Archive

Tuesday, July 12, 2022

دیدار لەگەڵ قەشە ئەندرۆ برانسۆن


مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، چاوی بە قەسە ئاندرۆ برانسۆن کەوت.
لەو دیدارەدا باس لە بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کرا. رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی سپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی لە پێوەندی لەگەڵ بایەخدانی ناوبراو بە چاکەخوازی و ئازادی ئایین کردو لەم بارەوە لەسەر کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کوردستان قسەی کرد.
قەشە برانسۆن لای خۆییەوە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو دیدارە، باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کردو لەم بارەوە باسی لەوە کرد کە کوردستان تەنیا شوێنێکە کریستیانەکان دەتوانن بە زمانی کوردی نزاو عیبادەتی خۆیان بکەن و پەرتووکە ئاینییەکانیان چاپ و بڵاوبکەنەوە.
دوو لایەن بریاریاندا بۆ ئاڵوگۆری زانیاری دەربارەی پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی پێکهاتەکان و پتەوترکردنی پێوەنییەکانی کوردستان و ئەمریکا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانیان بدەن.
قەشە برانسۆن ساڵی 1968 لە ویلایەتی ''نۆرس كارۆلینا''ی ئەمریکا لەدایك بووە، برانسۆن و خێزانی سەر بە كلێسای ئەنجیلین. برانسۆن و خێزانەکەی ساڵی 1993 چوونەتە شاری ئەزمیر لە توركیاو دوو منداڵیان لەوێ لە دایك بووە. ساڵی 2016 برانسۆن لە لایەن تورکیاوە بە تاوانوەپاڵدانی ''تیرۆرو سیخوری'' دەسبەسەر کرا، ئەمەش بویە کێشەیەکی گەورە لە پێوەندییەکانی نێوان واشنگتن و ئانکارا و بەم جۆرە برانسۆن بوە یەکێک لە دیارترین كەسایەتییەكان لەسەر ئاستی جیهان.
کار گەیشتە جێگایەک دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك سزای ئابووری بخاتە سەر تورکیاو بەم هۆیەوە گورزێکی گەورە لە ئابووری تورکیا کەوت و نرخی لیرەی ئەو وڵاتە بایەخی خۆی لە دەستدا.
تورکیا ویستی لەم بە گرتنی قەشە برانسۆن ئەمریکا ناچار بکات بانگخوازی ئیسلامی فەتحوڵا گوڵەن رادەست بکرێتەوە، دواتر هەوڵی بۆ ئازادكردنی هاكان ئەتیلا، جێگری سەرۆكی بانكی خەڵکدا کە بە تاوانی پارە سپی کردنەوە بۆ ئێران لە ئەمریکا گیراوە. بەڵام ئەمریکا هەموو داواکانی تەرکیا رەت کردەوە.


دواجار قەشە ئه‌ندرۆ برانسۆن، ئۆکتۆبەری 2018 ئازاد کراوو به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ره‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ناوچه‌ی رامشتاینی ئه‌ڵمانیا رۆیشت، لەوێوەش گەرایەوە ئەمریکاو لە کۆشکی سپی پێشوازی گەرمی لێکرا.

No comments: