
Thursday, December 16, 2010
Tuesday, December 14, 2010
Monday, December 13, 2010
Saturday, December 11, 2010
Friday, December 10, 2010
اطلاعیە:
گفتگو با تیشک تی وی، در رابطە با ٢٦ اذرماە سالروز پیشمرگ کردستان.
روز شنبە تاریخ ١٢ دسامبر، ساعت 12:00 بە وقت آ‌مریکا، 18:00 بە وقت اروپای مرکزی.
شما عزیزان می‌توانید در سراسر جهان از طریق ماهوارە و انترنت، مستقیما این برنامە را مشاهدە فرمائید.
http:/tishktv.tv
روز شنبە تاریخ ١٢ دسامبر، ساعت 12:00 بە وقت آ‌مریکا، 18:00 بە وقت اروپای مرکزی.
شما عزیزان می‌توانید در سراسر جهان از طریق ماهوارە و انترنت، مستقیما این برنامە را مشاهدە فرمائید.
http:/tishktv.tv
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا: هیچکام له‌و مونشه‌عیبانه ئاماده نین که پێکه‌وه دانیشن.
وێنه: سمکۆ یهزدانپهنارهحیم ره‌شیدی
١- بەباوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
زۆر له مێژه هه‌موو لایه‌کمان، هه‌ر لایه‌نه و له جێی خۆمانه‌وه باس له به‌ره‌ی کوردستانی‌و زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌که‌ین، هێندێک جار ئه‌م بابه‌ته هێنده گه‌رم بووه که کێبرکێ بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێ‌و کام لایه‌ن خوڵقێنه‌رو داهێنه‌ری ئه‌م بیرۆکه‌یه بووه، له ڕاگه‌یاندراوه‌کانماندا (سه‌رجه‌م حیزبه‌کان) باسی کێ خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌یه بووه، داغترو گه‌رمتر بووه له‌وه‌ی که که‌یو چۆن ئه‌م بیرۆکه گرینگ‌و حه‌یاتییه پڕاکتیزه بکرێت.
هێندێک جاریش کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه گرینگه‌و زه‌روورییه له مه‌حافیلی حیزبی‌دا، باری جیدی بوونی خۆی له ده‌ست داوه‌و شکڵێکی کۆمێدی به خۆیه‌وه گرتووه، ئه‌مه ته‌نها سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی کوردستانی‌و زه‌رووره‌تی پێکهێنانی نه‌بووه، به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به زۆر ئه‌رکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان که له ڕێگای حیزبایه‌تییه‌وه که‌وتۆته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌مان که خۆ به ڕێبه‌رو خه‌م خۆری نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین.
به هه‌رحاڵ گه‌رمووگوڕی باسی پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌ڵات کاتێک گه‌یشته چڵه پۆپه‌و سه‌رنجی زۆر حیزب‌و رێکخراوو که‌سایه‌تی سیاسی سه‌ربه‌خۆو کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ڕاکێشا که هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له نیوه‌ی یه‌که‌می 2003 گورزی کاریگه‌ریان له ڕێژیمی سه‌دام حوسێن دا‌و حکومه‌ته‌که‌یان تێک ڕماند.
ئه‌وسا ئه‌و باسه له لایان کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی دانیشتووی وڵاته ئۆروپایه‌کان وه‌ک به‌رێز کاک ئه‌یوب ئه‌یوبزاده‌و کاک برایم فه‌رشی‌و کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانی‌و کاک سه‌عید شه‌مس‌و کاک ناسر ره‌زازی‌و مه‌رحوم خاتوو مه‌رزییه فه‌ریقی‌و...هتد، وروو ژێندراو هێندێکیان، هێندێک شتیان نووسی‌و هێندێکیشیان له ڕێگای میزگردی (پاڵتاک)ه‌وه ده‌ستیان کرد به ئاڵوگۆڕی بیروڕا له سه‌ر بابه‌ته‌که.
ئینجا چوار حیزبی مه‌تره‌حی ئه‌وسا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به دیدار‌و وتوووێژو راگه‌یاندن که‌وتینه باس‌و بیر کردنه‌وه له پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی.
له‌وپه‌یوه‌ندییه‌دا بۆ مێژوو:
1- له‌مانگی رێبه‌ندانی 2003 زایینی، له پلینۆمی هه‌شته‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، راگه‌یاندراوێک که ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه به‌ره و به‌ره‌ی کوردستانیه هاتووه "جێی خۆشحاڵیه که حیزبی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێکخراوه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد له ئێران‌دا په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هیچیان ناکۆکی‌ون ێوان ناخۆشی نیه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌کرێته زه‌مینه‌ی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر‌و رێککه‌وتن له سه‌ر هێندی ئامانج‌و ئوسوڵی هاوبه‌ش‌و هه‌نگاونانی وێکڕا بۆ وه‌دیهێنانیان، به‌رهه‌مێکی لێ به ده‌ست نایه. رێکه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کان ده‌بی هه‌م بناغه‌یه‌ک بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش له پێناو پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له وڵات‌دا بنێ، هه‌م رێوشوێنی روون‌و جێگای په‌سندی هه‌موان بۆ هێنانه گۆڕی داخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکرات‌دا دیاری بکاو هه‌م بناغه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباری ناوچه‌ی کوردستان له هه‌لومه‌رجی راگواستن "شرایط انتقالی" دا دابڕیژن. پێویسته هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ئه‌سڵه هاوبه‌شانه ژماره‌یه‌کی چه‌ندی بکرێ زیاتر له هێزو تاقمه سیاسیه‌کان له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه."
2- له‌رێکه‌وتی 9/5/2003 به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ئه‌یوبزاده وتارێکی له ژێرناوی "له پێناو پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا " له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌یه‌کی که ئێستا پتر له 24 ساڵه پێشی به سه‌قامگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتووه، خاوه‌نی سروشت‌و نێوه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریخوازانه‌یه".
له به‌شێکی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیانه، پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی، وڵام ده‌ری یه‌کێک له گرینگ‌ترین پێویستیه‌کانی قۆناغی ئێستای خه‌باتی گه‌له‌که‌مانه.
هه‌ر بۆیه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی دیارده‌یه‌کی بابه‌تییه‌و له هه‌مووکات‌و ساتێکدا، به له به‌ر چاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسی کورد ئه‌رکێکی پێویسته‌و له بنه‌ره‌تدا نابێ به هیچ که‌شه‌و هه‌وایه‌کی سیاسی تایبه‌تی ببه‌سرێته‌وه. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بۆ کێشه‌ی گه‌لی ئێمه که له قۆناغێکی رزگاریخوازانه دایه، بوونی خیتابێکی هاوبه‌شی سیاسی‌و لێک کۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له ده‌وری پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌کی کاتی‌و کورت خایه‌ن نییه. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کورد نه‌یتوانیوه به ئاکامی سه‌رکه‌وتوانه‌ی خۆی بگات، بوونی به‌ره‌ی کوردستانی پێویستێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و وڵامده‌ری پێویستییه‌کی گرینگ‌و ده‌سته به‌ری سه‌رکه‌وتنه".
3- به‌ڕێز عه‌بدوڵا موهته‌دی له رێکه‌وتی7/7/2003 نووسراوه‌یه‌کی ئاماده کردووه له ژێر ناوی "په‌یامێک بۆ هه‌موو خوازیارانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له ئێران" ئه‌م نووسراوه‌یه له 9/7/2003 له ماڵپه‌ڕی (بروسکه) بڵاوکرایه‌وه.
له به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا هاتووه "له راستیدا، ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه ده‌مێکه ده‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆکه‌یه کۆکین‌و بانگه‌وازی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک یان رێکخراوێکی چه‌ترمانه‌ندی کوردی ئێران ده‌که‌ین".
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز موهته‌دی‌دا هاتووه: "بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزانه، ئێمه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌دا ته‌نانه‌ت گه‌ڵاله‌ی پێشنیاکراومان ئاماده کردووه‌و هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا پێشکه‌شی به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ده‌که‌ین‌و هیوادارین وڵامی موسبه‌تیش وه‌ربگرینه‌وه، هه‌ر وه‌ها به پێویستی ده‌زانم ئه‌م موژده‌یه به خوازیارانی ئه‌و به‌ره کوردستانیه رابگه‌یه‌نم که مه‌سه‌له‌ی به‌ره له کۆنفراسێکی کۆمه‌ڵه‌شدا که به زوویی ده‌به‌سترێ ده‌خڕیته به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه".
4- یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا
له رێکه‌وتی 14/6/1991 زایینی، شه‌هید کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له نامیلکه‌یه‌کدا له ژێر ناوی (پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی پێویستێکی مێژوویی) ده‌ڵێت: "پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی له ئێران پێویستییه‌کی مێژوویه. گه‌لی کورد له ئێران هه‌ر وه‌ک هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی له جیهاندا، هێزو تاقمی سیاسی به بیر‌و بۆ چوونی ئیدئۆلۆژیک- سیاسی تایبه‌ت‌و جیاوازه‌وه هه‌یه. ئه‌مه له کاری سیاسی‌دا شتێکی ره‌واو ئاسایییه، ئه‌وه‌ی که ناره‌وایه ئه‌وه‌یه که هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کانی ئێران که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له ئازادی کوردستان‌و بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌که‌یدا هه‌یه، نه‌توانن له سه‌ر ڕیبازێکی ستراتیژیک بۆ وه ده‌ست هێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌لی کورد رێکبکه‌ون‌و خۆیان له به‌ره‌یه‌کی به‌رفراواندا ببینه‌وه. بۆ ئێمه وه‌ک کورد له ئێران به هه‌موو هێزو تاقم‌و ده‌سته‌یه‌کی سیاسی شۆڕشگێڕ‌و دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌وه، یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌باتمان له پێش هه‌موو پێویستییه‌کی سیاسی دیکه‌وه‌یه".
ئێمه وه‌ک یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ته‌نانه‌ت ساڵیانێک دوای شه‌هید کرانی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه که پرسی به‌ره له بیر نه‌چێته‌وه‌و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه وه بیر حیزب‌و لایه‌ن‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌ینه‌وه.
بۆ نموونه، رۆژنامه‌ی (یه‌کێتی)- ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ژماره‌ی 10 ساڵی 1993 له لاپه‌ڕه‌کانی 12و17دا له وتارێکدا له ژێر ناوی "به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له پێناو گه‌شه کردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا "له به‌شێک له وتاره‌که‌دا هاتووه. ’’یه‌کێ له گرینگ‌ترین مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان یه‌کخستنی ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه. یه‌کخستن‌و یه‌کگرتنی ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له لایه‌که‌وه له نێوخۆی وڵات‌دا گوڕ‌و تینی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌داته ره‌وتی خه‌بات‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ‌و ده‌وڵه‌ته بڕیار به ده‌سته‌کانی جیهاندا، قورساییه‌کی تایبه‌تی ده‌بێ. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه پێمان وایه بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ‌و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بپارێزرێ، پێویسته ریزه‌کانی خۆی له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی‌دا رێک بخات’’.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌دا هاتووه:
"ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌توانێ له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌دا رێکبخرێت بێگومان سه‌ره‌رای فیداکاری‌و قوربانی دانی ڕؤڵه‌کانی گه‌ڵ، سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که ئاسۆیه‌کی روونی نابێت‌و نه له‌و ئیمکاناته سیاسییه‌ی که بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی هه‌یه ده‌توانین که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرین‌و نه له سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی سه‌رانسه‌ری دژی دیکتاتۆری‌دا که ئامانجی هاوبه‌شی گه‌لی کورد‌و گه‌ڵانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانه، گه‌له‌که‌مان به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی خۆی شاد ده‌بێت".
بۆ وڵامدانه‌ویه‌کی به پێز بۆ پرسیاری یه‌کمتان‌و روون کردنه‌وه‌یه‌کی باشتر بۆ خوێنه‌ران پێویست بوو ئه‌و نووسراوانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک به‌ڵگه نامه‌یه‌کی مێژووی بخه‌مه به‌رده‌ستان.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که باسم کردن بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له رابردوودا، له حاڵێکدا بووکه ئه‌وسا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و گۆڕپانی خه‌باته ره‌واکه‌یدا ته‌نیا چوار حیزب‌و رێکخراوی مه‌تره‌ح هه‌بوون، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بێ ئاکام مایه‌وه.
هه‌نووکه، به داخه‌وه کۆمه‌ڵه بوون به چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌ک
حیزبی دیموکرات بوون به دوو
سازمانی خه‌بات بوون به دوو
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دوو له‌ت کرا.
دیسانیش موخابن هیچکام له‌و مونشه‌عیبانه ئاماده نین که پێکه‌وه دانیشنوو نه‌ک هه‌ر باس له به‌ره‌ی کوردستانی، به‌ڵکوو ئاماده نین که باس له کێشه‌کان‌و هۆکاره‌کانی دووله‌ت بوون‌و چه‌ند له‌ت بوونی خۆمان بکه‌ین.
له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ترسییه‌ک که له ئارادایه‌و ته‌مایولیش هه‌یه له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکه‌وه که به پێویستی نازانم جارێ ناویان بێنم، ئه‌وه‌یه که نه‌ک به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌ڵکوو دوو به‌ره یا به‌واته‌یه‌کی دیکه بوونی دوو به‌ره‌کی له ئارادایه.
هه‌رچه‌ندکه به‌بڕوای من ئه‌مانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کردن چ له رابردوودا‌و چ هه‌نووکه هۆکاری سه‌ره‌کی نین بۆ دروست نه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی.
به‌ڵکوو سێ هۆکاری گرینگ، مێژوویی، کلتووری، سیاسی هه‌ن که ده‌بێت زانستیانه لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکرێت.
ئه‌گه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژووی کوردستان هه‌ڵده‌ینه‌وه که زۆربه‌ی نووسه‌ره‌کانیشی بێگانن، بوونی ئه‌و سێ هۆکاره سه‌ره‌کییه‌مان زۆرتر بۆ روون ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر بۆ رابردووش نه‌گه‌رینه‌وه‌و ته‌نها ئاماژه به چه‌ند بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ده‌ی بیست به‌م لاوه بکه‌ین.
بۆ نموونه، شۆڕشه‌که‌ی سه‌رکرده سمکۆی شکاک له 1910 تا 1930 ده‌بینین که ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌که رزگاریخوازانه‌و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه بووه بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کورد، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا قدتیس مایه‌وه‌و عه‌شایرو رێبه‌رانی هۆزو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی سمکۆی شکاکه‌وه نه‌ک هه‌ر نه‌چوون به‌ڵکوو هه‌وڵدراوه دژایه‌تیشی بکرێت‌و له هێندێ شوێن به چه‌ته ناوی به‌رن.
یا خۆ له کۆماری کوردستان‌دا، ئه‌گه‌ریش به رووکه‌ش سه‌روک هۆزو عه‌شایره‌کان پشتیوانیان له پێشه‌وا کردبێت به بوونی به‌ڵگه نامه مێژوویه‌کان له ژێره‌وه بۆ لاواز کردن‌و ته‌نانه‌ت بۆ رووخانی کۆماری کوردستان ده‌ستیان له ناو ده‌ستی دوژمن ناوه.
ئه‌مه راسته و خۆ کاریگه‌ری بووه به سه‌ر دروست بوونی کلتووری ناته‌بایی‌و بێ بڕوا بوون به یه‌کتری‌و پشتی یه‌کتر خاڵی کردن‌و ئه‌و دوو هۆکاره‌ش له سه‌رده‌می دروست بوونی ئه‌حزابی سیاسی‌دا راسته‌و خۆ کارتێکه‌ری سیاسیان بووه به سه‌ر حیزبه‌کان‌و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌و سێ هۆکاره گرینگه‌ش زۆر به جیدی بۆته هۆی نه‌بوونی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی‌و به ته‌واوی تێنه‌گه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی له ناو حیزب‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان‌دا.
به واتایه‌کی دیکه ده‌کرێت بگوترێت ئه‌گه‌ر له رابردوودا پاراستنی ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سک که به‌رژه‌وه‌ندی هۆزێک یا دوو هۆزی تێدا له سه‌رووی پاراستنی نیشتمانێکی پانوو به‌رینه‌وه بووه‌و رازی بوون له پێناو پاراستنی ئه‌و ناوچه به‌رته‌سکه‌دا بۆته هۆی پشت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بکه‌ن‌و به هانای بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌کانی سه‌ر هه‌ڵداو له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌وه نه‌چن، ئێمرۆکه ئه‌و دیاده‌یه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو حیزبه‌کان.
ده‌نا چۆن ئێمه‌ی چه‌ند حیزب‌و رێکخراوی سیاسی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌ک بست خاکی رزگارکراومان نییه، دوور له وڵات خه‌ریکی چالاکین، رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گیرێن، ده‌کوژرێن، رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر هه‌موومان یه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌یه، به بوونی ئه‌م هه‌موو خاڵه هاوبه‌شانه‌وه، چۆن؟ نابێ بتوانین له به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌دا، هه‌ڵوێسته‌کانمان یه‌ک خه‌ین که ئه‌مه یه‌کێک له ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌مان‌و به دڵنیایشه‌وه له‌م قۆناغه‌دا یه‌کێک له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌ڵ به ئه‌ژمار دێت.
2. هاوکاری‌و کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
زۆر پرسگه‌ل‌و کێشه و مه‌سه‌له هه‌ن که، ئه‌گه‌ر کورت بینی‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاقمی‌و ده‌سته‌گه‌رایی‌و رێکخراوه‌یی‌و حیزبی بێڵن‌و چاومان نه‌به‌ستن، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه پرسگه‌لی هه‌ر هه‌موومان‌و راسته‌وخۆ، نه‌ک هه‌ر که‌موزۆر، به‌ڵکوو زۆر زۆریش په‌یوه‌ندی به هه‌ر هه‌موومانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له ولامی پرسیاری یه‌که‌مدا عه‌رزم کردن، موخابن هێشتا، ئێمه نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن ئه‌و کلتووره‌ی که ئه‌مرمان پێ بکات‌و بڵێ، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و نیشتمان نه‌ک ده‌سته‌و تاقمێک، هه‌روه‌ها، بۆ خۆتان ئاگادارن که ساڵی 2007 بووه ساڵی زاووزێی حیزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان، حیزبێک نه‌ما دوو له‌ت‌و چه‌ند له‌ت نه‌بێت، جا به‌م حاڵه‌وه کۆده‌نگی گشتی زۆر ئاسته‌مه.
هه‌ر چه‌ند هه‌موو لایه‌کمان دیسانه‌وه‌ش هه‌ر کۆڵمان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام، له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا بانگه‌وازی کۆده‌نگی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر دوور نه‌رۆین هه‌ر خۆمان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری مهاباد، له به‌شێک له راگه‌یاندراوه‌که‌ماندا، دیسانه‌وه‌ش بانگه‌وازی کۆده‌نگیمان کرد بۆ مه‌حکوم کردنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت،"ا‌هرام ثلاثه" زوو زوو خۆی ده‌رده‌خات، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که له‌و ماوه‌یه‌دا مۆدێلی سێ حیزب پێکه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بوون له مه‌ر هێندێک رووداو زۆرتر بووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیداره‌یه که له به‌شێک له وڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، واته دوو به‌ره‌کی.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزەکوردستانییەکان لە هەل‌و مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
دیاره هه‌ر له کۆنه‌وه، کوردستان به پێی هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی _ سیاسی (ژیئۆپۆلۆتیک)و جوگرافی _ ئابووری (ژیئۆئیکۆنۆمی)، هه‌میشه مووعادله‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بووه، چاوی بڕیار به ده‌ستانی جیهانی به سه‌ره‌وه بووه، راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، ده‌وڵه‌تانی زلهێز له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که به درێژایی مێژووی داگیرکراوی کوردستان روویانداوه، جا چاک هاتبێت یا خراپ، به‌شدار بوون.
ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ر کام له ئێمه، حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێڕای هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خۆمان له ناوخۆی وڵات‌و کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ش، کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌شمان بۆ خۆمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک رووبدات، ئێمه چۆن ده‌توانین هه‌لی ره‌خساو له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بقۆزینه‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به چه‌ند هه‌نگاوه‌وه هه‌یه:
1- چه‌ند خۆمان وه‌ک حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له خه‌می میلله‌تدا کۆک ده‌بین‌و به تێگرای بۆ پاراستنی هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه.
2- چه‌نده بڕیار به‌ده‌ستانی جیهانی هاوهه‌نگاو ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی ئێمه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پترله 10 میلیۆن کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که زۆر له مێژه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت‌و جوگرافیای سیاسی خۆی نییه، کۆبوونه‌وه ئیدۆلۆژییه جیا جیاکانی‌و حیزب‌و رێکخراوه‌کانی، له ژێر یه‌ک ئاڵاداو دارشتنی رێبازێکی ستراتیژی له قۆناغی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌و ده‌رباز بوون له‌و قۆناغه، شه‌رتی سه‌ره‌کییه بۆ ڕاکێشانی هێزو ئیراده‌ی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان‌و ڕاکێشانی سه‌رنجی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان، به واتایه‌کی دیکه نه‌بوونی خیتابێکی هاوبه‌ش‌و دیپڵۆماسییه‌کی مووه‌حید، که دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان، لێی تێبگات‌و رووی تێبکات، له پرش‌و بڵاوی حیزبه‌کان دایه، نه‌بوونی قورساییه‌کی ئه‌وتۆی ئێمه‌و مانان له باشووری کوردستان، که ئه‌گه‌ر ببوایه زۆر گرفتی چاره‌سه‌ر ده‌کرد، له پرش‌و بڵاوی حیزب‌و رێکخراوه‌کان دایه، له ناوخۆی وڵاتیش، ئه‌م دیارده‌یه کارتێکه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی کورده‌واری داناوه‌و هه‌ر کام، له‌و چین‌و توێژانه‌ش، روانگه‌و بۆچوونی خۆیان هه‌یه، هه‌ر چه‌ند، وێڕای ئه‌م پرش‌و بڵاوییه به‌رچاوه‌ی حیزب‌و رێکخراوه‌کانی، به‌ڵام، تینوی ئازادی‌و رزگاربوونی نیشتمان، زۆر جار کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی وا لێ کردووه، که له زۆر بۆنه‌دا به بێ سه‌رنجدان به‌و پرش‌و بڵاوییه‌ی حیزبه‌کانیان، به بانگه‌وازی حیزبه‌ک یا دووان...هتد. به کۆ ده‌نگی ناره‌زای بوونیان له رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به شکڵ‌و شێوازی جۆراو جۆر ده‌رببرن.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لەئێراندا چییە؟
ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست ببێت، بی گومان ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو چین‌و توێژه‌کانییه‌وه.
به بوونی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌کرێت چه‌ند شتێکی گرینگ له دایک ببێت.
1- دیپڵۆماسی نه‌ته‌وه‌یی، واته هه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا زۆربه‌ی حیزب‌و رێکخراوه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتانی ئۆروپا‌و ئامریکا، کاناداو.......هتد، کۆمیته‌و نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه له هه‌لو مه‌رجی نوێ‌دا، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جێگایان ده‌گرێته‌وهو به‌ره نوێنه‌رو دیپڵۆمات هه‌ڵده‌بژێرێت‌و نوێنه‌ران‌و دیپڵۆماته‌کانمان نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه ژێر ده‌ست‌و نیشتمانه داگیرکراوه‌که‌مان ده‌گرنه ئه‌ستۆو، ئه‌مه زۆر به ئاسانی سه‌رنجی کۆرو کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان راده‌کێشی‌و سه‌رنجی ده‌وڵه‌تانیش هه‌ر وه‌ها.
2- رێکخستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌ر یه‌ک فه‌رمانده‌ی هاوبه‌ش، که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه بۆ ئاماده بوون‌و به پیره‌وه چوونی هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌کی کوت‌و پڕ له کوردستان‌و – ئێران‌دا.
3- له ئێستاش‌و له پاش گۆڕانکاری له ئێران‌دا، به‌ره نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات بۆ هه‌ر پرس‌و راوێژێک‌و هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ گه‌ڵان‌و نه‌ته‌وه جیاجیاکانی ناوچه‌که، فارس، ترک، عه‌ره‌ب.
ئه‌مه سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی کوردستان، به‌ڵام کۆده‌نگی ناتوانێ ئه‌و ئه‌رکانه به ئه‌ستۆوه بگرێت‌و ڕۆڵی زۆر که‌متری ده‌بێت له به‌ره، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌توانێ به به‌رهه‌م ده‌بێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاداو ده‌کرێت زۆر به باشیش رێگا خۆشکه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک بێت.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانەرێک بکەون؟
به‌ڵێ، به بێ هیچ دوو دڵێک له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌تان کۆکم. ده‌کرێت ده‌رگا داخراوه‌کانی بیر‌و دڵمان به‌رانبه‌ر یه‌ک، له قازانجی گشتی وه‌که‌ینه‌وه‌و سه‌لیقه جیاجیاکانیش بۆ ماوه‌یه‌کیش بوو بێت هه‌ر له به‌ر ئه‌و قازانجه گشتیه له ژوورێکی داخراودا دابنێن.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
له بیرمان نه‌چێت که شه‌ڕی ناوخۆ وێڕای ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسدارو بێز هه‌ستێنه، له هه‌مان کاتیش‌دا دیارده‌یه‌کی زۆر ناسروشتی نییه، دیارده‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی، خاوه‌ن مێژوویه‌کی دوور‌و درێژه‌و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان روویداوه‌و له هێندێ له وڵاتان به هۆی عه‌قڵێکی ساغ‌و ژیر بیرییه‌وه زوو چاره‌سه‌ر کراوه‌و له هێندێک وڵاتیش هه‌نووکه به‌رده‌وام‌و بێ چاره‌سه‌ر ماوه.
هۆکاره‌کانیشی لای هه‌موان ئاشکرایه، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌وتاقمی – دینی – مه‌زهه‌بی – ئایدۆلۆژی – هۆزو ناوچه‌گه‌رای، به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کورد، که زۆر له مێژه بێ به‌رین له ده‌وڵه‌ت‌داری‌و حوکمڕانی، ئه‌وه مه‌ترسیه‌که زۆرتر ده‌کا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به بێ چاره‌سه‌ر نییه.
8. ئێوە بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژەیەکتان هەیە؟
له ڕابردوودا، شه‌ڕی ناوخۆ له مابه‌ینی چه‌ند حیزبێکدا، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان روویداوه‌و هه‌موومان که‌م‌و زۆر تاڵی‌و سوێرییه‌کانیمان چێژتووه، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش گارانتی نییه که ئه‌و ئه‌زموونه دووباره نه‌بێته‌وه، له کاتی رزگار بوونی یان رزگار کردنی گوندێک، شارێک یا سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت هه‌موو لایه‌ک په‌یره‌وی بکه‌ن، باوه‌ڕ هێنانه به پلۆرالیزمی سیاسی‌و مه‌زهه‌بی‌و......هتدو کێبڕکێی ته‌ندروست (رقابت سالم)و هه‌ر لایه‌ک له جێگای خۆمانه‌وه به حیزب‌و رێکخراوو که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و.....هتد، هانده‌رو سازده‌ری بیرورای گشتی (افکار عمومی) بین بۆ ئاماده بوون بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و دیاره‌دیه له کاتی روودانی‌دا.
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
ده‌بێ هه‌موو لایه‌کمان کار بکه‌ین بۆ دروست کردنی کلتووری ته‌بایی‌و یه‌کتر قه‌بوڵ کردن‌و باوه‌ری قوڵ به پلۆرالیزمی سیاسی‌و رێز گرتن له بیرورای ئازاد‌و ئازادییه‌کانی تاک‌و کۆمه‌ڵ‌و فێری دیالۆگ‌و به هێنمی ره‌فتار کردنی بین له به‌رانبه‌ر یه‌ک‌دا، دیاره ئه‌مانه هه‌موو ده‌بێ له به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت.
به‌ڵام هه‌روه‌ک زانایه‌کی به ناوبانگ ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له ئارا دابێت، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌می به فیدا ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌و رێکخراوه‌ی له ئارا دابێت، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبکه‌م له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه داده‌نێم.
10. باشە ئەگەر وایە بۆچی دەسپێشەخەری ئەوە ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌کمان بانگه‌وازی هاوده‌نگی‌و ته‌بایی‌و به‌ره‌ی کوردستانی ده‌که‌ین، به‌شێکی له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌یه که ده‌سته‌و یه‌خه‌ی هیچ لایه‌نێکمان نه‌بێت، بڵام هه‌روه‌ک پێشتریش عه‌رزم کردن، ئه‌وه کلتوور سازی ده‌وێت‌و به داخه‌وه هێشتا نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن ئه‌و کلتووره، ئه‌گه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شه‌فاف به‌رانبه‌ر به بیرورای گشتیی‌و ئێوه‌و‌مانان بدوێن‌و ڕاستگۆ بین، ره‌نگه هه‌نووکه ده‌ست بردن بۆ چه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی مابه‌ینمان ئه‌گه‌ریش ئاره‌زوو بێت، ئاسان نه‌بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن خاکی ئازاد کراو نین، به‌م حاڵه‌شه‌وه، وا هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ئه‌و حیزبانه‌ی که ئینشعاب‌و جیابوونه‌وه که‌وته ناو ریزه‌کانمان له‌م هه‌نده‌ران نشینییه‌ش تاک‌و ئیستا که‌مان به یه‌کتر نه‌کردووه، پێویست ناکات باسی حیزب‌و رێکخراوه‌کانی دیکه بکه‌م، به‌ڵام یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان‌و پارتی ئازادی کوردستان که وا بۆ سێ ساڵ‌و نیو ده‌چێت که له یه‌ک جیا بووینه‌ته‌وه، که‌مان ته‌قوکوت له مابه‌یندا نه‌بووه، جا بۆیه ئه‌مه ته‌نیا به یه‌ک لایه‌ن ناکرێ، به‌ڵکوو ده‌بێ هونه‌رمه‌ندان، مامۆستایانی زانکۆ، رۆشنبیران‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان راسته‌وخۆ لێمان وه‌ده‌نگ بێن‌و هه‌موو لایه‌کمان پێکه‌وه، کۆمه‌ڵێک هێڵی سوور ده‌ست نیشان که‌ین که یه‌ک له‌وانه ده‌ست نه‌بردن بۆ چه‌که.
به‌رێز سمکۆ یه‌زدانپه‌نا، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له چه‌ند دێڕدا:
ساڵی 1970 له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی به‌شی بۆکان له دایک بووه، ساڵی 1986 به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی شاری بۆکا‌ن‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به جێ هێشتوه‌و به‌ره‌و باشوور چوه.
هه‌تا به‌هاری 1991و تاکوو دامه‌زراندنی یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له کۆمیته‌ی کوردستانی رێکخرای "چریکه فیدایه‌کانی خه‌ڵک" ئه‌ندام بوه‌و له ئۆرگانه جیا جیاکانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاری کردوه.
له پاش دامه‌زراندنی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، یه‌که‌م کۆمیته‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ی له هۆله‌ندو ئاڵمان بونیاد ناوه.
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی رێکخراوی ناوبراو که ساڵێک دوای شه‌هید کرانی دامه‌زرێنه‌ریه‌که‌ی به‌سترا له ساڵی 1992؛ به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌و له ئۆرگانه‌کانی ئه‌منیه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌کان، کۆمیسیۆنی سیاسی _ نیزامی به‌رپرسایه‌تی بووه، له ساڵی 1996 به‌رپرسیارێتی ته‌شکیلاتی ناوخۆی رێکخراوه‌که‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه، له ساڵی 1998 به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه کوردستانییه‌کانی له ئه‌ستۆ بوه، پاش به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له 10/10/2006 که بۆته هۆی دوو له‌ت بوونی ریزه‌کانیان، له 7/7/ 2007 به وته‌بێژی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان دانراوه، له کۆنفرانسی پێنچه‌م‌دا که له رێکه‌وتی 10/8 /2007 به‌سترا به سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ناوبراو له ساڵی 1993وه تاکوو ئێستا به ده‌یان وتاری سیاسیی له رۆژنامه‌کان‌و سایته‌کان‌دا بڵاو کردۆته‌وه.
Wednesday, December 8, 2010
سمیناری موحەممەد رەزا شاڵگونی، لە واشینگتۆن
سمیناری یەکەم کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێ‌کرد کە کۆرگێر ئاوڕدانەوەیەکی گشتیی لەسەر پێگەی چەپ‌و دەوروو ڕۆڵیان لە شۆرشی ٥٧ی گەلانی ئێران‌دا کرد.
سمیناری یەکەم کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێ‌کرد کە کۆرگێر ئاوڕدانەوەیەکی گشتیی لەسەر پێگەی چەپ‌و دەوروو ڕۆڵیان لە شۆرشی ٥٧ی گەلانی ئێران‌دا کرد.
بارودۆخی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی‌دا، شکستی هەمە لایەنی ڕەوتی چاکسازی دەوڵەتی بە تایبەتی پاش هەڵبژاردنی خولی دەیەمی سەرۆک کۆماری رژیم، پراوێز کەوتنی ئەو رژیمە لە ئاستی نێونەتەوەیی‌داو شیلگیرتر بوونی خەباتی هەمەلایەنەی خەڵکی ئێران لە پێناوی دابین بوونی ئازادی‌و دێموکراسی‌و نەمانی ستەمی هەمەچەشن‌و پێویستی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی چەوسانەوە لەسەر خەڵکی ئەو وڵاتە، ناوەرۆکی سیمیناری مەحەممەد رەزا شاڵگونیان پێک دێنا.
لە رۆژی دووهەمی سمینارەکەدا، ناوبراو سەبارەت بە ١٦ی سەرماوەز رۆژی خوێندکارانی ئێران دوا. کۆڕگێڕ لە قسەکانی‌دا، ئاوڕی وەسەر دیرۆکی رۆژی خوێندکار دایەوەوو دەورو خەباتی ئەو توێژە لە خەڵکی وڵاتەکەمانی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سیستەمی دێکتاتۆڕی‌و تێکۆشان بۆ هاتنە دی ئازادی‌و دادپەروەری بەرز نرخاند کە دەیان کەس لە چالاکانی سیاسیی ئێرانی دەڤەری واشینگتۆن بەشداری ئەو سمینارانە بوون.
حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی نرخێک بۆ ئازادی، به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ریسوایی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی!
جێگای خۆیه‌تی، ڕۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز وه‌کوو ڕۆژی هه‌موو ئه‌و خه‌باتکارانه دیاری بکرێت که به‌شێک یان چه‌ند به‌ش له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆیان له پێناو ئازادی‌و رزگاری‌و به‌ختیاری خه‌ڵکی کورددا له ده‌ست داوه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت به شێوه‌ی سومبولیک رێزیان لێبگیرێت‌و فیداکاری‌و گیانبازیان له‌بیر نه‌کرێت.
Monday, December 6, 2010
برگزاری مراسم روز پیشمرگ کردستان در آ‌مریکا
مراسم ٢٦ اذر ماە روز پیشمرگ کردستان، چهارم دسامبر ٢٠١٠، برابر با 1३ اذرماە 89، با شرکت اعضا و هواداران و دوستان حزب دمکرات کردستان ایران در منطقه‌ی واشنگتن برگزار گردید.مراسم با سرود ملی کردستان و یک دقیقه سکوت برای ارج نهادن به خون پاک شهیدان کردستان آغاز گردید. سپس پیام کمیته‌ی کل حدکا در آ‌مریکا از سوی مقدم کریمیان عضو کمیته و مسئول بخش تشکیلات حزب در آ‌مریکا قرائت گردید.
همچنین کومیتە حدکا در امریکا، جهت خیر مقدم و خوش امدگویی بە روزنامە نگار کرد آقای رحیم رشیدی کە بە تازگی مقیم امریکا شدەاند، دستە گلی را از سوی محمد گرژالی تقدیم ایشان نمودند، این حرکت کمیتە حدکا باعث خوشحالی شرکت کنندگان این مراسم شد.
همچنین رحیم رشیدی روزنامه‌نگار کرد بنا بە درخواست برگزار کنندگان مراسم، با موضوعیت بیست و ششم آذرماه و نقش پیشمرگ در روند مبارزات آزادیخواهانه کردستان به ایراد سخنرانی پرداخت، کە سخنان ایشان از طرف حضار با استقبال گرم روبرو شد.در قسمت دیگری از مراسم، برای ارج نهادن به تلاش و زحمات ملا علی ابراهیمی و شیرکو پردل دو عضو قدیمی حدکا، لوح تقدیر و یادبودی از طرف جمال عبد الله زادە مسئول کمیتە حدکا در امریکا بە آنها تقدیم شد.
شایان توجە است کە شرکت کنندگان مراسم، تا دیر وقت با رقص و پایکوبی ابراز شادمانی کردند.

