ژیان له‌گه‌ل هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی،ده‌گه‌ل سه‌رجه‌م دژوارییه‌کانی، دیسان شیرین و جوانه. ئه‌م شیرین و جوانیانه گه‌لێک جاران له به‌ستێنی رووخاوی و دژواریه‌کاندا، قه‌تیس ده‌مێنه‌وه. بۆ دیتنه‌وه‌یان گه‌ره‌که چنگه کڕکێ بکه‌ین و ماندوو بین و کۆڵ نه‌ده‌ین.
زه‌مه‌نی ئێستامان دۆخێکی پڕ له ئالۆزی و هه‌ڵچوون و شکانه‌وه‌یه. سارێژه له دڵه‌راوکه و په‌رێشانی و چاوه‌ڕوانی...
زه‌مه‌نێک که مه‌وداکانی په‌یوه‌ندی ئینسانی ئێمه له تهنگهبهریهوه بۆ هه‌راوی ده‌به‌ن. زه‌مه‌نێک که خسله‌ته سهرهکیێهکانی تووڕه بوون، هه‌ڵچون و پێک هاتنی هه‌ستی شه‌ڕانگێزیه.
له وه‌ها دۆخێکی ئالۆز و پڕ له چاوه‌ڕوانی و پڕ له زه‌خت و زۆری رۆحی و ده‌رونیدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک سۆراغ ناکه‌ین تاکوو چۆرێک له ده‌ردی ده‌رونی بۆ برێژین ، پێویسته ته‌نها و ته‌نها بیر له خه‌ونه گه‌وره‌کان بکه‌ینه‌وه.
ئێمه به پاڵپشتی یه‌کتر و رێزگرتنی یه‌ک ده‌گه‌ینه ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌م خه‌ونانه که رۆحمان تێر ئاو ده‌که‌ن.
Monday, May 29, 2006
Friday, May 26, 2006
گریان
نازانم بۆچی وام. هه‌ر کاتێک که هه‌ست ده‌که‌م که‌سێک زوڵمم لێده‌کات، زۆرتر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه. هێنده بیر ده‌که‌مه‌وه که مندال ده‌بمه‌وه، ئه‌منده منداڵ ئه‌بمه‌وه که منداڵانه ده‌گریم.
گریانی منداڵانه هه‌میشه بێده‌سلاتی نیه، گه‌لێک جاران ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له ئاست بێدادی و زێده‌رۆیی، زۆر جار داخوازێکی رهواو ئینسانییه. هه‌میشه په‌ڵپ نیه. ساوا نافامێت قسه بکات و گه‌وره‌ساڵانی به‌ئه‌زمون تێبگه‌ێنێت که برسیه‌تی، ده‌گری هێنده ده‌گری تاکوو به‌شی خۆی ده‌ستێنێت.
گریان ئامرازێکه بۆ سه‌ندن و وه‌ده‌ست هێنان. ئامرازێکی ئینسانیه بۆ راکێشانی ئه‌وانی دیکه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان لێبکه‌نه‌وه‌و یارمه‌تیمان بده‌ن.
به‌لام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان وه‌ها گیرۆده‌ی پیاوه‌تی، ئازایه‌تی و قاره‌مانی و خۆ دهرخستنین که گریان بۆته شه‌رم و شوره‌یی...
له ناخدا بۆگه‌ن و له ڕواله‌تدا پاک و بێگه‌رد.
دونیاێکی پڕ له گومان و که‌م گریانه.

Thursday, April 20, 2006
لاتاوو هاویشتن !
له کۆنه‌وه دراوسێ و جیرانه‌تی و هاوماڵی، له کوردستان بایه‌خی تایبه‌تی پێدراوه. له زۆر که‌سی به‌ساڵداچوو بیسراگه که: "خوێنی هاوماڵ له‌سه‌ر هاوماڵه". مانای لێدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده‌ی پێشینیان له بواری کۆمه‌لایه‌تی و کۆمه‌ڵناسییه‌وه، به ڕونی ده‌ریده‌خات که هاوماڵ، چه‌نده ئه‌رکیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌یه و، تاکوو کوێ له خزمه‌ت یه‌کدان و، هه‌ڵگری رازونیازی یه‌کترن. ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و به‌کۆمه‌ل ژیان، له‌سه‌رمان فه‌رز ده‌کات، که‌سایه‌تی و رێزی یه‌کتر بپارێزن. ئازادی تاکوو ئه‌و جێگا مانای هه‌یه که من سنوری ئازادی و رێزی ئه‌وی دیکه نهبهزێنم.!
به باوه‌ڕی من بۆ پاراستنی که‌سایه‌تی و پێشێل نه‌کردنی که‌سایه‌تی یه‌کتر، هیچ پێویست به‌وه ناکا ئێمه وه‌کوو یه‌ک بیر بکهیهنهوهو، ڕچاوی یه‌ک جۆر ریبازی ڕامیاری،فیکری،ئایینی‌و...بکه‌ین.
له بیرمه، که زارۆک بووم، دایکم هه‌میشه رایدهسپاردین، نه‌خڵه‌تێین ده‌روجیرانان ته‌نگاو که‌یین، ده‌نا به باشی مشورمان ده‌خوات. به قه‌ولی کوردی "له‌سه‌ر گوڵی قاڵی ده‌مانگێرێته‌وه".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، بڕێک ده‌روجیران هه‌بوون و هه‌ن، ئه‌م داب و نه‌ریته‌یان ڕچاو نه‌ده‌کرد و نایکه‌ن. ئێستا که کوردان په‌رته‌وازه بوون و جیا له کوردستان له ولاتانی پێشکه‌وتووی جوراوجۆری دونیا گیرساونه‌وه‌و به خۆشییه‌وه به‌شێکی زۆرمان خه‌ریکی خوێندن و کارکردنین و ئه‌مه‌ش بواری گۆڕانێکی باش له تاکی هاوچه‌رخی کوردی‌دا بۆ تێگه‌یشتنی پتر له ئازادی و مافی تاک، پێک دێنت؛ به مه‌رجێک له ده‌مارگرژی و هه‌ستی خۆبه‌زل زانی دووره‌په‌رێزی بکه‌ین و ئاماده‌یی بواری گۆرانمان تێدا پێک بێت، گۆران شتێکی باشه له گه‌ل له خۆ وون کردن جیاوازی قولی هه‌س ...
دیاره له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دهروجیرانهتی به شێوازی که‌ون نیه و ژیانی کۆمه‌لایه‌تی ئێره به گشتی و سیسته‌می ئابوری و وڵاتانی گه‌شه سه‌ندوو بواری ژیان، وه‌کوو کوردستان ده‌گه‌ل دژواری جیددی روبه‌روو ده‌کاته‌وه.
به‌لام ئێستا یه‌کێک له ئامرازه‌کانی پێشکه‌وتووی جیرانه‌تی، ماڵپه‌ری ئهنتڕنێته، که تاریف و مانای ئه‌م چه‌مکه کۆمه‌لایه‌تیه‌ی جیرانه‌تی گۆریوه‌و مه‌به‌ستی ئه‌ز له جیرانه‌تی، ڕاستوڕه‌وان ئه‌م بواره ده‌گڕیته‌وه، که به باشی په‌ره‌ی گرتووه‌و هیوام وایه پتریش په‌ره بگرێت و یارمه‌تی به بوژانه‌وه‌ی هه‌موو بواره باشه‌کانی کۆمه‌لگای مه بکات...
جاری وایه مرۆڤ بۆ رێزلێنان شتێک ده‌بێژێت. له‌وانه‌یه هیچ مه‌به‌ستی تایبه‌تی نه‌بووبێت و نه‌یبێت، مه‌سه‌له‌ن خه‌می دڵ هه‌ڵده‌رێژێت و دوو قسه ده‌کات و "سرێک" لای جیرانیک ئاشکرا ده‌کات . به دابی کۆن سفره‌ی دڵی لا ده‌کاته‌وه. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه له جه‌وهه‌ری خۆیاندا ئاسایین و، شت گه‌لێکی نوڕمالن وته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هزری خۆسه‌پاندنی له پشت نه‌بێت، ده‌توانێ بواری جیددی دیالۆگێکی شارستانی و هاوچه‌رخ، له نێوان تاکه‌کانی کورددا، بره‌خسێنێت که ئاکامی باشی به‌دواوه بێت.
ده‌مامکی پێشکه‌وتن خوازی، زۆر زوو ڕه‌نگ ورووی کاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی که لاتاوو و پلار ده‌هاوێن، بێ ئه‌م لاولا، له باری کلتوری هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، لاوازن. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان، به هه‌ر هۆێک له هه‌ڵه‌دابن و، ئێمه رێگای وانمان پێ باش نه‌بێت، زانست و عورفی ئینسانی ده‌خوازن، که ڕینوێنینان بکه‌ین و، به به‌ڵگه، بۆیان بسه‌لمێنیین که ئه‌و رێگای پێیدا ده‌رۆن،_ نه‌ک باش یان خراپ_، به‌لکوو رێگای باشتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج. نابێ له بیرمان بچێت که تاکه‌کان به جیاوزییهکانیانهوه جوانن.!
ئیدی لاتاوو و پلار هاویشتن، نه‌ک یارمه‌تی ناکات به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، به‌پێچه‌وانه، ده‌توانی بواری شه‌ڕه دهنددوکه و، قسه و قسه‌لۆکی وه‌ها بخولقێنێت، که وه‌کوو ڕه‌شه‌با هه‌موو دیارده‌ێکی باش ڕاماڵێک و، بواری پشووی ئارام له هه‌مووان بستێنێت و، پشوو سوارمان بکات...
وه‌ها دیارده‌ێک، له دایک بوونه‌وه‌ی هه‌مان کلتوری قسه هێنان و بردنی که‌ونی جیرانه‌تی کۆنه و، له‌دایک بوونه‌وه‌ی زار به‌هاواری و، شه‌یتانی و شۆفارییه. دیارده‌ێک که، ته‌نها ئاڵوزی به‌رهه‌م دێنێت. ئێمه ئه‌گه‌ر وبلاگمان ساز کردوه، یان بۆیان ساز کردوین، ده‌مان هه‌وێت له کاتی بێکاریدا و، له عاله‌می ته‌نهایی خۆماندا، به ئارامی پشوو بده‌یین و، گه‌شه به بواره جیا جیاکانی توانای خۆمان بده‌یین...
لای من زۆر ساکاره ، نوسینه‌کانم ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت و؛ دیالۆگ بهێنه ئاراوه، نه‌ک بۆ وه‌ها روداوێک خه‌م دامناگرێت، به‌لکوو خۆشحال ده‌بم و شانازیش ده‌که‌م.
خراو نیه ئه‌و بلێم، به‌شی ئه‌ونده وشه‌م پێیه، بۆ لاتاو و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک به‌کاری بێنم. به‌لام مێهره‌بانیم له پاشه‌قول گرتن پێ باشتره. هه‌ر بۆیه به‌ر له هه‌ر وڵامدانهوێک به‌وانه‌ی له مێتۆدی لاتاوو قسه و پلار هاویشتن که‌لک وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌کانیان، نوسینی ئه‌م چه‌ند دێره‌م به پێویست زانی.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه من ده‌ناسن ده‌زانن که نوقمی ساکاری و ساده‌یم و، قسه و بابه‌تی هاورێیانه و دۆستانه زۆر زیاتر له لاتاو و شه‌ره ده‌ندوکه، کارم تێده‌که‌ن و، به پێچه‌وانه‌که‌شی خۆراگر و پێداگرم.
به ئاواتی جیرانه‌تی له سه‌ر بنه‌مای رێزلێنانی یه‌کتر، ئه‌گه‌رێش وا نیه ده‌ست به کڵاوی خۆوه گرتن، تاکوو "با "نه‌یبات.
تاکوو بزانیین چی ده‌قه‌ومێت.؟!

Wednesday, April 19, 2006
هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی حیزبی دێمۆکرات، له ئاست قه‌ڵه‌مه بێ ناونیشانه‌کاندا.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م، سه‌عات 9:30 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1385ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی مارسی 2006ی زایینی، حهوتهمین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگرانو موشاویرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێناو پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام، سه‌عات 8ی دواینیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی خاكه‌لێوه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. 1
خالێکی جێگای سه‌رنج و بایه‌خی به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌باره‌ت به کۆتایی هاتنی حهوتهمین پلینۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌یه".... پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاره‌كانی خۆیدا، له‌و نووسراوو بابه‌تانه دوا كه به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌سه‌ر سایته‌كان دانراون‌و له‌واندا درۆ‌و چه‌واشه‌كاری به‌رانبه‌ر به حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی كراون. به‌شدارانی پلینۆم به تێکڕای ده‌نگ ئه‌م كاره‌یان به توندی مه‌حكووم كرد‌و به كرده‌وه‌یه‌كیان دانا كه له خزمه‌ت سیاسهتو پیلانی دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دایه..." .2
ئاشکرایه که کۆنگره‌ی 13ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،" له ڕێكه‌وتی 13ی پووشپه‌ڕی 1383ی هه‌تاویدا، به‌رامبه‌ر به 3ی مانگی جولای 2004ی زایینی پاش 5 ڕۆژ كاری به‌رده‌وام، ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی پووشپه‌ر، به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.".3
شیاوی ئاماژه‌یه که پێش کۆنگره به گشتی و، پاش کۆنگره به تایبه‌تی، کۆمه‌لێک له به‌دخوازان و بوغز له زگ و قین له دڵانی حیزبی دێمۆکرات، وه‌کوو پێشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان، که‌وتنه چه‌واشه‌کاری و به که‌ڵک وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له تۆڕی جیهانی ئه‌نته‌ڕنێت و هه‌ندێ رۆژنامه و میدیای دیکه که قه‌ت خێری حیزبی دێمۆکراتیان نه‌ویستوه‌و ناوێت...، لافاوێک له قسه‌ی سوک و بوختان و درۆی داتاشراو‌و هه‌ڵبه‌ستراوی زه‌ین و بیری مێشکی خۆیان، ئاراسته‌ی حیزبی دێمۆکرات به گشتی و، رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات به تایبه‌تی کرد.
خاڵی جیاوازی ئه‌م هێڕش و په‌لاماره ته‌بلیغیه‌ی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، له پاش ته‌واو بوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 13 ، ئه‌وه بوو که به‌شی هه‌ره زۆریان له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ حیزب و جوڵانه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، خۆیان ده‌ناساند. ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له‌م قه‌ڵه‌مه ژه‌هراویانه، خۆیان به ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب ده‌دایه قه‌ڵه‌م و، له هه‌مان حاڵ‌دا له سه‌نگه‌ری دوژمنانی حیزبه‌وه ته‌قه‌یان له سه‌روه‌رییه‌کانی حیزبی دێمۆکرات ده‌کرد و، له یه‌ک قسه‌دا له کۆی نوسراوه‌کانیان یه‌ک وشه‌شیان هیچ قازانج و خێر و بیرێکی بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد تێدا به‌دی نه‌کراوه. ئه‌مه له حالێک دایه که یه‌کێک له شانازییه‌کانی حیزبی مه، پاراستنی ئازادی بیروباوه‌ڕه و پێک هێنانی بواری ئازادانه‌ی بیر‌و ره‌خنه‌یه له هه‌موو ئاسته‌کاندا له حیزبی دێمۆکرات‌دا.
هه‌ر چه‌نده حیزبی دێمۆکرات له مێژووی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیدا، گه‌لێک جار له گه‌ل پیلان و ره‌شه‌کوژی و داپلۆسین ڕووبه‌روو بووه‌و قه‌تیش چۆکی دانه‌داوه‌و داینادات ، به‌ڵام ئه‌م پیلانه نوێیه‌ی ناحه‌زانی دێمۆکرات، به پێچه‌وانه‌ی ئاکار‌و کرداری پێشووی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، هه‌ر وه‌ها پاش زۆر هه‌ڵوێست و روانگه‌ی که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حیزبی و مه‌حکوم کردنی ئه‌م مێتۆده له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دیسان درێژه‌ی هه‌بوو. بۆ وێنه ده‌توانیین ئاماژه به‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه بده‌ین که سه‌رجه‌میان پێش گرتنی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌م هه‌لوێسته دروست و دلسۆزانه‌یان ده‌ربڕی بوو، که ئه‌و جۆره نوسینانه قازانجی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کوردی تێدا نیه....
رێزدار کاک عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، له وتووێژێکدا له گه‌ل رادیۆ ده‌نگی کوردستان ، که پاشان ده‌قی ئه‌و وتووێژه له ژماره 428ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا، بلاوکرایه‌وه ، ئازایانه و بوێرانه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا قسه‌ی کرد. ناوبراو له وڵامی پرسیارێکدا له‌م باره‌وه ئاوا ده‌ڵێت: "... با له‌پێش دا ئه‌وه بڵێین كه ئوسووله‌ن له هه‌ر حیزبێكی زیندوودا له هه‌ر حیزبێكی فهعالو تێكۆشه‌ردا بوونی بیروڕای جیاواز، سه‌لیقه‌ی جیاواز بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان وجوودی هه‌یه‌و ئه‌وه شتێكی سروشتییه، بوونی ئیختلافی نه‌زه‌ر مه‌عناكه‌ی له راستیدا زیندوویی ئه‌و جیزبه، ئه‌و جه‌ره‌یانه سیاسییه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر حیزبێك ئازادی تیا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر حیزبێك ده‌رتانی ده‌ربڕینی بیروڕاو نه‌زه‌ری جیاوازی تیا نه‌بێ ئه‌وكات مومكینه هه‌موو یه‌ك قسه بكه‌ن هه‌موو یه‌ك نه‌زه‌ریان بێ، ئه‌وه به مه‌عنای موسبه‌تی شته‌كه نابێ لێك بدرێته‌وه به‌ڵكوو مه‌عنا مهنفییهكهی لێك ده‌درێته‌وه، ئێمه‌ش چاومان له‌و سایتانه كردوه زۆر بابه‌ت یا زۆر به‌ناو گله‌یی یان ئیرادو ئیشكالیان له سه‌ر حیزبی دێمۆكراتی تێدایه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ناوی نهناسراوو خوازراو‌و موسته‌عاره‌وه قسه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ئیتیهام ده‌ده‌نه پاڵ كه‌س یا كه‌سانێك كه پێم وایه ئه‌م جۆره كارانه جگه له‌وه كه وه‌زعه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن، جگه له‌وه كه ته‌عبیراتی جۆراوجۆری لـێ‌بكرێ ته‌ئسیرێكی دیكه‌ی نابێ‌و ره‌وایش نیه كه‌سانێكی دیكه به ناوی خوازراوه‌وه به ناوی موسته‌عاره‌وه هه‌رچییه‌ك به‌ده‌میان دا دێ یا به قه‌ڵه‌میان دا دێ بینووسن، بێ ئه‌وه‌ی مه‌علووم بێ ته‌ره‌فه‌كه كێیه‌و مه‌علووم بێ قسه‌كان له‌سه‌ر چ ئهساسێكنو ده‌ره‌تانێك به ته‌ره‌ف نه‌درێ كه ئه‌ویش قسه‌ی خۆی بكا‌و نه‌زه‌ری خۆی بدا؟ بۆیه من پێم وایه دڵسۆزانی حیزب یا ئه‌و كه‌سانه كه به‌په‌رۆشن بۆ حیزبی دێمۆكرات رێگه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی نهزهراتهكهیان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكه‌یان، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و شێوهكارانه به كارێكی نادروست دهزانمو به كارێكی ئوسوولی نازانم...".4
پاشان رێزدار مامۆستا سکرتێری پێشووی حیزب له سمینارێکی ئهنتهرنێتیدا که به بۆنه‌ی 60 ته‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی کۆماری کۆردستان، له پاڵتالک بۆ به‌رێزیان رێکخرابوو، له وڵامی پرسیاری کۆمه‌ڵێک له به‌شدارانی ئه‌م سمیناره‌دا سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ حیزب و رێبه‌رایه‌تی حیزب، ڕاشکاوانه و بێ پێچ و په‌نا فه‌رمووی: "... سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه‌ی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆر له حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا دیومه و هه‌میشه‌ش پێم شتێکی باش بووه، چونکوو حیزبێکی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆری تێدا نه‌بێ یان مردووه یان دیکتاتۆری تێدایه، به‌ڵام پێم خۆشه له‌م تریبونه‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و سایتانه نوسراون هه‌مویان مه‌حکوم ده‌که‌م؛ جارێک ئه‌وانه‌ی له زیدی من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م، هه‌زار جار ئه‌وانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م. با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من ئه‌و شتانه ده‌نوسن گوێیان له من بێ، ئه‌من ئه‌و شتانه مه‌حکوم ده‌که‌م و پێم شتێکی زۆر خراپه. حیزبی دێمۆکرات ڕه‌نگه مه‌سایلی هه‌بێ وه‌کوو هه‌موو حیزبێکی ، ئه‌گه‌ر نه‌یبێ مردوویه، به‌لام له نێوخۆی دا مه‌سایلی خۆی باس ده‌کا...".5
شیاوی سه‌رنجه که هێژا مه‌لا حه‌سه‌ن رستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له وتووێژێکدا له گه‌ل زایه‌ڵه به‌شی کوردی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوئێد، هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره کرده‌وه‌و ئاکاروکرداری نوسه‌رانی نیقاب پۆشی مه‌حکوم کرد و پێی له سه‌ر ئه‌و راستییه داگرته‌وه که له حیزبی دێمۆکرات‌دا بیروباوه‌ر و قسه و دیالۆگ ئازاده و هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزب بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و پێره‌وی ناوخۆی حیزب‌دا بیرورای خۆی ئاراسته بکات و کۆر و کۆبوونه‌وه پێک بێنێ و له سه‌ر کێشه و بابه‌ته‌کان قسه بکات و هه‌ڵوێستی هه‌بێت و.... .6
هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ئاست ئه‌م دیارده‌دا شیاوی رێزه و وه‌کوو هه‌ڵوێستی ته‌واویه‌تی حیزبی دێمۆکرات له ئاست ئه‌و که‌سانه‌دا که هه‌وڵی چه‌واشه‌کارانه دژ به بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌مان ده‌ده‌ن، گرینگ و شیاو و جێگای رێز و وانه لێوه‌رگرتنه بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵێکی زۆریان بۆ بهدناوکرانی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات‌دا، به‌لام ئێستا ده‌بینن که ته‌نها شکه‌ست و ناکامیان بۆ ماوه‌ته‌وه، تاکوو حیزبی دێمۆکراتیش یه‌کگرتوو بێت، له‌مه پتریان به‌رناکه‌وێت.
روون و ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له ماوه‌ی نزیک به سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا به هه‌موو شێوه‌ێک هه‌وڵی به‌دنێو کردنی رێبه‌رانی دێمۆکرات و تێکۆشه‌رانی دێمۆکراتیان داوه‌و ده‌یده‌ن. ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ره گه‌وره‌و مه‌زنی پیلان گێڕانی ئه‌م مێتۆده، ئه‌وه بووه که حیزبی دێمۆکرات له جه‌ماوه‌ری کوردستان داببڕن و به ته‌نهای بهێڵنه‌وه. کام خه‌باتگێڕی دێمۆکرات هه‌یه که ئاشنا به‌م کرداره دزێوه‌ی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات نه‌بێت و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا خه‌رمانێک ئه‌زموونی به‌نرخی که‌ڵه‌که نه‌کردبێت؟!
