Archive

Saturday, January 8, 2011

چیا حه‌سه‌نی: ماڵی بیژه‌ن‌و کوردکاناڵ له‌ شووشه‌یه‌

سه‌رچاوه‌: پێشمه‌رگه‌کان
لە رۆژانی رابردوو دا و بە دوای ئەوەی کە بەرێزان جەماڵ پورکەریم و شلێر دەروێشی لە هەڵوێستێکی باش و کوردپەروەرانە دا، هاتنەوە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەم کارەیان هەنگاوێکی باشیان بە قازانجی خۆیان و داهاتویان ناو لەمە بەدواوە ئەو بەرێزانە تواناکانی خۆیان دەخەنە خزمەت جوڵانەوەی رزگاریخوازنەی کوردستان و ئەمەش جیا لە زیانی دوژمنانی گەلی کورد نەبێ هیچی خراپی دیکەی تێدا نیه‌.کەچی بە دوای هەڵوێستی ئەم دو بەرێزە دا ئێمە شاهێدی هێرش‌ و پەلامارێکی بێبەزەیانەی ئەو لایەنە بووین کە بڕیار بو چاکسازی بکات و رێز لە خەڵک و بیر و باوەڕی خەڵکی دیکە .کەچی دیتمان ئەوانەی باسی برایەتی و یەکریزی دەکەن چەندە ناراست و نا سادقانە لەگەڵ ئەم داوایە هەڵسوکەوت دەکەن.
لەم بارەوە سەرنجدان بە قسەی بۆچوون نوسەکان و لەو نێوە برێکیان بە ناوی خۆیانەوە شتیان نوسی کە هەمو سەر بە لایەنی دابڕاو لە حیزبی دێموکراتن ئەو راستیە دەردەخات کە ئەو تاقمە باوەڕیان بە هیچ شتێک نیە و ئەوەی دیکەن تەنیا بازارگەرمی بە قازانجی خۆیانە.
لەم ناودا کەسێک بە ناوی بیژەن ق لە نوسراوەیه‌کی پڕ لە قین دا هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێموکرات و ئەم حیزبە لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی کوردی کوژی کۆماری ئیسلامی لە یەک ئاست دا دادەنێ و وادیارە بەرێزیان باش لەگەڵ مێتۆدی کاری و قەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم ئاشنایە. بە تایبەتی کە تەبەقەی دوهەمی ماڵەکەی دابێتە کرێ بە کارمەندانی وەزارەتی ئیتڵاعات بە قسەی خۆی بۆ ئەوەی شک لە کاری نه‌هێنی ئەم نەکەن. ئەمە شتێک نیە کە هەڵبەسترا بێت بەڵکو ناوبراو بۆ خۆی ئەمەی باس کردوە و دەزانێ کە راستە. هەر ئەم به‌ڕێزه‌ بە شانازی دەزانێ کە بەرپرسێکی ئەو حیزبەی بە تاکسی بۆ فرۆکەخانەی ستۆکهۆڵم بردبێ‌ و بە تەلەفونی بەرپرسێکی پایەبەرزی ئەو حیزبە سەبارەت بە نامە سەرئاوەڵاکەی شاگەشکە دەبێ.
کەچی ئەم به‌ڕیزه‌ تۆزێک .... نایگرێ‌ و بەم شێوەیە پەلاماری حدکا دەدات و ئاوا ناوی دەبات و ئامادە نیە رێز لە بڕیاری سەربەخۆی دو کەس بگرێ کە بە وێنە و ناوی خۆیانەوە رونکردنەوەیان داوە و هەڵوسێتێکی باشیان گرتوە. ئەم به‌ڕیزه‌ بە وشەی دابڕان زۆر قەڵسە و وەکو تاقمی مەلا حەسەن باس لە لەت بوون دەکات و نەسیحەتی ئەو بەرێزانەش دەکات کە ئەوانە نەدەبا بڵین دابڕان، کەچی نافەرموێ دەبا بیانوتبا چی؟
هەروەها ئەم به‌ڕێزه‌ بە دروشمەکانی ئەو بەرێزانە زۆر نارەحەتە کە باسی برایەتی و یەکیەتی دەکەن و حدکا بە رێبەری جوڵانەوە دەزانن و باس لەو دەکات کە ئەو شتانە باویان نەماوە ڕەنگە بۆ جەنابیان جیایی و هەڵبران مانا بدات، کاک بیژەن باشترە رێز لە هەوڵی سەربەخۆی خەڵک بگرێ‌و رێزی بۆ دابنێت.
کاک بیژه‌ن دیارە زۆر بە کار و تێکۆشانی بەرچاوی کاک رەحیم رەشیدی قەڵس و نارەحەتە و تانە و تەشەری لێدەدات، هەر ئەوندە بڵێم کە ئەوندەی ئێوە و دابڕاوەکانی حدکا دژی ئەو حیزبە و ئامانجەکانی کارتان کردوە و نوسیوتانە ئەو برا بەرێزە کاری بۆ کورد کردوە و لەوه‌ دڵنیا بن کە کەسێکی بەرێز و خۆشەویستە لە ناو خەڵکی کوردستان و کارەکانیشی دیار و بەرچاون لە هەمو لایەک ئاشکرایە...
خاڵێکی دیکە ئەوەیه‌ کە بە ناو کۆمیتەی فەرانسه‌ی ئه‌و تاقمه‌ ئەو تۆمەتە لە کاک جەمال و دادە شلێر دەدەن کە گۆیا ئاڕشیوی کوردکاناڵیان بۆ تیشک بردوە، کاکە خۆ هەمو کەس دەزانێ کە کوردکاناڵ بە شێوەیەکی غیرە قانونی شتەکانی تیشک تەلەویزیۆنەکانی دیکە کۆپی دەکات و فیلم وێنە بی بی سی و زۆر تەلەویزیۆنی دیکە بە نارەوا بە کار دێنێت، کەوایە ئێوە ماڵی خۆتان لە شوشەیە و بەرد لە ماڵی خەڵک مەگرن.
ئەوەی کاک ئەو بەرێزانە کردویانە ئێوەش درەنگ یان زو هەر ئەوەی دەکەن جا بۆیە زۆر لۆمەیان مەکەن
ده‌قی تۆمه‌تنامه‌ی ئه‌م تاقمه‌

1 comment:

Anonymous said...

دە ئەخر کێشەتان ئەوەیە. خەڵک لە سەر سایت بۆچوون دەنووسێ یان بابەت دەنووسێ. بە هیچ زانیارییەک دەخەیە خانەی هەڵوێستی حزبێک. ئەگەر راست دەکەی بڵی بزانم کەی لایەنی حدک باسی جەماڵی کردووە. کەسێکە بۆخۆی چووەتە لایەنێکی دیکە و تەواو بوو. جورم و تاوانێکی نەکردووە.
بەڵام ئێوە شکور ئەوەندە تێگەیشتوون و سەردەمیانە بیر دەکەنەوە کە هەر هەموو شتێکی بێ لایەنیش دەخەنە چوارچێوەی حیزبێکەوە. ئەمن وەک خۆم زۆر سپاسی کاک جەماڵ و شلێر خانم دەکەم کە ئەو ماوەی لە حدک زەحمەتیان کێشا.