حزب دمکرات کردستان ایران _ امریکا
عوسمان جەعفەری: لایەنگەلێکی پشتی پەردە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
وێنە: عوسمان جەعفەری ره‌حیم ره‌شیدی
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکیی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
عوسمان جەعفەری: لە ڕاستی‌دا من پێموایە شتێک لە ژێرناوی هۆکاری سەرەکیمان نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک هۆو هۆکار هەیە کە هەر یەک لەوان بیانوو کێشەی یەکێ لەو لایەنەکانن کە بەتەمان بەشداری ئەم بەرەیە بن یا ئەم بەرەیە پێک بێنن. بۆیە هۆکان لای لایەنێک بۆ لایەنێکی دیکە جیاوازیی هەیە. پێشم وایە ئەم هۆکارانە هەمان هۆکار گەلێکن کە لە ڕابردووش‌دا هەبووەو ئێستاش وە‌ک خۆی ماوەتەوە، بەڵام ڕەنگە بە تۆزێ ئەملاوئەولا کەمڕەنگ‌و پڕڕەنگ کرابێتەوە. بۆ ئەمەش پێم باشە ئاماژە بە مێژوویەکی بەرەی کوردستانی بکەم کە ئێمەش وەکوو "یەکێتیی دیموکراتی کوردستان" لەم مێژووەدا بەشدار بووینە. دوای ئەوەی ئێمە وە‌ک ڕێکخراوێکی سیاسیی لە ساڵی 2005 پێمان نایە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانەوە، دوو جار هەوڵ بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی دراوە، یەکەمیان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2006 کە دوکتۆر سامان شاڵی {سه‌رۆکی ئه‌و کاتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئامریکا} بۆ پێکهێنانی بەرە هەوڵێکی زۆری‌دا، بەڵام بەرە سەری نەگرت‌و، ئەو کات کە هێشتا حیزبەکانی کۆمەڵە‌و دیموکرات تووشی ئینشیعاب نەببوون‌و دەوری سەرەکییان لە پێکهێنانی بەرەدا دەگێڕا، هۆکەیان گەڕاندەوە بۆ بەشدار نەبوون یا بەشدار بوونی هەندێ ڕێکخراوی‌تر، بۆیە من پێموایە ئەوە کێشەی سەرەکی‌و چاوگی مەسەلەکە نەبوو. وێڕای ئەمانەش پرۆسەکە جۆرێ خۆی دەنواند کە تەنانەت ئەگەر لەو ساڵەدا بەرە پێک بهاتبایە، بەرەیەکی سنوردار‌و ناکۆک دەبوو.
دواتریش لە ساڵی 2008 یشدا، هەوڵ بۆ پێکهێنانی بەرە وروژایەوە، ئەمەش لە کاتێکا کە بەداخەوە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەڵە گیرۆدەی کێشەی ناوخۆیی هاتبوون‌و لە ئەنجامدا تووشی دابڕانیش ببوون. بۆیە دۆخەکە بە نیسبەت ساڵی 2006 زۆر جیاوازتر بوو، یانی ئەو کات ئەگەر حیزبەکان لە ڕووی مەسایلی ناوخۆییەوە بە دیسیپلین‌و یەکپارچەتر بوون، بەڵام زەمینە‌و زەرفیەتی ئەوە نەبوو کە بەرە پێک بێ، کەچی لە ساڵی 2008دا بە شێوەیەکی ڕیالیتە ناکۆکی‌و شەڕی ڕاگەیاندنی‌و...تاد لە نێوان باڵە دابڕاو‌و ئینشیعابییەکان‌و با بڵێین حیزبەکانی دایک لە ئارادا بوو ئەمەش هەلومەرجەکەی هەندێ مەترسیدارو سەخت کردبوو. بەم حاڵەشەوە چەندین‌و چەند دانیشتنی جیددی لە نێوان ئێمە‌و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە کراو دوو لایەنی دیکەش بە ناوەکانی سازمانی خەبات‌و پارتی ئازادییش بەشدار بوون. ئەم هەوڵە بەڕاستی دەیتوانی هەنگاوێکی کاریگەر بێ بە نیسبەت دەنگدانەوەی یەگجار مەزنی داواکاری‌و ئامانجەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بۆ دەرەوەو، هەمیش دەیتوانی کارتێکردنی لە ئاست ناوخۆدا فرە بەرچاو بێت، هەروەها دەشیتوانی نموونەیەکی بەرهەست ببوایە لە کاری هاوبەش‌و فێربوونی پێکەوە کارکردن‌و یەکتر قەبووڵ کردن کە ڕاهێنان‌و وانەیەکی دامەزراوە کراویش دەبوو بۆ جیلی سیاسیی داهاتوومان لە ئاست حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا، بەڵام مخابن ئەم هەوڵەش وە‌ک ئێمە ئەنجامەکەمان پێشتر پێشبینی کردبوو بێ ئەنجام مایەوە، چوونکە بیری هەندێ لە ڕێکخراوەکانی بەشداربوو، زیاتر لەوەی کە سەرقاڵی نەفسی بەرەکە بێت سەرقاڵی شتی لاوەکی بوون‌و، لە ئاکامی دەستێوەردانی لایەنگەلێکی پشتی پەردە کە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن لە خۆرهەڵاتی کوردستان، ئەم هەوڵەش ڕێی بۆ هیچ کوێ نەبرد.
بۆ ئێستاش هەمان کێشەگەل هەیە‌و ڕەنگە هەیتریش هەبێ، بەڵام من ئەو شتانە وە‌ک کێشەی یەکەم‌و سەرەکی نابینم، چوونکە کاتێ ڕێکخراوێک ئیرادەو بڕیاری بە دەست لایەن‌و ڕێکخراوی تر بێ یا مەسەلەن بەشێک بێ لە ڕێکخراوێکی دیکە، ئا لێرەدایە دەبێ لە شتێک ورد ببینەوە. ئەویش فەلسەفەی هەبوون، بیرۆکەو ئەو ئامانجی بناخەییە کە هەر حیزبێک لە سەر ئەو خۆی بنیات ناوە یا بنیاتیان بۆ ناوە. دەبێ لێرەدا ئاماژە به‌وە بکەم کە دوو خاڵ دەتوانێ هەنگێزەی پێکهێنانی بەرە مسۆرگەر بکات.
یەکەم: بەرژەوەندی نەتەوەیی لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر بێ.
دووهەم: هەر حیزبێک ئیرادەی سیاسی بۆ هەر چەشنە بڕیار‌و پرۆژەیەک بە دەستی خۆیەوە بێ. بەو مانایە کە خودی ئەو حیزبە مەرجەع و چاوگی بڕیاردان بێ.
سەرەڕای ئەمەش من پێموایە لەم دۆخە تەماوییەشدا کە بەڕاستی جۆرێک لە وەستانی سیاسی لە ناو حیزبەکاندا دەبینرێ دوو شت پێش بە پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی دەگرن، یانی ئەم دوو خاڵە جیاوازن لەو دوو خاڵەی کە ئەساس‌و بنەمان لە هەر حیزبێکدا تا بەرە پێک بێت‌و لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، یەکەمین خاڵیان ئەوەیە بەرژەوەندیی حیزبی بە نیسبەت بەرژەوەندیی نەتەوەیی‌و ئامانجە سەرەکییەکانی‌تر لە ئەولەویت‌و کەمایەتیان. دووهەمیش ئەوەیە هەنووکە حیزبەکان زیاتر لە ڕابردوو لەیەک نامۆ بوون. ئەم نامۆ بوونەش لە دوو شتەوە دێ، یەکیان ئەوەیە هەندێ گۆڕانکاریی کرداری لە هەندێ حیزب بەدی دەکرێ کە لە ئاست خۆی‌دا سەیروسەمەرەیە‌و ئەمەش بە شێوەیەکی خۆکار حیزبەکانی ئیزۆلە کردووەو پەیوەندی نێوانیانی کەمڕەنگ‌و بگرە بڕیوە. ئەوی تریشیان ئەوەیە لە پاڵ ئەوەشا کە گۆڕانی کرداری هاتۆتە ئاراوە، بیرۆکەی نزیکبوونەوە لە ئەحزابی نەتەوەکانی تر‌و خۆهەڵواسین بە جەریاناتی‌تر گەشەی کردووەو، ئەمەش سەرنجی ئەوانی (حیزبە کوردییەکان) لە سەر کوردستان‌و ئەحزابی کوردی‌و بەرەی کوردستانی دوور کردۆتەوە. پێم باشە ئەوەش بڵێم کە هەر حیزبێک لە لایەن خۆیەوە دەڵێت کە ئەوان کۆسپی بەردەم پێکنەهاتنی بەرەی کوردستان نین لە کاتێکا لە کرداردا هەموویان کۆسپن لەبەردەم پێکهاتنیدا. بۆیە بە بڕوای من سەرجەم ئەمانە لە ئێستادا کێشە‌و کۆسپی بەردەم پێکهێنانی بەرەی کوردستانین. وە‌ک وتم نەفسی کێشە وە‌ک خۆی ماوەتەوەو هەر جار‌و بە جۆرێک دەردەکەوێ.
2. ئەدی هاوکاری‌و کۆدەنگییەکی گشتیی بۆ وەڵامدانەوە بۆ پرسگەلێک کە کەم و زۆر پێوەندیدار بە هەمووانەوەیە بۆ سەرناگرێ؟
عوسمان جەعفەری: وە‌ک باسم کرد بەرەی کوردستانییش پەیوەندی بە هەمووانە هەیە‌و وەڵامێکەو خەڵک لە حیزبەکانی ئەوێ، لەوانەیە گرنگترین بابەتیش بێ، بەڵام مەسایلی کەسی‌و یەکتر قەبووڵ نەکردن‌و ڕانەهاتن بەکاری هاوبەش هۆکارە تا کۆدەنگییش بۆ پرسی گشتیی دروست نەبێ.
لە ڕاستی‌دا یەک شتی گرنگیش هەیە کە جێی سرنجەو زۆرێک لە هەوڵ‌و ماندووبوونە بێ ئەنجامەکان لەو خاڵەدا تووشی شکست دەبێ ئەویش پەیوەندییە، ئەوەی من تا ئێستا بینیومە ئەوەیە پەیوەندییەکانی ناوبەر ئەحزاب تاکتیکین نە ستراتژیکی، ئەمەش لە کاتێکا کە ئامانجی هەموومان ئامانجێکی ستراتژیکییە. بەڕاستی ئەحزاب بە شێوەیەکی راِست بەرامبەر یەک ناجووڵێن‌و پەیوەندییەکانیان ڕاست نین. ئەم خاڵانە وە‌ک بناخەی کێشەکان دەبێتە کۆسپ تا هەر هەوڵێک پێش لە دەسپێکردن دۆڕاو بێ.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بەقازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
عوسمان جەعفەری: ئەگەر مەبەستت ئێستایە، من زۆر بە لاوازی دەزانم، تەنانەت ئەگەر بارودۆخ وا بێ من پێموایە هەلەکەش کەسی تر دەیقۆزێتەوەو ئەمەش لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نابێ. بەڵام بڕوام بەوەش هەیە کە ئەگەر حیزبەکان بە خاترجەمی‌و نیەت پاکی کۆدەنگییەک ساز بکەن، دەتوانین باشتر‌و شیاوتر لە بارودخەکان سوودمەند بین.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرشوبڵاویی ڕێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێک هێناوە؟
عوسمان جەعفەری: بە داخەوە ئەو هەلومەرجانە زۆر مەترسیداران‌و دوژمنانی کورد‌و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خۆرهەڵاتی کوردستان زۆر بە سانایی دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن‌و پاروویەکی ئامادەکراوە بۆ ئەوان، چوونکە ئەوان چەندین ساڵ پلان‌و پرۆژەی بەردەوامیان هەبووەو هەیە، بەڵام نەیانتوانی شتێکی لەو شێوەیە بکەن، کەچی ئێستا ئەو دۆخە دروست بووە. دووبارەی دەکەمەوە کە حیزبەکان ئا لەم دۆخەدایە کە بەناچار یا خۆکار لە یەک دوور دەبنەوەو ئەمەش مەترسیدارترین شتە، چوونکە بەم جۆرە ئۆپۆزیسیۆن لە دەنگ‌و ڕەنگ دەکەوێ‌و ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێ دەبێ چاوەڕێی شتی مەترسیدار بکەین.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگییەکی هەمەلایەنە لە نێو ڕێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
عوسمان جەعفەری: کاتێ بەرەیەک دروست ببێ، دەنگێکی بەهێزتر لە دایک دەبێ، بڕیارەکان بە بڕشتترو بڕاوە ڕادەگەینرێت‌و بە شوێن ئەمەشا جەماوەر گوێداری یەک تریبۆن دەکەن‌و ڕێباز‌و بەرنامەی خەبات‌و هەموو شتێکیان لەسەر ڕاگەیەنراوی ئەو تریبۆنە ڕێک دەخەن، دەرەنجام ئەوەیە کە یەکگرتووییش لە ئاست خەڵکدا دروست دەبێ‌و ئەمەش یانی بڕینی قۆناغێکی مەزنی خەبات‌و بەسیج کردنی گشتیی‌و ئامادە کردنی خەڵک.
بەڵام ڕوویەکی دیکەی ئەم بەرە یا کۆدەنگییە قورسایی‌و سەنگێکە کە کورد بەرامبەر هەر لایەن‌و بزوتنەوەو ڕێکخراوێکی دیکەی ئێران دەیبێت. بە هەمان شێوەش قورسایی هەڵوێست‌و بڕیار‌و کرداری ئەم بەرەیە زۆر جیددی‌تر لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەردەگیرێ.
