Archive

Wednesday, July 13, 2022

''ئەورووپییەک لە وڵاتی کوردان'' بە کرمانجی کەوتە بازارەوە



رەحیم رەشیدی
پەڕتووکی ''ئەوڕووپیەک لە وڵاتی کوردان'' بە شێوەزاری کرمانجی چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو کتێبە بیرەوەری و بەسەرهاتی خاتوو ''هێلێن قاسملوو'' لە خۆدەگرێ، کە وەکوو ئورووپی و هاوژینی د. قاسملوو بەشێکی گرینگ لە مێژووی حیزبی دێموکرات و خەباتی ئازادیخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
''سەلیم زەنجیری''، پێشمەرگەی وەرگێری ئەو بەرهەمە لەم بارەوە وتی: ''لە 33 هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆرکرانی د. قاسملووی نەمرو هاوڕێیانی دا، وەکوو وەفایەک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو رێبەرە مەزنە، پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان''، بە شێوە زاری کرمانجیم بڵاوکردەوە. چونکە پێشتر ئەو پەڕتووکە بە زمانەکانی، فەرانسەوی، چێکی، ئینگلیزی، فارسی، تورکی، عەرەبی، زاراوەی سۆرانی بڵاوکراوەتەوە.''
کورتەیەک دەربارەی سەلیم زەنجیری:
''سەلیم زەنجیری”، خەڵکی ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 1999 بووەتە پێشمەرگە. ئەندامی دامەزرێنەر و سەرنووسەری رۆژنامەی ئاگری بوو کە بە کرمانجی بڵاودەکرایەوە. رۆژنامەوانی تیشک تیڤی بوە. لە یادی 25 ساڵەی شەهیدکرانی د. قاسملوودا، “کوردستان و کورد”ی د. قاسملووی لە فارسیەوە وەرگێرابووە سەر کورمانجی ژووروو.
ناوبراو بێجگە لە وەرگێڕان''کوردستان و کورد'' هەروەها پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان” سێ وەرگێڕانی دیکەی چاپکراوی کورمانجی لە سەر ئەنفالی کوردانی باشوور بە ناوەکانی “گەلاوێژ”- “شەمیلە” و “حەپسە”ی چاپ و بڵاوکردۆتەوە. هەروەها دوو وەرگێڕانی دیکەی لەژێر چاپە. هەنووکە زەنجیری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

No comments: