Archive

Monday, January 31, 2011

به‌رچاوته‌نگیی و چاوچه‌نوکیی پاشماوه‌کانی مه‌نسووری حێکمه‌ت

توێژه‌ران_هێمن
ئازه‌ر ماجێدی: ناسیۆنالیسم ژه‌هر یان ویروسێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌!!
به‌ر له‌ هه‌ڵسه‌نگاندی قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی به‌ پێویستی ده‌زانم به‌دوو مه‌سه‌له‌ ئیشاره‌بکم، یه‌که‌م من نه‌ ئه‌و حه‌قه‌ به‌خۆم ده‌ده‌م که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه‌ وه‌ڵامی قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی بنوسمه‌وه‌و به‌ پێویستی نا‌زانم‌ چۆنایه‌تی دامه‌زرانی حیزبی کۆمونیستی ئێران له‌و باسه‌دا شیکه‌مه‌وه‌.
بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ست پیموایه‌ کۆمه‌ڵه‌ و به‌رێز عه‌بدوڵڵای موعته‌دی که‌ که‌وتونه‌ته‌ به‌رهێرشی ئازه‌ر ماجێدی ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه‌ی‌ به‌جێی به‌هێنن.
لێدوانه‌که‌ی‌ من قسه‌کانی ئازه‌ر ماجیدی، ناسیونالیسم و پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌گرێته‌وه‌.
له‌قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی وه‌هادێته‌ دی که‌ به‌رێزیان هه‌نوکه‌ له‌ رۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی شۆرشی ئێران دا ده‌ژین و ئاگادری بارودۆخی هه‌نوکه‌ی کوردستان نین.
هه‌رچه‌ند له‌ ژیاننامه‌ی بڕێزیان هه‌ست به‌وه‌ ده‌کرێ که‌ مرۆڤێکی هه‌وڵده‌ر و زانایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وتاره‌که‌یو هه‌ستوسۆزی به‌رچاوته‌نگانه‌ی چه‌پی ئازه‌ر ماجێدی به‌رابه‌ر به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد چاوچه‌نوکانه‌و نیسبه‌ت به‌ ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی شۆورشی ئێران گۆرانکارییه‌کی ئه‌وتۆی تێیدا نه‌خۆڵقاوه‌.
ئازه‌ر ماجێدی هه‌نوکه کوردستان به‌ سه‌رزه‌مێنێکی سه‌نعه‌تی و خاوه‌ن پرۆلیتاری ده‌بینێ و ڕێکخراوی یه‌کیه‌تی خه‌باتکارانی کۆمونیستیش به‌ بزوتنه‌وه‌ی پێشڕوی کڕێکارانی جیهان له‌ کورستان. بڵام بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی ته‌وه‌ری ستالینسم کۆتایی هاتووه‌، ئازه‌ر هه‌ستی نۆستاڵژیا به‌هێزبووه‌ و فێله‌که‌ی یادی هێندوستانی کردوه‌.
هه‌ڵبه‌ت بۆچوونی ئازه‌ر ماجێدی په‌شت ڕاستکه‌ره‌وه‌ی قسه‌کانی هه‌وادارانی چه‌پی ساڵه‌کانی 1357ته‌ که‌ جووڵانه‌وه‌ وخه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی کوردیان به‌ حه‌ره‌که‌تێکی بورژوازی و ناسیونالیستی ده‌زانێ و نکۆلیان ده‌کردو له‌و باوه‌ره‌دابوون دژی بورژوازی ناسیونالیستی کورد ده‌بێ تاکوو له‌به‌ێن چوونی شه‌ڕبکرێ.
ئازه‌ر ماجێدی بڕاستی تێکه‌ڵیکردوه‌و کۆڵبه‌رانی کوردستان که‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر سنووره‌کان به‌ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری سێداره‌ ده‌کۆژرێن به‌ بورژزای کورد به‌راورد ده‌کاو پێشیوایه‌ که‌ ڕێکخراوی یه‌کیه‌تی خه‌باتکارانی کۆمۆنیست وه‌کوو رابردو له‌ داهاتوداش پێویسته‌ به‌ربه‌ره‌کانی ناسیونالیستی کورد بکا.
ئازه‌ر ماجێدی له‌ وتۆوێژێکدا له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌وان ره‌حیم ره‌شیدی ئاماژه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کردوه‌ و له‌و باوه‌ره‌دایه‌ که‌‌ ناسونالیسم ئیدلوژییه‌کی دژی کرێکاری، ره‌گه‌زپه‌رستانه‌و دژی ئازایخوازی و به‌رابه‌ریخوزاییه‌وده‌ڵێ:
" ناسیونالیسم ره‌وتێکی مه‌ترسیداه، ژه‌هر یان ویروسێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌"
ئازه‌ر ماجێدی یه‌کلاوروون وه‌لامی هه‌ستیوسۆزی ناسیونالسیمی کورد و لایه‌نگرانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه داوه‌ته‌وه‌و جێ هیچ شکوگومانێکی نه‌هێشتۆته‌وه‌و ئه‌وانی به‌ ژه‌هر و ویروسێکی که‌مه‌لایه‌تی هێنانه‌ ئه‌ژماردن.
ئازه‌رماجێدی بێ ئه‌وه‌ی پێوانه‌ و په‌ێمانه‌ وسنووره‌کانی ئازادیخوازی به‌رابه‌ریخوازی هه‌ڵسه‌نگاند بکا بیروسۆزی نه‌ته‌وه‌یی به‌ ئیدلوژی دژی کرێکاری، ره‌گه‌په‌ره‌ستانه‌ تۆمه‌تبارده‌کا.
ئازه‌ر ماجێدی له‌بیری ده‌چی که‌ ڕێکخراوی یه‌کیه‌تی خه‌باتکارانی کۆمۆنیست که‌ ئه‌و لایه‌نگری لێده‌کا پێره‌وی نیزامێکی ته‌ک حزبی کۆمۆنیستییه‌و له‌و نیزامه‌دا هیچ بیروباوه‌رێکی تر ئازدا نییه‌.
ئازه‌ر ماجێدی توشی سه‌رلێشێواوی و خۆزگه‌خواستن بۆ جاری جاران بووه‌و پێوایه‌ که‌ خه‌ڵکانی کوردستان تێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر ئاستوڕاده‌ی پێشوو ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌خۆشحالییه‌وه‌ هه‌ستوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له‌ه‌ په‌ڕی گه‌شه‌گرتنه‌و کورد ئاگاداری سنووره‌کانی چاوچه‌نوکی و به‌رچاوته‌نگانه‌ی هێزه‌کانی چه‌پگرا و ڕاستگرا و ره‌گه‌په‌رستی فارس و تورک و عه‌ره‌بن و چیتر ناهێڵێت کوردستان له‌ داهاتوودا به‌بێته‌ مه‌یدانی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی ئه‌و چاوجه‌نوکانه‌.
جێ سه‌رنج و ڕامانه‌ بیستوهه‌شت سال دوای دامه‌زرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران که‌ له‌ یه‌کێک له‌ دیهاته‌کانی سه‌رده‌شتێ، هه‌رچه‌ند ئه‌و حزبه‌ به‌ ته‌رکیبی ئه‌وسا له‌ئارادا نه‌ماوه‌ و مه‌نسووری حێکمه‌ت داریژه‌ری ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ مردوه‌، هاوسه‌ر و جێگه‌ری مه‌نسوورحێکمه‌ت هه‌ره‌شه‌ له‌ هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کاوئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ پێک بێ بێگومان دژی جووڵانه‌وه‌ی به‌رحه‌قی نه‌ته‌وه‌یی کورد دێته‌ جه‌نگ کردن.
ئازه‌ر ماجێدی ناسیونالیسم به‌‌ ئیدلوژی بورژاوزی بۆ ژێرده‌سته‌ هێشتنه‌وه‌ی چینی کرێکار تۆمه‌تبارده‌کاو هاه‌وکاتیش پێوایه‌ کۆسپێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ده‌ست پێراگه‌یشتن به‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، به‌رابه‌رو تێروته‌سه‌له.
وه‌ پێشیوایه‌ که‌ شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموکرات شه‌ڕی نێوان بورژاوزی کورد‌‌ و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌ کوردستان بووه‌ و له‌و رابه‌ته‌دا ده‌ڵێ:
" به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌روه‌کوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن مه‌سوور حێکمه‌ته‌وه‌ شرۆفه‌ده‌کراورووناکی ده‌خرایه‌ سه‌ر لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی بورژوازی کورد له‌ گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌ کوردستان "
یه‌که‌م پرسیار له‌ ئازه‌ر ماجێدی له‌ ڕابه‌ته‌ی بادرودۆخی ئه‌و کاته‌ که‌ شه‌ڕ درووست بووه‌ ئه‌وه‌یه‌. ئایا ئازه‌ر ماجێدی مه‌به‌ستی له‌ بۆرژوای کورد کێ بوون، حیزبی دێموکرات، لانه‌نگرانی هه‌ستوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی ناو کۆمه‌ڵه‌، یاخۆ خه‌ڵکی کورد به‌ گشتی؟
ئازه‌ر ماجێدی جگه‌ له‌وه‌ی هۆکارییه‌کانی درووستبوونی شه‌ڕی نێوان کۆمڵه‌ و حیزب ناخاته‌ به‌رباس و ڕوونی ناکا‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناشڵێ مه‌به‌ستی له بورژوازی کورد کێن‌و ئایا بوزوازی که‌ ئازه‌ر باسی لێده‌کا ئه‌و به‌شه‌ له‌ لایه‌نگرانی بیری نه‌ته‌وه‌یی ناو کۆمه‌ڵه‌ش ده‌گرێته‌وه‌؟
سه‌ێره‌ ئه‌وه‌یه‌، ئازه‌ر ماجێدی له‌ لایه‌ک لایه‌نگرانی ناسیونالیسمی کۆمه‌ڵه‌ به‌ پێشگه‌رو ته‌گه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕێگای به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئامانجه‌کانی مه‌نسووری حێکمه‌ت وه‌کوو به‌ڵگه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ وله‌ لایه‌که‌ی تر شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه‌ و حیزب به‌ شه‌ڕی بورژوا و ناسیوناسیونالیستی کورد و چینی کرێکار هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌کا.
ئازه‌ر ماجێدی روونی نکردۆته‌وه‌‌ مه‌به‌ستی له‌ شه‌ڕی نێوان چینی کرێکار له‌ لایه‌ک و به‌ره‌ی ناسیوناستی و بورژوای کورد له‌ لایه‌که‌ی دیکه‌ کێ بوون؟
ئایا ئازه‌ری مه‌به‌ستی له‌ ناسیونالستو بوژوای کوردحیزبی دێموکراته‌ یاخۆد لایه‌نگرانی هه‌ستوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ ناو کۆمه‌ڵه‌ن ڕووننیه‌؟
ئازه‌ر ماجێدی له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتن ودابه‌شی بوونی حیزبی کۆمونیستی ئێران ئاواده‌ڵێ:
"مه‌نسووری حێکمه‌ت حه‌وڵێکی زۆریدا که‌ حیزبی کۆمۆنیست بخاته‌ سه‌ر ڕێچکه‌ی تێکۆشانی کۆمۆنیستی کرێکاری، تێکۆشانی بێ وه‌چان بۆقانع کردن، نووسین، وقسه‌کردن، ڕێبه‌ری به‌کرده‌وه ‌سیاسی حیزب، به‌ڵام رۆژێک به‌کرده‌وه‌ به‌و ئاکامه‌ گه‌یشت که‌ ئه‌و کاره‌ چی دیکه‌ ئاکامی نابێت و کارێکی بێهوده‌یه‌"
قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی پێجه‌وانه‌ی یه‌کترن له‌ لایه‌ک ئازه‌ر ماجێدی پێوایه‌ که‌ شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه‌ و حێزب جه‌نگی بورژوا و چینی کرێکاربووه‌، له‌لایه‌که‌ی دیکه‌ به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی حه‌وڵه‌کانی مه‌نسووری حێکمه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ کێشه‌وناکۆکی ناوخۆیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانو به‌پێی قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی‌ رێشه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ له‌ به‌رچاوته‌نگی خه‌تی ناسونالیستی کورد له‌ ناو کۆمه‌ڵدا بووه‌.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئازه‌ر ماجێدی هۆکارییه‌کانی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی حیزبی کۆمۆنیستی وه‌ وازهێنانی مه‌نسووری حێکمه‌ت له‌ حه‌وڵه‌کانی ئاوا راڤه‌کردوه‌:
"بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی، رووخانی یه‌کیه‌تی سۆویه‌ت، هێرشی بۆرژاوزی هار بۆ سه‌رمارکسیسم وکۆمۆنیسم وهه‌روه‌ها په‌لوپۆده‌رکردنی ناسیونالیسم به‌گشتی وناسیونالیسمی کورد به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، کاره‌که‌ی یه‌کلاکرده‌وه‌"
له‌و به‌شه‌ له‌ قسه‌کانی ئازه‌ر ماجێدی هاوسه‌ری مه‌نسووری حێکمه‌ت ئاشکرا دێته‌ دی هه‌ر له ‌ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی دامه‌زرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی له‌ ناو حیزبه‌که‌ی دا‌ بوون.
ئازه‌ر ماجێدی هیچ لێدوانێک له‌سه‌ر هۆرکاییه‌کانی رووخانی یه‌کیه‌تی سۆویه‌ت ناکا، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ له‌ هه‌ستوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ره‌قه‌، که‌ جیاوازییه‌ک نێوان بورژاوازی هار و ناسیونالستی کورد دانانێ وه‌ وه‌ک دوژمنێک ناویان ده‌باو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک به‌ڵگه‌ بۆ رووخانی سۆویه‌ت وه‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی جیهان ده‌هێنێته‌وه‌.
هه‌ستوسۆزی به‌رچاوته‌نگانه‌و ره‌قو کێنه‌ی‌ چه‌پی ئازه‌ر ماجێدی به‌رامبه‌ر به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌وه‌نده‌ چاوچه‌نوکانه‌یه‌ ته‌نانه‌ت حازریشه‌ هه‌موو هه‌وڵێک بۆ به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئامانجه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بدا.
رێکه‌وتی 22 ژانویه‌ی 2011
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ وڵامی رێزدار ئازه‌ر ماجێدی‌دا نووسراوه‌، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی که‌ له‌ وتووێژدا له‌گه‌ڵ من کردبوونی، وه‌کوو رێزگرتن له‌ ئازادی به‌یان‌و له‌سه‌ر داوای نووسه‌ره‌که‌ی لێره‌دا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌.

No comments: