وێنه: ته‌یموور مسته‌فایی
ره‌حیم ره‌شیدی
1. به باوه‌ڕی ئێوه، هه‌نووكه هۆكاری سه‌ره‌كی پێك نه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ئێران چییه؟
موسته‌فایی: هۆكاری ئه‌ساسی پێك نه‌هاتنی به‌ره ده‌گرێته‌وه بۆ بڕوا نه‌بوونی به‌شێك له هێزه كوردییه‌كان به پێك هێنانی به‌ره، به‌شێك له حیزبه‌كان كاتێك باس له زه‌روره‌تی پێكهێنانی به‌ره ده‌كه‌ن زۆرتر مه‌به‌ستیان پڕوپاگه‌نده كردنه‌و ده‌یانه‌وێ وابنوێن كه ئه‌وان خوازیاری پێكهاتنی به‌ره‌و یه‌كبوونن. به‌ڵام ئه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه كه موخالیفی پێكهاتنی به‌ره‌یه یا هه‌ر نه‌بێ هه‌وڵی نه‌داوه بۆ پێكهێنانی كه ئه‌مه له ڕاستی دووره‌و خۆ ئه‌گه‌ر واش بێ كه وا نیه با باقی هێزه‌كان له‌سه‌ر ئێمه رانه‌وه‌ستن‌و بۆ خۆیان به بێ حیزبی دێموكرات له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه‌و به‌ره‌كه پێك بێنن تا ئێمه‌ش ده‌ستخۆشی‌و پیرۆزباییان لێ بكه‌ین. به‌ڵام واقعیه‌ته‌كه چییه؟
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له هه‌وڵ‌و تێكوشانی حیزبی دێموكرات له پێناو پێكه‌وه كار كردن‌و هه‌وڵدان بۆ پێك هێنانی به‌ره‌و هه‌ڵوێستی حیزب له‌م باره‌یه‌وه ئاگادار بي به شێوه‌یه‌كی زۆر گشتیی ئاماژه به‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌م كه حیزبی ئێمه له‌م پێناوه‌دا داویه‌تی:
سه‌ره‌تای هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی هاوكاری له نێوان حیزبی دێموكرات‌و كومه‌ڵه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ستی هیجری شه‌مسی كه له‌ودا حیزبی ئێمه به مه‌تره‌ح كردنی پێشنیاری جۆراوجۆر بۆ ئیداره كردنی هاوبه‌شی كوردستان‌و پێشگیری له سازبوونی كێشه‌و گیر‌وگرفت له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا زۆر تێكۆشا به‌ڵام برایانی كومه‌ڵه به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م نیاز پاكییه‌ی حیزبی دێموكراتیان به لاوازی حیزب له قه‌ڵه‌م‌دا‌و پێشنیاره‌كانی حیزبی دێموكراتیان ره‌د ده‌كرده‌وه. جه‌وی ئیدۆلوژیكی زاڵ به سه‌ر كومه‌ڵه‌دا‌و تیئۆریزه كردنی كوردستان‌و سێ گۆشه‌كه‌ی كه به پێی ئه‌م تێئۆریه كه له رۆژنامه‌ی كۆمۆنیستی ژماره 15دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و له راستی‌دا له باتی ته‌بایی‌و گیانی هاوكاری زه‌مینه‌ی شه‌ڕ تیئۆریزه ده‌كا‌و ده‌ڵێ له كوردستاندا له‌گه‌ڵ سێ گوشه‌یه‌ك به‌ره‌وڕووین پرۆلتاریا، بورژوازیی كورد‌و بورژوازیی ئێران كه دیاره به پێی ئه‌م تیئۆریه پرۆلتاریا ده‌بێ تا له نێو بردنی بورژوازی خه‌بات بكا. به پێی نووسینی نووسه‌ری ئه‌م تیئۆریه بورژوازیی كورد كه گۆیا نوێنه‌ره‌كه‌ی حیزبی دێموكراته چوون بورژوازیه‌كی روو له گه‌شه‌و زیندووه پێویسته شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵی بكه‌وێته پێش شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ بورژوازیی ئێران كه نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌گه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیش بكه‌وێته ده‌ستی رێژیم گرینگ نیه‌و به داخه‌وه ئه‌م تیئۆریه چه‌واشه‌و نادرووسته نه‌ك رێگای پێكه‌وه كار كردن‌و هاوكاری نه‌هێشته‌وه به‌ڵكو زه‌مینه‌ی شه‌رێكی ناوخۆیی خوش كرد كه به سه‌دان رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕی گه‌نجی ئه‌م وڵاته له شه‌ڕێكی نه‌خوازراودا شه‌هید بوون.