جا ئەگەر بە نیسبەت پێکهاتنی بەرەی کوردستانی بە شێوەیەکی ریالیتەو وردبین دۆخەکە هەڵسەنگێنین بەوە دەگەین کە هەندێ حیزب هەیە کە بەڕاستی ئەبێ حیزبەکانی‌تر لە گردوکۆی ئەوان کۆ ببنەوەو ئەوانیش دەوری برا گەورەیەک بگێڕن، دەبێ ئەوان لەم مەسەلەیەدا دەسپێشخەر بن، چوونکە ئەوان ئەزمونی کاری سیاسی‌و پێشینەی کاروباری سیاسی‌یان زۆر زیاترەو هەر ئەمەش وا دەکات ئەو ئەرکە پێش لە هەر لایەنێک لە ئەستۆی ئەوان بێ. بۆیە بەراستی ئەگەر لە دێڕێک‌دا بیڵێم بەرەی کوردستانی یانی یەکدەنگی‌و دەسپێکی پرۆسەیەکی جیاوازی خەبات.
6. باشە پێتان وا نییە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیە‌و پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە ڕێک کەون؟
عوسمان جەعفەری: ڕاستە منیش دەڵێم جیاوازی هەیە، بەڵام ئایا ئەو جیاوازییانە تیۆریک‌و فیکرین، بێگومان وا نییە، ئەگەر تیۆریک‌و فیکری ببووایە ئەوا دوای چەند دانیشتن کە حیزبەکان بە مەبەستی هاوکاری‌و کاری هاوبەش دەیان کرد دەگەیشتنە کۆکبوون‌و تێگەیشتنی دوو لایەنە، هەر لەو ناکۆکییە فیکرییانە فیکری تازەترو نوێتر دروست دەبێ‌و ئەمەش لەوانەیە ئەنجامێکی باشی تەنانەت لە پێکهاتەی خودی حیزبەکانیشدا لێ بکەوێتەوە. ڕاستە منیش لەگەڵ بۆچوونی ئێوەم، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش‌و گرنگ کە فەلسەفەی هەبوونی ئێمەن هەیە، ئەم خاڵانەش ستراتژیکین‌و هەر ئەمەش وای کردووە تا ناوی هەموومان ئۆپۆزیسیۆن بێ، بەڵام وە‌ک وتم ئامانجەگەلی ستراتژیکی لە کۆڕ‌و کۆبوونەوە جیددیەکانی سەرەوەی بەشێک لە حیزبەکان پێکەوە، زۆرجار هەر باس ناکرێ‌و شتی لاوەکی‌و بۆچوون‌و بابەتی کەم نرخ دەوروژێنرێت.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتوورە سیاسییەی ئێستا کە لە نێو ڕێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارادایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
عوسمان جەعفەری: پێموایە بەم کولتوورەی ئێستا ئەگەری هەموو شتێک هەیە بەڵام، من نازانم‌و کەسیش نازانێ لە داهاتوودا چ ڕوو ئەدات‌و چ گۆڕانکاری گەلێک لە ئاست ئێران‌و حیزبەکان دێتە ئاراوە، یانی ئایا ئێران بە شەڕێکی مەزن لە بنەوە دەڕووخێت‌و حیزبەکان ئەچنەوە بۆ ناخۆ، یا کێ ئەزانی ئایا حیزبەکان کوردستان ڕزگار دەکەن‌و لە کوردستان جێگیر ئەبن، یا بۆنموونە حیزبەکان بە هەبوونی هەمان دەسەڵاتی هەنووکەیی لە ئێران، دەگەڕێنەوە ناخۆو زۆر نموونەو ئەگەری‌تر، مەبەستمە بڵێم هەر یەک لەوانە چوارچێوەی جۆرێک لە چوونەوە وڵات دەسەپێنێت. بەڵام ئەگەر ئەم ئەگەرانە لە بەرچاو نەگرین‌و هیچ گریمانەیەک لەسەر چۆن چوونەوە دانەنێین، دەبێ لەسەر بارودۆخی ئێستای حیزبەکان بگەینە ئەنجام کە ئایا لە داهاتوودا دەیانەوێ چۆن بەرامبەر یەکتر هەڵسوکەوت بکەن کە من پێموایە وەڵامی ئەمەش وردبوونەوەو لێکۆڵینەوە ئیشی پسپۆڕانەی ناوێ‌و دیارە.
8. ئێوە بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ چیتان کردووەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژەیەکتان هەیە؟
عوسمان جەعفەری: پێش لەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەتان بدەمەوە منیش دەپرسم شەڕی نێوخۆ بۆچی دەبێ دروست بێ؟ ئەگەر وایە دیارە شەڕی نێوخۆیی وە‌ک نەریتی ساڵانەی لێهاتووەو دەبێ دووبارە ببێتەوە! لەڕاستیا کاتێ شەڕی ناوخۆ بیەوێ دروست ببێت نە پرۆژە پووچەڵی دەکاتەوەو نە پرۆژە پێشی پێ دەگرێ، چوونکە کاتێ کار گەیشتە قسەو باسی شەڕی نێوخۆیی، بێگومان یانی فەرز کراوەو دەبێ بکرێ. ئەمەش نە ئێمە دەتوانین پێش بە ڕوودانی بگرین‌و نە هیچ لایەنێکی‌تر، تەنیا لایەن گەلێک کە دەتوانن پێش بەوە بگرن هەمان ئەو حیزبانەن کە وە‌ک لە پرسیارەکەی بەڕێزتان هاتووە لەوانەیە شەڕی ناوخۆ بکەن. ئێمەش لەم بارەوە تەنیا پێشنیارێکمان هەیە، بەڵام پێش لەوە دەبێ بڵێم ئەگەر جوگرافیای کوردستان‌و ئامانجە گشتییەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەکراو ببێتە ئەولەویەتی فیکری ـ کرداری هەر لایەنێک، دڵنیام نەک هەر شەڕی ناوخۆ ڕوونادات بەڵکوو حیزبەکان لە دۆخێکی زۆر دێموکراتیک‌دا پاڵپشتی یەکتریش دەبن. ئینجا پێشنیار، بیرۆکەو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە بەرەیەکی کوردستانی پێک بێت کە لەودا یاساگەلێکی حوقوقی کە لە ئێستا‌و داهاتوودا هەموومان پێڕەوی ببین لە لایەن کۆدەنگیی هەموو حیزبەکانەوە بنووسرێ‌و بەشێوەی فەرمیی کاری پێ بکرێ. دواتریش میکانیزمێک پێک بێت لە سەرووی هەموو حیزبەکانەوە بێ، بۆیە کاتێ ئەو حیزب‌و لایەنانەی کە بە نیازن لەو یاسایە لابدەن ئەو میکانیزمە توانایی کۆنترۆڵ کردنی ئەوانی هەبێ، بێگومان ئەم میکانیزمە ئەرکی سەرەکیی ئەوە دەبێ کە ئەوانەی ئەیانەوێ شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنن بخاتە کۆنترۆڵی خۆیەوە. بەڵام پێمان باشترە لە هیچ بارودۆخێکدا هیچ حیزبێکی چەکدار لە کوردستان نەبێ‌و ئەمەش ئەگەری هەر ڕووداوێک تا نزمترین ئاست کەم دەکاتەوە.
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک بەرن؟
عوسمان جەعفەری: ئێمە خۆمان حیزبێکی سیاسین‌و بڕوای تەواومان بە ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی‌و فەرەچەشنی هەیە لە هەر هەلومەرجێکدا. بیرۆکەی ئێمەش وە‌ک "یەکێتیی دیموکراتی کوردستان" وە‌ک چرۆیەک لەو ڕێشکە بڕوایەوە ڕواوە. بەڵام بۆ بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان دەبێ بڵێم ئایا ئەو گرفت‌و ئاستەنگە چی‌و چۆن بێ؟ ئەگەر مەبەستتان کێشە‌و گرفتگەلێکن ڕووبەڕووی ئێمە وە‌ک حیزب دەبێتەوە ئەوا دەڵێم بڕوامان بە بەرگریی ڕەوا هەیە‌و ئەمەش بڕوای ئێمەیە‌و بێگومان ئەم هێزەش تەنیا بۆ بەرگرییەو هیچی‌تر، هەر بۆیە ئێمە ڕێگەی چارەسەر کردنی کێشە‌و گرفتەکانمان لەتەک هەر لایەنێک لەسەر دیالۆگ‌و عورفی سیاسیی بنیات ناوەو ئەمەش ڕێباز‌و بیروبۆچوونی پێکهاتەیی ئێمەیە.
بەڵام ئەگەریش مەبەستتان لە کێشە‌و گرفت بە دەست هێنانی مافەکانمان وە‌ک گەلی کورد بێ، ئەوە مەسەلەکە جیاوازە، دیسان لەم حاڵەتەشدا ئێمە لەسەر ڕێبازێکی سیاسیی خەبات دەکەین‌و بڕوامان بە خەباتی ئاشتیخوازانە هەیە‌و پێشکەوتنی فیکری‌و زەیینی خەڵکمان زیاتر لە هەموو شتێک لا گرینگە، چوونکە کاتێ ئەوە کرا هەموو داخوازییەکی‌تر دەستەبەر دەبێت. دۆخی شەڕو نا ئارامی هەر دەم کۆمەڵگەی بۆ دواوە بردووەو بە تایبەت لە ئێستادا تەنیا بنەماو پایەکانی کۆمەڵگە تێک دەداو بەرەو دۆخێکی مەترسیداری دەبات. بۆیە ئەو دۆخە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان نییەو تەنیا ڕانتەکانی شەڕو بازرگانانی چەکوچۆڵ سوودی لێ دەبەن. بەڵام وێڕای ئەمە، ئەگەر دۆخی ئۆبژەکتیڤ‌و سۆبژەکیتڤ ڕەخسا بۆ ئەوەی بۆ دەستهێنانی مافەکانمان وە‌ک کورد دەست بۆ چەک ببەین، ئێمەش وە‌ک هەر حیزبێکی دیکەی کوردستانی لەو بنەچەیە جیاواز نین.
10. باشە ئەگەر وایە، بۆچی دەسپێشخەری ئەوە ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
عوسمان جەعفەری: کێشە‌و ناکۆکی هەمیشە هەیە، ئەوە لایەنەکانن دەبێ بەو عەقڵییەتە گەیشتبن کە نابێ بۆ بڕینەوە یا چارەسەر کردنی هەر کێشە‌و ناکۆکییەک دەست بۆ چەک ببەن یا لە هەوڵی ئەوەدا بن کە سیاسەتی مۆنۆلۆگ بسەپێنن. بۆیە هەندێ مەسایل هەیە بە دوو شێوە چارەسەر دەکرێت، یەکیان وە‌ک وتم ئەوەیە کە دەبێ ئەو لایەنانە بۆ خۆیان بڕوا بەوە بێنن کە چەک چارەسەری ناهێنێت، چوونکە ئەگەر بەڕاستی ئارامی‌و ئاسوودەیی خەڵک‌و ئازادیی‌و پێشکەوتنیان ئەوێ ئەوا چەک هەمووی ئەوانە دەکوژێت. شێوەی دەووهەمیش ئەوەیە کە میکانیزمێکی گشتیی لەسەر هەمووی حیزبەکانەوە هەبێ کە ڕێگەی دەستبردن بۆ چەک بە مەبەستی چارەسەری گرفت‌و کێشە بگرێ‌و هەموو لایەنێکیش پاڵپشتی ئەم میکانیزمەو دژی نەیارانی ئەو میکانیزمە بن.
بەڵام ئەگەریش مەبەست لە لایەنەکان ئۆپۆزیسیۆن‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئێمە وە‌ک خۆمان تا ئەو شوێنەی پێمان کراوە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی کوردی‌دا هەوڵمانداوە تا بیرۆکەی شەڕی چەکداری کەمڕەنگ بکەینەوەو جۆرە خەباتەکانی تر بڵاوە پێ بدەین، کاتێ هەموومان لە ڕووی بڕواوەو نەک تاکتیک، گەیشتن بەوەی کە کۆمەڵگەی ئێمە خەباتی مەدەنی‌و سیاسیی‌و شۆڕشی زەیینی ئەوێ، پێم وایە بە چەشنێکی خۆکار کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچارە هەڵوێست‌و کرداری خۆی بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێ.
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر رێزدار مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری، سکرتێری یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کوردستان:
مامۆستا عوسمان جەعفەری، لە ساڵی 1970 لە شاری جوانڕۆ لە دایک بووە. لە ساڵی 1985 کاری سیاسیی وە‌ک چالاکێک دەسپێکردووە. بەکالۆریۆسی ئەدەبیاتی عەرەبی لە زانکۆی سنەو ماجستێری ئیلاهیاتی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی 1996 چۆتە ناو پەکەکە. ماوەی سێ ساڵ نوێنەری پەکەکە بووە لە سوریه‌و لوبنان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پەژاک وە‌ک لقی رۆژهەڵاتی کوردستانی پەکەکە، بەرپرسیارێتی دیپلۆماسی لەو رێکخراوەدا لە ئەستۆ بووە. لە دوای هاتنە خوارەوەی لە قەندیل‌و جیابوونەوە لە پەژاک، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی پێشووی لە ساڵی 2005دا "یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان"یان دامەزراندووە. ناوبراو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەژاک‌و یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی پەژاک بووە، هەنووکەش سکرتێری گشتیی "یەکێتی دیمۆکراتی کوردستان"ی لە ئەستۆ دایە.
راپۆرتی به‌رێوه‌چوونی جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز له ئامریکا

کاتژمێر 7ی سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 4ی دێسامبری 2010، رێوره‌سمی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به به‌شداری ده‌یان که‌س له ئه‌ندام، لایه‌نگرو دۆستانی حدکا له ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن بەڕەوە چوو।
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگا‌ی رزگاری کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئینجا په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حدکا له ئامریکا، له لایه‌ن به‌رێز موقه‌ده‌م که‌ریمیان ئه‌ندامی کۆمیته‌و به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی حیزب له ئامریکا، پێشکه‌ش کرا.
ئه‌وجار کۆمیته‌ی حیزب له ئامریکا به مه‌به‌ستی رێزگرتن‌و به‌خێرهاتن کردنی پێشمه‌رگه‌ی ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی که تازه نیشته‌جێی ئامریکا بوه، چه‌پکه گوڵی رێز‌و پێزانیینی له لایه‌ن کاک موحه‌ممه‌د گڕژاڵیه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر رۆژنامه‌وانی کورد کاک ره‌حیم ره‌شیدی له‌سه‌ر داوای به‌رێوه‌به‌رانی ڕێوره‌سمه‌که، وته‌یه‌کی پڕ نێوه‌رۆکی سه‌باره‌ت به 26 سه‌رماوه‌زو ده‌ورو رۆڵی پێشمه‌رگه له ڕه‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان‌دا، پێشکه‌ش کرد که له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران‌دا ڕووبه‌ڕوو بویه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی 26ی سه‌رماوه‌زدا، له‌وحی رێز‌و پێزانیین له لایه‌ن کاک جه‌ماڵ عه‌بدوڵا زاده به‌رپرسی کۆمیته‌وه پێشکه‌ش به دوو ئه‌ندامی دێرینی حدکا، واته به‌رێزان مه‌لا عه‌لی ئیبراهیمی‌و شێرکۆ پووردل پێش کەش کر.ا
پاشان به‌شداران به شایی‌و گۆڤه‌ندی کوردی تاکوو دره‌نگانی شه‌و رێوره‌سمه‌که‌یان ڕازاندوه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران_ئامریکا
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگا‌ی رزگاری کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئینجا په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حدکا له ئامریکا، له لایه‌ن به‌رێز موقه‌ده‌م که‌ریمیان ئه‌ندامی کۆمیته‌و به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی حیزب له ئامریکا، پێشکه‌ش کرا.
ئه‌وجار کۆمیته‌ی حیزب له ئامریکا به مه‌به‌ستی رێزگرتن‌و به‌خێرهاتن کردنی پێشمه‌رگه‌ی ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی که تازه نیشته‌جێی ئامریکا بوه، چه‌پکه گوڵی رێز‌و پێزانیینی له لایه‌ن کاک موحه‌ممه‌د گڕژاڵیه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر رۆژنامه‌وانی کورد کاک ره‌حیم ره‌شیدی له‌سه‌ر داوای به‌رێوه‌به‌رانی ڕێوره‌سمه‌که، وته‌یه‌کی پڕ نێوه‌رۆکی سه‌باره‌ت به 26 سه‌رماوه‌زو ده‌ورو رۆڵی پێشمه‌رگه له ڕه‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان‌دا، پێشکه‌ش کرد که له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران‌دا ڕووبه‌ڕوو بویه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی 26ی سه‌رماوه‌زدا، له‌وحی رێز‌و پێزانیین له لایه‌ن کاک جه‌ماڵ عه‌بدوڵا زاده به‌رپرسی کۆمیته‌وه پێشکه‌ش به دوو ئه‌ندامی دێرینی حدکا، واته به‌رێزان مه‌لا عه‌لی ئیبراهیمی‌و شێرکۆ پووردل پێش کەش کر.ا
پاشان به‌شداران به شایی‌و گۆڤه‌ندی کوردی تاکوو دره‌نگانی شه‌و رێوره‌سمه‌که‌یان ڕازاندوه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران_ئامریکا
Saturday, December 4, 2010
ئه‌میر قازی: له‌وانه‌یه بۆ جارێکی دیکه‌ش بدۆرێنین‌و ره‌نج به خه‌سار بکه‌وینه‌وه.
وێنه: ئه‌میر قازیرهحیم ره‌شیدی
1. بە باوەرى ئێوە، هەنووکە هۆکارى سەرەکى پێک نەهاتنى بەرەى کوردستانى لە کوردستانى ئێران چییە؟
له روانگه‌ی منه‌وه ئه‌وه‌ی که جارێ پێکهێنانی به‌ره وه ئاسته‌نگ که‌وتوه، زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌یه که هێزه کوردییه‌کان ناته‌بان پێکه‌وه. ئه‌گه‌ر له ره‌گ‌و ریشه‌ی ئه‌و ناته‌باییه وێکه‌وینه‌وه‌و بمانهه‌وێ له بنه‌وانی بگه‌ین، ده‌گه‌ینه‌وه سه‌ر وته به ناوبانگه‌ی شاعیری به‌رێز مامۆستا مه‌لا مارفی کۆکه‌ی که به توندی ره‌خنه له ناته‌بایی‌و ناکۆکی کورد به گشتی ده‌کا.
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ورده هۆۆ سه‌به‌بیش ره‌گه‌ڵ بخه‌ین، ده‌گه‌ینه سه‌ر جه‌وهه‌ری نا دێموکراتی بزاوی رزگاریخوازیمان‌و لێره‌دا رێکخراوو حیزبه‌کان مه‌به‌ستن. به‌ش به‌ش بوونی حیزبه‌کان‌و له‌ت بوون له نێوانیان‌داو بۆ یه‌کتر نه‌سه‌لماندنیان‌و یه‌کتر وه‌رنه‌گرتنیان‌و... له‌و موکافاتانه‌ن که یه‌کگرتوویی وه زه‌حمه‌ت خستوه.
2. ئەدى هاوکارى‌و کۆدەنگیەکى گشتیى بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەم‌و زۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
به‌ڵێ، وه‌ک جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێداوه، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که هاوکاری‌و کۆده‌نگی پرس‌و ئه‌رکی هه‌موانیشه‌و هه‌موانیش له پێداویستێکه‌ی حاڵین، که‌چی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به باوه‌ری نه‌بوونی هاوکاری‌و کۆده‌نگی نێوان له‌وه دایه که له سه‌ره‌وه عه‌رزم کردن.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەل‌و مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵوگۆرێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجى ماف‌و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان بقۆزنەوە؟.
زۆر به کورتی‌و به رای خۆم ده‌بێ عه‌رز بکه‌م، نه‌خێر! ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوابێ وه‌ک ئێستا که هه‌یه، قازانجێک به‌دی ناکرێ.
4. لە بارودۆخى ئێستادا، پرش‌و بڵاویى رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستى نێوخۆیى‌و دەرەوه‌دا چ مەترسیگەلێکى پێکهێناوە؟.
له هه‌موان ئاشکرایه که پرش‌و بڵاوی رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات له هه‌لومه‌رجی ئه‌ورۆدا، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیش نه‌بێ، پشێوێکی ته‌واوی سیاسیی له ئاست ویسته ره‌واکانی گه‌لی ئێمه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، چ له ناو خۆی وڵات، چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌دا.
له ناوخۆدا، سه‌ره‌رای په‌ره‌م په‌ره‌می‌و ناکۆکی نێوخۆیی له نێو حیزبه‌کاندا، ئاڵۆزێکی ته‌واو حاکمه له‌و جێیانه که له پێوه‌ندیدایه ده‌گه‌ڵ داوا‌و خواست، هاوکات شێوه‌ی بۆچوون‌و کرده‌وه له مه‌یداندا به‌ره‌و ئه‌نجامی ئه‌م ویست‌و خواسته سیاسیانه.
ئه‌و ئاڵوزییه له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا به ته‌واوی به‌رچاوه، چونکه وه‌ک کوترا کۆده‌نگی له ئاست داوای سیاسیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتدا نییه‌و که ئه‌وه‌ش نه‌بوو هه‌ر که‌س بۆ خۆی راده‌کاته ئێره‌وئه‌وێ‌و هه‌ر لایه‌نه‌ش چه‌شنه داوا‌و نه‌وعه رێگا چاره‌ی خۆی دێنێته گۆر که زیاتر مه‌به‌ستی پروپاگه‌ندهو خۆ نوێنی رێکخراوه‌یی لێ ده‌که‌وێته‌وه، له لانی جیهاتی نێونه‌ته‌وایه‌تێوه، به جیددی وه‌رناگیرێ. ئێسا ئیدی کاتی ساغبونه‌وه‌و کۆده‌نگییه سه‌باره‌ت به ویست‌و داواکارییه سیاسییه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات که مه‌رجێکی بنه‌ره‌تیه له هه‌موو لاوه.
5. قازانجەکانى پێکهاتنى بەرەى کوردستانى، یان کۆدەنگیەکى هەمەلایەنە لەنێو رێکخراوە سیاسیەکاندا بۆ پرسى سیاسى کورد لە ئێران‌دا چییە؟.
لانی هه‌ره که‌می قازانجی ئه‌و کۆده‌نگیه گشتییه ده‌بێ به‌وه‌که یه‌کێتێکی گه‌لی کوردستانی پێوه دیار ده‌بێ که مه‌رجی هه‌ره بنه‌ره‌تی تێکۆشانی سیاسییه بۆ کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵێکی زیندو، له لای دیکه‌شه‌وه ئه‌و قازانجه‌ی پێوه دیار ده‌بێ که هه‌م له داگیرکا‌ر روون ده‌بێ ویسته‌کان چین‌و له ناوخۆش‌و جیهات‌و لایه‌نی جیهانییه‌وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌نده گشتییه، قسه‌ی له‌سه‌ر نابێ.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵى هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیە‌و پێویستە لەبەر قازانجى گشتیى لەسەر ئەو خاڵانە رێکبەکەون؟.
به‌ڵێ بێ گومان. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌کی گشتی هێزه کورد‌و کوردستانییه‌کان له هه‌لو مه‌رجی په‌ره‌م په‌ره‌می‌دا، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ناکرێ‌و ناگونجێ، لانی که‌م کۆده‌نگی‌و هاوخه‌باتێک له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی بنه‌ره‌تی له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئاره‌زوه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که هه‌موانیش ته‌ک ته‌ک‌و لایه‌ن لایه‌ن گونجاندویانه‌و داواکاریان له‌سه‌ری هه‌یه، به ته‌واوی ده‌گونجێ‌و هه‌یه، له هه‌موانیش هه‌ر ئاشکرایه، با لێره‌شدا ئه‌و کۆخاڵ‌و پرینسیپانه دیاریش نه‌کرابن.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسیەى ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارادایە چەندە مەترسی شەری نێۆخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
به باوه‌ری من، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵکه‌وتنی هه‌ل بۆ حیزب‌و کۆمه‌ڵه‌کانی ره‌وه‌ندی کوردستان که بتوانن له‌و هه‌له هه‌ڵکه‌وته‌یه‌دا باڵا راست که‌نه‌وه، مه‌ترسی شه‌رو پێکدادانی ناوخۆیی، سه‌ره‌رای پرش‌و بڵاوی ئێستا‌و دوا رۆژیش، زۆر لاوازه چونکه پێ موایه خه‌ڵکی ئێمه ئێستا ئیدی له‌وه وشیارترو پر هه‌ست‌ترن که دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ ناحه‌ز له نێو خۆیان‌دا قه‌بوڵ بکه‌ن. نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به‌گشتی ده‌ستی به‌م ئاگره‌وه سوتاوه. به‌ڵان لام وایه، ئه‌گه‌ر له‌و ده‌رفه‌ته‌شدا، هه‌لومه‌رج هه‌ر وه‌ک ئێستای ناوخۆیی حیزبه سیاسییه‌کان بێ، که هه‌یه، توشی پشێوی‌و که‌س له که‌سی زیاتر ده‌بین‌و له‌وانه‌یه بۆ جارێکی دیکه‌ش بدۆرێنین‌و ره‌نج به خه‌سار بکه‌وینه‌وه.
8. ئێوە بۆ ئەوەى شەڕى نێوخۆیى دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژیەکتان هەیە؟.
پارتی سه‌ربه‌خۆیی‌و منیش ده‌گه‌ڵ، به‌م ناکۆکیانه‌وه زۆر ماندووین‌و به‌ش به حاڵی خۆمان ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان هاتبێ، له هاتووچۆی نێوانیان دابووین، به‌و هیواو هومێده‌وه که لایه‌نه‌کان ره‌زایه‌ت بده‌ن کۆنفرانسێکی هێزه کوردییه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان ببه‌سترێ تا له‌وێ‌دا لانی که‌م کێشه‌ی پێکنه‌هاتن بۆ کۆده‌نگی‌و سازانێک له سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌لماو بۆ هه‌مووان، بۆ کۆمه‌ڵگا روون‌و دیار بێ। هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا ده‌گه‌ڵ بوونی گشتیی رێکخراوه سیاسییه‌کان پێک نه‌هاتوه به‌ڵان ئێمه له سه‌ری ده‌رۆین।
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادى هەڵسوڕانى سیاسى هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرى کردنى گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
برای به‌رێز، خه‌ڵکی ئێمه خه‌ڵکێکی به‌شخوراوو لا شه‌ره، قه‌ت له فکری شه‌رو ئاژاوه‌و ماڵوێرانی‌دا نه‌بوه. مه‌گه‌ر کورد کوته‌نی: شه‌ر خۆی له ده‌رکێ کێشابێ. به‌ڵان ئه‌و رۆژه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بیهه‌وێ ژیانی ئینسانی خۆی وه ده‌ست بێنێ‌و له ژێر ده‌ستی‌و داگیرکراوی رزگار بێ، هه‌قی خۆیه‌تی هه‌ر چه‌شنه خه‌باتێک که له ئازادی‌و رزگاری خۆی نیزیکی بکاته‌وه، ره‌چاو بکا. ره‌نگه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا زه‌حمه‌ت بێ مرۆ بڵێ هه‌ر ئه‌وه یان هه‌ر ئه‌وی دی. خۆ هه‌میشه‌ش هه‌ر ئێمه دیاریمان نه‌کردوه ده‌بێ چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، زۆر جار داگیرکارو زاڵمانی به سه‌رمانه‌وه پێیان هڵگرتووین‌و پێیان ره‌چاو کردوین، ئێستاش هه‌ر وایه‌و بێ گومان له داهاتووشدا هه‌ر به‌و چه‌شنه ده‌بێ.
10. باشە ئەگەر وایە بۆچى دەسپێشەخەرى ئەو ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنک بۆ بڕینەوەى کێشەکانى لەگەڵ لایەنێکى دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
ده‌ست بۆ چه‌ک بردن‌و نه‌بردن، چ لایه‌ن لایه‌ن‌و چ به‌گشتیی، کێشه‌ی کۆده‌نگێکی گشتییه. ئه‌و کاته دێته کایه‌وه که ستراتێژی‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌و وڵات ببێ به زه‌میرو ویژدانی سیاسیی بۆ گشتمان، ده‌نا ده‌چێته‌وه پاڵ هه‌ر که‌س هه‌ر که‌سیه‌که‌ی ئێستامان.
به‌رێز ئه‌میر قازی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له چه‌ند دێڕێک‌دا:
ئه‌میر قازی، له بنه‌ماڵه‌ی قازییه‌كانی مه‌هاباده، له ساڵی 1938ی زایینی له دێیه‌ك به ناوی حاجیاوا له ده‌ورووبه‌ری مهاباد له دایك بوه. ساڵی 1946 وه‌به‌ر خوێندن نراوه، ده‌ورانی خوێندنی له شاره‌كانی بۆكان، مهاباد، ته‌ورێزو تاران بوه.
له زانکۆی شاری تاران حقوقی خوێندوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه، له زانستگه‌كانی وڵاتی سوئێد‌و له شاره‌کانی ستوكهۆڵم‌و ئوپسالا له به‌شی زمان خوێندویه‌تی.
له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه- پۆلی 3- 4ی سه‌ره‌تایی- كه‌وتۆته تێكۆشانی سیاسییه‌وه‌و ره‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی لاوانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌وتوه، تا ساڵه‌كانی 1984ی زایینی له ریزه‌کانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بوه.
له ساڵی 1984وه له حیزبی دێموكراتی كوردستان‌دا نه‌ماوه، هاوڕێ ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه براده‌رێكی دیكه‌ی هاوفكرو هاوبیر هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، رێكخراوی سیاسیی سه‌ربه‌خۆخوازی خۆیان به ناوی "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی دێموكراتی كوردستان" پێك هێناوه، ئه‌و رێكخراوه‌یه پاش چه‌ند ساڵ تێكۆشان له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی‌دا له ساڵی 1990ی زایینی‌دا، ناوی گۆڕاوه‌و بۆته "پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
ناوبرو له‌و كاته‌وه تا ئێستا ده‌گه‌ڵ ئه‌و پارته کار ده‌کات‌و سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تێده‌کۆشێ...
Wednesday, December 1, 2010
فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران:
در سال 1926 تشكیل شده است. و بزرگ‌ترین تشکل روزنامه‌نگاران در سطح جهان است.فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران، در فاصله سالهای 1946 تا 1952 فعالانه شروع به کار‌و تلاش نمود. از آن زمان اقدامات بين‌المللی را برای دفاع از آزادی مطبوعات، دمکراسی، پلورالیسم و عدالت اجتماعی از طريق اتحاديه‌های مستقل، آزاد و قدرتمند دنبال نموده است.
اين تشکل در سطح جهانی بويژه در سازمان ملل متحد و در چارچوب جنبشها و اتحاديه‌های مستقل به عنوان سخنگوی بين‌المللی روزنامه‌نگاران، به رسميت شناخته شده است.
فدراسيون بين‌المللی روزنامه‌نگاران، از هيچ نوع عقيده و تفكر سياسی پشتيبانی نمی‌كند، ولی از حقوق انسانی، دمكراسی، تنوع و گوناگونی دفاع می‌كند، و نيز مخالف هر نوع تبعيض و استفاده از رسانه‌ها به عنوان وسيله تبلیغاتی و ترويج تعصب، تضاد و نابرابری در جوامع است.
اين فدراسيون با اعتقاد به آزاديهای سياسی و از گسترش اتحاديه‌های صنفی و ديگر حقوق اساسی بشر دفاع می‌كند؛ و در جهت كمك انسان دوستانه به روزنامه‌نگاران نيازمند، صندوقی به نام "صندوق ايمنی بين‌المللی"، بر پا كرده است.
امور اجرايی فدارسيون بوسيله دبيرخانه آن كه تحت نظارت كميته اجرايی منتخب در بروكسل قرار دارد، صورت می‌گيرد و سياستهای آن در كنگره‌هايی كه هر سه سال يك‌بار برگزار می‌شود، تعيين می‌گردد.
فدراسيون در حال حاضر بیش از نیم میلیون عضو در بيش از 100 كشور جهان دارد.
عاره‌ف باوه‌جانی: کوا لایەنەکان گۆی لە قسەی ئێمە مانان دەگرن کە تازە دامەزراوین.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
1. بە باوەرى ئێوە، هەنووکە هۆکارى سەرەکى پێک نەهاتنى بەرەى کوردستانى لە کوردستانى ئێران چییە؟
وڵام: هۆکارەکەی ئاشکرایە کە چەند لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێۆ خۆیان‌دا لە سەر دابەش کردنی دەسەڵاتی بەرەو بە قسەی خۆیان دوارۆژی رۆژهەڵاتیش ڕێناکەون. دیارە ئەو لایەنانە، لە پاش ئەوەی کە پێکەوە ڕێنەکەوتن بۆ خۆشیان ئەو ڕاستییەیان ئاشکرا کرد‌و هەر یەکەو ئەوی دیکەیان تاوانبار کرد لەوەی کە لە شێوەی پێکەوە کارکردن نەیانتوانیوە یەکتر ڕازی بکەن، هیندێک داوای دەسەڵاتی٥٠% دەکەن‌و هێندێک دەڵێ نا با من زیاتر‌و تۆ کەمتر، ئیدی حیساب بۆ دەیان حیزبی دیکە ناکەن کە ئەوانیش بوونیان هەیە لە نیۆ گۆرەپانەکەدا. بە قەوڵی خۆیان هەر کام لەوانە وە‌ک بەش‌و خێر پێکردن چەند لایەنێک بۆ خۆیان ڕادەکێشێن. من پێم وایە ئەگەر ئەو لایەنانە لە نێۆ خۆیان ڕێکەون کۆسپی دیکە نابینرێت بۆ دروستکردنی بەرە.
2. ئەدى هاوکارى‌و کۆدەنگیەکى گشتیى بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەم‌و زۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
وڵام: ئەوەش هەر دەگەرێتەوە بۆ ئەو لایەنانەی کە لە سەرەوە باسم کرد. دیارە زۆر بابەتی گرنگ هەیە کە پێویستە وە‌ک کۆدەنگی وڵامی بدرێتەوە، نموونە لێدوانی ئەم دوایەی کۆنسۆڵی ئیرانی لە هەولێر کە باس لە گەرانەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بۆ ئێران، لە سێدارەدان‌و بەند کردنی بەردەوامی رۆڵەکانی کورد، یا ڕووداو تەقینەوەکانی مهابادو سەقزو سنە، سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان، زۆر بابەتی دیکە کە پێویستی بە کۆ دەنگییە، بەڵام مخابن زۆر لە لایەنە کوردییەکان دەسەڵاتی خۆیان زۆر لا گرنگترە تا ئەو کارەساتانە. ئیدی ئەوە هۆکارە سەرەکییەکەیە، ئەگەر ئەو لایەنانە ئیستاش بیانەوێ خەمێک لە دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بخۆن‌و بیر لە کەم‌و زیادی دەسەڵاتی خۆیان نەکەنەوە دەتوانن بە ئاسانی بەرەی کوردستانی پێک‌بێنن.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەل‌و مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵوگۆرێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجى ماف‌و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان بقۆزنەوە؟.
وڵام: وە‌ک ئەوەی کە ئیستا دەیبینین دەبێت بڵێم نا بە داخەوە، هیچ ئامادەکاری‌و دڵخۆشییەک نابینم بۆ دوا ڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن هەلەکانی دوای نەمانی ڕێژیم بقۆزنەوە بۆ سەربەخۆیی یا هەرجۆرە دەستکەوتێکی دیکە بۆ پاراستنی ئەمن‌و ئاسایشی ناوچەکانی کوردستان. بگرە ئێمەش لە رۆژهەڵات زۆرناوچەی کێشە لەسەرمان هەیە کە بە هۆی نەبوونی کۆدەنگییەک کەس باسی لێوە ناکات، کە بۆ دوا رۆژ چ روودەدات یا چۆن بتوانین کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەین. بە لایەکی دیکەشەوە ئەگەر حکومەتی داگیرکەری ئێران برۆخێت چاوەڕوانیەکی زۆر مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دەکرێت. هەر لایەنەو خۆی ئامادە کردوە کە کۆنترٶڵی ناوچەیەک بۆ خۆی بکات، مەترسی شەری براکوژی زۆر لە ئارادایە، چوون لەم ساڵانەی ئاخر ژمارەی لەتبوونی لایەنە کوردییەکان زیادیان کردوە، ئەوەش هۆکاری لێکدان‌و لێک قبووڵ نە کردنی ئەو لایەنانەیە.
4. لە بارودۆخى ئێستادا، پرش‌و بڵاویى رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستى نێوخۆیى‌و دەرەوه‌دا چ مەترسیگەلێکى پێکهێناوە؟.
وڵام: مەترسی گەلێکی زۆرن، وە‌ک مەترسی نەبوونی کۆدەنگی لە ئاست فرت‌و فێلێ ناشیونالیستە ئێرانییەکانی دوارۆژ، مەترسی شەری براکوژی، مەترسی تاڵانی مڵک‌و ماڵی خەڵک‌و پێداویستییەکانی کاروباری حکومەت. نە پاراستنی ئاسایشی دوارۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان، دزە کردنی تروریستی‌و گروپی جۆراوجۆر بۆ ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دەستێوەردانی دام‌و دەزگا جاسوسیەکانی وڵاتانی دژە کورد. مەترسی شپرزەیی ئابوری لە نێۆ کوردستان کە خەڵکەکەمان بەرەو هەژاری‌و نەدار ببات، ئیدی ئەو کات کارەساتی چاوەڕوان نەکراو ڕوو دەدات. ئەگەر ئێمەی کورد لە رۆژهەڵات یەکگرتووانەو دڵسۆزانە بگەڕێینەوە نێۆ خاکی خۆمان، باشترین سەرەوەت‌و سامانمان هەیە هەر لە ئیلامەوە تا ماکۆ کە دەتوانین بە باشی ژیانی خەڵکی کوردستانی پێ ببوژێنینەوە. بەڵام ئەگەر وە‌ک ئیستا بێت ڕوون‌و ئاشکرایە کە دوا ڕۆژ چیمان بە سەر دێت، ئایا کاتی نەهاتووە بیر لەوە بکەینەوە.
5. قازانجەکانى پێکهاتنى بەرەى کوردستانى، یان کۆدەنگیەکى هەمەلایەنە لەنێو رێکخراوە سیاسیەکاندا بۆ پرسى سیاسى کورد لە ئێران‌دا چییە؟.
وڵام: ئەگەر کورد لە کاتی گەرانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە لە پاش نەمانی ڕیژیمی داگیرکەری ئێران، بە یەکدەنگی‌و یەک گوتاری بگەرێتەوە। دەتوانێ خاوەنی یاسایەکی کاتی بێت کە ئەمن‌و ئاسایشی ناوچەکانی کوردستان بپارێزێت، دەتوانێ هێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستان پێک بێنێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی کوردستان، دەتوانێت بە پێێ ئەو یاسا کاتییە دامودەزگاکانی پزشکی‌و ئیداری‌و خۆێندنگاکان‌و ڕێگاوبان‌و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵك بە شێوەیەکی باش وەگەر بخاتەوە. بەرگری لە هەر جۆرە مەترسییەکی ڕەشەکوژی‌و شەری براکوژی بکات. ڕێگا بگرێت لە هاتنە ناوەوەی تروریست‌و نەیارانی کورد بۆ سەر ناوچەکە.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵى هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیە‌و پێویستە لەبەر قازانجى گشتیى لەسەر ئەو خاڵانە رێکبەکەون؟.
وڵام: بێگومان زۆر خالی هاوبەش هەن کە جیاوازن لە شێوەی بیر کردنەوەی ئایدولۆژی سیاسی حیزبەکان، نموونە ئێمە کە بیر لە کوردستانێکی سەربەخۆ دەکەینەوە، لایەنی دیکە بیر لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانی فیدراڵی دەکاتەوە. بەڵام بوونی هێزێکی یەکگرتووی وە‌ک پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کارێکی بەو جیاوازی بی رکردنەوەی سیاسی لایەنەکانەوە نییە، یا دامەزراندنی مامۆستا‌و پزشک‌و پۆلیسی شار‌و ڕێگاو بان‌و دەیان ناوەندو بنکەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆرەکاری بە جیاوازی ئایدولۆژیاوە نییە، بۆیە قازانجی یەکدەنگی‌و لە یەک نزیکی زۆر لە کێشەکانی کوردی پاش نەمانی دەسەڵاتی ناشیونالیستی فارسی‌و ئێرانی چارەسەر دەکات.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسیەى ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارادایە چەندە مەترسی شەری نێۆخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
وڵام: وە‌ک لە سەرەوە باسم کرد مەترسییەکان ئاشکراو بەرچاون، پێویستە ئەو لایەنە کوردیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەوە دڵخۆش نەبن کە پاش نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدی کێشەیان لەگەڵ تاران نامێنێت، من پێم وایە کێشەکانمان ئەو کات زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەمجار بە ناوی ئێرانێکی فیدراڵ‌و گوایە وڵاتی هەموومانەوە خاکەکەمان باشتر داگیر دەکەن‌و مافەکانمان زیاتر پێشێل دەکەن، هەمان کات واژۆشمان پێدەکەن چیدیکە دەنگمان لە دەرەوە بڕ نەکات واتە کارێک دەکەن کە کوردیش دەنگ بەو دەستورە بدات لە تاران دیاری دەکرێت. چوون هەر ئەو لایەنانەی کە بەشێک لە حیزبە کوردییەکان ئیستا دڵیان پێیان خۆشەو وە‌ک فریشتەی دوارۆژ سەیریان دەکەن‌و تەلەفزوین‌و ڕاگەیاندنەکانی خۆیان خستووەتە ئیختیاریان، هەر ئەوانەشە دەبنە چاوساخی دوارۆژمان، جا وەی بە حاڵمان؟.
ئێمە دەبێت هێزو توانا‌و ئینیرژیمان بۆ شەری سیاسەت بێت لەگەڵ تاران نەک لە نێۆ خۆمان، ئێمە دەبێت چیدیکە وە‌ک هێزو نەتەوەییەکی زەعیف خۆمان نیشان نەدەیەن‌و چاوەڕێ نەبین لە تارانەوە بریاێکی چاک یاخرابمان بۆ دیاری بکەن، با ئێمە یەکدەنگ‌و یەک گوتار کرماشان بکەین بە ناوەندی بریاردان، با ئەوان ناچار بکەین بێنە کرماشان بۆ دیالۆگ لەگەڵمان. کێشەی کورد لە دوارۆژ هەر ئەوە نییە فڵان سکرتێری فڵان حیزب کە خۆی ئامادە کردوە ببێتە وەزیرێک لە ئێران‌و خۆی‌و کەس‌و کاری دەوڵەمەند بکات، کێشەی ئێمە کێشەیەکی نەتەوەییە. کۆمەڵگاکەمان کۆمەڵگایەکە کە چاوەڕوانی سەربەخۆیی دەکات لە پاش ڕووخانی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرە. هەروەک نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران هەموو خۆیان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری ئامادە دەکەن، بێجگە لەبەشێ لە حیزبە کوردییەکان نەبێت دەنا ئیستا دەبینین کە ٨٠% لایەنە سیاسییەکانی نەتەوە بندەستەکان هەموو شوعاریان سەربەخۆییە بۆ گەلەکەیان، وە‌ک بەلوچەکان، عەرەبەکانی ئەحواز، تورکمەن سەحرایی‌و تورکی ئازەری.
ئیستا بۆ نموونە کاک ڕەحیم چەند کۆمەڵەیی‌و ٢ حیزبی دیمۆکرات‌و زۆر لایەنی دیکەش کە دژی یەکن، ئەمە بە ئاشکرا زەنگی مەترسیدار بۆ شەری براکوژی لە دوارۆژ لێ دەدات، ئیدی هەموو دەستکەوت‌و ئاواتەکانمان لەگەڵ خەم‌و گله‌یی خەڵک تێکەڵ دەبێت. کە وابێت باشتر وایە پێش لە نەمانی ئەم ڕێژیمە بیر لە نەمانی ناکۆکی نێوانمان بکەینەوە. دیارە ئەو مەسەلەش هەموومان باش دەیزانین، ئێ مادام هەموومان دەزانین دوارۆژ چ روو دەدات ئەی بۆ بیر لە چارەسەریەکەی نەکەینەوە؟. لەوانەیە ئیستا بە قسە بڵێن شتی وا نابێت بەس بە ئاشکرا دیارە کە دەبێت.
8. ئێوە بۆ ئەوەى شەڕى نێوخۆیى دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژیەکتان هەیە؟
وڵام: ئێمە وە‌ک پارتی سەربەستیی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنمانەوە تا بەستنی کۆنگرەی یەکەممان‌و پیلۆنۆمی دووەمیش هەمیشە بانگێشەی شێوە لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستانیمان کردوە. وە‌ک تازەترین پرۆژەمان کە لە پیلۆنۆمی دووەم پەسەند کراوە، پێکهێنانی کۆبوونەویەکە لە ژێر ناوی (دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ دوارۆژی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کە بە نیازین بانگی چەند کەسایەتییەکی ئوروپایی‌و ئەمریکایی دۆستی کورد بکەین، بۆ ئەوەی وە‌ک شایەتحاڵ‌و دڵسۆزانە نێوبژی ئەو لایەنانە بکەن کە لەیەک عاجزن، بۆ ئەو ئەرکە گرنگ‌و پیرۆزەش ئیستا سەرقاڵێن‌و بزانین تا چەند مانگی دیکە ئامادەکاری‌و ئاسانکاری بۆ جێبەجێ دەکەین.
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادى هەڵسوڕانى سیاسى هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرى کردنى گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
وڵام: ئێمە وە‌ک پارتی سەربەستیی کوردستان چەک بە وەسیلە نازانین بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، ئێمە پێمان وایە دانیشتنی سەرمێز دەتوانێت ئامرازی باش بێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەر بۆ گشت کێشە ناخۆییەکانمان. چە‌ک‌و تووندوتیژی زیاتر ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوەو خەڵکمان بێزار‌و نا ئۆمێد دەکات، دەبێت ئێمەی بە ناو سیاسی‌و خەمخۆر بیر لە خۆشحاڵ کردنی خەڵکەکەمان بکەینەوە، وە‌ک حیزبەکانی ئوروپایی کە هەمیشە لە بیری شاد کردنی خەڵکیاندان. نەک هەمیشە بە شەر سیناریۆکانمان پێشانی خەڵک بدەین. بەڵام با چەکەکانمان وە‌ک هێزێکی پوختەی وڵاتپارێز بۆ پاراستنی سنوور‌و دەستکەوتەکانی دوارۆژمان بە کار بێنین.
10. باشە ئەگەر وایە بۆچى دەسپێشەخەرى ئەو ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنک بۆ بڕینەوەى کێشەکانى لەگەڵ لایەنێکى دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
وڵام: وە‌ک ئەرزم کردی ئێمە ئیستا بەو پرۆژە گرنگەوە خەریکین، دەمانەوێ تا چەند مانگی دیکە ئەو کارە جێبەجێ بکەین، یەکێک لە هەنگاوەکانمان پێش دەستپێکردنی پرۆژەکە ئەوەیە لەگەڵ هیندێک دۆستی کورد پرۆژەکە باس بکەین، پاشان لە بەشداری کردنی لایەنەکان دڵنیا بین. ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین، بەس کاک ڕەحیم کوا لایەنەکان گۆی لە قسەی ئێمە مانان دەگرن کە تازە دامەزراوین. بە داخەوە ئەوان لە پرۆژەی لایەنی تازە دامەزراو بەشداری ناکەن‌و خۆشیان ئامادە نین شتێکی وا دروست بکەن کە بۆ خەڵک‌و هەموو لایەک کەڵکی هەبێت.
ژیاننامه‌ی به‌رێز عارەف باوه‌جانی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان:
شۆین‌و ساڵی له دایکبوون؛ ٤ی نه‌ورۆزی ٢٦٧٣ی کوردی واتە ١٩٧٣ی زایینی، لە گوندی به‌رکوڕی سه‌لاسی باوه‌جانی، سه‌ر به پارێزگای کرماشان.
له ته‌مه‌نی٧ ساڵیدا واته له ساڵی١٩٨٠ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به هۆی شه‌ڕی نێوان ئێراق‌و ئێران‌و شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ کورده‌کان، ئاواره‌ی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان ده‌بن، له ساڵی ١٩٨٢ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ئۆردوگای زۆره‌ملێی ئه‌ڵتاش. هه‌ر له ئۆردوگای ئه‌ڵتاش‌و له ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه هزری کوردایه‌تی له مێشکی عارف‌دا په‌روه‌رده ده‌بێت، ساڵی ١٩٨٦ ده‌چێته نێۆ ڕیزه‌کانی حدکا، به‌ڵام له‌به‌ر که‌م ته‌مه‌نی وه‌ریناگرن‌و ده‌ینێرنه‌وه، دیسانه‌وه له ساڵی ١٩٨٨ده‌چێته‌وه نێو ڕیزه‌کانی حدکا، له‌به‌ر که‌می ته‌مه‌نی بۆ ماوه‌یەک له یه‌کێتی لاوانی حدکا ده‌بێت، پاشان بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ وه‌ک پێشمه‌رگه له ڕیزه‌کانی حدکادا خه‌بات ده‌کات.
له ساڵی ١٩٩٧ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی‌و له رێگا‌ی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه وڵاتی نۆ‌رویژ، ناوبراو له ماوه‌ی ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ به گه‌رمی سه‌رقاڵی خۆ پێگه‌یاندن‌و ناساندنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چێته ڕیزی یه‌کێک له پارته‌کانی وڵاتی نۆ‌رویژ به ناوی "پارتی سوسیال چه‌پی نۆ‌رویژ"، هه‌ر له لیستی ئه‌و پارته‌دا له ساڵی 2003 تا 2007 وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها له‌م چەند ساڵەی ژیانی‌دا له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌رده‌وام بووه له خزمه‌تی بێ‌وچان به کێشه‌ی کورد‌و په‌نابه‌ره‌کانی ناو وڵاتی نۆ‌رویژ، ئۆردوگای ئه‌ڵتاش‌و کورده‌کانی ئاواره له تورکیا‌و وڵاتانی ئێراق‌و ئۆردون.
ساڵی ٢٠٠٦ وێرای چه‌ند هاوبیرێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی وە‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌ربه‌خۆ خواز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراندوه.
ناوبراو ئێستا سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانه، ئه‌م حیزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تێده‌کۆشێ...
Subscribe to:
Posts (Atom)




