پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی کورد به‌رێز ڕه‌حیم ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به کار‌و چالاکییه سیاسیی‌و مێدیایه‌کانی خۆم وتووێژێکی له‌گه‌ڵ پێکهێنام، له ڕاستی‌دا ئه‌م وتووێژه له لایه‌ن زۆربه‌ی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی ناوبراو‌و ئه‌و شوێنانه‌ی که بابه‌تی تێدا بڵاو ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه، هاوکات تاقمێک لێره‌و له‌وێ پرسیاریان بۆ دروست بوه که چۆنه من له‌گه‌ڵ کاک ره‌حیم ره‌شیدی ئه‌و وتووێژه‌م کردوه. پێشه‌کی سوپاسی که‌سێکی وه‌کوو به‌رێزیان ده‌که‌م که وتووێژی له‌گه‌ڵ کردم‌و به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌تدارییه‌وه بابه‌ته‌که‌ی بڵاو کردۆته‌وه که ئه‌مه‌یان جێگای سوپاسه‌و له ڕۆژنامه‌وانێکی وه‌کوو ناوبراو هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێ.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانم زۆر به کورتی له‌و باره‌وه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موو لایه‌ک پێشکه‌ش بکه‌م.
ئاشکرایه ئێمه پێشتر ئه‌ندام‌و کادری حدکا بووین، لێ پاش جیابوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی 13ی ئه‌و حیزبه، ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نی دابڕاو له حیزبی دێموکرات که‌وتین‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌کوو بێژه‌رو به‌رپرسی به‌شی ده‌نگ‌وباسی "کورد کاناڵ" تێکۆشاین، پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌شمان بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌ندام‌و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌و لایه‌نه له فه‌ڕانسه بووین.
به‌ڵام ماوه‌یه‌کی که‌م نیه که ئێمه ده‌ستمان له هه‌موو کار‌و تێکۆشانێکی ڕێکخراوه‌یی هه‌ڵگرتوه‌و پێشتر هۆو هۆکاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌شمان به ئاگاداری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان گه‌یاندوه. ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چ وه‌کوو کاری مێدیایی، یان هه‌وڵدان بۆ رزگاری گیانی به‌ندکراوانی سیاسیی داومانه‌و کردوومانه هه‌موو هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆو تاکه که‌سی بوه‌و به هیچ جۆرێک له چوارچێوه‌ی کاری هیچ رێکخراوو لایه‌نێکی سیاسیی‌دا نه‌بوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، وێرای هاوسه‌ره‌که‌م له‌و په‌ڕی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌دا بڕیارمان‌دا که تێکۆشانی خۆمان له ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا ده‌ست پێبکه‌ین، له‌م رێکه‌وته به دواوه خۆمان به ئه‌ندامی شێلگیر‌و دڵسۆزی حدکا ده‌زانیین‌و به هه‌موو تواناوه بۆ به‌رێوه‌بردنی بڕیار‌و ڕاسپارده‌کانی ئه‌و حیزبه که له‌سه‌ر رێباز‌و ئامانجه‌کانی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بووین تێده‌کۆشین.
بژی یه‌کیه‌تیی‌و برایه‌تی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕات.
به سوپاسه‌وه
جه‌ماڵ پوورکه‌ریم‌و شلێر ده‌روێشی
پاریس
04 01 2011
13 به‌فرانباری 89

No comments:
Post a Comment