وێنه: رهحیم رهشیدی و دهیڤید شینكهر
دەیڤید شینکەر، یاریدەدەری مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک ڕایگهیاند ناتوانن ئەو هەڕەشانە قبووڵ بکەن کە لە وڵاتانی دەرەوە دەکرێنە سەر سەربازو خەڵکی ئەمریکی.
لێدوانهكانی شینکەر لە کاتێکدایە دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەی ئهو وڵاته له بهغدا گهرمه.
سهبارهت به داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، شینکەر رایگەیاند، "ئەوە گفتوگۆی دیپلۆماسیی مایک پۆمپیۆیەو لهم بازنهدا لێدوانی نهدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، كاتژمێر 8:30ی شەوی چوارشەممە، رێكهوتی 30ی سێپتهمبهری 2020، شەش مووشەک بهرهو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوێژران کە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوەو زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. وەزارەتی ناوخۆ گوتبووی، مووشەکەکان لە سنووری بەرتلە لە نێوان گوندەکانی شێخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەو دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30ی حەشدی شەعبی.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشكرای كرد؛ سێ مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازی هێزی هاوپەیمانان کەوتوونەتە خوارەوەو ئەو مووشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهاتوون جیاوازن لەوانەی لە هێرشەکانی پێشووتری سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بەكارھاتوون.
#مستهر_كورددیکەی عێراق بەكارھاتوون.
No comments:
Post a Comment