لە رۆژانی رابردوو دا و بە دوای ئەوەی کە بەرێزان جەماڵ پورکەریم و شلێر دەروێشی لە هەڵوێستێکی باش و کوردپەروەرانە دا، هاتنەوە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەم کارەیان هەنگاوێکی باشیان بە قازانجی خۆیان و داهاتویان ناو لەمە بەدواوە ئەو بەرێزانە تواناکانی خۆیان دەخەنە خزمەت جوڵانەوەی رزگاریخوازنەی کوردستان و ئەمەش جیا لە زیانی دوژمنانی گەلی کورد نەبێ هیچی خراپی دیکەی تێدا نیە.
کەچی بە دوای هەڵوێستی ئەم دو بەرێزە دا ئێمە شاهێدی هێرش و پەلامارێکی بێبەزەیانەی ئەو لایەنە بووین کە بڕیار بو چاکسازی بکات و رێز لە خەڵک و بیر و باوەڕی خەڵکی دیکە بنێت. کەچی دیتمان ئەوانەی باسی برایەتی و یەکریزی دەکەن چەندە ناراست و نا سادقانە لەگەڵ ئەم داوایە هەڵسوکەوت دەکەن.
لەم بارەوە سەرنجدان بە قسەی بۆچوون نوسەکان و لەو نێوە برێکیان بە ناوی خۆیانەوە شتیان نوسی کە هەمو سەر بە لایەنی دابڕاو لە حیزبی دێموکراتن ئەو راستیە دەردەخات کە ئەو تاقمە باوەڕیان بە هیچ شتێک نیە و ئەوەی دیکەن تەنیا بازارگەرمی بە قازانجی خۆیانە.
لەم ناودا کەسێک بە ناوی بیژەن ق لە نوسراوەیه‌کی پڕ لە قین دا هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێموکرات و ئەم حیزبە لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی کوردی کوژی کۆماری ئیسلامی لە یەک ئاست دا دادەنێ و وادیارە بەرێزیان باش لەگەڵ مێتۆدی کاری و قەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم ئاشنایە. بە تایبەتی کە تەبەقەی دوهەمی ماڵەکەی دابێتە کرێ بە کارمەندانی وەزارەتی ئیتڵاعات بە قسەی خۆی بۆ ئەوەی شک لە کاری نه‌هێنی ئەم نەکەن. ئەمە شتێک نیە کە هەڵبەسترا بێت بەڵکو ناوبراو بۆ خۆی ئەمەی باس کردوە و دەزانێ کە راستە. هەر ئەم به‌ڕێزه بە شانازی دەزانێ کە بەرپرسێکی ئەو حیزبەی بە تاکسی بۆ فرۆکەخانەی ستۆکهۆڵم بردبێ و بە تەلەفونی بەرپرسێکی پایەبەرزی ئەو حیزبە سەبارەت بە نامە سەرئاوەڵاکەی شاگەشکە دەبێ.
کەچی ئەم به‌ڕیزه تۆزێک .... نایگرێ و بەم شێوەیە پەلاماری حدکا دەدات و ئاوا ناوی دەبات و ئامادە نیە رێز لە بڕیاری سەربەخۆی دو کەس بگرێ کە بە وێنە و ناوی خۆیانەوە رونکردنەوەیان داوە و هەڵوسێتێکی باشیان گرتوە. ئەم به‌ڕیزه بە وشەی دابڕان زۆر قەڵسە و وەکو تاقمی مەلا حەسەن باس لە لەت بوون دەکات و نەسیحەتی ئەو بەرێزانەش دەکات کە ئەوانە نەدەبا بڵین دابڕان، کەچی نافەرموێ دەبا بیانوتبا چی؟
هەروەها ئەم به‌ڕێزه بە دروشمەکانی ئەو بەرێزانە زۆر نارەحەتە کە باسی برایەتی و یەکیەتی دەکەن و حدکا بە رێبەری جوڵانەوە دەزانن و باس لەو دەکات کە ئەو شتانە باویان نەماوە ڕەنگە بۆ جەنابیان جیایی و هەڵبران مانا بدات، کاک بیژەن باشترە رێز لە هەوڵی سەربەخۆی خەڵک بگرێ‌و رێزی بۆ دابنێت.
کاک بیژه‌ن دیارە زۆر بە کار و تێکۆشانی بەرچاوی کاک رەحیم رەشیدی قەڵس و نارەحەتە و تانە و تەشەری لێدەدات، هەر ئەوندە بڵێم کە ئەوندەی ئێوە و دابڕاوەکانی حدکا د‌ژی ئەو حیزبە و ئامانجەکانی کارتان کردوە و نوسیوتانە ئەو برا بەرێزە کاری بۆ کورد کردوە و لەوه دڵنیا بن کە کەسێکی بەرێز و خۆشەویستە لە ناو خەڵکی کوردستان و کارەکانیشی دیار و بەرچاون لە هەمو لایەک ئاشکرایە...
خاڵێکی دیکە ئەوەیه کە بە ناو کۆمیتەی فەرانسه‌ی ئه‌و تاقمه ئەو تۆمەتە لە کاک جەمال و دادە شلێر دەدەن کە گۆیا ئاڕشیوی کوردکاناڵیان بۆ تیشک بردوە، کاکە خۆ هەمو کەس دەزانێ کە کوردکاناڵ بە شێوەیەکی غیرە قانونی شتەکانی تیشک تەلەویزیۆنەکانی دیکە کۆپی دەکات و فیلم وێنە بی بی سی و زۆر تەلەویزیۆنی دیکە بە نارەوا بە کار دێنێت، کەوایە ئێوە ماڵی خۆتان لە شوشەیە و بەرد لە ماڵی خەڵک مەگرن.
ئەوەی کاک ئەو بەرێزانە کردویانە ئێوەش درەنگ یان زو هەر ئەوەی دەکەن جا بۆیە زۆر لۆمەیان مەکەن
چیا ره‌شیدی
............
ده‌قی نووسنه‌که‌ی کاک بیژه‌ن که له رۆژهه‌ڵات تایمز وه‌رگیراوه
روونکردنەوە یا تۆبه‌نامه له‌سه‌ر ده‌ستی 'ره‌حیم ره‌شیدی'؟
2011 01 06 - 14:01
بیژەن قارەمانی
نووسراوەیەک لە ژێر ناوی روونکردنەوە بە ئیمزای جەماڵ پوورکەریم و شلێر دەروێشی بڵاو کرایە کە دوو هاوسەر بە یەکەوە رایانگەیاند بوون بە ئەندامی حدکا و لە گەڵ لایەنی "دابڕاو" نەماون. من له‌م نووسراوه دا به هێچ شێوه‌یک به نیازی رەخنه و گازنده له به‌ڕێزان ''جه‌ماڵ پوورکه‌ریم و شلێر ده‌روێشی'' نیم. ئه‌وانێش وه‌ک هه‌ر مرۆڤێک بۆیان هه‌یه به ئاره‌زووی خۆیان شوێنی ژیان و کاری خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن. ئه‌وە مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو تاکه‌کانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه جێگای گومان و سه‌رسوڕمان بوو شیوه‌ی روونکردنه‌وه‌که و گرێدانی به ''ره‌حیم ر....'' بوو که زیاتر وه‌ک تۆبه‌نامه لە سەر دەستی ناوبراو ده‌چێ تا روونکردنه‌وه‌ی شتێکی ناڕوون. ئه‌وه‌ش شتێک نیه که حاشای لێ بکرێ. چون ده‌ق و ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که به ڕاشکاوی مه‌بەستی پشتی پەرده‌ی ئاشکرا کردووه. به تایبه‌ت له‌و جێگایە دا که زۆر به زه‌قی باس له که‌سایەتیی نووسه‌ری تۆبه‌نامه‌که دەکا. هه‌ر چه‌ند به ڕ‌واڵەت ناوی ر – ر زۆر زه‌ق و بەرچاوه به‌لام مه‌بەستی تری ئه‌م کاره که ده‌ستی به‌شێک له رێبه‌رایەتیی ''حدکا'' ی له پشته بۆ روخاندن و سووکایەتی به که‌سایەتی و ئه‌خلاقی تاکه‌کان دارێژراوە و له هه‌مان کاتیش دا له زمانی ئه‌م دو به‌ڕێزه‌وه حاشا له بوونی ''حدک'' کراوە و ئەو لایەنەی تا دوێنێ ئەو دوو بەڕێزە هەموو کارێکیان بۆ دەکرد، یەک شەوە بووە بە "لایەنی دابڕاو". ئه‌وش خۆی زۆر پرسیار ساز دەکا که وه‌لامە‌کەی لای ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌یە.
ئه‌وه‌ی له ده‌قی روونکردنه‌وه‌که دا هاتووه زیاتر وه‌ک ''سات و سه‌ودا" ده‌چێ. تا ئێره به‌شێک له قازانجی ئەم سات و سەودایە چۆته ناو گیرفانی که‌سی ئاماژه پێکراو. جا حدکا چی پێ دەگا له‌م قۆماره سێ قۆڵیە دا، خوا ده‌یزانێ. به‌شی ''جه‌مال و شلێر"یش لە معامەلەکەدا جارێ گیرسانه‌وه و حاوانه‌وه له تیشکه. جا به چ نرخێک، ئه‌وه داهاتوو دیاری دەکا!
ڕاسته به‌ڕێزان ''جه‌ماڵ و شلێر'' له بواری راگەیاندن دا مێژویەکیان له خۆیان تومار کردووه‌و خاوه‌ن بەهره و لێهاتوون به‌لام به چ نرخێک و بۆ چ مه‌بەستێک؟!! له هه‌مان کاتیش دا کاناڵی تیشک هه‌ر له رۆژی یه‌کەمی دامەزرانی تا ئێستا به هۆی کێشه‌ی ناوخۆی حیزب بەر له له‌تبوون و دوای له‌تبوونیش گرفتی ئه‌ساسی له به‌شی راگەیاندن دا هه‌بوو وه‌ک هه‌موو بەشه‌کانی تری. جێگای داخه به‌شێک له رێبه‌رایەتیی ''حدکا'' قه‌ت نەیانتوانی یا نەیانهه‌ویست به شێوه‌یەکی سه‌ردەمیانه که له قازانجی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات دا بێ، که‌لک له‌م کاناڵه وه‌رگرن. هیوادارم من خراپ له ده‌ق و نیوه‌رۆکی روونکردنه‌وه‌که حاڵی بووبم به‌لام ئەگەر ئه‌م کاره بۆ شکاندن و روخاندنی که‌سایەتی و بیر‌و باوه‌ری سیاسی ئەو دوو کەسە کرابێ و له هه‌مان کاتیش دا وەک لەو سەرەتایەڕا دیارە، بیانهەوێ ریکلامیان پێ بکەن له د‌ژی ''حدک'' و ڕاست نیوەی هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان، به هێچ شیوه‌یەک دروست نیه و هاوسه‌نگی کاره‌کانی ناونده‌کانی ئه‌منیەتی و ئێتلاعاتی کۆماری ئێسلامی دەبێ که 31 ساڵه به د‌ژی خه‌ڵکانی ئێران و له سه‌روی هه‌مووان گه‌لی کورد درێژه‌ی هه‌یه. خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی له ماوه‌ی یەک ساڵ‌و نیوی ڕابردوو و نووسینی سه‌دان نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵه له ناو زیندانه‌کان ئه‌و ڕاستیەیان سه‌لماندوه که ئه‌م شێوه کارانه سه‌ردەمیان به‌سه‌ر چووه و کاتی مه‌سره‌فیان نه‌ماوه. جێگای سه‌رسووڕمانه که له شوێنێکی وه‌ک ''پاریس'' ئەم میتۆدە دە‌توانێ چ کاریگه‌ریەکی هه‌بێ و چ قازانجێک به ئه‌م کەسانه بکا!
ئه‌وه‌ی هێندێک که‌س وه‌ک ''سه‌ربازی بێ ناوونیشانی ئێمام زه‌مان'' به نووسراوه و له سه‌ر توڕی پالتاک له پشت ناوی شاراوه وه‌ک راوچی خراپ له د‌ژی هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان هه‌ڵوێستی ناسەردەمیانه و هێرشی ناڕه‌وا ده‌کەن ''که به‌داخه‌وه به‌شێکیان له ئه‌ندامانی رێبه‌رایەتیی حیزبن'' به هیچ شێوه‌یەک ناتوانێ له گه‌ڵ ئه‌ساس و نێوه‌رۆکی کاری حیزبی ئه‌م سه‌ردەمه یەک بگرێته‌وه. به تایبه‌ت بۆ حدکا که هه‌ڵگری پەیامی خه‌باتی جه‌ماوەری و ئاشتی‌یەو ئه‌م فه‌لسەفەیە‌شی له د. قاسملوو به میرات وه‌رگرتوه. کەچی له کرده‌وه دا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ نه‌بێ ئاشتی و دیالۆگ و ته‌بایی‌یە. ئاشتی و دیالۆگ تا ئه‌و شوێنه بڕ دەکا که له قازانجی باڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه دا بێ نه قازانج و بەرژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورد.
بیژه‌ن قاره‌مانی
...........................
ئه‌م تاقمه هه‌وه‌ها ئه‌م به‌ڕێزه به دزینی ئارشیوی کرێ کاناڵ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و پێم وایه ئه‌م به‌ڕیزانه ئێستا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که شکایه‌ت له‌م تاقمه بکه‌ن بۆ ئه‌م بوختانه ناره‌وایه، کرێ کاناڵ که‌ی ئارشیوی هه‌بووه و هه‌رچی هه‌یانه له کاناڵه‌کانی تریان دزیوه و خۆشیان هیچیان نیه که بڵاوی که‌نه‌وه ، بۆ نموونه ژیاننامه‌ی شه‌هیدان ده‌خوێننه‌وه که سه‌رجه‌م شه‌هیدان یه‌ک تێکسته و ته‌نیا ناوی شه‌هیدان ده‌گۆڕدرێن.
زۆر شت هه‌یه له سه‌ر کرێ کاناڵ بکوترێ به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه‌نده به‌سه که بڵێم ئه‌م دوو به‌ڕێزه هیچیان له گه‌ڵ خۆیان نه‌هێناوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حیزبی خۆشیان مافی خۆیانه و هه‌روه‌ک هه‌مووی ئێوه‌ش زوو یان دره‌نگ ده‌بێ بێنه‌وه ده‌زانم کاک بیژه‌نیش له لای خۆمان ده‌بینین.
ده‌قی تۆمه‌تنامه‌ی ئه‌م تاقمه
Archive
-
▼
2011
(178)
-
▼
January
(20)
- به‌رچاوته‌نگیی و چاوچهنوکیی پاشماوه‌کانی مه‌نسوور...
- کنفرانس گذار به دمکراسی در ایران
- آذر ماجدی در گفتگو با رحیم رشیدی: ناسیونالیسم یک ج...
- 2ی رێبه‌ندان ئه‌زموونێک بۆ هه‌میشه!
- ئازه‌ر ماجێدی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ره‌حیم ره‌شیدی: ن...
- اجلال قوامی در گفتگو با رحیم رشیدی: گفتمان ما گفتم...
- When I was a young man, I wanted to change the wor...
- ته‌یموور مسته‌فایی: ته‌نیا حدکا له‌و باوه‌ڕه‌دا بو...
- ته‌یموور موسته‌فایی:
- چیا حه‌سه‌نی: ماڵی بیژهنو کوردکاناڵ له شووشه‌یه
- چیا حه‌سه‌نی: ماڵی بیژەن‌و کوردکاناڵ لە شووشەیە
- مه‌نسوور عه‌زیزی: "ح د ک ا" و ئه‌زموون له خه‌بات ...
- گفتگو با رادیو همصدا
- ڕوونکردنه‌وه‌ی شلێر دهروێشیو جه‌ماڵ پوورکه‌ریم
- وضعیت سیاسی وحقوق بشر ایران در سال ۲۰۱۰
- حقوق بشر ایران در سال ۲۰۱۰
- برسي وضعيت سياسي و حقوق بشر ایران در سال ۲۰۱۰
- برسي وضعيت سياسي و حقوق بشر ایران در سال ۲۰۱۰
- راز نورانیت چهره خامنه ای!
- Happy new year
-
▼
January
(20)
Saturday, January 8, 2011
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment