێ منداڵ بووم، خه‌ڵکی شاره‌که‌ی ئه‌و ژنه به سواری ئه‌سپ‌و قاتر ترێیان بۆ گونده‌که‌مان دێنا‌و ئێمه‌ش به گه‌نم لێمان ده‌کریین. سه‌رده‌می دزیینی گه‌نم له خرمانه‌کان بوو، ئه‌و خرمانانه‌ی ئه‌گه‌ر ژن، یان پیاوه نابیناکان له لای مابانه‌وه بۆ مه جێژنی دوو جێژنان بوو. ئێستا ئیشتیایی گه‌نم دزین ده‌که‌م، ئه‌و خرمانه گه‌نمانه‌ی شه‌قڵه‌که‌مان ده‌شکاندو به‌و کاره‌مان هه‌رچی خێروبه‌ره‌که‌ته بۆ دایک‌و بابمان به‌ڕێ ده‌کرا، به مه چی، ده‌با ترێمان خواردبا، گه‌نم‌و ترێ ڕه‌شه سه‌ربه‌سه‌ر... ئیدی با خاوه‌ن خرمان هه‌ر دایک‌و بابی ده‌رهێنابایین، با جنێوی بدایه، ئێمه ترێ ڕه‌شه‌مان ده‌خوارد.
دڵم ختوورکه ده‌کات، ئه‌و ژنه بیر له پیاوێک ده‌کاته‌وه، پێی ده‌ڵێت کۆتر، دڵی وه‌کوو دڵی کۆتر بۆی لێده‌دات. ئه‌زانم ئه‌مشه‌و ئه‌و ژنه عه‌تر ده‌دات له خۆی، بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌و ماڵه ده‌بینێ، ماڵێک قه‌ت نابێته ماڵی ئه‌و، ماڵێک ڕه‌نگه دوورتریین سه‌فه‌ری بنێته به‌ر رێگا، ماڵێک، نازانم تابلۆی مونالیزای تێدا هه‌ڵده‌واسرێ یان نا؟
ئه‌زانم پیاوێکی ئاشق که له هیچ پیاوێکی دیکه ناچێ، پیاویکی جادوویی‌و پڕ له وزه‌و ته‌کانه، ئێستا بیر له سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کان ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ سه‌فه‌ر سڵامه‌ت‌و به هیوای دیدار....

Saturday, February 16, 2008
به‌رێز کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری جێژنی دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان!
پاش سڵاو‌و رێز!
به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه، نامه‌ی بانگهێشت کردنم بۆ به‌شداری له جێژنی دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان پێگه‌یشت.
وێرای پێشکه‌ش کر‌دنی پیرۆزبایی گه‌رمم به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌تانه‌وه، ئاواتی سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هیوام واییه له خه‌بات‌و تێکۆشان بۆ ئازادی، رزگاری‌و دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وام‌و سه‌رکه‌وتوو بن.
به‌رێزان!
به‌رێزه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه، به هۆی کاری له‌وه‌پێش دیاری کراوو ناتوانم له رێوڕه‌سمه‌که‌تان‌دا به‌شدار بم.
له ناخی دڵه‌وه هیواخوازم جێژنێکی خۆش‌و سه‌رکه‌وتووتان هه‌بێت.
جوانترین ئاواته‌کانم قبووڵ بفه‌رموون.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
پاریس
15 02 2008

Monday, February 11, 2008
سووکه ئاوڕێک له به‌ستێن‌و دیرۆکی نیوخۆیی شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی‌و ئاکامه‌کانی!
رۆژی 22ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 11 فه‌ورییه‌ی 1979ی زایینی، شۆرشی به‌شکۆی گه‌لانی زۆرلێکراوی ئێران گه‌یشته ترۆپکی سه‌رکه‌وتن، به‌م پێییه ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی کۆتایی پێهات.
جیا له هۆکاره ده‌ره‌کی‌یه‌کان، که له هه‌موو شۆڕشێک‌دا به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان ده‌وری خۆیان هه‌ییه، ئه‌و راستی‌یه له که‌س شاراوه نییه ڕووخانی رێژیمی پاشایه‌تی به‌رهه‌می خه‌باتی دووروو درێژی ڕۆڵه‌کانی خه‌لکی ئێران بوو له پێناوی هێنانه سه‌رکاری رێژیمێکی دێموکراتیک‌و گه‌لی، ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆ که بتوانێ به جێگیر کر‌دنی دێموکراسی، دادپه‌روه‌ری، دابین کر‌دنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لانی زۆرلێکراوی ئیران، کۆتایی به‌و باره قورس‌و تاقه‌ت پروکێنه پڕ له نه‌هامه‌تی‌یه بێنێت، به درێژایی مێژوو هۆکاری راسته‌قنیه‌ی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی له وڵات‌دا بووه، هه‌موو راستی‌یه‌کانیش ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ویست‌و داوای ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، هیچ رژێمیک ناتوانێ ئیدعای ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌واو کراوه له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌دا بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستی‌یه له‌به‌رچاو بگریین، کۆماری ئیسلامی ئامانجی خه‌باتی پڕ له قوربانی گه‌لانی ئێران نه‌بووه‌و نییه. بێ دوو دڵی‌و گومان به‌و ئاکامه ده‌گه‌یین، هاتنه سه‌ر کاری ئایه‌تووڵاکان، به‌رهه‌می بێ به‌رنامه‌یی‌و هاوهه‌نگاوی نه‌کردنی رێکخراوه‌کان‌و هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئازادی خوازی ئه‌وکاتی رێژیمی پاشایه‌تی بوو که به‌ر له‌وه‌ی شۆرشی 57ی هه‌تاوی بگاته ترۆپکی سه‌رکه‌وتن‌و خۆری هیوا به‌خشی ئازادی له که‌ل سه‌ر ده‌ربێنێت، فیداکاری زۆر‌و زه‌وه‌ندیان کردبوو، به ده‌یان، سه‌دان‌و بگره هه‌زاران که‌سیان له گرتووخانه‌کانی رێژیمی پاشایه‌تی‌دا یان له ژێر بێره‌حمانه‌تریین شکه‌نجه‌دا شه‌هید ببوون، یان ئێعدام کرابوون.
ئه‌وه له حاڵێک‌دا بوو به‌رخۆدان به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و له قوناخ‌و بڕگه‌ی جیاجیادا، له ده‌ڤه‌رو مه‌ڵبه‌ندی جۆراوجۆری جوغرافیایی ئێران‌دا به له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی پێوه‌ندی‌دارو به گوێره‌ی مومکین له ئارادا بوو، ناکرێ خه‌باتی میرزا کوچک خانی جه‌نگه‌لی له لێڕه‌واره‌کانی شیمالی ئێران، سه‌ردارانی که‌ڵهوڕ له کرماشان، جولانه‌وه‌ی سیاکه‌ل‌و فیرقه‌ی دێموکراتیکی ئازربایجان‌و...هتد، وه‌کوو به‌شێک له‌و فیداکاری‌و به‌ستێنه مێژووییه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی‌دا، له‌به‌ر چاو نه‌گیردرێ.
ئاشکراییه له کوردستانی سه‌ربه‌رزدا، دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی‌و پێشه‌وایه‌تی شه‌هید قازی موحه‌ممه‌د، یه‌که‌مین ده‌ستپێکی خه‌باتێکی به‌به‌رنامه‌و درێژخایه‌ن بوو. دوایه جوڵانه‌وه‌ی شانازی خولقێنی ساڵه‌کانی 1346-1347ی هه‌تاوی به‌دوادا هات که بۆ هه‌تا هه‌تاییه ڕۆڵه‌کانی کورد شانازی پێوه ده‌که‌ن‌و ڕیبه‌رانی بوێر‌و ئازای ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان‌و ڕابوونه به رچه‌شکێنه‌کانی خه‌باتی قۆناخه تاریک‌و تنووکه‌کان ده‌زاندرێن.
ئه‌م پاشخانه شۆڕشگێرانه‌یه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران، به‌ستێن‌و هه‌وێنی به‌شداریه‌کی چڕوپری خه‌ڵکی کوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی پاشایه‌تی بوو. چوونکه ڕووخانی رێژیمی پاشایه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا زه‌بری پڕ له سه‌بری خه‌ڵکی کوردستان بوو. نه‌ته‌وه‌ی به‌شخوراوی کورد بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتێک هاتبووه مه‌یدان جیا له کوشتارو قه‌ڵاچۆی به‌به‌رنامه دژی خه‌ڵکی کورد، جیا له به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی‌و ڕۆشنبیری، به‌ده‌ر له خاپوور کر‌دنی گوند‌و مه‌زراو کێڵگه‌کان، له‌وانه به‌ژانتر ڕووخانی کۆماری کوردستان‌و له داردانی رێبه‌رانی کورد‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یه‌که‌مین سه‌رۆکۆماری ئه‌وه‌ڵین ده‌سه‌ڵاتی مۆدێڕنی کورد، پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، خه‌ڵکی کورد به درێژای مێژوو دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆرو سه‌ره‌رۆ خه‌باتیان کردووه‌و بۆ هێنانه دی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی قوربانیان داوه‌و ده‌یده‌ن.
حاشا له‌وه ناکرێ، ئاکامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئایه‌توڵان له ماوه‌ی ڕابردوودا به باشی ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و راستی‌یه، شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م چه‌شنه نه‌بووه.
به‌ڵام مخابن، هه‌ر وه‌کوو باس کرا نه‌بوونی به‌رنامه‌و پلانی ڕوون، نه‌بوونی یه‌کگرتوویی هێزه دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کان بۆ ئیداره‌ی وڵات پاش ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌ناسینی پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و باوه‌ڕه‌کانی خه‌ڵک وه‌کوو پێویست له لایه‌ن به‌شێک له شۆرشگێرانه‌وه، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی بۆ ئاخونده‌کان خولقاند تاکوو به که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن له هه‌ست‌و ئێحساساتی مه‌زهه‌بی خه‌ڵک، به دانی واده‌و به‌ڵێنی درۆیین، ده‌ست به‌سه‌ر شۆرش‌دا بگرن‌و به‌ڵایه‌کی قه‌ره‌بوونه‌کراو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا بێنن، پاشان جیا له سه‌رکوتی نێوخۆیی، شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌و ماڵوێرانکه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ئێرانی هێنایه کایه‌وه، هه‌مووان له زیانه ماڵی‌و مه‌عنه‌وی‌یه قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌کانی ئاگاداریین.
گرتن‌و ڕاونانی ئازادی خوازان، کوشتاری به‌کۆمه‌لی گیراوه سیاسییه‌کان، په‌ره پێدانی تیرۆر‌و ڕه‌شه کوژی، سه‌رکوتی هه‌رچه‌شنه ده‌نگێکی ئازادی خوازانه، زاڵکردنی فه‌زای سه‌رکوت‌و خه‌فه‌قان، لێدان‌و دارکاری کر‌دنی ژنان، داخستنی زانکۆکان، سه‌کوت کر‌دنی خوێندکاران، قه‌ده‌غه کر‌دنی جوانی‌و خۆشه‌ویستی‌و موسیقی، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئه‌م رێژیمه‌وه ده‌کرا ئاوێنه‌ی باڵا نوێنی ده‌سه‌ڵاته دۆزه‌خ ئاساکه‌ی بن، دۆزه‌خێک به‌داخه‌وه دیسان به‌شێکی به‌رچاو له هێزه‌کانی ئێرانی بۆ هاوکاری‌و یه‌کگرتن هان نه‌دا، ته‌نانه‌ت هه‌بوون‌و هه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌یان به‌م کارنامه حه‌یا تکاوه‌وه به دژه ئیمپریالیستی ده‌زانی‌و زانیووه‌و به بڕو بیانووی درۆیین خوازیاری مانه‌وه‌یین.
ئاشکرایه رێبه‌رایه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران، به تایبه‌ت رێبه‌ری زانا‌و ناوداری کورد دوکتۆر قاسملووی نه‌مر، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی ئاشتیانه بۆ پرسی سیاسیی خه‌لکی کورد‌و به‌رگرتن به خوێن رشتن‌و کوشتارو ماڵوێرانی، هه‌موو حه‌ولیکی شیاو‌و شایانی وه‌گه‌ڕ خست‌و به پێکهێنانی هیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد بۆ ئه‌و ئامانجانه هه‌نگاوی نا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسه‌رده‌میانه، به بێ ڕه‌نج‌و کوێره‌وه‌ری سواری شه‌پۆلی شۆرشی گه‌لانی ئێران ببوو، نه‌ک هه‌ر هه‌نگاوی به‌کردوه‌ی له‌م باره‌وه هه‌ڵنه‌هێناووه، به‌ڵکوو به خولقانی به‌هاری خوێناوی سنه، سه‌پاندنی شه‌ڕی سێ مانگه به‌رسه‌ر خه‌لکی کوردستان‌دا، پاشان فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی له دژی هه‌موو خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، زه‌مینه‌و بواری قه‌ڵاچۆی ئاشکرای بۆ سه‌ربازانی بێ ناوی ئیمامی زه‌مان، له کوردستان ره‌خساند، ڕه‌خساندنێک که دوایه کوشتاره‌کانی قارنێ، قه‌ڵاتان، سه‌وزی، سه‌رچنارو حه‌سه‌ن میران، چقڵ مه‌سته‌فاو ئیند‌رقاش‌و نییه‌رو ته‌پانی، قه‌ڵاواری، خوایار مه‌ڵک‌و قۆچی واشی‌و زۆر مه‌لبه‌ندو شوێنی دیکه‌ی کوردستانی گرته‌وه. ئه‌و کوشتارانه‌ی خلخالی به نوێنه‌رایه‌تی ئیمام له کوردستان به‌رێوه‌ی برد هه‌رگیز له چاوی مێژوو ون نابێ.
سیاسه‌تی رێژیمی ئێران دژی خه‌لکی کوردستان، ناته‌با له‌گه‌ل هه‌موو چه‌مک‌و پێوانه ئینسانی‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی بووه‌و هه‌ییه. سیاسه‌تێک جیا له‌وه‌ی به میلیارد زیانی ماڵی‌و ئابوری، به ئابوری ئێران گه‌یاندوه، جیا له‌وه‌ی به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی له باوه‌شی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ستاندووه، دوو گه‌وره رێبه‌ری کوردیشی له چه‌قی دونیای پێشکه‌وتوودا له باوشی پڕ له خۆشه‌ویستی دایکی نیشتمان ئه‌ستاند. به‌و حاڵه‌ش ئه‌و رێژێمه تاکوو ئێستا چوکتریین پێگه‌ی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان‌دا نییه.
ڕوون‌و ئاشکراییه، له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا به هۆی لاساری‌و گوێنه‌دان به یاسارو رێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان، پشتیوانی له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، کۆسپ خستنه سه‌ر رێگای ره‌وتی ئاشتی فلستین_ئیسرائیل، ناردنی یارمه‌تی ماڵی‌و چه‌ک‌و چۆل بۆ حیزبوڵای لوبنا‌ن‌و گروپه تیرۆریستیه‌کان له عێراق، هه‌وڵدان بۆ ده‌ست وێراگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی، باس له تونا کر‌دنی ئیسرائیل، حاشا کردن له کوشتاری شه‌رم هێنه‌رانه‌ی جوله‌له‌کان ناسراو به هولۆکاست، ئه‌و رێژیمه‌یان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا خستۆته په‌راوێزه‌وه. دوور نییه درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت‌و مه‌ترسیداره بواری شه‌رێکی نه‌خوازراوو ماڵوێرانکه‌ر بێنیته گۆرێ، بێ ئه‌م‌لاولا سه‌به‌بکاری هه‌ر شه‌ڕو ماڵوێرانییه‌ک کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و پێکهاته‌ی ئه‌و رێژیمه له ته‌واویه‌تی خۆی دایه.
ئه‌مرۆ که‌سانێک ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌ییه، به لۆژیک‌و هزری سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌یان هه‌وێت پێش به‌ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی مێژوو بگرن، ئه‌وان بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاته جه‌هه‌نده‌مییه‌که‌ی خۆیان ڕۆژانه تامی تاڵی مه‌رگ به ده‌یان‌و بگره سه‌دان لاو له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌چێژن. سیاسه‌تی قیزه‌وه‌نی به‌ردباران کردن، ده‌ست‌و لاق په‌ڕاندن، بێ سه‌رو شوێن کردن ڕچاو ده‌که‌ن.
ده‌ره‌نجامه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌یه‌که‌یان، به میلیۆنان که‌سی تووش بوو به ماده سڕکه‌ره‌کان، بێ‌کاری، گرانی، هه‌ژاری، فه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری، د‌زی، به‌رتیل خواردن‌و سه‌دان دیارده‌ی ناله‌باری دیکه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، وێرای ئابورێکی دارووخاوو به‌رۆکی گه‌لانی ئێرانی گرتۆته‌وه. سێبه‌ری ئه‌م رژیمه ئه‌هریمه‌نییه بۆته مۆته‌که‌ی نه‌هامه‌تی‌و به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی ئێرانه‌وه قورسایی ده‌کات.
به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران، وانه‌و ئه‌زموونه به‌نرخه‌کانی مێژوو پێمان ده‌ڵێت، مه‌گه‌ر هیتلێرو موسولینی، میلوسویچ‌و سه‌دام، ستالین‌و پینووشه‌و سوهارتۆو زۆری دیکه‌ی له چه‌شنی وان، تاکوو سه‌ر بۆیان لوا به زه‌برو زه‌نگ‌و سه‌رکوتی خه‌باتگێڕانی ناوخۆیی‌و لاساری له به‌رانبه‌ر باخه‌یه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان‌دا، درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بده‌ن؟
بێ گومان وڵامی ئه‌م پرسیاره ناییه، که‌واته مێژوو بێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی خۆی ده‌پێوێ، که‌وایه هه‌مووان ده‌توانیین به درێژه دان به خه‌باتی دێموکراتیک، به پشت به‌ستن به هێزو توانای بێ بڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، به به‌ره‌وژور چوونی ئاستی ماف خوازی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی، به چڕ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی لاوان‌و ژنان له پێناوی دێموکراسی‌دا‌و بۆ جێگیر کر‌دنی ده‌سه‌ڵاتێکی لائیک‌و فیدڕاڵ‌و فره‌یی له ئێرانی داهاتوودا، سه‌رو دڵخۆش به ئاسۆی ڕووناکی سبه‌ی، هیواداربیین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کگرتوویی، یه‌کده‌نگی‌و هاوهه‌نگاوی ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌رێکی شوێن دانه‌ر بێ، یه‌کگرتن نه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که چ مان ناوێ، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وش که چ مان ده‌وێ‌و سیمای ئێڕانی داهاتوو چۆن ده‌ست نیشان ده‌که‌ین.

Friday, February 1, 2008
پێکه‌وه (3).
نامه‌ی هه‌وه‌ڵ.
حه‌زی یه‌که‌م ژوانی که‌ویرو ئاوه دووره‌کان، وا له کۆتایه‌کانی پاییزی 86ی هه‌تاوی‌دا، پێته‌وه ده‌نووسێ؛ ئه‌ڕژێته خوێنته‌وه، ده‌چێته پێسته‌وه، ره‌نگی هه‌ناروو بۆنی سێو‌و گوڵه‌باغ‌و ئاوه‌دانی گه‌نمه جاڕ ئه‌دا، ساته‌کان پڕ جووڵه‌و بارانی ده‌کا، ره‌نگه قه‌ترانیه‌کان ده‌شارێته‌وه، بزه ده‌کاته میوانی لێوه تینوه‌کان، هه‌موو ناحه‌زییه‌کان تونا ئه‌کا، تۆوی هیواوو ئازایه‌تی له جه‌سته‌دا ئه‌چێنێته‌وه، گومان، دوو دڵی، ڕه‌ش بینی، بێ هیوایی، نه‌بوون، نه‌کردن‌و نه‌کرانی پێکنه‌گه‌یشتن له قامووس‌و کولتووری دڵدارانی ئه‌وینداردا ئه‌سڕێته‌ووه‌و له قوڕگی ئاورینی خۆی‌دا ئه‌یتوێنێته‌ووه.
له بۆنی لم‌دا نوقم ئه‌بی. له ژێر تیشکی خۆری سه‌حرا، مانایه‌کی دیکه له هه‌تاوو گه‌رما هه‌ست پێده‌که‌یت.
هه‌موو کردارێک له‌گه‌ڵ که‌سیک که خۆتی له‌به‌ر خۆت ده‌وێت، جیاوازه. ته‌ماحه‌کان ته‌نیا بۆ نیگای چاوه‌کانی ژنێکی عاشقه. چ سێحراوییه له نیگای ژنێکی عاشق‌دا وون بیت. نیگایه‌ک بۆ سه‌رزه‌مینه هه‌ره دووره‌کان ڕاتکێشێ، نیگایه‌ک هه‌ر وه‌کوو ئاوه‌نگی سه‌ر گوڵه شلێره ڕوون. ڕوانینێک فێرت ده‌کات له دڕکه‌زارا به پێخاوسی ڕابکه‌ی، وه‌ها ئازات ئه‌کا به شاخه به‌رزو ئه‌سته‌مه‌کان‌دا هه‌ڵزنی.
عه‌شق فێرت ده‌کات بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌یته‌وه که هه‌رگیز له کاتی ئاسایی‌دا بیریان لێ ناکه‌یته‌وه. عاشق ته‌نیا سڵامه‌تی‌و ئاسووده‌یی عاشقه‌که‌ی ده‌وێ. ئه‌گه‌ر وا نه‌بوویت شووشه‌ی عه‌شقت درزی بردووه، شووشه‌ی عه‌شق ته‌نها به نامێره‌بانی درز هه‌ڵده‌گرێت. عه‌شق به مێهره‌بانی ده‌که‌وێته داره‌داره، به فیداکاری پێده‌گرێ، به وه‌فاو به‌رزه گوفتاری ته‌مه‌ن دڕێژ ده‌بێت. به راست وێژی مه‌زن ده‌بێت. درۆ خۆره‌ی عه‌شقه، عاشق درۆ ناکات. خۆشه‌ویستی سۆز دێنێت، به‌ڵام عه‌شق ته‌نها عه‌شق‌و ئازایه‌تی دێنێ. گه‌وره‌تریین په‌یامی عه‌شق دڵه کوته‌یه بۆ دیدارێک، فه‌رق ناکات کورت یان درێژ، ماوه‌ی دیداری عه‌شق ئه‌گه‌ر وه‌کوو هه‌ناسه کورت‌و قوڵیش بێ پڕ مانایه، پیرۆزه‌و پێویست.
درۆ کۆتایی عه‌شقه له ناخی مرۆف‌دا.
درۆ له ناخ‌دا بچووکت ده‌کاته‌وه، بچووک بوونه‌وه له ناخ‌دا داری خۆڕاگری مرۆڤ بۆش‌و کلۆرو کڕمۆڵ ده‌کات، به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ی ده‌بات وه‌ها که به هه‌ر کزه بایه‌ک بکه‌وێته له‌قین.
نابێ قه‌ت به متمانه‌وه پاڵ به داری له‌قه‌وه بده‌ی، بیر له‌وه مه‌که‌وه قه‌ت له ژێر داری له‌ق‌و کلۆردا پشوو بده‌یت. ترسی به‌لادا که‌وتنی قه‌ت ناهێڵێ ئارام بگریت.
ئه‌م ترسه به‌رده‌وام ناخت ده‌خوات، ئارام‌و قه‌رارت لێده‌بڕێ، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌یت ورده ورده به‌ره‌و دڵره‌قی ده‌رۆیت، کانیاوی مێهره‌بانی ئیدی له ناخت‌دا ناقوڵێ، که کانیاوی مێره‌بانی نه‌قوڵا گومان‌و دڵپیسی حه‌شاری مرۆڤ ده‌ده‌ن، دڵپیسی کوتکی ده‌ستی کوێره، ڕه‌نگه بتاسێنێ، له‌وانه‌یه ئه‌ندامێکت لێبستێنێ، هاکا هه‌موو شتی ته‌فرو توونا کرد.
له عه‌شق‌دا جیا له مێره‌بانی‌و راست گۆیی، جیا له فیداکاری‌و هه‌وڵدان بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی عه‌شق، له‌غاوی هه‌موو شتێک له ده‌ستی عاشقه‌کان دایه.
ڕووداوێک، سه‌فه‌رێک، هه‌نگاوه‌کانی ژنێکی عاشق به رێگا پڕ له مه‌ترسییه‌کان‌دا ده‌توانێ لای پیاوێک چ کاریگه‌رێکی هه‌بێت، فێرت ده‌کات ئه‌بێ ئه‌ونده له خۆت‌دا گه‌وره بیت که بتوانی که‌سێکی عاشق له زه‌مین‌و زه‌مان بستێنیه‌وه، عه‌شق یانی ده‌ست بردن بۆ کاره نامۆ‌و ئه‌سته‌مه‌کان، عه‌شق یانی ئازایه‌تیی، یانی نه‌ترسان له ده‌ربڕینی هه‌رچی که له دڵت دایه، یانی پێشکه‌ش کردن‌و پێشکه‌ش کردن به بێ ئه‌وه‌ی بیر له قازانج بکه‌یته‌وه، گه‌وره‌تریین قازانج بۆ عاشقێک قبووڵ کر‌دنی عاشقه به‌و جۆره‌ی هه‌یه، به بێ بیر کردنه‌وه له گۆڕان‌و به ده‌ست هێنانی، عه‌شق ڕووبارێکه هێدی هێدی ده‌گاته زه‌ریا، ئه‌گه‌ر نه‌توانی زه‌ریا بیت چاوه‌ڕوانی عه‌شق مه‌که. عه‌شق ئه‌و شه‌پۆلانه‌یه مانا ده‌به‌خشێته ده‌ریا.
ده‌ریا به بێ شه‌پۆل نه‌خۆشه.
بۆ عاشق بوون ئه‌بێ دڵت وه‌کوو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا به‌رده‌وام له ته‌کان‌و بزووتن‌دا بن. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ عه‌شق ئه‌بێ به هه‌وه‌س، پاش به‌تاڵ بوونه‌وه هه‌موو شت پاته کراوو ده‌بێت، نه بۆن جیاواز ده‌بێ، نه جه‌سته‌کان، نه نیگاکان. ئیدی گرتنه به‌ری ڕێگا ئه‌سته‌مه‌کان ده‌بێته گاڵته‌یه‌ک، که به خۆتت وت مرۆڤی عاقڵ کاری وا ناکات، تێبگه خۆت له نێوان گومان‌و عه‌شق‌دا هێشتۆته‌وه.
له عه‌شقی کامڵ‌و هۆشمه‌ندانه‌دا عه‌قڵ‌و هه‌ست پێکه‌وه رێگا هه‌ڵدێرو دژواره‌کان هه‌موار ده‌که‌ن‌و بواری گه‌یشتن به ژوانگه ده‌ڕه‌خسێنن.
عه‌شق کامڵ بوونی مرۆڤه. که‌م که‌س کامڵ ده‌بن، کامڵ بوون یانی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه نه‌که‌یته‌وه عه‌شق بۆ بازنه‌ی ژیانێکی گشتیی پاڵپێوه‌نێیت، ده‌توانی له هه‌موو که‌سی بشاریته‌وه، بۆت هه‌یه هه‌موو داوایه‌کی لێبکه‌یت، به‌ڵام له عه‌شق‌دا زۆر‌و زۆر وێژی نییه. حه‌زه‌کان، شادی، غه‌مه‌و دڵته‌نگیه‌کان دوو لایه‌نه‌ن.
عه‌شقی ژنێکی یاغی، عه‌شقی پیاوێکی ئۆقره نه‌گرتوو، ئه‌و جیاوازیانه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که هه‌ر دوو له ژیانی خۆیان‌دا ئه‌زموونیان کردووه، ئه‌مه فێرت ده‌کات تۆفانه‌کانی ده‌روون ڕام بکه‌ی، له ئاست سه‌ختی‌و دژوارییه‌کان‌دا نه‌چه‌مێیته‌وه، لێوه‌کان زمانی عه‌شق فێری ئینسان ده‌که‌ن، په‌نجه‌کان ڕاتده‌هێنن به‌رگه‌ی ته‌وژمی گه‌رما بگری، باوش ده‌بێته سه‌کۆیه‌کی پڕ جوڵه‌و ته‌کان، ئه‌بێته زه‌ریا، هه‌تاو، ئارامتریین په‌ناوپه‌سێو بۆ دڵته‌نگه‌یه‌کان، ته‌کانه‌کانی کۆشی له زه‌ریا چوو فێرت ده‌کات تاقه‌ت بێنی به سڕ‌و ساردی نه‌بوونی ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌موو چرکه ساته‌کانتی داگیر کردووه، فێری بڕینی ڕێگا دوور ده‌سته‌کان ده‌بی، سه‌فه‌ره نامۆکان، ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی سارێژن له ژیان‌و ژیانه‌وه، لێوان لێوان له ماناکانی ئه‌و دیوو ژیانه ده‌سته‌مۆو پاته کراوه‌کان.
جیاوازییه‌کان که‌لاو ده‌که‌ن له نه‌ریت شکێنی، له سنوور به‌زاندن، داری ئازایه‌تی به‌ر دینێت له رێگای ئه‌م سه‌فه‌ره دوورانه‌دا. له ڕیگای ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی که هه‌موو مه‌ترسییه‌ک له که‌مین دایه، به‌ڵام عاشق هه‌موو هێزو وزه‌ی ده‌خاته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌لبه‌ندکان ببڕێ‌و بگاته ژوانگه.
چوونه به‌ر ئاوێنه ئیدی ته‌نیا دووپات بوونه‌وه‌ی سیما‌و دیمه‌نی خۆت نیه، ڕه‌نگه‌کانی سه‌فه‌ر، حاڵ‌و هه‌وای هه‌موو چره‌کانی سه‌فه‌رو پێکه‌وه بوون له ئاوێنه‌که‌ت‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، فرمێسکه‌کانت بسڕه‌وه، لێوه‌کانت ڕه‌نگیتر بکه، جه‌سته بحه‌وێنه‌وه، دڵه‌ڕاوکه‌کان تووڕ بده، هێنده مه‌زن بوویت به‌رگه‌ی سه‌فه‌ری دیکه‌ی ڕیگا دوور‌و ئاسته‌مه‌کان بگری.
ئاگات له خۆت بێت بۆ دیدارێکی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌شقه‌که‌ت بێشکه‌ی دڵت ڕاژێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی کوڵی دڵه به‌قه‌راره‌که‌ت دامرکێته‌وه، زیندوو به هه‌میشه جانتای سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کانت به کۆڵه‌وه بێ.
عاشقی سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کان به. خۆت به ده‌سته‌کانی عاشق بسپێره، مه‌ترسه له مه‌ترسی‌و ڕه‌نگی شه‌و.
ژوانێک چه‌نده ده‌توانێ سه‌لمێنه‌ری چاو نه‌ترسی، به بڕشتی عاشقێک بێت.
دیدارێک ئاوا هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له خه‌وه هه‌ڵسێنێت، جه‌سته ببوژێنێته‌وه، هیوا به درێژه‌دانی ژیان له ناخی مرۆڤ‌دا بژێنێته‌وه، ئه‌مه‌یه ئیدی هه‌ستی چاوه‌ڕوانی نابێته حه‌سره‌ت‌و غه‌م، به‌ڵکوو ده‌بێته رێگایه‌ک بۆ دیداری دیکه، ده‌بێته بڕیارێکی ئاگایانه بۆ ئه‌وه‌ی نیگاکان لێکهه‌ڵپێکرێنه‌وه، عاشقان له ئامێزی مێره‌بانی‌دا خۆیان له هه‌موو چاوه به‌غیله‌کان ده‌شارنه‌وه.
ئێستا، باندۆڕی ئه‌و ژوانه، باوش گرتن‌و ڕامووسینه، دیتن‌و بۆن هه‌ڵمژینه، وه‌ها بۆته هه‌تاوێکی به تین‌و ته‌وژم که هه‌موو وجودت داده‌گرێ، سه‌رتاپای رۆژه‌کانت ده‌گرێته‌وه، تا ده‌جوڵێی، تا ده‌بزووی، ته‌کان ده‌ده‌ی، زۆرتر تیرێژی به تام‌و تینی ئه‌و پێکه‌وه بوونه، ئه‌م دیداره، ئه‌م بینینه؛ له خۆی‌دا نوقمت ده‌کات، ده‌تکات به ژێر بۆنی ساته‌کانی تێک ئاڵاین، تێک ئاڵانێک بۆ هه‌میشه ڕووخساری سه‌مای حه‌زه‌کانی ژیانت به ره‌نگی دڵخوازی خۆت ده‌ڕه‌نگێنێ، به بۆنی باران ئاو پڕژێنی ڕۆژه‌کانت ده‌کات، ده‌بێته شیباو شنه‌ی ده‌م‌و به‌یانێکی وه‌رزی هاوین، بۆنی ئاره‌قه‌ی سه‌ر ته‌وێڵ لاده‌دات، به مه‌زراکان، ته‌پۆڵک، باغه‌کان، شاخ‌و پێده‌شته‌کان‌دا که‌روێشکه ده‌کات‌و بۆنی ژیان‌و ئاوه‌دانی له باڵای بیره‌کانت ده‌پڕژێنێ.
ساته‌کانی دیتنی عاشقه‌که‌ت، بۆته جوانترین تابلۆی بیره‌وه‌رییه‌کان، نه‌ک بیره‌وه‌ری؛ بۆته بوون، له‌گه‌ڵی ده‌ژی‌و وزه‌و هێزت پێده‌دات. بۆته دیارده‌یه‌ک سڕینه‌وه‌ی له ناخ‌دا، له زه‌ینه‌ت‌دا له ژینت‌دا، واته وێران کر‌دنی هه‌موو ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ داهاتوو، به‌خته‌وه‌ری، شادی...
دژواره، مرۆڤ به بێ تروسکایی بژیت. با هیواکان دوره ده‌ست بن، با ده‌ست وێڕاگه‌یشتنیان پڕ هه‌ورازوو نشێو بێت، به‌ڵام ژیان به بێ هیوا هه‌نگاونانه له تاریکی‌دا، تێپه‌رینه به‌و کوێره رێیانه‌دا له مێژه که‌س ناگه‌یه‌نه ئاوه‌دانی.
زۆر جار هه‌ستنی گه‌یشتن به شتێک خۆشتره له پێگه‌یشتنی، چوونکا هه‌ستی پێگه‌یشتن به‌رده‌وام وزه‌ت ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی پێیبگه‌یت، هه‌موو ژیان حه‌ولی بۆ ده‌ده‌یت‌و به‌م هه‌سته‌وه هه‌ست به به‌ختیاری ده‌که‌یت، ئه‌م هه‌سته له‌گه‌ڵت دێت، وه‌کوو سێبه‌ر به دواته‌وه‌یه‌و لێت نابێته‌وه، چ ده‌توانێ له‌مه کاریگه‌رتر بێت بۆ به‌رده‌وام بوون، بۆ مانه‌وه‌و تاقه‌ت هێنان، ته‌نها هه‌ستی گه‌یشتن به‌و که‌سه یان شته‌ی وا نیته...
زۆر جاران له خۆت پرسیار ده‌که‌ی، ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌م، بیری لێ ده‌که‌مه‌وه، بۆی ده‌مرم، بۆی ده‌ژیم، له جنسی چییه، چ ناوێکی له‌سه‌ر دانێم، له کوێ‌دا بیشارمه‌وه، له کوێ‌دا ئاشکرای که‌م، که‌نگێ له حاندی بێ ده‌نگ بم، چ تاوێ بۆی بێمه گۆ، ئاخر هه‌تا دێت مه‌زن‌تر ده‌بێت، جوانتر ده‌دره‌وشێت وه‌کوو تیشکی نێو شه‌وگاری ئه‌نگوسته چاو، بۆندارتر ئه‌بێ وه‌کوو بۆنی شه‌وبۆو سنه‌وبه‌ر له وه‌رزی ئاوس بوونی خاک‌و کێڵگه‌کان، مه‌زراو ده‌شته‌کان، به خۆڕتر ئه‌بێ وه‌کوو ڕووباری پڕ ده‌نگ‌و ته‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که به‌فری کوێستانه‌کان به زه‌بری تیشکی هه‌تاو وه‌جوڵه دێن، پێ ده‌گرن‌و به گاگۆلکێ ده‌رژێنه رۆحی جۆگه‌له‌کان، له‌وێڕا به ئه‌سپایی بۆنی خاک‌و کوێستان، بۆ نێو زه‌ریاکان ده‌گوازنه‌وه.
بیر ده‌که‌یه‌وه، ته‌کانه‌کانی زه‌ریا، نائارامی‌یه‌کانی ده‌ریا به‌رهه‌می ئه‌م هه‌موو ڕه‌نگ‌و ماچانه‌یه که له ئاکامی ژوان‌و چاوبڕکێنێی هه‌تاوو به‌فردا له دایک ده‌بێ، پاش لێو گرتنی هه‌زاران مرۆڤ، به هه‌ر هۆیه‌ک ڕوویان له ده‌شت‌و دۆڵه‌کان کردوه، له بنارو لوتکه‌ی چیاکان گریساونه‌وه...
ئاوا، هه‌ستت، بیریت، ڕوانین‌و ڕوانگه‌ت ئه‌مه‌یه، لێره‌دایه مرۆڤ وه‌کوو بونه‌وه‌رێک هه‌ست ده‌کات که‌سێکی پێویسته، یه‌کێک بوونی حاشا هه‌ڵنه‌گر بێ، وه‌کوو گه‌رما له شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندان‌دا، وه‌کوو تیشک‌و رووناکایی له تاریکی‌دا، وه‌کوو ئاو بۆ تینوو، وه‌کوو ژیان بۆ ژیان، وه‌کوو ئازادی بۆ ژیان، هه‌روه‌ک ژیان بۆ ئازادی...
ڕه‌نگه بۆ که‌سێک نێوه‌راسته‌کانی وه‌رزی هاوینی 2007ی زایینی، سه‌ره‌تای داڕمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه بێ که ڕه‌نگ یان بۆنی ترس ده‌ده‌ن له چوون بۆ ژوانێک. ڕه‌گاژۆ بوونی هزرێکه وه‌کوو حه‌زی دایک بۆ کۆرپه، دیل بۆ ئازادی، برسی بۆ نان، هه‌ژار بۆ تێری، ماندوو بۆ پشوو، کوێر بۆ بینایی، لاڵ بۆ ئاخافتن.
سێ رۆژ ئه‌بێ به سه‌ره‌تای هه‌موو بڕیارێک بۆ ته‌واوی دۆخه سه‌خت‌و تاقه‌ت پڕوکێنه‌کان، ئه‌بێته چڵه پۆپه‌ی هیواوو شانازی، یه‌ک ته‌نیا به هیوای دیدار ڕێگا ده‌گرێته‌به‌رو ئیهه‌وێت هه‌موو شتێک له سه‌نگی مه‌حه‌ک بدات، یه‌کی دیکه 10 ساڵ له ته‌مه‌نی مامه‌ڵه ده‌کات، مه‌ترسییه‌کان به گیان ده‌کرێت، سێ ڕۆژ له ژێر بۆنی ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا ئه‌بنه کامڵتریین ڕۆژه‌کانی دوو مرۆڤ...
جاران، به‌ر له‌وه‌ی باران به کێڵگه‌کانی "مین"دا، به نێو هه‌زاران چقڵ، دێوه‌زمه‌و بوونه‌وه‌ری چاوبرسی‌و دڕدا، بۆ بینینی پیاوێک نه‌ک چه‌ند ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی، به‌ڵکوو هه‌موو ته‌مه‌نی مامه‌ڵه کرد. پیاوێک زۆر سات له‌گه‌ڵ یادوه‌ری‌یه‌کان، له‌گه‌ڵ وێنه‌و نامه‌کانت ده‌که‌وته دوان، بیری دیدارێک ته‌زووی به هه‌موو جه‌سته‌یه‌دا دێنا، بیری چه‌ند خووله‌ک پێکه‌وه بوون، قه‌سه کردن له هه‌موو شت، له هه‌موو که‌س به‌رده‌وام که‌ڵافه‌ی ئاڵۆزی بیره‌کانی بوون، هه‌ستی ده‌کرد به بینینت ئیدی هه‌موو شتێکی په‌یوه‌ندیدار پێته‌وه ئاسایی ئه‌بێته‌وه، ئه‌وجار ئه‌توانێ رێگا دوور‌و سه‌خته‌کان نزیکتر بکاته‌وه، ئه‌توانێ له بیرت کات، بوونی سه‌رکه‌ش‌و ده‌سته‌مۆ نه‌کراوت له رۆحی غه‌ریبی‌دا بکوژێ؛ به‌ڵام ئێستا بۆنی تۆ هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، له قوڵتریین ساته‌کانی‌دا به گه‌رم‌و گوڕی هه‌یت، له ژووره‌که‌ی‌دا، له ڕۆژه‌کانی‌دا، هه‌ستت پێده‌کات، به‌رده‌وام له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت، حاشا لێ کردنت، له بیر کردنت خۆ فریودانێکی ساویلکانه‌یه.
تۆ ئه‌بیته ئه‌ستێره، ئه‌بیته گه‌لاوێژ. ئه‌بیته ئه‌ستێره‌ی کاروان کوژه‌ی ئاسمانه دووره‌کان. ئه‌بیته ڕووناکایی شه‌وگاره تنووکه‌کان.
"باران"، ساته‌کانی پێکه‌وه بوون هه‌ر دێن‌و له دایک ده‌بنه‌وه، دێن‌و پتر له ناخی بێ ئۆقره‌ی پیاوێکی عاشق‌دا جێده‌گرن. هه‌رچی زۆرتر حه‌ول بده‌ییت له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌رنه‌که‌ویت، بێ که‌ڵکه، کڵاو له‌سه‌ر خۆنانه، زۆرتر بۆنی پرچی خاو‌و ڕه‌نگ شه‌رابی تۆ، نوقمت ده‌که‌ن، سه‌ره داوی بیره‌کان بۆ ئه‌ولاوه‌ترت ده‌به‌نه‌وه، بیر له هه‌ر شت‌و له هه‌ر که‌س به‌که‌یه‌وه، عاقیبه‌ت هه‌ر ده‌گاته‌وه ژوانی ڕۆژه گه‌رمه‌کان، ئه‌گاته‌وه ساته‌کانی پێکه‌وه بوون.
له دێرێ کتێبه‌کان‌دا ده‌رده‌که‌وێت، له ئاوینه‌دا خۆی ده‌رده‌خات، له جله‌کانت ده‌ئالێ، دێته نوێنی خه‌وه‌که‌توه، ئه‌بێته چرکه چرکوو چرکه‌ی کاتژمێره‌که‌ت.
بۆن‌و بیری دیدار‌و وێکڕا بوون، پاشان دابڕان‌و چوونه‌وه قاپوخی کۆن، مرۆڤ ده‌مه‌زه‌رد ده‌کاته‌وه، پێستی ئه‌ستوورو ئه‌ستوورتر ده‌کات، دیواری تاقه‌ت هێنان قورس‌و قایم‌تر ده‌کات. ڕادێی ئه‌م دوورییه تاقه‌ت بێنی.
رادێی بۆ دیداری دیکه ئازاوو سه‌ربزێو بی، به وره‌و چاو نه‌ترس‌تر له پێشوو ده‌بی. ڕادێیت هه‌موو ئه‌و که‌س‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر رێگای دیدارێکی دیکه ده‌بنه کۆست به باوه‌ڕبه‌خۆ بونێکی شوێندانه‌ره‌وه ڕاماڵی، ئه‌م ئیراده هه‌موو ئه‌و دارانه‌ی ناخ ڕاده‌ته‌کێنێت که به جۆرێک له جۆره‌کان بیر له ترس‌و گومان ده‌که‌نه‌وه.
بیری ژوانێکی دیکه یانی به‌خته‌وه‌ری، ئێستا سه‌وز بوون‌و شادمانی سه‌رتاپای ڕۆژه‌کان‌و ساته‌کانی گرتۆته‌وه.
دڵ به خێرایی لێیدا بۆ که‌سێک، ده‌گه‌نه‌وه یه‌ک. که لێینه‌دا ئیدی نۆره‌ی ده‌ستپێکێکی دیکه‌یه. نۆره‌ی خولانه‌وه له نێو بازنه‌دایه.
به‌ڵام بۆنی ئه‌و عه‌تره، ڕه‌نگی ئه‌و چاوانه، نه‌رمی جه‌سته‌و هه‌ناسه‌کانی که‌سێک قه‌تت به‌رناده‌ن، با هه‌زاران جار خۆت بۆ یه‌کی دیکه‌ش ڕووت که‌یه‌وه، به‌رت ناده‌ن، ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وینه.
عه‌شق ژانی هه‌یه وکوو ژانی ژنێک که منداڵی ده‌بێ، وه‌کوو برینێک که سارێژ ده‌بێته‌وه. وه‌کوو خه‌و وایه، هه‌موو سپێده‌یه‌ک به‌رت ده‌دا، هه‌موو شه‌وگارێک به نازداری خۆی له چاوه‌کانت هه‌ڵده‌سوێ.
خوو مه‌گره به نه‌دیتن، به نه‌بیستن. هه‌ر ئه‌م هه‌ست‌و سۆزه‌یه وات لێده‌کات زۆرتر خۆت بۆ بینینی سه‌ر له نوێ ئاماده به‌که‌ی، نا، ببووره ئه‌مه ته‌نیا هه‌ستێک نیه، بڕیارێکه، بڕیاری ڕانه‌هاتن به نه‌بوون. ئه‌م ڕانه‌هاتنه‌یه عاشق زیندوو ڕاده‌گرێ، گه‌رم‌و گوڕتری ده‌کات. بیبینه‌وه له به‌ر خۆی، له‌به‌ر جوانی، له‌به‌ر ژیان‌و زیندوو مانه‌وه بۆ درێژه‌دان به ژیان.
ئه‌زانی، بیر کردنه‌وه جیا له ڕه‌مزو ڕازی خۆشه‌ویستی‌و ئه‌وینداری، تاڤگه‌یه‌کی پڕ که‌ف‌و کوڵه بۆ له دایک بوونی هه‌سته ده‌سته‌مۆ نه‌کراوه‌کان. ته‌نانه‌ت بیانووه بۆ درێژه‌دان به ژیان‌و نه‌چه‌مینه‌وه له ئاست دژوارییه‌کان، هۆکاری سه‌ره‌کی‌یه بۆ هه‌ڵکشان، ئاوا زرت‌و زیندووی، ئاوا به‌رگه‌ری ڕۆژه ڕه‌شه‌کان ده‌گری، عه‌تری عه‌شق له خۆت‌دا مه‌کوژه، کوشتنی عه‌تری عه‌شق کوشتنی هه‌موو جوانی‌و بزه‌یه‌که‌و پاته که‌رنه‌وه‌ی ژایانێکی بێ ڕۆح‌و بێ گیانه.
جاران رۆژێک سۆراغ نه‌ده‌کرا ئه‌وینداره‌که‌تت تێدا خۆش نه‌ویستبێ، رۆژێک نه‌بوو بێ بیر کردنه‌وه له ئه‌و بگاته شه‌و. ئه‌مێستا چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند سات پێکه‌وه بوون، ئاوا ده‌بێته خوێنی ده‌ماره‌کان، ئه‌بێته هه‌ناسه، ده‌بێه ژیان‌و مانا به زیندوویه‌تی ده‌به‌خشێ.
له خۆت ده‌پرسی ئه‌گه‌ر هیوای دیدارێکی دیکه‌ی له خۆم‌دا بکوژم، چی ده‌بێت، حه‌سره‌تێک له دایک ده‌بێت ڕۆژگارت ڕه‌ش ده‌کات، ده‌بێته خۆره هه‌موو ژیانت لێ ده‌کاته ده‌وزه‌خ.
مرۆڤ نابێ به کوله مه‌رگی بژی، به‌هێز به بۆ هه‌میشه‌ی چاوه‌کانت. مرۆڤ شایانی ئه‌و دۆخه‌یه که تێیدایه. ئه‌گه‌ر بتوانی شتێک بگۆڕی‌و نه‌یکه‌ی تاوانباری، ژیان به تاوانباری سووک‌و ساده نییه، چێژی نییه. ژیان بێ چێژ کوا ژیانه؟!
نا، ژیان له ده‌وزه‌خ‌دا هیچ ڕه‌وایه‌کی نییه، به تایبه‌تیی مرۆڤ خۆی خۆشکه‌ری ئاگر‌ی ده‌وزه‌خی ژیانی خۆی بێت. ده‌وزه‌خه تۆ حه‌زی فڕین له سه‌رتا بێ‌و قه‌ت ده‌رینه‌بڕی، ده‌وزه‌خه نیگاێک له چاوه‌کانت گیر نه‌کا که جیاوا له هه‌زاران نیگای‌تر بێ. ده‌وزه‌خه که‌سێک خۆی به مه‌مکه‌کانته‌وه بگرێته‌وه که له بۆنی هه‌نار، تامی سێو‌و ڕه‌نگی گوڵه‌باغ تێنه‌گات.
وه‌ره خۆت لێره بشاره‌وه، له ڕۆژه‌کانم‌دا وون به، له شه‌وگاره‌کانم‌دا ببه به جووڵه‌و ته‌کان، خۆتم له‌به‌ر خۆت ده‌وێت به‌و جۆره‌ی هه‌یت. هه‌ر کات حه‌زت لێ‌بوو درگای ته‌نهایم به‌خه‌ره سه‌ر پشت، هه‌ر زه‌مه‌نێک که‌یفت هێنای درگا ببه‌سته‌و بڕۆ، به‌مێنیته‌وه یان نا، من بۆت مێهره‌بانتریین ئه‌بم تاکوو ئه‌و ساته‌ی چاوه‌کانت له‌سه‌ر من نابه‌ستییت...
کۆتایی مانگی یه‌که‌می 2008.

Tuesday, January 29, 2008
پێوه‌ندی به پێی کام میکانیزم؟
کاتێک باس له رێکخراوێکی دێموکراتیک دێته گۆرێ، ده‌بێ به‌ر له هه‌ر شت بیر له‌و چه‌مک‌و پێوانانه بکه‌ینه‌وه که کۆڵه‌که‌ی راسته‌قینه‌ی دێموکراسی نێو رێکخراون.
به ورد بوونه‌وه له‌و یاسا، پێوانه، رێگا‌و شوێنانه که به‌رهه‌می کۆده‌نگی‌یه له رێکخراوێکی دێموکراتیک‌دا، ده‌توانیین چاوه‌روان بین دێمکراسی به باشترین شێوه جێگیر بێ‌و ئه‌م جێگیرییه باڵ به‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی رێکخراوه‌که‌دا بکێشێ، به چه‌شنێک ئیدی رای تاکه که‌س به بێ ئاڵوگۆڕی بیروڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی له کۆمیته یان ئۆرگانێک‌دا به‌شدارن، ناتوانێ بڕیارێکی دێموکراتی بێ له پێناو دابین کر‌دنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا.
هه‌مووان ده‌زانیین رێکخراوه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، واته یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستان، له ڕۆژه‌کانی 13 تاکوو 16ی مانگی گه‌لاوێژی 1386ی هه‌تاوی، چواره‌مین کۆنگره‌ی خۆی سه‌رکه‌وتوانه به به‌شداری سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی به‌شه جیا جیاکانی ئه‌م رێکخراوه پان‌و به‌رینه پێک هێنا‌و له ڕه‌وتی کاروباری کۆنگره‌دا زۆر باس‌و پرسی جۆراوجۆر هاتنه گۆڕێ، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به پشت به‌ستن به‌و بڕیارانه که به‌رهه‌می بیروڕای گشتیی رێکخراوه‌که‌مانه هه‌نگاو بنێ‌و به‌رهه‌می هه‌نگاونانی به پێی میکانیزمه دیاری کراوه‌کان بۆ رێکخراوه‌که بگێڕێته‌وه.
یه‌کێک له‌و باسانه‌ی که ده‌خوازم له ستوونی "لاوانه"ی ئه‌م جاره‌دا قامکی بۆ ڕادێرم‌و به کورتی باسی لێبێنمه گۆرێ، به‌ندی 11ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراته سه‌باره‌ت به هاورێیانی پێشوومان که پتر له ساڵێک به‌ر له ئێستا جوودا بوونه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌ستپێکی جوودابوونه‌وه‌یان له رێکه‌وتی 2/9/2006 پاش پێکهاتنی حه‌وته‌مین کۆنفراسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له سوئید بوو، هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵگرت‌و پاشان دابڕانه‌که‌یان سه‌رتارسه‌ری کرد.
ئه‌و خاڵه‌ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی چوارم که له باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه، وه‌هایه:" کۆنگرە وێڕاى مەحکومکردنى جودابوونەوەى هاوڕێیانى پێشوومان کە هیچ هۆکارێکى سیاسیی لە پشت نەبوو، پێداگرى دەکات، تاکوو لە ناو هێماکانى یەکیەیتى لاوان کەڵک وەرگرن هیچ فەرمییەتێکیان نابێ".
جێگای خۆیه‌تی رێبه‌ری ئێمه ئه‌و راستی‌یه قبووڵ بفه‌رمووێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاکوو هه‌نووکه ڕه‌وتی کاره‌کانی لاوان پاش کۆنگره‌ی چوار به باشی چۆته پێش، له‌م باره‌وه وه‌کوو پێویست هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گیراووه، هیوادارم به زوویی ئه‌م بۆشایه پڕ بکرێته‌وه.
پێویسته یه‌کیه‌تیی لاوان له‌و راستی‌یه به باشی تێ‌بگا پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هاوڕییانی پێشوو یان قبوڵ کر‌دنی داوای وان بۆ دانیشتن‌و پێوه‌ندی، یان کاری هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی دیار کراودا به گوێره‌ی بڕیارنامه‌کانی کۆنگره، جیا له‌وه‌ی کارێکی یاسایی‌و شه‌رعی‌و پیرۆزه، هاوکات به ئاوڕدانه‌وه له به‌ندی 11ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره که راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه، ئه‌رکێکی بێ ئه‌م لاولایه، رێبه‌ری ده‌بێ به باوه‌ڕ به‌خۆ بوونێکی به‌هێزو شوێنه‌دانه‌ره‌وه کاری بۆ بکات‌و له‌م به‌شتێنه‌دا وه‌کوو هه‌میشه به‌رپرسانه بجوڵێته‌وه.
بڕیارنامه‌که جیا له مه‌حکووم کر‌دنی هۆکاری جودابوونه‌وه‌ی وان، میکانیزمه‌کانی هاوکاری‌و پێوه‌ندی به‌وانه‌وه دیاری کردووه. کاتێک ئه‌م خاڵه‌ی بڕیارنامه‌ی مه به ئاشکرا ڕاده‌گه‌ێنێ تاکوو وان له ناو‌و هێمای یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ڵک وه‌رگرن فه‌رمیه‌تیان نابێ. مانای راستی ئه‌وه‌یه ئه‌وان مادام ئه‌و کاره‌یان کردبێ با له‌به‌ر داوای ئێمه‌ش نه‌بووبێ، کارێکی باش‌و به‌رپرسانه‌یان کردووه.
ئاشکرایه ئه‌وان له ژێر هه‌ر لێکدانه‌وه یان خوێندنه‌وه‌یه‌ک‌دا ناو‌و هێما خۆیان گۆری بێت یان گۆرانکاریان تێدا کردبێ، ئێمه ده‌بێ پێشوازی لێبکه‌ین‌و هه‌نگاوه‌که به بابه‌تێکی ئه‌رێنی بزانیین‌و رێزی بۆ دابنێین، چوونکا داوای ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مان شت بووه که ئه‌وان کردوویانه.
ڕوونه یه‌که‌مین کار ده‌بێ هه‌ر چه‌شنه بایکوت کردنێک له‌سه‌ر وان هه‌ڵگیرێت، پاشان به گوێره‌ی سیاسه‌تی وان له ئاست لاوانی کورد‌و هه‌ڵوێست‌و ڕوانگه‌یان سه‌باره‌ت به پرسی کورد، راده‌ی هاوکاری‌و یارمه‌تی کردن به‌وان دیاری بکرێت‌و بۆ خولقانی وه‌ها دۆخێک پێویسته رێبه‌رایه‌تیی هه‌نگاوی به‌کردوه بهاوێژی، بۆ ئه‌م هه‌نگاونانه‌ش وه‌کوو وترا به بڕیاره گشتیی‌یه‌کان پشت ئه‌ستوور بێ.
چوونکا ئێمه بۆ هه‌ر پراکتیک‌و کارێک میکانیزمی دێموکراتیکمان هه‌یه، ده‌توانیین ڕوون‌و ئاشکرا که‌ڵک له‌م میکانیزمانه وه‌رگریین تاکوو دێموکراسی وه‌کوو هه‌میشه هه‌رچی باشتر‌و به‌ربڵاوتر له رێکخراوه‌که‌ماندا جێبگرێ.
تێبینی:1. ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له ژماره 28ی گۆڤاری "لاوان" ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م ستوونه ره‌حیم ره‌شیدی ده‌ینووسێت.

Thursday, January 17, 2008
فیله‌کانیش ده‌گریین!
نامه‌یه‌ک دڵم داناخورپێنێت، به‌ڵام درگای بیره‌وه‌ری ڕووداوێکی زۆر به باندۆری رۆژگارێکی کۆنم به بیر دێنێته‌وه، بۆ هه‌میشه له ناخم‌دا جێی گرتووه‌و من به خاڵێکی ئه‌رێنی ژیانی خۆمی ده‌زانم!
هاوینی ساڵێکی دوور، کاتم له‌گه‌ڵی هه‌بوو تاکوو بیبینم، بێ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی درگای ژووره‌که‌ی بده‌م، وه‌ژوور که‌وتم. دیتم به کوڵ ده‌گریا، حه‌په‌سام، ڕووخام، وێران بووم، مردم‌و زیندوو بوومه‌وه...
وتم، به‌راستی ئێوه ئه‌گرین، ئه‌زانن کێن، چه‌ند مه‌زنن، ئێوه رێبه‌رن، گه‌وره‌ن، رێنوێنن...
جوان له بیرمه، به هه‌مان قه‌لافه‌تی پیاوانه‌و پڕ له مێهره‌بانی له پشت مێزی کاره‌که‌ی هاته ده‌ر، ده‌ستی گرتم‌و پێکه‌وه دانیشتین، قسه‌مان زۆر کرد، باسی زۆر شت...
پێش ئه‌وه‌ی ژووری کاره‌که‌ی جێبێڵم، وتی: " هێندێک جار فیله‌کانیش ده‌گرین. ئه‌وان له عه‌زه‌مه‌تی ته‌نیایی خۆیان‌دا ده‌گرین، کاتێک ته‌نیا ده‌بن بۆ سروشت ئه‌گرین، ئه‌وان سروشت به به‌شیک له خۆیان ده‌زانن".
چاوێکم لێکردو ماڵ‌ئاوایم کرد، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌مده‌توانی بیبینم، خۆم له دیداری ده‌شارده‌وه...
پاش تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان، پاش ئه‌وه‌ی بیری باڵاکانم هێندێک هه‌ڵکشا، دوای ئه‌وه‌ی سارد‌و گه‌رمی رۆژگارم زۆرتر چێشت، باشتر‌و قوڵتر له مانای چیرۆکی گریانی "فیله‌کان" تێگه‌یشتم‌و تێده‌گه‌م.!