شیاوی ئاماژه‌یه که سکرتێری گشتی حیزب به‌رێز کاک موسته‌فا هیجری و، هێژا کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی و زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی کادری رێبه‌ری و کادره‌کان و ئه‌ندامان، له سه‌رجه‌م وتووێژ و لێدوانه‌کانی خۆیاندا ئاشکرایان کردوه که ئه‌گه‌ریش له حیزبی دێمۆکرات‌دا کێشه هه‌بێت، په‌یوه‌ندی به حیزبی دێمۆکراته‌وه هه‌یه و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌کتر و پاراستنی که‌سایه‌تی یه‌کدی، بۆ خۆیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان ده‌ده‌ن... .7
ئه‌گه‌ر واشی لێک بده‌ینه‌وه که له حیزبی ذیمۆکراتدا کێشه وناکۆکی هه‌بێت، که به باوه‌ڕی هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات ئاسایییه و، نیشانه‌ی زیندوو بوونی حیزبه، ئه‌وه خۆ دژبه‌ران و نوسه‌رانی چه‌واشه‌کار ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌م بیر و روانگانه بن و لانی که‌م ده‌بێت خۆیان له دهروێکدا ببینه‌وه. لێره‌دایه وه‌کوو رۆژی روناک ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌و جۆره نوسیانه له ژێر ناوی جۆراوجۆردا دلسۆزی و خه‌مخۆری بۆ حیزبی دێمۆکرات و له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد لێ هه‌ڵناهێنجرێت و ته‌نانه‌ت فڕیان به‌سه‌ر راستیشهوه نیه و له چوارچێوه‌ی کلتور و تێگه‌یشتنی حیزبی دێمۆکرات‌دا، جێناگرن.
هه‌ڵوێستی هاورێیانی حیزبی له هه‌موو ئاسته‌کاندا له مه‌ڕ ئه‌م جۆره نوسینانه، سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌م راستییه که ئه‌م جۆره قه‌ڵه‌مانه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک نوسیبێتیان و بنوسن، خێریان بۆ حیزبی دێمۆکرات تێدا نه‌بووه‌و هیچ کاردانه‌وه‌ێکی باشیان به قازانجی جولانه‌وه‌ی کورد به گشتی و حیزبی دیمۆکرات به تایبه‌تی به‌دوادا نه‌هاتووه.
هه‌وڵ دان بۆ به‌دنێوکردنی حیزبی دێمۆکرات، جیا له خێر و بزه‌ی دوژمنانی سوێند خواردوی گه‌ل کێی پێی شاد ده‌بێت و، خێره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کێوه؟! ئه‌گه‌ر واش لێک بدرێته‌وه، که که‌سانێک به نیازی دوژمنایه‌تی ئه‌م مێتۆده‌یان ره‌چاو نه‌کردوه، ئه‌وه ده‌بێت به‌و ئاکامه گه‌یشتبێتن که هه‌وڵی تیرۆر کردنی که‌سایه‌تی و رێبه‌رانی ئێستا و رابردوی حیزب، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ که‌س تێدا به‌سته نیه و، هیچ به‌رهه‌مێک بۆ ئێمه و خه‌باته‌که‌مان نادات. ئه‌گه‌ریش ئه‌م میتۆده هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا راشکاوانه ده‌کارین بێژین که ئه‌م جۆره که‌سانه وه‌کوو ئه‌ولادی خراپ، له‌م ماڵه باوانه بێبه‌ریین. ئێستا ئه‌رکی هه‌مووان ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌کریزی و هاوخه‌باتی کار بکه‌ین و، به شاندانه ژێر کار، هه‌موو هه‌ولێکی ناحه‌زانی بزوتنه‌وه‌که‌مان بۆ لاوزکردنی حیزبه‌که‌مان هیوا بڕاوو ده‌سته‌وه‌ستان بکه‌ین. له هه‌مان حالدا ڕاشکاوانه ره‌خنه‌کانی خۆمان ئاراسته بکه‌ین و له ئاست که‌موکورییه‌کان به خاوه‌ن ده‌رکه‌وین. من له رێکه‌وتی 2004.05.16 دا، له به‌شێکی وتارهێکمدا سه‌باره‌ت به کێشه‌کان و ناکۆکییه‌کان و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌کارانه‌یه ئاوا بیروڕای خۆم خسته‌بووه ڕوو" ... بۆ هه‌موو ئێمه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له حیزب‌دا چالاكیمان بووه و سه‌ركه‌وتنی حیزبیـشمان بۆ گرینگه، باش ده‌زانین كه ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی زۆر ئاسایییه وهه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت. ڕه‌خنه‌گرتن له سكرتێر و ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شتێكی ڕه‌وایه و هه‌میشه بووه و هه‌ر ده‌شبێت، جا كه وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرس و بابه‌تی نێوخۆیی (ئه‌ویش به دوور له ڕاستی) ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكرێت؟ من به‌ش به حاڵی خۆم پێمخۆشه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بنووسێت و بیر و باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕێت و پرسیار بكات. حیزب حیزبی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به وه‌دیهاتنی مافه نهتهوایهتییهكانی خه‌ڵكی كوردستانه و جیا له‌مه‌ش هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه پرسیار بكات و له‌مه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. ئه‌مه هه‌رگیز به مانای تیرۆری كه‌سایه‌تی و بوخاتان و قسه‌ی سووك نییه..." 8
ئه‌وه‌تا هه‌موان باس له‌وه ده‌که‌ن که حیزبی دێمۆکرات به بێ دێمۆکراسی مانا نادات. ئه‌م کلتوره وه‌ها ئاوێته‌ی حیزب و به‌رنامه و کرداری خه‌باتگێڕانی دێمۆکراته، که مه‌حاله به بێ ئه‌م چه‌مکانه دێمۆکرات بناسرێته‌وه و، خه‌باته‌که‌ی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فای کوردسانه‌وه، پشتیوانی لێبکرێت. جا ئێستا که هه‌وڵی به‌دخوازان و، قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوییه‌کان بۆته بڵقی سه‌ر ئاو، با هه‌ر ده‌هۆلی درۆیین بکوتن، کێ هه‌یه باوه‌ریان
پێ‌بکات و به هه‌ندیان بگرێت ؟!
ره‌حیم ره‌شیدی_ پاریس
ژێده‌ر:
1. به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
10/1/ 1385 (30/3/2006 )، سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونی پلینۆمی حه‌وتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
2. هه‌مان سه‌ڕچاوه
3. راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌بارت به ته‌واو بوونی گۆنگره‌ی 13
18ی پووشپه‌ری 1383ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 8ی جولای 2004ی زایینی
4. ژوماره 428 کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا
5. ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
6. ماڵپه‌ری رادیۆ زایه‌ڵه
7. کۆرو و کۆبوونه حیزبییه‌کان و، ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا
8. ماڵپه‌ری ره‌حیم ره‌شیدی

Monday, April 17, 2006
درگاکه بکه‌وه...
عه‌زیزم وه‌ها تاسه‌م کردویت که مه‌پرسه. به زویی دێمه‌وه و تێر لێتدهڕوانم و چاوه‌کانم به باڵاتا ههڵدهگێرم. تکایه خۆت مه‌شۆره نه‌کا ئاوی بێڕه‌حم بۆنی ئه‌م ماوه‌ت ڕامالێت، که دێمه‌وه سه‌ره‌تا دات ده‌نێم و تێڕ تێر لێت ده‌ڕوانم. هێنده که باوه‌ڕ بکه‌م ئیدی خه‌یال نهیبردومهوه...
دێمه‌وه، به هێواش هێواش، په‌نجه‌کانم پرچه‌کانت لاده‌دات و لێوه‌کانم له‌سه‌ر لێوه‌کانت ڕاده‌کشێت. وه‌کوو باران به بالاتا داده‌چۆرێم و به کۆلانی ته‌نگه‌به‌ری مه‌مکه‌کانتا گوزه‌ر ده‌که‌م، گوزه‌ر ده‌که‌م تاکوو گوناهبار بم...
تکایه خۆت مه‌شۆره با بۆنی ئه‌م دوریه هه‌ڵمژم، بۆنی ئه‌و وشانه‌ی که هه‌موو شه‌وێک منت پێ ده‌کردنه خه‌و و هه‌موو سپیێدهێک ئه‌هاتیته ژوره‌که‌مه‌وه و ڕاتدهژهندهم، به نۆره‌ش بێت نۆره‌مه بێم ده‌تلاوێنمه‌وه و هه‌موو کاته‌کانم هینی تۆ ئه‌بێت، کاتێک بۆ لێدوان، ده‌مێک بۆ نیگا، ساتێک بۆ ماچ و شهوگارێکیش بۆ ده‌ست بازی و ڕاکشان...

حه‌ز!
حه‌زی گه‌ڕانه‌وه هه‌موو وجودی داگرتووم. هه‌موو شه‌وێ، جانتای گه‌رانه‌وه‌م تێک ده‌نێم و، به ئاواتی سه‌فه‌ری شه‌وه‌کی، سه‌رم له سه‌ر باڵشتهکهم ڕاده‌خه‌م. ده‌ستم ده‌خه‌مه ژێر سه‌رم، به ئارامی چاوه‌کانم له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێم و له گه‌ل یادوه‌رییه‌کانی تۆ ده‌که‌ومه دوان...
ئه‌م دورییه چ تاقه‌ت پڕوکێن و خه‌ماوییه، ئه‌گه‌ر حه‌زی گه‌رانه‌وه، چاوه‌ڕوانی، پێکگه‌یشتنه‌وه، دیتنه‌وه‌و...له مرۆڤه‌کان بستێندرێته‌وه، هه‌ست ئه‌که‌م ژیان له ڕاده‌به‌ده‌ر بێ بایه‌خ ئه‌بێت و، حه‌زی گه‌ڕان به دوای جوانییه‌کاندا ده‌سره‌وێت. ئیتر ئێره دوایین مهنزڵگهیه، ترسناکترین دۆرانه، دۆرانێ که قانی دیکه‌ش ئه‌گه‌ر بداته‌وه بۆ بوژانه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاواته سوتاوه‌کانه. ئه‌وانه‌ی دڵیان کاروانسه‌رایه، زۆر ئاسان ئاواته‌کان ئه‌که‌نه خۆڵه‌مێش...
حه‌ز وه‌کوو هه‌ستێک، وه‌کوو لایه‌نێکی شاراوه‌ی ده‌رونی ئینسانه‌کان، هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له گه‌ڕاندا بین بۆ گه‌یشتن، دۆزینه‌وه، پێگه‌یشتن، وه‌ده‌ست خستن، یان دیتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیده‌ری دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانمان.
عه‌زیزم!
ئه‌مێستا حه‌زی گه‌ڕانه‌وه وه‌ها چه‌که‌ره‌ی تێدا کردووم، جاری وایه قینم له شته پیرۆزه‌کانیش ده‌بێته‌وه. دابڕان له ئامێزی پڕ له ئه‌وینی تۆ، هه‌ندێک جاران هۆکارن تاکوو قینم له خۆشم بێته‌وه، چ بگا به‌و باوه‌ڕ و به‌هایانه‌ی که له پێناوی وه‌دی هێنانیاندا، به ناچار له تۆ دوریان خستوومه‌وه. تۆ بۆ من، پیرۆزترین و به‌رزترین، هێمای جوانی و فیداکاریت.
رۆژێک سۆراغ ناکه‌م که تۆم تێدا خۆش نه‌ویستبێ و، بیرم لێنهکردبیتهوهو بۆ دیتنه‌وه‌ت، له ئامێزگرتن و بۆن پێوه‌کردنت ئاخم ههڵنهکێشابێت و، په‌ژاره داینهگربێتم.
دابڕان به هه‌موو تاڵی و سوێری خۆیه‌وه، ئه‌زموونه. ئه‌زموون، شتێکی خاسه بۆ باشتر به‌رێوه چوونی ژیان. هاوڕێم، جوانترین، به‌نرخترین، ڕانگاڵهترین ئه‌زموونی ئه‌م دوریه‌ی منی شه‌یدات، ئه‌وه‌یه که تابلۆی روخساری تۆ له هه‌موو شته جوانه‌کاندا ده‌بینمه‌وه. له نێو هه‌موو بۆنه خۆشهکانا بۆنی تایبه‌تی تۆ جودا بۆن ده‌که‌م و بۆ ناخی پڕ له حه‌زمی هه‌ڵده‌مژم...
لای ئه‌ز ژیان پڕ جوڵه و جوانه، چونکوو حه‌زی هاتنم بۆ لات باڵای کردوه‌و و له لوتکه دایه، وه‌کوو یه‌که‌م رۆژی ئاخافتنمان پڕ وزه‌یه و ئه‌وین ئهرژێنێته هه‌موو ده‌ماره‌کانمه‌وه. من ئه‌گه‌ر به به‌له‌می خه‌یاڵیش بێت وه‌کوو شه‌پۆله‌کان چۆن ئه‌گه‌نه که‌ناری زه‌ریا، ئه‌گه‌مه لات. هێدی، به‌لام قول و پڕ مانا درژێمه تهنهایتهوه...
هه‌تاو به تیرێژ به‌فره‌کان لا ده‌دات؛ تاکوو بگاته سه‌ر سینگی زه‌وی، گه‌یشتنێک که ئاکامه‌که‌ی توانه‌وه‌ی به‌فر و، ژیانه‌وه‌ی زه‌وییه... ته‌ڕ بوون ژیانه‌وه‌یه بۆ ژیان، نرخ دانه‌وه‌یه به هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی که له سێبه‌ری ئه‌و ئێوارانه‌دا،
درۆزنانه ماچیان تێدا دزرا و به ناڕه‌وا بێ بایه‌خ کران.
خۆشه‌ویستم!
دیتنه‌وه‌ت ته‌نیا له‌به‌ر دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانم نیه، به‌ڵکوو پتر له‌به‌ر وه‌فادار مانه‌وه‌م به جوانی و بوژانه‌وه و ژیانه. بۆ پاراستنی و گه‌شه‌دار کردنی حه‌زی خۆشه‌ویستییه. چاوه‌ڕێم به وه‌کوو چۆن من چاوه‌رێم، دێمه‌وه‌و له‌گه‌ل خۆمدا بۆنی سه‌فه‌رت بۆ دێنم. ئاگات له خۆت بێت.
پێویستم پێته وه‌کوو نان، وه‌کوو ئازادی، وه‌کوو ژیان...

Thursday, April 6, 2006
ماچێک وه‌کوو ره‌نگی ئاوی مه‌دیته‌رانه!
له‌وانه‌یه هێشتا زوو بێت. زوو، چۆن پێناسه ئه‌رێت و، له کام سوچی ئه‌م هه‌ناسانه‌ی خۆمدا، جێگای بۆ به‌تاڵ بکه‌م؟!
هه‌رچی قسه‌ت له گه‌ل ده‌که‌م و، ده‌مهه‌وێت وه‌کوو ئاوی ڕه‌وان بڕژێمه‌وه نێو وجوتهوه، تهنهایهکانت ڕاماڵم، بۆ زه‌مه‌نێکی دیکه‌م ده‌به‌یت. زه‌مه‌نێک که من ده‌خوازم ماڵئاوایی لێبکه‌م و، درگای له سه‌ر دابخه‌م.
راسته، تاکوو ئێستا له نزیکه‌وه تێر بۆنم به پرچه‌کانته‌وه نه‌کردوه. راسته، به کامێرای چاوه‌کانم، تابڵۆی روخسارتم له زه‌ینمدا، نیگار نه‌کردوه. هه‌موو جارێ که ته‌له‌فونه‌که‌م ده‌ست ده‌ده‌مێ، گه‌ره‌کمه چیرۆکی دوێشه‌وی ژورێکی تاریک و تنۆکی ته‌نهایی خۆمت، بۆ بگێرمه‌وه. ئه‌م بێ تۆیه، وه‌ها ئێحساس وشک ده‌کات، نه‌ک باران، باوه‌ڕ ناکه‌م سێڵاوێش پاراوی کات. حه‌زی باوشی تۆ چه‌که‌ره‌ی تێدا کردوم...
ئازیزم، راسته تاکوو ئێستا ئه‌و شانسه‌م نه‌بووه، تاکوو په‌نجه له په‌نجه‌کانت هه‌ڵپێکم و، به ئاشکارا له قه‌راخ مه‌دیته‌رانه، ماچێک له لێوه‌کانت گرێ بده‌م.
چی بکه‌م؟ وه‌کوو کانیاوێکی به‌هاری بووژاومهتهوه، سارێژ بووم له حه‌ز. هێنده ته‌زوو به له‌شمدا دێت، هه‌ر مه‌پرسه. ئه‌ترسم خۆدای خنکاندنی ئه‌م هه‌موو ته‌زووه، قه‌هرم لێ بگرێت و، بمکاته په‌ندی زه‌مانه...
له وڵاتی به‌فر و سه‌رما، وشه‌کانتم ده‌خوێنده‌وه‌و، پیاسه‌م له گه‌ل ده‌کردن. زۆر جار له‌گه‌لیان ده‌دوام، به‌لام ئێستا له‌گه‌لیان ده‌چمه ناو جێگاوه، هه‌موویان بۆنی تۆ ده‌ده‌ن، هه‌موویان حه‌ز دیتنت له‌مندا ده‌چێنن، دیتنێک بۆ ئارامی، بۆ نیگا لێک گرێدان...
ئه‌و گوڵانه‌ی که بۆ پێشوازیت سهندگمه، وا خه‌ریکه وشک هه‌ڵدێن و؛ سیس ده‌بن. که قسه‌ت ده‌گه‌ل ده‌که‌م، هه‌میشه بۆ مه‌کانێکی دیکه‌م ده‌به‌یت، وه‌کوو ئاوێک که له جۆگه‌له‌ی خۆی جودا ده‌بێته‌وه و، ئارام، ئارام به‌سه‌ر سینگی زه‌ویدا ده‌ڕوات. ده‌ڕوات تاکوو ماندوو ده‌بێت، پاش ماندوو بوون، به شوێنێکی زه‌ویدا، رۆده‌چێت. ئه‌م رۆچوونه له‌وانه‌یه فه‌نا بوون بێت، له‌وانه‌یه هێور بوونه‌وه، یان خۆ، دابڕان له ڕه‌سه‌نایه‌تی بێت، نازانم...
تێناگه‌م، بۆ ناهێلیت بانگی خۆشه‌ویستی خۆم، به گوێتدا بده‌م و، حه‌زی ژین و ژیانه‌وه‌مان تێدا بچێنرێت.؟!
ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا لۆمه‌م که‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێیت هێشتا زووه، ئه‌وه من ده‌ڵێم حه‌زم لێته، لێگه‌رێ با ئه‌م حه‌زه، ببێته خۆشه‌ویسی، با به کۆڵانه ئاوه‌دانه‌کانی خۆشه‌ویستیدا گوزه‌ر بکه‌ین و، قاقا پێبکه‌نیین به هه‌رچی بێ وه‌فایی یه.
با ئه‌ونده ماچ بچێنین، هه‌ر که‌س به مه‌ڵبه‌ندی خۆشه‌ویستی ئێمه‌دا گوزه‌ری کرد، به وه‌فا و راستی ئاوس بێت...
لێگه‌ری، با هێنده برژێینه نیگای یه‌که‌وه، تاکوو ئه‌بیین به‌یه‌ک، یه‌ک بوونێک له پێناو ئه‌ویندار بووندا.
گه‌ر سوبهی پێکه‌وه قسه‌مان کرد و، من بێده‌نگ بووم، بزانه خۆشم ده‌وێیت، لێگه‌رێ که بێ ده‌نگ بم.
شه‌وانه ده‌ست بازیت له‌گه‌ل ده‌که‌م؛ پرچه‌کانت بۆ شانه ده‌که‌م، چیرۆکت بۆ ده‌خوێنمه‌وه، گۆرانیت بۆ ده‌ڵێمم.
کاتێک ماندوو ده‌بم، خۆم به مهکهکانتهوه ده‌گرمه‌وه. قاقای پێکه‌نی تۆ بۆته مێلۆدی موسیقاێکی ئارام و، ڕاژاوهته ئه‌م ده‌روونه ویشک و زامدارهمهوه. وشه‌کانت هه‌موو شه‌وێک تاکوو دره‌نگانی شه‌وو، زۆر جار تاکوو سپێده، له سه‌ر سینگم ده‌نیشنه‌وه‌و، سه‌ما ده‌که‌ن. ئه‌ونده سه‌ما ده‌که‌ن که من ده‌بمه داری له خاچ دانی تۆ، ده‌بمه ئی تۆ...
گیانم، وانه‌کانت باش بخوێنه، تاقیکاریته و، زۆر دڵهڕاوکهته و په‌رێشانیت، به‌ڵام گوڵم تۆ له وانه‌ی ناز و عه‌شقا یه‌که‌میت، یه‌که‌م. ئه‌و وانه‌ی که زۆر که‌س تێیدا سه‌رناکه‌ون.
ناتوانم هه‌تاهه‌تایه، چاوه‌رێ بم، خۆم دێم، دێم و ماچی حه‌زم، له سه‌ر لێواری گۆنا و لێوه‌کانت دهنیشێنمهوهو، له‌گه‌ل هه‌وای بێگه‌ردی مه‌دیته‌رانه، هه‌ناسه‌کانت بۆ نێو وجوودم هه‌ڵده‌مژم، به‌ڵکوو ئه‌م ژانی حه‌زه‌م ئارام بێته‌وه و کۆرپه‌ی چاوه‌ڕوانیم دامرکێت....

Tuesday, April 4, 2006
له جاران پتر بیرت ده‌که‌م
نیگاکان له پێشوو نامۆترن. له‌م بازاره بێ سه‌ودایه‌دا ته‌نیاتر له جاران به دوای جووتێ چاوی ئاشناوه وێڵم. که‌س له ده‌ردی که‌س تێناگات. ئازاره‌کان قووڵتر بوونه‌وه و برینه‌کان بهسوێترن. دیواره‌کان تاریک‌تر و پیرتر له جاران خه‌ریکه وێران ده‌بن. من چاوه‌ڕوانی داڕمانیان ده‌که‌م، تاکو به سه‌رمدا خاپوور بن و وێرانییه‌كانی من بشارنه‌وه. ئێژی راستییه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ئێمه چاو به دونیا هه‌ڵێنین، نێژراون. له تابلۆی خه‌یاڵی مندا دونیا بۆته گۆڕستانی حه‌قیقه‌ته‌کان. له‌م مه‌ڵبه‌نده هه‌رچی شادی و بزه و قاقایه به دوای یه‌کدا ڕیزیان به‌ستوه تاکو بێ دوودڵی خۆیان ته‌سلیمی قه‌بره قووڵ و تاریکه‌کان بکه‌ن.
ئاواته پاییزییه‌کان بوونه‌ته خۆڵه‌مێش. وه‌فا و خۆشه‌ویستی و ڕاستییه‌کان هه‌تیوتر له هه‌ر زه‌مه‌نێک شیوه‌نی بێ که‌سی خۆیان ده‌گێڕن. درۆکان ڕه‌نگی ماقووڵیان گرتووه و به ڕیشی هه‌رچی سه‌داقه‌ته پێده‌که‌نن. خۆشه‌ویستی و ئه‌وین نا‌وێرن بۆ ساتێکیش له ترسی ئه‌وه‌ی که‌وڵی پاشکهوتوویان بدرێت به شاندا خۆ ده‌رخه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌مه شێتیه‌تی بێت، له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی بێ هیوایییهدا من سه‌رقاڵی دیتنهوهتم. تاکو له ئێواره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانیدا بڕژێمه نیگاته‌وه و پڕ به گه‌روو بانگی خۆشه‌ویستی به گوێتدا بده‌م.
له جاران زۆرتر بیرت ده‌که‌م. وه‌ره ئازیز له‌م تاریکستانه‌دا ده‌سته‌کانم بگره تا هه‌رچی کهف و کوڵی ڕۆژانی تهنیاییته به په‌نجه‌کانم ڕایماڵم. وه‌ره با به شه‌پۆله‌کانی لێک ئاڵانمان زه‌مه‌نێکی نوێ بۆ ژیان بخوڵقێنین و چرای گه‌رم بوونه‌وه‌مان به تێکه‌ڵکردنی هه‌ناسه‌کان داگیرسێنین. له به‌رده‌می گڤه گڤی ڕه‌شه با و تۆفانه‌کاندا چاوه‌ڕوانتم.
هه‌ست ئه‌که‌م به دیتنه‌وه‌ت خۆر له ته‌کان و جووڵهکانماندا ئه‌بوژێته‌وه و جارێکی تریش له که‌ل سه‌ر ده‌ردێنێت و به‌سه‌ر خامۆشی شار ی هیواکانماندا شۆڕ ئه‌بێته‌وه...

Monday, April 3, 2006
تینووم
دانیشتوم و بیر ده‌كه‌مه‌وه. بیر له‌م ساته سه‌ختانه‌ی كه ڕۆحی مرۆڤ ده‌گوشن و ساتێك به‌رۆكم به‌رناده‌ن. بیر له‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌موو شت بۆنی ژیانی ده‌دا و، تۆ مانای ژیانت ده‌خوڵقان. من له بوونتدا ده‌توامه‌وه. بیر له‌و ساتانه ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رگیز كۆتایان نه‌ده‌هات و، ئێمه پێكه‌وه جوانترین مرۆڤی ئه‌م گۆی زه‌وییه بووین. ئێستاش جێ په‌نجه‌كانت به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌مه‌وه دیارن و گه‌رمی هه‌ناسه‌كانت به ڕوخسارمه‌وه تابلۆێكی زۆر نه‌خشین نمایش ده‌كه‌ن.
تۆ زمانت به‌سه‌ر هه‌موو ڕێگه و بانه‌كانی وجودم دادهخزاند و، من هه‌موو پێكهاته‌ی له‌شم ده‌بووه كانیاو؛ له به‌رده‌می گڕگرتندا تینێوتی تۆم ده‌خنكاند. تۆ به ده‌نگت ئارامترین مۆسیقات ئه‌ڕژانده ناو ژووره‌كه‌مانه‌وه و، من سه‌رمه‌ستی ئاوێته‌بوون ده‌بووم و گۆرانییه‌كم بۆ ده‌چڕیت؛ به ئارامی په‌نجه‌م بهسهرگومهزی مهمكهكانتا دێنا و به ده‌م گوڵی ماچه‌كانی منه‌وه ده‌بووینه میوانی نوستن. به‌یانی له‌گه‌ڵ گزنگی هه‌تاودا ماچێكم ده‌كرده دیاری و به‌سه‌ر لێوه‌كانته‌وه گرێم ده‌دا. ئێستا ماڵه‌كه بێ تۆ بۆنی گۆرستان ده‌دات و منیش بیابانێكی بهرههوتم...
بیر ده‌كه‌مه‌وه؛ هه‌ر خۆم ده‌زانم چه‌نده تینووم. خۆزگه هه‌ر ئێستا لێره بوویتایه و به‌ده‌م شه‌پۆله‌كانی خه‌نده‌وه بارانت بڕژانایه‌ته نێو وجودمه‌وه. وه‌ره و ئه‌م قاقڕستانی ته‌نهاییه‌م ڕاماڵه و جارێكی دیكه خوا بوونی خۆت بسه‌لمێنه...

Sunday, April 2, 2006
به‌ره‌و ئه‌وین!
جاری وایه شتی سه‌یر له مرۆڤ روو ده‌دات. بیر ده‌که‌یته‌وه و له شارێکی جوان، دڵگیر و، قه‌ره‌بالغی وه‌کوو پاریس‌دا، چ هه‌یه له پیاسه کردنێکی ئێواره‌کانی شار، که به ناو کۆلانه‌کانی ته‌نهایی خۆتدا بێت و بچیت، سه‌رنج ڕاکێشتر بێ؟
به‌ڵام ناتوانی نوقمی ئه‌م ته‌نهایانه بیت و، ئارام ئارام،لاپه‌ڕه‌کانی بیره‌وه‌ری هه‌ڵده‌یته‌وه و، قومه قومه، لێییان بنۆشیت و، به حه‌زی دڵ هه‌ڵیان قۆرێنیت.
له پڕ هه‌ستێک داتده‌گرێت. کۆتره‌کانی خه‌یاڵ، بۆ مه‌ڵبه‌ندێکی دیکه له شه‌قه‌ی بال ده‌ده‌ن و، ده‌فڕن. به ناچاری و، به بێ ئه‌وه‌ێ ئیراده‌ی پێشوو له ئارادا بێ و، بیرێت لێکربێتهوه، ته‌له‌فونه دهستییهکهت، ده‌ست ده‌ده‌یتێ و ، ته‌نهایه‌کانی که‌سێکی دیکه ده‌شڵه‌ژێنیت...
دێتتهوه ماڵ. له نێو چڕج و لۆچه‌کانی، مه‌لافه و پێخه‌فه‌کانی جێگای ڕازانتدا، به ده‌م لێوگهزتنهکانی خۆته‌وه،
چیرۆکێک ده‌نوسێت .سوبهی چه‌ندین جار دهیخوینێتهوه و تێر ڕاده‌مێنیت!
هه‌ستێکی سه‌یر داتده‌گرێت. بوژانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وشتانه که ده‌مێکه یان له بیرت کروون، یان خۆ به زۆر ده‌رگای فهرامۆشیت لێ گال داون، ده‌ست پێده‌کات. ترس دای گرتوویت و...
ئه‌م بیر و خه‌یاڵانه، به ته‌واوی ده‌وریان ته‌نیویت و لێت نابنه‌وه.
رۆژی دواتر له شوێنی مه‌له، کچێکی قه‌ژ زه‌ردی چاوشین، بۆ قاوه خواردنه‌وه داوه‌تت ده‌کاته سه‌ر مێزه‌که‌ی خۆی. پاش خۆ ناساندن و فنجانێک قاوه خواردنه‌وه، له پڕ کاغزێک له جانتاکه‌ت ده‌ردێنیت و به ئارام ده‌ست ده‌که‌یت به خوێندنه‌وه‌ی. قسه دێت و ده‌چێت، هه‌موو قسه‌کان باس له وشه‌کانی سه‌ر سینگی "مه‌لوانکه" ده‌که‌ن.
له پڕ هه‌موو شتێک کۆتایی دێتت. که‌نیشکه جوانکیلانهکه ئارامی ده‌ڵێت: "هیوای خۆشبه‌ختیتان بۆ ده‌خوازم، خۆزگه منێش وه‌کوو ئێوه رۆمانتیک دبووم...".
تۆش له پڕ دادهچلهکیت و ئێژیت سوپاس.
پاش دوور که‌وتنه‌وه‌ی که‌نیشکه‌که، هه‌موو شت بۆی هیواو و، منداڵی ده‌دات. چی هه‌یه له بۆنی باران و منداڵی خۆشتر بێت؟!

Sunday, March 19, 2006
ڕوونکردنه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2005.12.08
ڕێکه‌وتی 27ی نوامبری 2005ی زایینی که‌سێک به ناوی هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا وتارێکی له‌ژێر ناوی "ئه‌وانه‌ی حیزبی دێموکرات ده‌به‌نه ژێر پرسیار" کۆمه‌ڵه بوختانێکی سه‌رتاپا ناڕاستی بڵاوکردۆته‌وه. یه‌کێک له بوختانه‌کان ئه‌وه‌یه که گۆیا له کاتی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبه‌ری به‌مشوور و ده‌گه‌مه‌نی کورددا، من شیرینم بڵاوکردۆته‌وه. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک من ئه‌وکات ته‌مه‌نم ته‌نها 10 ساڵ بووه و هه‌میشه‌ش تاکو ڕاده‌ی په‌رستن و بگره پتریش، دوکتۆری زانام خۆشویستووه و خۆشمده‌وێت...
به باوه‌ڕی من ماڵپه‌ری دیمانه ده‌بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و نووسراوانه که به هه‌ر بیانوێک هه‌وڵی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دات، خۆ ببوێرێت و به‌م کاره ڕێز له قه‌ڵه‌م و ڕاستی بگرێت!
نووسراوه‌که هیچ چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی زانستی و دیموکراتیکی تێدا نییه و به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ناشێت که کاتی خۆمی له‌سه‌ر دانێم و خۆی پێوه ماندوکه‌م و وڵامی بده‌مه‌وه. دیاره پێشتر نووسراوه‌ی ئه‌م کابرا له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌کان و کومیته چالاکه‌کانی بواری مافی مرۆڤ... هتد، به‌درۆخراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌وه ده‌توانم ئاماژه به نووسراوه‌ی سکرتاریای کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ڕێکه‌وتی 1384.8.5ی هه‌تاویدا، هه‌روه‌ها نوسراوه‌ی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێکه‌وتی 2005.03.13دا بکه‌م.
به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
سوید - 2005.12.08
--------------------------------------------------------------------------------
له دیمانه‌وه:
1. ئه‌و نووسراوه‌ی كاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی مه‌رجی دانانی بابه‌ت له دیمانه‌دا له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له دیمانه‌دا لابردراوه و نووسه‌ره‌كه‌یشی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
2. له دیمانه‌دا بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك بڵاوناكرێته‌وه كه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سیی كه‌سێك بێنێته ژێر پرسیار. ڕه‌خنه‌ی كاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕه‌خنه له كرده‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه‌سێكه كه به‌رپرسایه‌تی ڕێكخراوێكی سیاسی له‌سه‌رشانه و به فه‌رمی له‌نێو كۆمه‌ڵدا خه‌ریكی چالاكیی سیاسییه.
3. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه هیچ بۆچوونێك دانانێین.
Saturday, March 18, 2006
ساڵێک چ زوو تێپه‌ری!
ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌م وبلاگه‌ی مندا تێپه‌ر بوو. حه‌ز ده‌که‌م به‌م بۆنه‌وه سوپاس و پێزانینی دوباره‌ی خۆم پێشکه‌ش به خاتوو گوڵه گه‌نم بکه‌م که سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ئه‌م وهبلاگهی بۆ پێک هێنام و منیش ماوه‌ی ساڵێک سه‌رقالی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بوگم.له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه دا زۆر خوێنه‌ر سه‌ردانی ئه‌م ساباتهیان کردوه و لێره پشویان داوه ، زۆری تریش بڕێک کاریان کردوه‌و هێندیک وشه‌یان نوسیوه که به داخه‌وه شآیانی نوسین نه‌بوون،به‌ڵم من به باوه‌ر بوونی قولم به ئازادی راده‌ربرین و دژبه‌ری له گه‌ل مقه‌ست کردن زۆر جاران له لابردنی ئه‌و په‌یڤانه خۆمم بوارده‌وه که شت گه‌لی ناشیرین و به دوور له داب و نه‌ریتی باوی نوسینی به‌که‌ڵک بووه.
حه‌ز ده‌که‌م له‌م یاده‌دا به‌ڵێن دووپات که‌مه‌وه که له نوسین به‌رده‌وام ده‌بم و هاوکات ئیزنی راده‌ربرینی خوێنه‌ر له سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانم له جێگای خۆیدا دێڵمه‌وه

نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و دامام سه‌ر داخات و ئاخ هه‌ڵکێشێت و قسه‌کانی شه‌وی رابردوم بۆ بگێڕته‌وه و ئارام ئارام فرمێسکه‌کانی به سه‌ر گۆنای دا بێنه خوارێ.
بۆم ده‌گێرێته‌وه که جڵۆن دێوه‌زمه گۆڕاندویهتی و منداله‌که‌ی له تاوانا خۆی له باوشی وی هاویشتووه و به توندی له ئامێزی گرتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێکی دوور گهرابێتهوهو ، ئه‌م کیژوڵه رۆح سوک و ره‌زا سوکه بیری کردبێت...
هیچم پێ نیه بۆی باس که‌مو رێگایک سۆراغ ناکه‌م تاکوو بیخه‌مه به‌ر ده‌می و له‌م تاریکستانه قوتاری که‌م...
ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه و به خۆم ده‌ڵێم باوه‌ر به خۆ نه‌بوون ده‌ردێکی دژواره، دژوار

هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی هاڵهكهیان و خۆی جوان ده‌كات. كه میوانیان ده‌چێت له ژورێكی دیكه ده‌ستێك به سه‌ر و چاو و پرچه‌كانی دا دێنێت و ده‌م به پێكه‌نین به‌ر و پیلی میوان گه‌ل دێت و ئێژێت : " خۆش هاتن بان چاو...".
ئه‌م خاتوونه هێنده جوانه كه‌س نازانێت كه من چه‌نده‌ی بیر لێ ده‌كه‌مه‌وه. له و كاته‌وه كه بینیومه هه‌میشه له ناو هۆش و خه‌یالم دا دێت و ده‌چێت. جاری وایه به جل و به‌رگی كوردی ئاڵا‌و وا ڵاوه دێت و ئه‌چێت و نه‌رم نه‌رم پێده‌كه‌نێت و زه‌رده خهنهێكی ئارام به‌خش له سه‌ر لێوه ره‌نگینه‌كانی نه‌قش ئه‌به‌ستێت.
جاری وایه من له بێ ده‌نگی و بێ كه‌سی ژوره‌كه‌م دا بیر له جوانی و ئارامی و گه‌وره‌یی ئه‌م ژنه ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر جاران ده‌ستی ده‌گرم و پێكه‌وه له باخێكی پر له گه‌لا دا پیاسه ده‌كه‌ین و گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌چرین و به وشه‌ی ئاشقانه دلی ماندووی یه‌كتر ئاو پڕژێن ده‌كه‌ین و به دوای یه‌ك دا راده‌كه‌ین.
له پڕ ده‌نگی ته‌له‌فونه‌كه‌م ئه‌م به‌هه‌شته‌م لێ ده‌ستێنێت و تێده‌گه‌م كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی دڵی منی بۆ خۆی بردوه ئاگای له جیهانی من نیه و ناشخوازێت كه من ده‌ستی بگرم و له به‌رده‌م ئێواره‌ێكی ئه‌م پایزه دا هه‌رچی هه‌یه له دڵی بێ ئۆقره‌م دا پێی بڵێم.
ئه‌م ژنه رۆح سوكه كه وه‌كوو په‌پوله وایه، لای من ره‌نگی گێلاس ئه‌دات و من تامم نه‌كردوه. به‌لام گێلاسم له به‌ر ره‌نگی لێوه‌كانی ئه‌و پێخۆشه و ئه‌و ئه‌مه نازانێت.

دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ کرد. ده‌وروو به‌رم قه‌ره بالغ بوو، دۆستان سه‌رقالی گاڵته و گه‌پ و، خوارن و، خواردنه‌وه بوون.
من وه‌کوو هه‌میشه کۆتری بیره‌کانم بۆ لای وی له شه‌قه‌ی باڵیان دا. زۆرم حه‌ول دا به خۆ خه‌ریک کردن به شته‌کانی ده‌وروو به‌رمه‌وه و، به گوێ دانه ده‌نگه دڵرفێنه‌که‌ی " عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی" کۆتری خه‌یال له کۆری گه‌رمی هاورێیاندا بێڵمه‌وه و، له گه‌ل وان خۆم خه‌ریکی خواردن و ، خواردنه‌وه بکه‌م و، لێوێک ته‌ر که‌م و، خه‌مێک به با ده‌م.
له وانه‌یه شێتیه‌تی بێت، له وانه‌یه‌ی ناوی بنرێت بێ ئه‌زمونی له ژیان دا . ناوی هه‌ڕچی بێت و هه‌ڕچی بنرێت، هه‌ر خۆشتم گه‌ره‌که.
ئاخر هاورێم، ئه‌م دڵه بێ قه‌راره‌ی من ته‌نها به وشه‌کانی تۆ سوکنایی دێت و ئارام ده‌گرێت، نازانی هه‌زاران وشه‌ی باس نه‌کراوم کۆ کردبوه‌وه تاکوو ته‌نها بۆ تۆیان باس که‌م.
نازانی که ناچاریت خۆت وه‌کوو که‌سێکی دیکه و منیش وه‌کوو بێگانه بناسێنیت و له سه‌ره خۆ بڵیت: " ببوره به هه‌ڵه گرتوتانه...". من له‌م ئازاره تێده‌گه‌م و، تاکوو سپێده هه‌ر خۆم ده‌خۆمه‌وه، پیش ده‌به‌مه‌وه و ئێژم خۆ ده‌کرا ئاواش نه‌با...
نازانم چی ده‌بێت، به‌لام ده‌زانم که ئاره‌زوی ئه‌و ئه‌وه له دڵما نامرێت که رۆژێک دابێت و من چاو ببڕمه چاوه‌کانت و ئارام بڵێم که بۆ هه‌میشه خۆشتم ئه‌وێت.
من بیرت ئه‌که‌م. ئێستا ته‌نها خه‌یاڵ به‌ره‌و لای تۆم دێنی...

Subscribe to:
Posts (Atom)