قۆناغی دووهه‌م:
هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی به‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی پێش جیابوونه‌وه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و كومه‌ڵه كه ئه‌م هه‌وڵه تا راده‌یه‌كی زۆر چووه پێش به‌ڵام خاڵی ناكۆك‌و گرفتی ئه‌م قۆناغه له‌وه‌دا بوو كه كۆمه‌ڵه پێی وابوو حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه دوو قۆڵی به‌ره‌كه پێك بێنن پاشان داوا له حیزب‌و كه‌سایه‌تیی دیكه بكه‌ن بۆ په‌یوه‌ست بوون به به‌ره‌كه به‌ڵام حیزبی دێموكرات له گه‌ڵ ئه‌م بووچه‌نه كۆك نه‌بوو‌و داوای ئه‌وه بوو هه‌ر نه‌بێ به‌ره به به‌شداریی 4 یا 5 هێزی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌ی كورد پێك بێ، به‌ڵام برایانی كۆمه‌ڵه ئیستدلالیان ئه‌وه بوو كه ئه‌و هێزانه‌ی دیكه هێزێكی ئه‌وتۆ نین‌و پێویست ناكا به‌و شێوه‌یه گه‌وره بكرێنه‌وه. بۆیه له‌م قۆناغه‌شدا پێكهاتنی به‌ره له گه‌ڵ ئه‌و كۆسپه به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌و سه‌ری نه‌گرت.
قوناغی سێهه‌م:
هه‌وڵدانی د.سامان شاڵی سه‌رۆكی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئه‌مریكا كه له ئاكامی ئه‌م هه‌وڵدانه‌دا چوار رێكخراوی حیزبی دێموكرات، كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕ‌و هه‌روه‌ها خه‌بات‌و یه‌كیه‌تیی شوڕشگێڕان به‌ڵێنیان‌دا سكرتێره‌كانیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به باسی پێكهێنانی به‌ره كۆببنه‌وه، كه دیاره له رۆژی دیاری كراودا سێ سكرتێری سێ رێكخراو له شوێنی دیاری كراودا ئاماده بوون. عه‌بدوڵا موهته‌دی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وده‌م له به‌غدا بوو لایه‌نه‌كانی دیكه پێشنیاریان كرد رابوه‌ستین تا كاك عه‌بدوڵڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌ش كرا، به‌ڵام دیسان كاك عه‌بدوڵڵا ئاماده‌ی كوبونه‌وه‌كه نه‌بوو ته‌وافوق كرا له باتی ئه‌و ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه به‌شداری بكا به‌ڵام دیسان ئاماده نه‌بوون به‌شداری بكه‌ن‌و به‌م چه‌شنه هه‌وڵی د.سامانیش فه‌شه‌لی هێنا‌و له كۆتایی كاره‌كه‌یدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه راگه‌یاند‌و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا به روونی ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای مه‌وافقه‌تی پێشووی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌یویست ئاماده بێ.
قوناغی چواره‌م:
هه‌ر چه‌ند حیزبی دێموكرات له‌و راستیه ئاگادار بوو كه پێكهێنانی به‌ره له‌گه‌ڵ زۆر گیر‌وگرفت به‌ره‌وڕوویه به‌ڵام دیسان بڕیاری‌دا كه له‌و باره‌وه هه‌وڵێكی جیدی ده‌ست پێ بكا. بۆیه جارێكی دیكه حیزب به شێوه‌یه‌كی جیددی به مه‌ئمور كردنی به‌رێزان: حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات‌و محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی، تێكۆشانی خۆی له‌و پێناوه‌دا ده‌ست پێكرده‌وه. له‌م قۆناغه‌دا نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ش به هه‌ڵوێستی باش‌و گونجاو تا دوا قؤناغ زۆر به په‌رۆش‌و به جیددی به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كرد. له‌و ره‌وته‌دا هه‌یئه‌ته‌كانی چوار حیزب‌و سازمان زیاتر له ده كۆبوونه‌وه‌یان هه‌ر جاره له بنكه‌ی یه‌كێك له رێكخراوه‌كان پێك هێنا.
گرفتی ئه‌م جاره ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له لایه‌نه‌كان داوای ئه‌وه بوو كه له باتی دروشمی فیدراڵی دروشمی خودموختاری له به‌رنامه‌ی به‌ره‌دا بگونجێ كه ئه‌مه نه‌ده‌گونجا، چون دروشمی په‌سه‌ند كراوی زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان فیدراڵیزم بوو. گرفتی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه پێداگریی لایه‌نێك له‌سه‌ر به‌شداریی لایه‌نێكی دیكه‌و موخالفتی دوو لایه‌نی دیكه له‌گه‌ڵ به‌شداریی ئه‌و لایه‌نه له‌و نێوه‌دا، ته‌نیا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه به به‌شداری كردن یا نه‌كردنی ئه‌و لایه‌ش به‌ره‌كه پێك بێ‌و له‌و باره‌وه حه‌ساسیه‌تێكی نه‌بوو.
2. ئه‌دی هاوكاری‌و كۆده‌نگیه‌كی گشتیی بۆ وڵامدانه‌وه به پرسگه‌لێك كه كه‌م‌و زۆر پێوه‌ندیدار به هه‌موانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ناگرێ؟
موسته‌فایی: كۆسپی نه‌بوونی كۆده‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خود مێحوه‌ربینی‌و قه‌بووڵ نه‌كردنی سه‌ره‌تایی‌تریین بنه‌ماكانی دێموكراسی‌و پابه‌ند نه‌بوون به یاسا په‌سه‌ند كراوه‌كان له لایه‌ن جیابووه‌كانه‌وه كه خۆشیان له په‌سه‌ند كردنیدا به‌شدار بوون. ئه‌وان پاش جیابوونه‌وه له جه‌ریانی ئه‌سڵی، ئاماده نه‌بوون نێوێكی جیاواز بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن‌و به‌و ناوه تازه‌یه‌وه تێكۆشانی خۆیان ده‌ست پێ‌بكه‌ن‌و ناڕه‌واو دوور له هه‌موو پره‌نسیپێكی سیاسی ناوی پێشوویان له سه‌ر خۆیان داناوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستیشیان له هه‌ڵبژاردنی ناوی پێشوو به‌ربه‌ست دروست كردن بووه له رێگای هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا‌و بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌م كاره ناڕه‌وایه‌یان ده‌یان تیئۆری دوور له راستی‌و چه‌واشه‌كارانه‌یان داتاشیوه.
3. پێتان وایه سه‌رجه‌م هێزه كوردستانییه‌كان له هه‌ل‌ومه‌رجێك دان كه ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێك له ئێران‌دا بێته ئاراوه، بتوانن هه‌له‌كه به قازانجی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بقۆزنه‌وه؟
موسته‌فایی: من نوێنه‌ری هێزه‌كانی دیكه نیم، به‌ڵام ده‌توانم له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ئه‌وت عه‌رز بكه‌م حیزبی دێموكرات خاوه‌ن رێكخستنێكی رێك‌وپێك‌و به‌هێزه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری گه‌له‌كه‌مان بڕوای پێیه‌تی، بۆیه له ئه‌گه‌رێكی ئه‌وتۆدا كه به دووری نابینم ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌و بێ‌گومان له مه‌یدانێكی ئه‌وتۆدا چالاك ده‌بێ.
4. له بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێكخراوه سیاسییه‌كان له ئاستی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا چ مه‌ترسیگه‌لێكی پێكهێناوه؟
موسته‌فایی: پرش‌و بڵاوی شوێن له سه‌ر نه‌بوونی هاو هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌كان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وا، ئوپۆزیسیونی ئێرانی داده‌نێ‌و له ناوه‌نده نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كانیش‌دا شوێندانه‌ریه‌كه‌ی نه‌رێنییه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به مه‌ترسی جیددی نازانم.
5. قازانجەکانى پێکهاتنى بەرەى کوردستانى، یان کۆدەنگیەکى هەمەلایەنە لەنێو رێکخراوە سیاسیەکاندا بۆ پرسى سیاسى کورد لە ئێران‌دا چییە؟.
موسته‌فایی: دیاره وه‌سه‌ر یه‌ك كه‌وتن‌و له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كدا بێ یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه شتێكی زۆر باشه، له ئاستی نێوخۆدا وره‌ی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ش دیاره به یه‌كده‌نگ قسه‌كردن‌و چوون بۆ لای رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كانیش شوێندانه‌ریی زۆر باشی ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش كۆده‌نگی نه‌بێ به مه‌ترسیی جیددی نازانم. با لێره‌دا ئاژماژه به راستییه‌ك بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێكهێنانی به‌ره‌و شوێندانه‌ری زیاتر باری ره‌وانی هه‌یه ئه‌گه‌رنا به‌ره له هه‌موو شه‌رایه‌تێكدا موعجیزه ناخوڵقێنێ‌و خه‌ته‌ری نه‌بوونی به‌ره‌ش زیاد له راده‌ی پێویست گه‌وره كراوه‌ته‌وه.
6. باشه پێتان وانییه سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موواندا هه‌یه‌و پێویسته له‌به‌ر قازانجی گشتیی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌ون؟
موسته‌فایی: پێشتر خاڵی هاوبه‌ش زیاتر بوون چوونكه ئه‌گه‌ر حیزب‌و رێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریش ناته‌با یان هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به رێژیم له كولییه‌تی خۆیدا یه‌ك بوو، به‌ڵام ئێستا وا نیه، ئه‌گه‌ر به زاهیر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه سیاسییه‌كان بڕوایان به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت‌و سیستمێكی فیدراڵی‌و دێموكراسی هه‌یه، به‌ڵام له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكانه‌دا جیاوازی هه‌یه، بۆ وێنه ئێمه بڕوامان به دابین بوونی ئه‌م مافانه له رێگای بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزێك كه شانازی به رابردووی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌كا نیه‌و ئه‌ساسه‌ن فه‌رقێكی ئه‌وتۆ له نێوان رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی خومه‌ینیستی‌دا نابینین، به‌ڵام لایه‌نی وا هه‌یه به راده‌یه‌ك له‌م هێزانه نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه كه له وتاره‌كانی‌دا مه‌گه‌ر به ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌گه‌رنا له‌وان جیا ناكرێنه‌وه. هه‌وره‌ها لایه‌نی واش هه‌یه كه رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئێستای ئێران (ئه‌حمه‌دی نژاد) ماده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران به‌ڕێوه‌به‌رێ ئه‌وان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه نێوخۆ كه ئه‌مه‌ش دژی مه‌بده‌ئی دێموكراسی‌و فیدرالیزم‌و جیایی دین له ده‌وڵه‌ته.
7. پاش چوونه‌وه وڵات، به‌و كولتووره سیاسیه‌ی ئێستا له نێو رێكخراوه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادایه چه‌نده مه‌ترسی شه‌ڕی نێوخۆیی به شێلگیر ده‌زانن؟
موسته‌فایی: بۆ ده‌بێ پێمان وابێ هه‌ر ده‌بێ به‌ره یان هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌بێ تا شه‌ڕ له نێوان لایه‌نه‌كاندا روو نه‌دات، من پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌ش كه ئێستا تێیداین بگه‌ڕێنه‌وه نێوخۆ هیچ شه‌ڕو كێشه‌یه‌ك نایه‌ته ئاراوه، چوون ئاكامی شه‌ڕی نێوخۆمان له كوردستانی ئێران‌و عێراقیشدا ته‌جرووبه كردووه كه چه‌نده زیانبار بووه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان. بێجگه له‌مه‌ش خۆ شه‌ڕی نێوخۆیی له كوردستان عێراق له حاڵه‌تێكدا رووی دا كه به‌ره هه‌بوو به‌ڵام له كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌ڕه‌دا به‌ره شوێنه‌واریشی نه‌مابوو، حیزبه‌كانی باشووری كوردستانی به‌شدار له‌م به‌ره‌یه‌دا هه‌ر به‌شێكیان دابه‌ش ببوون به‌سه‌ر لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و شه‌ڕه هێنا‌و ئاشتی گه‌ڕانده‌وه نێو ریزی میلله‌ت زه‌رووره‌تی پێكه‌وه كاركردن‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه ئه‌م به‌رپرسیارییه بۆ ئێمه‌ش هه‌یه.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی دێموكراسی بن‌و رای زۆربه‌ی خه‌ڵك قبووڵ بكه‌ن هیچ كێشه‌یه‌ك پێش نایه.
8. ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی دروست نه‌بێ چیتان كردووه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا چ پرۆژه‌یه‌كتان هه‌یه؟
موسته‌فایی: ئێمه ئێستا بێجگه له لایه‌نی جیابووه‌وه له خۆمان، له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و دیالۆگی به‌رده‌واممان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ به‌شێكیان له چه‌ند ته‌شه‌كولێكی دیكه‌دا هاوپه‌یمانین، بۆیه رێگایه‌ك بۆ شه‌ڕو دژایه‌تی كردن نیه‌و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی جیابووه‌شدا ئێستا كه له كه‌مپێك‌و له ته‌نیشت یه‌كدا ده‌ژین‌و له گه‌رمه‌ی جیابوونه‌وه‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا‌و پێكهاتنی گرژی‌و ئاڵۆزی رێگامان نه‌دا وه‌زعێكی دوژمنانه بخولقێ. بۆیه پێم وایه ئه‌م مه‌ترسیه له جێی خۆیدا نیه. خۆ ئه‌گه‌ریش لایه‌نی جیابووه له ئێمه، ناوی خۆیان بگۆڕن‌و ناوێكی جیاواز له حیزبی دێموكرات هه‌ڵبژێرن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بێ گومان له هه‌موو هێزه‌كانی دیكه نزیكتر ده‌بین، چوون رابردوویه‌كی دوور‌و درێژمان پێكه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وكات ئه‌گه‌ری پێكه‌وه كار كردنی هێزه كوردستانیه‌كانیش زیاتر ده‌بێ.
9. چه‌نده باوه‌ڕتان به ئازادیی هه‌ڵسووڕانی سیاسیی هه‌یه، ئاماده‌ن له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك نه‌به‌ن؟
موسته‌فایی: حیزبی دێموكرات له مێژ ساڵه بڕوای به پلۆرالیزم به مانای ته‌واوی وشه هه‌یه‌و ئه‌مه‌مان له رابردوودا به كرده‌وه سه‌لماندووه. له‌و ساڵانه‌دا كه كوردستان ئازاد‌و له ژێر ده‌سه‌لاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوو ده‌یان رێكخراوی جۆراوجۆر به بیر‌و باوه‌ڕی جۆراوجۆر‌و زۆر جار له دژی حیزبی دێموكراتیش تێكۆشانی سیاسی‌یان هه‌بووه‌و رێز له بیر‌و بڕوایان گیراوه‌و تا كاتێك ده‌ستیان بۆ چه‌ك دژی خه‌ڵك‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات نه‌بردبێ كه دیاره له‌و حاڵه‌ته‌دا ئێمه ته‌نیا دیفاعمان له خۆمان‌و خه‌ڵك كردووه. ئه‌م جۆره هه‌ڵس‌وكه‌وته وای كردبوو كه نازناوی مه‌ته‌رێزی ئازادیی ئێرانیان له‌سه‌ر كوردستان دانابوو.
ئێستا كه ده‌یان ساڵ ئه‌زموونمان زیاتر بووه‌و دنیاش گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه بێ گومان باشتر ده‌بین له رابردوو دڵنیام داهاتووی كوردستان پڕ ده‌بێ له ئازادی‌و گیانی پێكه‌وه ژیان.
10. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆچی ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و ناكه‌ن تاكوو هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێبكه‌ون كه نابێ هیچ لایه‌نێك بۆ بڕینه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ؟
موسته‌فایی: له پرسیاره‌كانی پێشوودا وڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه‌و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه حیزبی دێموكرات له هیچ هه‌ل‌ومه‌رجێكدا ده‌سپێشخه‌ری شه‌ڕ نه‌بووه‌و نابێ به‌ڵام دیفاع له خۆ كردن له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێكدا به مافی خۆمان ده‌زانین‌و من به گیانی ته‌بایی‌و برایه‌تی له نێو ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زۆر هیوادار‌و دڵنیام، چونکه رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له ئاگا‌و وشیارن، له‌خۆ بردوو‌و فیداكارن، دڵنیاتان ده‌كه‌م حیزبی دێموكرات هه‌رده‌م تێكۆشاوه بۆ ته‌بایی، برایه‌تی‌و پێكه‌وه كار كردن‌و له داهاتووشدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شێلگیرانه تێ ده‌كۆشێ.
به‌رێز ته‌یموور موسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا له چه‌ند دێرێک‌دا:
ساڵی 1955ی زایینی له شاری پاوه له دایک بوه. پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979دا ببێته پێشمه‌رگه، پیشه‌ی مامۆستای قوتابخانه بوه.
پاشان له کۆنگره‌ی هه‌شته‌می حدکا، که ساڵی 1987 پێکهاتوه، به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردراوه‌و تاکوو کۆنگره‌ی 13 که ساڵی 2004 پێکهاتوه ئه‌ندامی رێبه‌ری بوه.
دواتر، له کۆنگره‌کانی 13و 14ی ئه‌و رێکخراوه‌دا به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ڵبژێردراوه‌و هه‌نووکه به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی كوردستانى ئێرانه.
ناوبراو له بواری نووسین‌و وتووێژ‌دا چالاکه‌و به ده‌یان وتاری نوسیوه، هه‌روه‌ها زۆر وتووێژی سیاسیی به‌ڕیوه بردوه‌و کتێبێکیشی به ناوی له "چیاکانی زاگرۆسه‌وه" نوسیوه، ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌ڕتووکه باس‌و بیره‌وه‌ری ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی چه‌کدارییه که نووسه‌ر بۆ خۆی ئه‌کته‌رێکی دیاری ئه‌و مه‌یدانه‌ش بوه.

No comments:
Post a Comment