گریان، هۆکارێکه بۆ ئازایه‌تی، بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌کان نه‌بنه گرێ کوێره، گریان هه‌میشه له بێ ده‌سه‌ڵاتی‌یه‌وه نایه‌ت، گریان زۆر جاران ته‌نیا به‌بیر هێنانه‌وه‌یه، من له قوڵتریین ساته‌کانم‌دا ده‌گریم، گریان لام بیانوویه‌کی منداڵانه نیه تاکوو سه‌کۆی دابرانێک بێت، گریان لام سه‌ره‌تای له دایک بوونه‌وه‌ی چاوه‌روانی دیتنه‌وه‌و بۆن پێوه‌کردنه، سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنه‌وه، بووژانه‌وه، قوڵترین ساتی له بیر نه‌کردنه...
که ده‌رۆم بی بیانوو ده‌ڕۆم، بۆ خۆم ده‌ڕۆم، گریان بیانوو نیه، ئه‌گه‌ر گریانێک ببێته بیانوو بۆ دابرانێکی هه‌میشه‌یی تاوانه تاوان.!
"باران" ره‌ها ئه‌گه‌ر بیانووی داهێنان‌و نه‌فه‌س کێشانت نییه، ئه‌گه‌ر بیانوو نییه تاکوو تۆ هه‌موو رۆژێ لێوه‌کانت بره‌نگێنیت، بۆن له خۆت بده‌یت‌و شاد‌و سه‌ر سه‌وز بیت، چش با گریانی دره‌نگانی شه‌وێکی زستانی ساردوسڕی وڵاتێکی دوور، ده‌ستپێکی له بیر کردن بێت....
" ئه‌وانه‌ی
له قوڵترین ساته‌کانیانا
کت‌وپڕ پاییزن،
پڕ به ئێمه گریا بوون...".

Wednesday, January 16, 2008
خه‌ونه گۆڕ کراوه‌کان؟
رۆژی هه‌ینی چواری مانگ، کاتژمێر 5ی به‌یانی چاوه‌کانم هه‌ڵده‌گلۆفم‌و به‌ره‌و فرۆکه‌خانه به‌رێده‌که‌م. شه‌و دره‌نگ نووستووم، له ئوتوبوسه‌که‌دا خه‌و نوچکه ده‌مباته‌وه. له‌م سه‌فه‌ره‌دا هه‌ستێکی سه‌یرم هه‌یه، پێم وایه که‌سێک، شتێک، هه‌واڵێک له ته‌نیایی‌و دڵته‌نگی رزگارم ده‌کات.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌وه‌ی چۆن پیرۆزبایی له بووک‌و زاوا بکه‌م، ئه‌و کار‌و پرۆژانه‌ی که ده‌بێ له وڵاتی سوئێد جێبه‌جێیان بکه‌م. بڕیاره کاتژمێر 12:00ی نیوه‌رۆ له سوئێد بم، به هۆی خراپی که‌ش‌و هه‌وا فرۆکه کاتژمێر 15:00 ده‌فرێ‌و 19:00ی شه‌و ده‌گاتێ.
"شۆرش" له شاری ئۆسلۆوه هاتۆته دوام‌و رێگای ون کردووه. بۆی ده‌نووسم بڕۆ بۆ شایه‌که من ئیدی ناگه‌مێ، به‌ڵام وه‌کوو هه‌میشه لاساری ده‌کات. کاتژمێر 20:00 یه‌ک ده‌گرینه‌ه‌وه ، "ساڵه" به ته‌له‌فوون پێمان ده‌ڵێت: "شایی خه‌ریکه کۆتایی دێت، ناگه‌نێ". به‌شداری نه‌کردن له شایی "ماردین‌و مێهناز"دا له‌سه‌ر دڵمان ده‌بێته گرێ.!
ده‌گه‌رینه‌وه، دره‌نگانی شه‌و ده‌گه‌مه "ڤێسترۆس" شاری بیره‌وه‌رییه‌کان، شاری چه‌که‌ره کر‌دنی هیواکانم، شاری گۆڕکردنی حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیانم. شارێک که تێیدا پێکه‌نیم‌و غه‌مناک بووم. شارێک که زۆر شه‌وان مێهره‌بانانه من‌و ته‌نیایه‌کانمی له باوه‌ش گرت، برینه قوڵه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌می شارده‌وه. تێیدا گه‌وره بووم، تێیدا بڕیارم‌دا بگه‌مه به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام رۆژێک تێگه‌یشتم ئیدی نابێ چاوه‌ڕوانی هاتنی که‌س بم. به‌راستی تێگه‌یشتووم یان خۆم فریو ده‌ده‌م، کات ماوه؟!
له سوئێد ئازا بووم، بناغه‌ی زۆر شتم هه‌ڵته‌کاند، زۆر شتم له خۆم‌دا کوشت، زۆر شتم بونیاد نا، هێندێک شتم له ناخه‌وه گۆڕی. بڕیارم‌دا سه‌ر له نوێ به‌و جۆره‌ی دڵم ده‌خوازێ دایرێژمه‌وه، بۆ ئه‌م ئامانجه حه‌ولم‌دا، تێکۆشام‌و خۆم مه‌زن کرد، خه‌ونه‌کانم گه‌وره‌تر‌و گه‌وره‌تر کرد، ئێستاش ناخوازم تێبگه‌م که‌س به "سواری ئه‌سپی سپی" نایه‌ت. نا، نا، نانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانا...
بۆنی به‌فر، ره‌نگی تاریکی تێمئاڵاوه. 5ی مانگ ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ به‌ره‌و وڵاتی نوروێژ به‌رێده‌که‌وین. باوبۆرانه. ره‌نگی زه‌ردی گلۆپه‌کان دیمه‌نێکی جوان‌یان به سه‌مای به‌فر به‌خشیوه. له خۆم ده‌پرسم بۆ رێگای نوروێژم گرتۆته به‌ر؟! چی بۆ ئه‌وێم ده‌بات؟.
به خۆم ده‌ڵێم، کوره ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندیش بوویت، که‌چی، بۆ چی، بۆ کێ؟
پاش حه‌وت رۆژ له‌گه‌ڵ "محێدین" به فرۆکه ده‌گه‌رێینه‌وه. دیسان هه‌ژان، هه‌ژاندن، چوونه‌وه به ناخی بیره‌وه‌ری‌یه‌کان‌دا جه‌رگم وه‌ژان دێنێت، من‌و بیره‌وه‌ری‌یه‌کانم، من‌و ئه‌م وڵاته، من‌و چاوه‌روانی‌یه‌کانم، من‌و به‌خته‌وه‌ری‌و بێ به‌ختییه‌کانم...
په‌کوو که دڵی خۆم به هیچ خۆش ده‌که‌م‌و کورد وته‌نی: " به‌دوای كڵاوی با بردوو که‌وتووم". کات ڕۆیشت، ته‌مه‌ن چوو، که‌چی ئه‌م داره هه‌ر به‌رنادات. ئه‌م ئاوه ناجوڵێ، ره‌حیم حه‌قیقه‌ت قبووڵ بکه، باشه، حه‌ول ده‌ده‌م وا بکه‌م.!
رۆژی 15ی مانگ ده‌گه‌رێمه‌وه، دیسان به هۆی خراپی که‌ش‌و هه‌واوه، فرۆکه نه‌ک له پاریس له شاری برۆکسێڵ ده‌نیشێته‌وه، له ولاتی بلژیکه‌وه به ماشێن ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ پاریس.
کاتژمێر 22:00ی شه‌و ده‌گه‌مه پاریس، ته‌له‌فوونێک وه‌خه‌به‌رم دێنێت، به خۆم ده‌ڵێم، ره‌ها گیان، له‌وانه‌یه که‌سێک له‌وپه‌ڕی سنووره دووره‌کانه‌وه دڵی وه‌کوو کانی بۆت بقوڵێ.! به‌ڵام کێیه، له کوێیه، سه‌رقاڵی چییه، نازانم؟!. سه‌خته قه‌ت به نه‌بوونی که‌سێک خوو نه‌گریت.
دڵته‌نگی بۆ به‌رۆکم به‌رنادات، زسان وه‌رزی چاوه‌ڕوانی، وه‌رزی دابڕان، وه‌رزی خۆ گرمۆڵه کردن‌و ناشتن‌و گۆڕ کر‌دنی خه‌ونه‌کانه؟!
له‌وانه‌یه زستان وه‌رزی هه‌میشه ته‌نیا مانه‌وه‌ی ره‌حیم بێت؟!
ره‌ها گیان!
برۆ خه‌وێکی زستانی‌یه‌وه، به‌شکم خووت گرت، به‌شکم راسته‌قینه‌ت قبووڵ کرد، به‌شکم هێور بوویته‌وه. به‌شکم ئه‌و هه‌موو برینه سارێژ بێته‌وه...
به‌شکم، به‌شکممممممممممممممممممممممممممممممممممممممممم.!

Subscribe to:
Posts (Atom)