Archive

Friday, July 15, 2022

پیرۆزە لە ئازادیخوازان و نوخشەبێ لە تاوانبارانی دیكەی ئێرانی

دادگای سوێد سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دیپلۆماتێک و ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران دەرکرد.



حەمید نووری ساڵی 1988 یاریدەدەری دادوەری بەندیخانەی گەوهەردەشتی ئێران بووە، هەمان ساڵ لەو بەندیخانەدا ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسیی لەسێدارە دران.

یەکەمجارە کەسێک بە تاوانی لەسێدارەدانی بەندكراوانی سیاسییی ئێران دادگایی دەکرێت.
حەمید نووری بەنێوی خوازراوی "عەباسی" ساڵی 2019 دەچێتە سوێد، لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

دادگەی سوێد رایگەیاند، ژمارەیەک لە بەندکراوان و کەسوکاری لە سێدارەدراوانی ساڵی 1988ی ئێران سکاڵایان لەسەر حەمید نووری تۆمار کردبوو، لەو ماوەیەدا نۆ دانیشتنی دادگە لەبارەی دۆسیەکەی بەڕێوەچوون.
لە دۆسیەی لەسێدارەدراوانی ساڵی 1988ی ئێراندا هەزاران کەس لە بەندکراوانی سیاسیی ئەو وڵاتە لەسێدارە دران و رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ ژمارەی لە سێدارەدراوانی بە پتر لە پێنج هەزار کەس خەمڵاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی تائێستاش تەرمی لەسێدارەدراوەکانیان نەداوەتەوە خاوەنەکانیان و شوێنی بەخاکسپاردنیان ئاشکرا نەکراوە.

حەمید نوری هاوکات بکوژی سەدان کەس لە رۆڵەکانی خەڵکی کوردستانە. خەڵکی کوردستان و گشت ئازادیخوازانی ئێرانی و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە جیهان وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بڕیارەی دادگەی سوێد هاوکات هیواداران هەموو تاوانبارانی ئێرانی لە دەرەوە بەم جۆرە بە سەزای تاوانەکانیان بگەن.

No comments: