هێشتا چاوەڕێم، تۆ فێری چنینی شاڵگەردنێک بیت بۆ ئەوەی لە پاییزی بدرووم. دێمه‌وه تاکوو پێکەوە لە پیرترین شوێنی دونیادا، ئێستا، دوێنێ‌و سبەی لێکگرێ بدەین. له‌وانیه ئێمه هه‌رگیز فریای ئه‌وه نه‌كه‌وین پێكه‌وه هه‌نارێك دان بكه‌ین و گوێ به ئاهه‌نگی گۆرانیه‌كی كۆن بسپێرین. به‌ڵام حه‌زی دیدار هه‌وێنی مانه‌وه‌و هه‌ناسه‌دانێكی پڕ مانایه!
نا، ژیان له ده‌وزه‌خ‌دا هیچ ڕه‌وایه‌کی نییه، به تایبه‌تیی مرۆڤ خۆی خۆشکه‌ری ئاگر‌ی ده‌وزه‌خی ژیانی خۆی بێت. ده‌وزه‌خه تۆ حه‌زی فڕین له سه‌رتا بێ؛ قه‌ت ده‌رینه‌بڕی، ده‌وزه‌خه نیگاێک له چاوه‌کانت گیر نه‌کا که جیاوا له هه‌زاران نیگای‌تر بێ. ده‌وزه‌خه که‌سێک خۆی به مه‌مکه‌کانته‌وه بگرێته‌وه كه‌چی له بۆنی هه‌نار، تامی سێو‌و ڕه‌نگی گوڵه‌باغ تێنه‌گات.
ده‌زانم ته‌نیا دیدارێك ده‌توانێ ده‌روونمان به جوانی پاقژ بكاته‌وه‌و ئۆكسیژنی به‌رده‌وام بوونمان بڕژێنێته هه‌ناوه‌و تاكوو به كۆڵانه پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌كامنی ژیان دا له رۆیشتن به‌رده‌وام بین.
هه‌نووكه به قوڵی و له مه‌ودایه‌كی دووردا بیرت لێده‌كه‌مه‌وه، ده‌زانم حاڵت باش نیه و پاڵت به دیواری له‌رزۆك و نامێهره‌بانی ژیانه‌وه داوه.
هه‌نووكه هه‌ست و هه‌ناوه‌م ته‌ژیه له بیركردنه‌وه‌ی بێ مه‌ودا، وه‌كوو ئه‌وه وایه له نێوه‌راستی ئه‌قیانووسدا مابێتمه‌وه به به‌له‌مێكی شه‌قوشڕه‌وه، لێ خولیای دیداری تۆ هێزم پێده‌بخشێ تاكوو به‌رده‌وام بم له بزاوتنی ده‌سته ماندوو سڕبوه‌كانم.
وه‌ره گۆ، با پێكه‌وه بدوێن و مێخه‌كێك له ئه‌ستۆی ئه‌م پاییزه بكه‌ین. ببه به شنه‌ی رۆحم و ئاره‌قه‌ی سه‌رته‌وێڵی ماندووم بسڕه. ئه‌ی دڵنیاتر له دڵنیا، ئه‌ی تروسكه‌ی هیوابه‌خشی گشت وه‌رزه دوور‌و ناخۆشه‌كان.
كه‌سه‌كه‌م، به‌هێزو هیوادار به. ببه به تروسكایی له شه‌وه‌زنگدا و رێنوێنی رێگا ئاسته‌مه‌كان به. به هیوای دیداری چاوه‌كانت!
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment