Archive

Sunday, July 17, 2022

دیدار لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکیەتیی ئورووپا



خوشحاڵ بووم هاورێ لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئازادی ئایین و کەسایەتی ناسراوی نێودەوڵەتی کۆبوومەوە.

لەو دیدارەدا باس لە بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کرا. سەبارەت بە پرسەکانی مافی مرۆڤ، پێشلکردنی ئازادی نەتەوەکانی ژێر ستەم لە ئێران دوام و دەربارەی رێژەی زۆری بەندکراوانی سیاسیی و ئایینی کوردو مەترسی ئێعدامی بەشێکیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە زانیاریمان ئاڵوگۆر کرد. داوام لەو کەسایەتییە نێودەوڵەتییە کرد بە هاوکاری هاوبەشەکانیان گوشار بخەنە سەر رێژیمی ئێران تاکوو دەست لەو پێشێلکاریانە هەڵبگرێ. هەروەها گەڵاڵەی پەسەندکراوی دەوڵەتی بێلژیکم بە شەرمەزاریەکی مێژووی بۆ دێموکراسی ئورووپا لێکدایەوە چوونکە ئەو گەڵاڵەیە بۆ ساتوسەدا لەگەڵ رێژیمی ئێران پەسەند کراوە، ئەمەش بۆ ئازاد کردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی هاتۆتە ئاراوە کە لەبەرگی دیپلۆماسی دا بە هۆی هەوڵی تیرۆریستی ماوەی ٢٠ ساڵ گیرانی لە لایەن دادگای بێلژیک بۆ بڕاوەتەوە. ئەو هەنگاوەی بەلجیکایم بە مەترسی جیددی بۆسەر ئاسایشی ئورووپاییەکان هەڵسەنگاند...
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا پرسی پەنابەران و مەترسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان و پێویستی بەرگرتن بەو هێڕشانە قسەیان لێکرا.
دواتر پرسی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان و پێویستی درێژەی پشتیوانی و یارمەتی رۆژئاواییەکان لەو هەرێمە تەوەرەیەکی دیکەی قسەوباسەکان بوو.
جان فیگەڵ لای خۆییەوە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو دیدارە، باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کردو وتی لە کاتی بەرپرسایەتییەکەی دا چۆتە هەرێمی کوردستان و شاهێدی بۆ ئازادی ئایین و کراوەیی کوردستان دەدات.

بریارماندا سەبارەت بەو بابەتانەی باسیان لێوەکرا درێژە بە ئاڵوگۆری بیروڕا بدەن.

No comments: