نه‌مر نه‌سیم عه‌زیزی
به‌داخێكی گه‌وره‌و گرانه‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی ٦ی ئۆكتۆبه‌ر، هەواڵی ناخ هەژێنی كۆچی دوایی خوشكی ئایزو بهویقارم نەسیم عه‌زیزی؛ دڵ و هه‌ناومی خستهژان كه به هۆی نه‌خۆشی له شاری ڤێسترۆس، له وڵاتی سوید، كۆچی دوایی كرد.
بۆ من كه له نزیكه‌وه ئه‌و خوشكه‌م ناسیوه‌و له‌گه‌ڵ ڕابردووی بنه‌ماڵه فیداكار‌و سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ئاشنا بووم، هه‌واڵه‌كه زۆر به‌ژان و ده‌ردهێنه‌ره...
ئێستا، به‌ر له هه‌ر كه‌سێك، سیمای رووسوورو تاسەباری دایه خەجیج له‌به‌ر چاوم ون نابێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاروانی مه‌رگ بڕانه‌وه‌ی بۆ نیه‌و به‌رۆكی هه‌مووان ده‌گرێ؛ لێ هه‌موو كات مه‌رگ له نێوان خه‌م و ده‌مدا خۆی ده‌رده‌خا، به‌ڵام به‌راستی ده‌م و كاتی مه‌رگی داده نه‌سیم نه‌بوو!
به خۆم ده‌ڵێم ئه‌م كاره‌ساته جارێكی دیكه‌ش غه‌دری رۆژگاره له دایكه خه‌جیج و بنه‌ماڵه‌ی شكۆداری عه‌زیزی!
داده خه‌جیج پاش شه‌هید بوونی هاوژینه‌كه‌ی به فرمێسك و ره‌نجه‌رۆیی و خوێنی دڵ ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌وره كرد‌و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ پێگه‌یاندن و پاراستنیان ته‌رخان كرد!.
له‌م بۆنه تاڵه‌دا، پرسه‌و هاوده‌ردی قوڵی خۆم له‌گه‌ڵ برای سه‌ربه‌رزم كاك موحه‌ممه‌د بایه‌زیدی هاوژینی نه‌سیم خانم و جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌رۆخۆشی به خوشكه داخدارهكان، مونیره، نیشتمان و موژده‌و به براكانیان كارزان و كاروان ده‌ڵێم.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزو خاوه‌ن شكۆی عه‌زیزی ده‌كه‌م و خۆم له‌م خه‌مه قورسه‌دا به هاوبه‌شیان ده‌زانم.
له‌م بۆنه تاڵه‌دا، ده‌ستی دایه خه‌جیج ماچ ده‌كه‌م و ئازاره بێ ئه‌ژماره‌كانی به دڵ و گیان ده‌كڕم و له ئاست شكۆ و مه‌زنی ئه‌و دایكه رووسوورو خۆشی له خۆ نه‌دیوه‌دا كڕنۆش ده‌به‌م!
رووحی خوشكه نه‌سیم شاد‌و هه‌رده‌م به به‌رزی و به‌رێزی یادی ده‌كه‌ینه‌وه!
No comments:
Post a Comment